.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1







په‌تى خه‌یاڵ و فكرت شل بكه‌و وادابنىَ ئاگاداركراویت ئهمرِۆ كۆتا رِۆژى ژیانته له‌م ژیانى دنیایه‌دا ، ئه‌وا ئه‌وا ئه‌م پرسیاره دێته پێشه‌وه :یه‌ك رِۆژ له‌ته‌مه‌نت ماوه تۆ له‌م رِۆژهدا چى ده‌كه‌یت ؟ سوێندت ئه‌ده‌م به‌خواى گه‌وره ئایا وه‌ڵامى هیچ كه‌سێكمان به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
ته‌نها رِۆژێك له‌ته‌مه‌نم ماوه ئه‌چم به‌سه‌رى ده‌به‌م به سه‌رخۆشى و زیناو رِابواردن و خۆشى دنیا یان ئه‌ڵێیت یه‌ك رِۆژ له‌ته‌مه‌نم ماوه ئه‌چم هه‌رچى گوناهو بىَ شه‌رعى و بىَ ئه‌مرى خوا هه‌یه هه‌موى ئه‌كه‌م .
نه‌خێر سوێند بىَ به‌خوا هیچ كه‌س نابینى ئاوا بڵێت ، ئه‌م پرسیاره‌م رِوبهرِوى چه‌ند كه‌سێك كرده‌وه له‌ته‌مه‌نى جیاوازدا :
یه‌ك رِۆژ له‌ته‌مه‌نت ماوه ئایا تۆ له‌و رِۆژهدا چى ئه‌كه‌یت ؟ وه‌ڵامه‌كانیان هه‌مه جۆر بوو به‌ڵام مه‌به‌سته‌كانیان وه‌ك یه‌ك بوو . وه‌ڵامه‌كانیان جیاواز بوو به‌ڵام یه‌ك ئامانجیان هه‌بوو ...
* هه‌ندێكیان ئه‌یانوت ئه‌و رِۆژه له‌مزگه‌وتدا به‌سه‌ر ئه‌به‌م زكرو تۆبه‌و داواى لێخۆشبون ئه‌كه‌م .
* هه‌ر خه‌ریكى پارِانهوه وتۆبه ئه‌بم له‌و گوناهو سه‌رپێچیانه‌ى كه له تهمهنماكردومه .
* ئه‌چم بۆ كه‌عبه‌ى پیرۆز‌و ئه‌و رِۆژه لهوىَ به‌سه‌ر ئه‌به‌م بهرِۆژو ئه‌بم و عه‌مره ئه‌كه‌م و نوێژ ئه‌كه‌م .
* نوێژه‌كانم له‌كاتى خۆیدا بهجێدێنم ... وه هه‌روه‌ها ...
گوێم له‌چه‌نده‌ها وه‌ڵامى جیاواز بوو كه‌هه‌مویان سوربون له‌سه‌ر كار‌و كرده‌وه‌ى چاك و عیبادهت و خواپه‌رستى له‌و رِۆژهدا ، رِهنگه تۆش ئێسته وه‌ڵامێكى تر زیاد بكه‌یت بۆ ئه‌م هه‌موو وه‌ڵام و كرده‌وه چاكانه .
بۆچى ؟
چونكه ده‌زانیت كه ده‌مریت وهناتهوێت به‌گوناهو تاوانه‌وه بگهرِێیتهوه بۆ لاى خواى گه‌وره
ئایا براى بهرِێزم ئه‌توانیت ئه‌و هه‌موو كرده‌وه چاكانه‌ى كه باسمان كرد له‌و ته‌نها رِۆژهدا ئه‌نجام بده‌یت ؟ كهواتهبۆچى دواكه‌وتن له كرده‌وه‌ى چاك و په‌رستش و نزیك بونه‌وه له‌خواى گه‌وره .
ئێسته كات و فرسه‌تت له‌به‌رده‌ستایه بۆ كارى چاك و عیبادهت بۆچى له گوناهو كارى بێسودا به‌سه‌رى ده‌به‌یت ... تۆ سورى له‌سه‌ر كرده‌وه‌ى باش و په‌رستش و ناته‌وێت له سه‌ر گوناهو تاوانبارى بگه‌رێیته‌وه بۆ لاى خوا كاتێك پێت ده‌ڵێن رِۆژێك له‌ته‌مه‌نت ماوه ئه‌ى بۆچى سورى له‌سه‌ر خراپه‌و تاوان كهرِهنگه هه‌ر ئیسته بمریت .
سه‌یره به‌خوا زۆریش سه‌یره كه ئه‌زانین ئێمه له‌سه‌ر هه‌ڵه‌و تاوان و سه‌رپێچین و نامانه‌وێت له سه‌ر ئه‌وشێوه بگهرِێینهوه بۆ لاى خوا كه‌چى هه‌ر به‌رده‌وامیشین له‌سه‌ر گوناهو تاوان !.
برام ... هه‌موو رِۆژێكى نوىَ كه هه‌ڵدێت پێمان ده‌ڵێت :
ئه‌ى خه‌ڵكینه من رِۆژێكى نوێم وه شایه‌تم به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و كرده‌وانه‌ى كه ئه‌نجامیان ئه‌ده‌ى ، له‌گه‌ڵ ئاوابونى خۆردا ئهرِۆم و ئیتر تا رِۆژى قیامه ناگهرِێمهوه ...
بهرِێزم بزانه كه مردنت نزیكه بۆچى خۆت ئاماده ناكه‌یت كاتێك ئه‌م ئایه‌ته ده‌خوێنیته‌وه ئهگێرِنهوه كهفریشتهى گیان كێشان چووه لاى داود(سه‌لامى خواى لێبێت) ئه‌ویش لێى پرسى تۆ كێیت : وتى : من ئه‌وه‌م كه پاشا‌كان له‌ده‌ستم ده‌رناچن وهكۆشكهكان رِێم لێناگرن و هیچ بهرتیلێكیش وه‌رناگرم .. ، وتى : كهواتهتۆ (ملك الموت)ى وتى :بهڵىَ ، وتى : هاتویت و من خۆم ئاماده نه‌كردووه هێشتر ، پێى ووت ئه‌ى داود كوا فڵان كه‌سى خزمت ؟ كوا فڵان كه‌سى دراوسێت ؟ ... له وه‌ڵامدا وتى : مردن ، وتى : ئایا مردنى ئه‌وانه ئاگادارییه‌ك نه‌بون بۆ تۆ تاخۆت خۆت ئاماده‌بكه‌یت .
براى خۆشه‌ویستم رِۆژهكانى ته‌مه‌نمان كه‌مه‌و هه‌ناسه‌كانمان كورته بۆچى به‌بێسود تێپهرِێو خۆمان ئامادهنهكهین بۆ سه‌فه‌ر .
براكه‌م هیوا درێژى باڵى به‌سه‌ر زۆرماندا كێشاوه‌و بێئاگاین تاكاتێك ده‌زانین مردن بۆمان دێت .
خواى گه‌وره ئه‌مرى فه‌رموه كه توێشو كۆبكه‌ینه‌وه له‌دنیادا پێش سه‌فه‌رو ده‌رچونمان لێى (وتزود فان خیر الزاد التقوى) وه پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ر ) ده‌فه‌رموێت: ( هیچ كه‌سێك نییه پاش مردن په‌شیمان نه‌بێت چاكه‌كار پهشیمانهلهوهى كه زۆرترى نه‌كردووه وهخراپهكار په‌شیمانه و ده‌ڵێت خۆزگه خراپه‌م نه‌كردایه ) ..
عه‌لى كورِى ئه‌بوتالیب (خواى لىَ رِازیبىَ) ده‌فه‌رموێت: دنیا بهرِێكهوتووهو پشتى تێكردویت وه ئاخیره بهرِێكهوتووهو رِوى تێكردویت ، هه‌ر یه‌ك له‌مانیش شوێنكه‌وته‌و كه‌سیان هه‌یه تۆ هه‌وڵبده شوێنكه‌وته‌و كه‌سى ئاخیره‌ت بیت نه‌ك دنیا بزانه ئهمرِۆ كاروكردهوهیهو پاداشت نییه وه سبهینىَ پاداشته‌و كار نیه .
ئاگاداربه بهرِێزم لهبهفیرِۆدانى ته‌مه‌ن و دواخستنى ته‌وبه‌و په‌شیمانى رِۆژهكانت ئاوه‌دان كه‌ره‌وه به گوێرِایهڵى و زیكر‌و خوا په‌رستى ، براى بهرِێزو خوشكى ئازیزم ئه‌م پرسیاره له نه‌فسى خۆت بكه : رِۆژێك له‌ته‌مه‌نم ماوه ئه‌وا من له‌م رِۆژهدا چى ئه‌نجام بده‌م ؟
هه‌موو ئه‌و په‌رستشانه‌ى حه‌ز به‌كردنیان ده‌كه‌یت بنوسه پاشان بهنهفسى خۆت بڵىَ ئه‌ى نه‌فسه‌كه‌م من له‌كاتى رِێگه پێدراودام و چى رِێگریم ده‌كات له‌جێبه‌جێ كردن ، پاشان سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ى كه نوسیوته به‌گوێره‌ى نه‌خشه‌یه‌كى دیاریكراو جێبهجىَ بكه .
من ئامۆژگارى خێرت ده‌كه‌م بهرِێزم رِۆژهكانى ته‌مه‌نت بقۆزه‌ره‌وه بۆ كارى خێر‌و خۆنزیككردنه‌وه له خوا به چه‌نده‌ها جۆرى په‌رستش و عیبادهت وه باش بزانه رِۆژهكانى ته‌مه‌نت به‌نرخترین شته له ژیانتدا بۆیه پارێزگارى لێبكهو كه‌مته‌رخه‌مى تیامهكهو
ئاگاداربهدنیا كورته‌و مانه‌وه تیایدا كۆتاى دێت بۆیه رِۆژهكانى ته‌مه‌نت پرِبكه له په‌رستش و ته‌وبه‌و داواى لێخۆشبون و په‌شیمانى لهرِابردوو .
پێش ئه‌وه‌ى یه‌خه‌ت بگرێ مردن و نارِهحهتیهكهى قه‌برو تاریكیه‌كه‌ى پردى سیرات و باریكیهكهى وه پێش ئه‌وه‌ى داوابكهى ((خوایه بمگێرِهوه خوایه بمگێرِهوه )) وه پێش ئه‌وه‌ى په‌شیمان بیته‌وه و كاتى په‌شیمانى به‌سه‌رچوبێت .. وه‌ك خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت
( ..له‌كۆتایدا داواكارم له‌خوا ئاخرمان به‌خێر بگێرِێت و ناره‌حه‌تیه‌كانى مردنمان له‌سه‌ر سوك بكات وه یارمه‌تیمان بدات توێشوى باش بۆ سه‌فه‌رى كۆتایمان ئاماده بكه‌ین وه دورمان خاته‌وه له باوه‌شكردن به دونیا‌و شته لهناوچووهكانى دنیاوه .... ئامین یارب العالمین.
یانه‌ی هه‌کاری
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن شێنێ (2010-08-21 14:56:29)

Bir arkadaşım arkadaşına ne zaman
düşmüş siz olduğunuz kadar size alır bir
yere, bir ses, ısınıyor olan bir karşılama
♥ ses geceleri bir
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش شێنئ خان بۆ ئه‌م بابهتهبهسووده هیوادارم هه مووكهسێك وا حیساب بكات ئه‌مڕۆ كۆتایی ژیانیه‌تی
چونكه مردن تیرێكهو له‌كه‌وان ده‌رچوه!!!!!!
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن فه نابون (2010-08-21 08:45:42)

له‌سه‌ر هێڵ نییه






سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت کاکه فه‌نابوون وایه وه‌ک تیرێک وایه کهلهدهستت ده‌رچوو ناگه‌رێته‌وه
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
