.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












بابه‌ت: خۆشه‌ویستی بۆ گه‌شه‌كردن پێویسته كاردانه‌وه‌ی باوك‌و دایك گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه، چونكه ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌كی لێ نه‌بینین، غهمگینو سه‌ركوت دهبێو هیچ سه‌رنجێك نادات‌و هیچ هێمایه‌ك له‌خۆیدا پیشان نادات. ئه‌و بابه‌ته به‌ئاسانی له‌و منداڵانه‌دا ده‌بینرێت كه له‌خانه‌ی نه‌وجه‌واناندان. چاودێریكردنی جه‌سته‌یی له‌و منداڵانه‌دا زیاتره له‌چاودێریكردنی ده‌روونییان، هه‌روه‌ها چونكه كه‌سێكی تایبه‌ت به‌شێوازێكی بهردهوامو سه‌قامگیر چاودێرییان ناكه‌ن (چاودێره‌كان به‌رده‌وام ده‌گۆڕێن) هه‌رگیز ناتوانن په‌یوه‌ندییكی دوولایه‌نه‌ی باش له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ره‌كانیاندا دابین بكه‌ن. ئه‌و منداڵانه نه‌ك هه‌ر تووشی بێ سهرنجیو گرنگی نهدانو بێ ههستیو سه‌ركوتكردن ده‌بن، به‌ڵكو گه‌شه‌ی سروشتی جه‌سته‌یان تووشی تێكچوون ده‌بێت. به‌و شێوازه ده‌ڵێن "گه‌شه‌ی كهموكورت". به‌دڵنیاییه‌وه شێوه‌یه‌كی وا له‌منداڵاندا به‌هۆی لاوازی‌و نه‌بوونی خۆشه‌ویستییه‌وه پێكدێت‌و ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی پێویستی خۆشه‌ویستی دایك‌و باوكه‌و كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌شه‌ی منداڵ ده‌رده‌خات. به‌كورتی به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی گژو گیاكان بۆ گه‌شه‌كردنیان پێویستیان به‌تیشكی خۆر هه‌یه، منداڵانیش به‌هه‌مان ئه‌ندازه بۆ گه‌شه‌كردنی باش پێویستیان به‌خۆشه‌ویستی ئێمه هه‌یه.
چۆن خۆشه‌ویستیمان پیشان بده‌ین؟
باشترین شێواز بۆ پیشاندانی خۆشه‌ویستیمان بۆ منداڵه‌كانمان كامه‌یه؟ له‌و بواره‌دا چه‌ند شێوازێكی تایبه‌ت هه‌یه كه‌بریتین له: وته‌و ره‌فتارو دابینكردنی پێویستییه‌كانیان. به‌دڵنیاییه‌وه شێوازی هه‌ڵبژاردنمان به‌نده به‌قۆناغی گه‌شه‌ی منداڵه‌كانمانه‌وه. خۆشه‌ویستیمان بۆ كۆرپه له‌رێگای زۆر راستهوخۆو جه‌سته‌ییه‌وه ده‌رده‌بڕێت، وه‌كو: خواردن، له‌باوه‌ش كردن، لاواندنه‌وه‌و قسهكردنو یاریكردن له‌گه‌ڵیاندا.
ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی گاگۆڵكێ ده‌كه‌ن وه‌كو ئه‌و خۆشه‌ویستییه وایه كه‌بۆ كۆرپه ده‌ریده‌بڕیت. له‌كاتی قسهكردنو هاندانی منداڵان بۆ فێربوونی كارامه‌ییه‌كانیان زۆر جه‌خت ده‌كه‌ینه سه‌ر هاتوچۆو جل له‌به‌ركردن‌و خواردن. منداڵانی پێش قۆناغی سهرهتاییو قۆناغی باخچه‌ی ساوایان له‌زۆربه‌ی كارامه‌ییه‌كانی خۆیاندا سه‌ربه‌خۆن‌و پێیانوایه بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی ئاره‌زووه‌كانیان پێویسته زیاتر به‌دنیای ده‌وروبه‌ریاندا بڕوانن. ئه‌گه‌ر بههاندانو خۆشه‌ویستی پاڵپشتیان بین له‌ئه‌نجامدانی كاره‌كانیاندا، بێگومان به‌ئازایه‌تییه‌وه دنیای ده‌وروبه‌ریان ده‌دۆزنه‌وه.
ته‌مه‌نی ده‌سپێكی خوێندنگا قۆناغێكی گرنگه له‌قۆناغه‌كانی گه‌شه‌ی منداڵ. له‌م قۆناغه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستیان بۆ ده‌ربڕین، ده‌توانن سه‌رنجی ئه‌و كارانه بده‌ن كه له‌خوێندنگادا ئه‌نجامی دهدهنو ده‌ریببڕن كه‌پاڵپشتی خواسته‌كانیان دهكهنو بایه‌خیان پێده‌ده‌ن. ده‌توانن كارێك بكه‌ن كه‌ببنه هاوبه‌شی ژیانی خوێندنگای منداڵه‌كه، هه‌روه‌ها ده‌توانن له‌و سهیرانانو گه‌شتانه‌دا به‌شداری بكه‌ن كه له‌لایه‌ن خوێندنگاكهوه رێكده‌خرێن تاكو ببنه جێی گرنگی‌و بایه‌خی منداڵه‌كانتان. چونكه گه‌شه‌ی كارامهییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌شێكی گرنگه لهئامانجهكانیان بۆ رۆیشتن بهخوێندنگا، پاڵپشتی منداڵه‌كانتان بكه‌ن تاكو هاوڕێكانیان بۆ یاریكردن بۆ ماڵه‌وه بانگهێشت بكه‌ن ، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ هاوڕێیهكیاندا هاموشۆتان هه‌یه بهمنداڵهكهتان بڵێن ده‌توانێت ئه‌و هاوڕێیه‌كه‌ی شه‌و له‌ماڵه‌وه بمێنێته‌وه. به‌پێی توانای خۆتان ده‌رفه‌تی گونجاوی بۆ دابین بكه‌ن تا به‌بێ هیچ فشارێك، كارامهییه جۆراوجۆره‌كانی وه‌كو: وهرزشو مۆسیقا‌و شانۆ فێربن. له‌راستیدا ده‌مه‌وێ بڵێم نابێ خۆشه‌ویستی ته‌نها به له‌باوه‌ش كردن‌و قسه‌و وته‌ی باش‌و پێڕاگه‌یشتن بهپێویستیه خێرا‌و جهستییهكانی منداڵان پیشان بده‌ین، به‌ڵكو خۆشه‌ویستی راسته‌قینه كاتێك پیشان ده‌درێ كهیارمهتییان بدرێت زیاتر سه‌ربه‌خۆ بن‌و خۆیان كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن.
سه‌رچاوه: genderkurd
له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستت خۆش بێت بۆ دانانی ئه‌و بابه‌ته جوانه خۆزگه خان
به‌هیوام به‌ر ده‌وام بیت بێ به‌شمان نه‌که‌ی لهبابهتهجوانهکانت

له‌سه‌ر هێڵ نییه






سوپاس بۆ په یامه جوانه که ت گوله که م
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سته‌كانت خۆش بێت هه‌ربژیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dest xosh bet gyane be rasti babateki jwana her sarkew to bit

له‌سه‌ر هێڵ نییه






سوپاس بۆ په یا مه جوانه که تان گوله کانم
له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده سته كانت خؤش بيت هاورئ ئازيزم بؤ ئه م بابه ته جوانه هه ر بزيت بمينيت به خيروو خؤشى هاورئ شيرينم


له‌سه‌ر هێڵ نییه






سوپاس بۆ په یامه جوانه که ت گوله که م
ده ستی تۆش خۆش بێت
له‌سه‌ر هێڵ نییه