.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1 2









به‌ناوی خوای باڵا ده‌ست
سڵاوی خواتان لێبێ هاوڕێیانی ئازیز.وام پێ باش بوو هاورێیان كه باسی چه‌ند شتێكتان بۆ بكه‌م كه هۆكاری به‌خته‌وه‌ری مرۆڤن و پێویسته جێبه‌جێیان بكه‌ین ئه‌ویش به‌زنجیره باس ئه‌كه‌م.
زنجیره‌ی 1:-خۆشه‌ویستی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر(د.خ)و باوه‌رداران.
به‌شی یه‌كه‌م:خۆشه‌ویستیمان بۆخوا:هاوڕێیان گومانی تێدانیه كه خوا هیچ بوونه‌وه‌رێكی به‌بێ هۆ درست نه‌كردووه،مرۆڤ له‌جوانترین و باشترین بوونه‌وه‌ری خوای باڵاده‌سته.به‌ڵام كه‌باسی خۆشه‌ویستی ئه‌وزاته ده‌كه‌ین له‌وانه‌یه بڵێین جاكێ خۆشی ناوێ ،به‌ڵام چ خۆشه‌ویستیه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌زاته پێی ناخۆشه ئه‌یكه‌ین ئه‌مه چ خۆشه‌ویستیه‌كه كه گوێرایه‌لی ئه‌ویه‌زدانه پاكه ناكه‌ین،به‌هه‌رحاڵبه‌ڕاستی پێویسته ئێمه خوامان نه‌ك ته‌نها له‌دایك و باوك و یارمان و خۆمان به‌ڵكو له هه‌موو گیانمان و ژیانیشمان ده‌بێ زیاتر خۆش بووێ،كه‌سێك گه‌ر كه‌سێكهی ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ری خۆش بوێتوعاشقی بێت ئایا ئاماده نیه هه‌موو كارێكی بۆبكات؟ئه‌ی بۆخوا نابێ زیاتر بێ؟؟؟ به‌ڵامبۆ دروستكردنی خۆشه‌ویستی ئه‌و زاته ده‌بێ چی بكه‌ین؟ سه‌یری ده‌وروبه‌ر له روه‌كه‌كان و گیانداران و هه‌موو بونه‌وه‌ر و مانگ و هه‌ساره‌و ئه‌ستێره‌كان بكه له‌مانه‌وه جگه له‌هێزو ده‌سته‌ڵات و خۆشه‌ویستی چی تر هه‌یه؟ ئێ خۆ بۆ ئێمه‌ی خه‌لق كردووه ئه‌ی ئێمه جێنشینی خوانین له‌سه‌ر زه‌وی؟ باشه چۆن خوام خۆشناوێ دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌مووشتانه‌ی بۆ خه‌لق كردووم؟ له‌مانه‌شه‌وه له‌تاریكیه‌كان ده‌رم دێنێ بۆ رووناكی. چۆن خۆشم نه‌وێ ده‌وای ئه‌وه‌ی له‌ڕۆحی خۆی خه‌لقمانی كردووه؟چۆن خۆشم نه‌وێ كه‌كردوومی به‌جێنشینی خۆی له‌سه‌ر زه‌وی؟چۆن خۆشم نه‌وێ دوای ئه‌وه‌ی به‌رزی كردوومه‌ته‌وه به‌سه‌ر هه‌م و مه‌خلوقه‌كانی و دروستكراوه‌كانی دیكه‌ی؟چۆن خۆشم نه‌وێ دوای ئه‌وه‌ی نزیكترین كه‌سه‌لێمه‌وه؟دوای ئه‌وه‌ی له هه‌موو شوێنێك بۆم ئاماده‌یه؟دوای ئه‌وه‌ی كه خۆشبه‌ختی منی ده‌وێ؟چۆن خۆشم نه‌وێ دوای ئه‌وه‌ی دڵی ڕه‌قم نه‌رم ده‌كاته‌وه‌و دڵم ناشكێنێ؟چۆن خۆشم نه‌وێ دوای ئه‌وه‌ی گوێ له‌نزاو پاڕانه‌وه‌م ئه‌گرێ. چۆن خۆشم نه‌وێ دوای ئه‌وه‌ی كه ئارامی به‌دڵ ده‌به‌خشێ؟؟؟یاخوا قوربانت بم ئه‌ی حه‌قترین زات یاخوا هه‌موو گیان و ژیانم به‌قوربانت بێ، دوای ئه‌م هه‌موو شته چۆن گوێرایه‌ڵیت ناكه‌م،؛ه‌واته بۆ گوێرایه‌ڵ نه‌بین.
ئاماده‌کردنی: موسلیم غه‌مگین
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن Muslim (2010-07-19 20:38:54)
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








دةستةكانت و جاوةكانت خوش
زور زور زور جوان نوسيوتن .. هةمووى راستية
و شاردنةوةى نيية .. خودا باداشتى خير تو ئةم بابةتةت باتةوة
زورزور جوان نوسيوتة
تةمةن دريز بيت


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








زۆر سوپاس بۆتۆ دنا گیان بۆ به‌شداریه‌که‌ت و قسه جوانه‌کانت، به‌و هیوایه‌ی سودی هه‌بێ بۆ هه‌مومان.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








به‌ناوی خوای بێ شه‌ریک
اسلام علیکم ورحمه الله و برکاته.............
به‌شی دووه‌م:-خۆشه‌ویستیمان بۆ پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ربێت:-
هاوڕێیانی خۆشه‌ویست خوای گه‌وره له‌وه‌ته‌ی مرۆڤی به‌دیهێناوه به‌رده‌وام پێغه‌مبه‌رانی بۆ ناردووه ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که مرۆڤ به هه‌ڵه داده‌چوو ده‌ستی به‌سه‌رپێچی ده‌کرد سه‌رپێچی خوای باڵاده‌ست و شه‌یتان وای لێده‌کردن که‌وا بت بپه‌رستن، چونکه له‌وه‌ته‌ی مرۆڤ هه‌یه شه‌یتان دژایه‌تی ده‌کات و ده‌یه‌وێ له‌سه‌ر ڕێگای حه‌ق مرۆڤه‌کان وه‌لاوه‌نێ، بۆ ئه‌مه‌ش خوای کار به‌جێ مرۆڤه‌کانی ئاگا دار کردووه‌ته‌وه تاکو رێگای حه‌ق و راستیان لێ ون نه‌بێت و نه‌که‌ونه به‌ر توڕه‌یی ئه‌وزاته پاکه‌و به‌مه‌ش به‌خته‌وه‌ری هه‌ردوو دونیای له‌ده‌ست بچێ که ئه‌م به‌خته‌وه‌ریه‌ش ئاسووده‌یی ڕۆحه.
خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌ری زۆری ناردوه که ده‌بێت باوه‌رمان به هه‌موویان هه‌بێت وه په‌یامی ئاسمانی بۆناردوون تاکو دوا پێغه‌مبه‌ری که پێغه‌مبه‌ری ئیسلامه(د.خ) که دوا په‌یامبه‌ره‌و په‌یامه‌که‌ی قورئانه که ئه‌ویش وته‌ی خوایه.
له‌وانه‌یه مرۆڤی وا هه‌بێت که‌بڵێ خۆشه‌ویستی ئه‌و بۆچی؟ و ئێمه ده‌بێت خۆمان خۆش بوێت به‌سیه‌تی!.
له وه‌ڵاما ته‌نها ئه‌وه‌نده به‌سه که بڵێین که ئه‌و پێغه‌مبه‌ره بانگه‌شه‌ی بۆچی کردووه؟؟؟ بۆ قازانجی خۆی که ته‌نها ناخۆشی و جیهاد کردن و کۆچ کردن و فه‌قیری و برسێتی له‌م ڕێگه‌یه‌دا بینیووه له ماوه‌ی بانگه‌شه‌که‌یدا، که ئه‌ویش بانگه‌شه بۆچی و بۆکێ؟؟؟ له‌به‌رخاتری چی و له‌به‌رخاتری کێ؟؟؟
لێره‌دا هه‌موو شتێک به‌ده‌ر ده‌که‌وێ که پێغه‌مبه‌ر مان له‌خه‌می خۆی دانه‌بووه به‌ته‌نها به‌ڵکو ئوممه‌ته‌که‌ی که موسڵمانه‌کانن، ئه‌مه‌ش نه‌ک ته‌نها له دونیا به‌ڵکو له قیامه‌ت و دواڕۆژیشدا،ئه‌مانه به‌سن که‌و پێغه‌مبه‌ره که موحه‌ممه‌ده (د.خ) ته‌نانه‌ت له خۆشمان زیاتر خۆشمان بوێ،که ئه‌مه‌ش رێگایه‌کی به‌خته‌وه‌ری ڕاسته‌قینه‌یه که ئه‌ویش ئاسوده‌یی ڕۆحی نادیاره.
به‌ڵام ئایا خۆشه‌ویستیمان بۆ ئه‌و پێغه‌مبه‌ره ده‌بێ چۆن بێ(د.خ)؟؟؟
ئه‌وه‌یش ئاسانه ئه‌ویش به‌کردن و به‌جێهێنانی واجبات و سونه‌ته‌کانه،که هه‌م جێی ڕه‌زامه‌ندی فه‌خری کائینات و هه‌م سه‌لماندنی خۆشه‌ویستیته بۆی و بۆ پێغه‌مبه‌ره‌که‌یشت.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




ده سته كانت خؤشبيت و خوداي كه وره خيرت بنوسيت به راستي زنجيره بابه تيكي زؤر زؤر جوانه ده ست خؤش
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








سوپاس بۆتۆ emran گیان، به‌و هیوایه‌ی هه‌موولایه‌کمان به‌خته‌وه‌ر بین.
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن Muslim (2010-07-20 21:11:56)
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








dest xosh gyana bo am babate jwanan inshehla her serkew to bit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








سوپاس بۆتۆ Nigar گیان، به‌و هیوایه‌ی هه‌موومان به‌خته‌وه‌ر بین.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








به‌ناوی خوای باڵا ده‌ست
سڵاوی خواتان لێبێ هاورێیان....
به‌شی سێیه‌م:خۆشه‌ویستی باوه‌ڕداران و چاکه کاران.
هاورێیان خۆشه‌ویستی ئه‌و که‌سانه‌ی چاکه‌کارن ده‌بێته هۆی به‌خته‌وه‌ری چونکه هه‌وڵ ده‌ده‌ن که له کاتی خه‌مباری و ناخۆشی دا ئه‌و خه‌م و ناخۆشیه‌ت له‌سه‌ر لابه‌رن ،ئه‌مه له‌لایه‌ک ،له‌لایه‌کی تر گه‌ر ئه‌م جۆره که‌سانه‌مان خۆش بوێت ئه‌وه ده‌بێت له‌به‌ر خوابێت، گه‌ر له‌به‌ر خواش بێت ئه‌وه جارێک دڵخۆشده‌بی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ڵێێ خوایه ئه‌وه‌م له‌به‌ر تۆخۆشویستووه ، وه‌جارێکیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌به‌ر خوا خۆشت ویستووه خواپاداشتی دونیا و دوارۆژت ده‌داتێ، له‌دونیا به‌خته‌وه‌ری و له‌دوا رۆژیشدا له‌به‌رسێبه‌ری عه‌رشی خوای ئه‌مه له‌کاتی پێش موحاسه‌به‌کردن و بۆ دوای موحاسه‌به‌کردن به‌هه‌شته، که‌واته ئه‌مه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که‌خوا خۆشی بوێی ، ئه‌مه‌ش به‌سه بۆمرۆڤ که زاتی پاکی خوا خۆشی بوێ.
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن Muslim (2010-07-26 21:35:24)
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





Babateki zor ba suda Muslim gyan ... Hiwadarm kas am xoshawistiyaw aw rega baxtawariya la dast xoyi nadat ... supas bo babatakat


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








سوپاس بۆتۆی ئازیز‌و خۆشه‌ویست فلۆریست گیان ، به‌هیوی به‌خته‌وه‌ری بۆ هه‌موومان.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








به‌ناوی خودای سه‌ره‌تا و کۆتا
زنجیره‌ی دووه‌م: کردنی کاری چاکه و دوورکه‌وتنه‌وه له کاری خراپه.
به‌شی یه‌که‌م:کردنی کاری چاکه.
السلام علیکم و رحمة الله و برکاته....
سڵاوی خواتان لێبێت هاوڕێیان.
هاوڕێیانی خۆشه‌ویست کاری چاکه هۆکارێکی سه‌ره‌کیه بۆ ئه‌وه‌ی خوای باڵا ده‌ست به هۆیه‌وه به‌نده‌کانی خۆش بووێت، خۆشه‌ویستی خوای گه‌وره‌ش بۆ مرۆڤ گه‌وره‌ترین شته که مرۆڤ هه‌یبێت وه بۆئه‌وکه‌سه به‌یه‌تی ، وه‌ده‌بێته هۆی به‌خته‌وه‌ر بوونی مرۆڤ، وه به‌خته‌وه‌ریه‌کیش له‌خواوه بێت ئاسووده‌بوونی رۆحی له دوواوه‌یه که خۆشترین و باشترین به‌خته‌وه‌ریه.
خۆشه‌ویستان له‌وانه‌یه هه‌بێت بڵێت من خوام خۆش ده‌وێو ئه‌وم خۆشبوێ به‌سه پێویست به‌کاری چاک ناکات؟؟؟
له‌وه‌ڵاما ئه‌وه‌نده به‌سه بوترێ که ئایا له پاڵ ئه‌و خۆسه‌ویستیه‌ی که هه‌ته چی پێویسته بیکه‌یت؟؟؟
ئایا نابێ گوێ رایه‌ڵی بین؟؟؟ ، ئایا نابێ بی په‌رستین؟؟؟، ئه‌ی ئای داووای کرده‌وه‌ی چاکمان لێ‌ناکات؟؟؟ جگه له‌مانه‌ش ته‌نها ئه‌وه‌نده به‌س نیه که ئێمه خوامان خۆش ئه‌وێ به‌ڵکو ده‌بێ خودا‌ش ئێمه‌ی خۆشبوێ.
که ئه‌ویش ئایا چۆن خدا ئێمه‌ی خۆش ئه‌وێ؟؟؟ چه‌ندان رێگا هه‌ن که یه‌کێکیان کردنی کاری چاکه‌یه.
وه ئه‌وه‌شمان له‌بیربێت که ده‌بێ ئێمه بیسه‌لمێنین که خودامان خۆش ئه‌وێ ئه‌ویش به‌کردنی کرده‌وه‌ی چاکه.
ئاماده کردنی: موسلیم غه‌مگین
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن Muslim (2010-08-05 12:34:52)
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






dastt xosh bet kak muslim xwa padashti xert batawa
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








سوپاس بۆتۆ Glenakam ، ده‌ستی تۆش خۆش بێت .
هیوای به‌خته‌وه‌ری بۆ هه‌موومان
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






ده‌ست خۆش موسلیم گیان به‌راستی بابه‌تێکی زۆر زۆر جوانه
هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ئه‌خوازم هه‌ر به‌رده‌وام بیت .

Bir arkadaşım arkadaşına ne zaman
düşmüş siz olduğunuz kadar size alır bir
yere, bir ses, ısınıyor olan bir karşılama
♥ ses geceleri bir
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






ده سته كانت خؤشبيت و خوداي گه وره پاداشتت بداته وه
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








زۆر سوپاس بۆ ئێوه هاوڕێیان.
شێنێ گیان سوپاس بۆتۆ سوپاس بۆ وته جوانه‌کانت.
سوپاس بۆتۆ هاورێی به‌رێزم خۆزگه.
ئینشاءالله به‌خته‌وه‌ر ئه‌بین.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








به‌ناوی خوای ژیێنه‌ر و مرێنه‌ر
سڵاوی خواتان لێبێت هاوڕێیان...
به‌شی دووه‌م: دوورکه‌وتنه‌وه له‌کاری خراپه...
که ناوی خراپه باس ئه‌کرێ ناوێکی ناخۆشه، هه‌ست به‌شتی خۆش ناکرێت له‌گه‌ڵ گوێ لیبوونی ئه‌م ناوه، به‌ڵکو بۆ که‌سێک که خۆشه‌ویستی خوای له‌دڵ دابێت زۆر قێزه‌ونه، به هه‌موو شێوه‌یه‌ک خۆی لێ ئه‌پارێزێت.
له‌سایه‌ی خواوه وه سپاس بۆ زاتی پاکی له‌وه‌ی که ئه‌م ئایینه پاکه‌ی کردووه‌ته رێبازمان ئایینێک که‌پڕه له به‌خته‌وه‌ری، ئایینێک که ئه‌وه‌ی زه‌ره‌ره بۆی حه‌رام کردووین، ئایینێک که به‌خۆپاراستن له شته خرا په‌کان وبه‌زیانه‌کان به‌خته‌وه‌ری به مرۆڤ ئه‌به‌خشێ، به‌خته‌وه‌ریه‌ک که له‌ناخه‌وه هه‌ستی پی ئه‌کرێ، به‌خته‌وه‌رییه‌ک، که هه‌موو به‌شه‌کانی جه‌سته ئه‌گرێته‌وه، دڵ ئه‌گاته لوتکه‌ی خۆشی، ئه‌ویش به‌وه‌یه که خوات لێ رازیه.
هاوڕێیان خراپه کارێکه که ده‌بێته هۆی ناخۆشی، وه ده‌بێته هۆی توڕه‌بوونی خوا لێمان، چونکه هیچ سوودێکی نیه، به‌ڵکو زه‌ره‌رێکی زۆری له‌دواوه‌یه، خواش ئه‌وه‌ی زه‌ره‌ره‌ی هه‌بێت قه‌ده‌غه‌ی کردووه، چونکه خوا به‌نده‌کانی خۆش ئه‌وێت، چونکه ژیان پێویستی به یاسایه.
گوناح هه‌رگیز خۆشیت پێ نادا، دڵ توندی به‌دواوه‌یه، دڵره‌قی به‌دواوه‌یه، بێزار بوونی له‌دواوه‌یه، له هه‌مووی خه‌ته‌رتر توره‌بوونی خوای به‌دواوه‌یه، که موسیبه‌ته بۆمان، که‌واته بۆچی بیکه‌م؟!؟!؟. که‌واته بۆ لێره‌دا عه‌قڵم وه‌کار نه‌یه‌خم؟!؟!؟ که‌واته بۆ نزیکی بکه‌ومه‌وه؟!؟!؟
هه‌رچه‌نده گوناح بکه‌ین هه‌رگیز تینوێتیمان ناشکێنێ، هه‌رگیز ناگه‌مه به‌به‌خته‌وه‌ری رۆح، هه‌رگیز هیوایه‌کم ناداتێ، چونکه خوا لێمان توره ئه‌بێ، به خۆپاراستنیشمان له‌به‌ر خوا ئه‌وا خوا خۆشمانی ئه‌وێ.
خوایه‌گیان په‌نات پی ئه‌گرین بمان پارێزه، لێمان خۆشبه.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








به‌ناوی خوای زانا و دانا.
زنجیره‌ی سێیه‌م: په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ خوا.
السلام علیکم ورحمة الله وبرکاته...
سلاوی خواتان لێبێ هاورێیان لێره‌دا باس له هۆیه‌ک و رێگایه‌کی تر ئه‌که‌ین بۆبه‌خته‌وه‌ر بوون و ئاسووده‌بوونی رۆحمان ئه‌ویش په‌یوه‌ندیمانه له‌گه‌ڵ خوا، هه‌رکه‌سێک که‌په‌یوه‌ندیه‌کی باشی له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگاری هه‌بێت، په‌یوه‌ندیه‌ک که له‌هه‌موو کاتێکا و له هه‌موو کردارێکیا خودای له‌یاد بێت، بۆ هه‌رشوێنێک بچێت و هه‌ر کارێک بکات خودای له‌یاد بێت، له‌هه‌ر شتێکا پشتی پێببه‌ستێت و سوپاسی بکات له‌خۆشی و ناخۆشی، پشتی پێ ببه‌ستێت له هه‌رشتێکا، نوێژه‌کانی به‌چاکی و به‌رێک و پێکی ئه‌نجام بدات بزانێت که به‌رامبه‌ر کێ وه‌ستاوه، هه‌وڵدا خۆی فێری قورئان خوێندن بکات، قورئان بخوێنێت رۆژانه، یاده‌کان(زیکره‌کان) بکات له رۆژانه، به‌پێی توانا سوننه‌ته‌کان ئه‌نجام بدا‌و په‌یڕه‌ویان بکات، به‌مانه ئه‌توانێت په‌یوه‌ندیه‌کی باشی له‌گه‌ڵ خوا هه‌بێت، هه‌رکه‌سێکیش که په‌یوه‌ندی باشی له‌گه‌ڵ خوا هه‌بێت بۆ ئه‌و سه‌رفرازیه، بۆ ئه‌و به‌خته‌وه‌ریه، له‌وکاته‌یا دڵ پاک ئه‌بێته‌وه له شته کاولکار و خراپه‌کان، جیهانی خراپه‌کاری ئه‌گۆرێ بۆ دونیایه‌ک به‌خته‌وه‌ری و ئاسووده‌یی که له‌لایه‌ن خواوه‌یه، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مانه په‌نا به‌خوا له‌و په‌ری بێزاری دا ئه‌بین، له‌و په‌ری ژیان ناخۆشی، به‌هۆی خراپه‌کاریه‌وه فه‌خری کائینات خۆشی ناوێین، لێمان توره‌یه، ژیانیش له‌تووڕه‌یی خوادا جگه له‌بیر کردنه‌وه‌ی خراپ هیچی تر نیه، هه‌وڵدان بۆ خۆکوشتن چونکه رۆح فه‌رامۆش کراوه، دڵ پڕه له‌خه‌رابات، پێویستی به سه‌وزایی هه‌یه پێویستی به‌روناکی هه‌یه، رۆح پێویستی به‌خۆشه‌ویستی خوا هه‌یه، پێویسته به‌خۆشه‌ویستی خوا ئه‌و پیویستیانه‌یان جێبه‌جێ بکه‌ین، تاکو له‌خۆشترین ژیان و به‌خته‌وه‌رترین دابین.
هاورێیان ئێستا هه‌ر یه‌کێک له مرۆڤه‌کان چه‌نده پێی خۆش ده‌بێت که قسه له‌گه‌ڵ یاریدا بکات، له‌گه‌ڵ که‌سێک که‌ناوبانگی هه‌بێت، چه‌نده‌ی لاخۆش ده‌بێت، چه‌نده پێی خۆشه په‌یوه‌ندیه‌کی باش و پته‌ویان هه‌بێ، ئه‌ی بۆ بۆ خوا زیاترمان پێخۆش نه‌بێ دوای ئه‌وه‌ی، پێویستمان به بیرکردنه‌وه‌ی زیاتر و باشتر هه‌یه.
ئاماده‌کردنی: موسلیم
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








به‌ناوی خوای بینه‌ر و بیسه‌ر
السلام علیکم و رحمةالله وبرکاته...
زنجیره‌ی چواره‌م: بیرکردنه‌وه و سوپاس گوزاری.
به‌شی یه‌که‌م : بیرکردنه‌وه...
سڵاوی خواتان لێبێ هاوڕێیانی خۆشه‌ویست یه‌کێکی تر له‌رێگاکانی به‌خته‌وه‌ری و ئاسوده‌بوونی رۆح بیرکردنه‌وه‌یه به‌ڵام بیرکردنه‌وه له‌چی و بۆچی؟؟؟
بیرکردنه‌وه له‌چی: بیرکردنه‌وه له دروستکراوه‌کانی خوا بیرکردنه‌وه له گه‌وره‌یی خوا بیرکردنه‌وه له‌ده‌سه‌ڵاتی خوا بیرکردنه‌وه له به‌خششه‌کانی خوا بیرکردنه‌وه له‌جوانیه‌کانی خوا و وێڵبوون به‌دوای جوانیه‌کانی خوا به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه بزانین که نابێ بیر له‌زاتی خواوه‌ند بکه‌ینه‌وه به‌ڵکو ده‌بێ بیر له‌دروستکراوه‌کانی بکه‌ینه‌وه، چونکه به‌بیرکردنه‌وه له‌زاتی خۆی جگه له ماندووبوونێکی بێ پاداشت هیچی تر نیه...
وه ئایا بۆچی بیر بکه‌ینه‌وه: بۆ ئه‌وه بیربکه‌ینه‌وه که خۆمان بزانین کێین وه‌بزانین بۆچین وه‌بزانین چین وه بۆئه‌وه‌ی به‌عیباده‌تێکی که‌م له‌خۆباییی نه‌بین و هه‌مووکات گه‌وره‌یی زاتی پاکی خوا بزانین، بزانین که‌ژیان بۆچیه ئایا ژیان بۆچی به‌دیهێنراوه، وه ئێمه بۆچی له‌ژیان به‌دیهێنراوین....
بیرکردنه‌وه ئه‌مان گه‌یێنێته لوتکه‌ی به‌رزی به‌خته‌وه‌ری فێرمان ئه‌کات که هه‌موومان مرۆڤین که‌واته یه‌کسانین له ئه‌رکو ماف‌دا، تێ ئه‌گه‌ین که‌ژیان یه‌ک دیدی نیه، کاتێک بیرمان کرده‌وه به دروستی ئه‌وکات هه‌ڵه‌ی خۆمان هه‌ست پێ ئه‌که‌ین، ئه‌وکات بۆمان ده‌ر ئه‌که‌وێ که‌خوا چه‌نده جوانه و چه‌نده گه‌وره‌یه، ده‌ر ئه‌که‌وێ که له‌هه‌مووشوێنێک له‌گه‌ڵمایه چونکه له‌هه‌مووشوێنێک هه‌ست به‌چاودێری ئه‌وزاته ئه‌که‌م.
ئاماده‌کردنی: موسلیم
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن Muslim (2010-09-09 12:17:43)
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1 2
