❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / قه‌شه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی داوای سوتاندنی كتێبی قورئان له‌ ساڵوه‌گه‌ری رووداوی یازده‌ی سێپته‌مبێر ده‌كات

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-08-23 19:44:52

((( شاڵاو )))
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: قه‌ڵاو مناره‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-07
دواترین سه‌ردان: 2013-12-29
په‌یامه‌كان: 576
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

قه‌شه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی داوای سوتاندنی كتێبی قورئان له‌ ساڵوه‌گه‌ری رووداوی یازده‌ی سێپته‌مبێر ده‌كات

قه‌شه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی له‌ ویلایه‌تی فلۆریدای ئه‌مه‌ریكا داوای له‌ خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا كردووه‌ له‌ ساڵوه‌گه‌ری رووداوی (11)ی سێپته‌مبێر "قورئان" بسوتێنن، ئه‌وه‌ش هوشداری به‌رپرسانی ویلایه‌تی فلۆریدا و نیگه‌رانی مۆسڵمانه‌كانی لێكه‌وتووته‌وه‌.


به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌رِی "فارس نیوز"، ماوه‌یه‌ك به‌رله‌ ئێستا "تێری جۆنز" قه‌شه‌ی توندره‌وی مه‌سیحی داوای له‌ خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا كردبوو، له‌ ساڵرۆژی رووداوی (11)ی سێپته‌مبێر "قورئان" كتێبی ئایینی مۆسڵمانه‌كان بسوتێنن، له‌ به‌رامبه‌ردا به‌رپرسانی ویلایه‌تی فلۆریدا به‌رامبه‌ر به‌و بابه‌ته‌ هۆشداریان ئاراسته‌ی ئه‌و قه‌شه‌یه‌ كردووه‌ و داوایان لێكردووه‌، ئه‌و كاره‌ نه‌كات.

"تێری جۆنز" كه‌ له‌ سه‌ر ئه‌و برِوایه‌یه‌، ئیسلام و مۆسڵمانه‌كان به‌رپرسی سه‌ره‌كی رووداوی (11)ی سێپته‌مبێرن، سه‌ره‌رِای هۆشداری به‌رپرسانی ویلایه‌تی، رایگه‌یاندووه‌، له‌ ساڵرۆژی رووداوی (11)ی سێپته‌مبێر كتێبی "قورئان" ده‌سوتێنێت.

له‌ به‌رامبه‌ردا به‌رپرسانی ویلایه‌تی رایانگه‌یاندووه‌، به‌ ئه‌گه‌ری ئه‌نجام دانی ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌و قه‌شه‌یه‌، ئه‌و غه‌رامه‌ ده‌كرێت.

ئه‌و بانگهێشته‌ له‌ لایه‌ن ئه‌و قه‌شه‌یه‌ ناره‌زایی زۆری لێكه‌وتووته‌وه‌، به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ "ره‌فعه‌ت فێكری" به‌رپرسی كه‌نیسه‌ی ئێنجیلی میسر ناره‌زایی خۆی به‌رامبه‌ر به‌و بابه‌ته‌ و سوكایه‌تی كردن به‌ هه‌ر ئایینێك ده‌ربرِی و داوای له‌و قه‌شه‌یه‌ كردووه‌، رێز له‌ هه‌موو ئایینه‌كان بگرێت.




ئه‌نجومه‌نی باڵای ئه‌لئه‌زهه‌ر له‌ میسر به‌ توندی ئه‌و باته‌ی ره‌تكردۆته‌وه‌ و رایگه‌یاندووه‌، "ئه‌و بانگهێشت كردنه‌ گوماناوییه‌".

جێی ئاماژه‌یه‌، ئه‌و قه‌شه‌یه‌ له‌ وتوێژێكدا له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ كه‌ناڵه‌كانی هه‌واڵنێری ئه‌مه‌ریكا له‌ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ كه‌ ئامانجی له‌و كارانه‌ دژ به‌ موسڵمانه‌كان چیه‌ و ئه‌گه‌ر كه‌سێك بێت و كتێبی مه‌سیحییه‌كان "ئێنجیل" بسوتێنێت، رێگه‌ی پێ ده‌ده‌یت یان نه‌؟ له‌ وه‌ڵام دا گوتویه‌تی: "هیچ كێشه‌یه‌ك نییه‌، ئه‌وه‌ش مافی ئه‌وانه‌".


                                          رێگای راست

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن xamnak (2010-08-23 19:45:53)

Kurdzhin
ده‌گریام چونکه‌ پێڵاووم نه‌بوو
که‌چی که‌سێکم بینی هه‌ردوو قاچی نه‌بوو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net