❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ساڵانە لە هەرێمی كوردستان 20 تا 30 ملیۆن دۆلار پارەی زەكات كۆ دەكرێتەوە

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-08-23 19:47:10

((( شاڵاو )))
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: قه‌ڵاو مناره‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-07
دواترین سه‌ردان: 2013-12-29
په‌یامه‌كان: 576
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

ساڵانە لە هەرێمی كوردستان 20 تا 30 ملیۆن دۆلار پارەی زەكات كۆ دەكرێتەوە

ساڵانە لە هەرێمی كوردستان 20 تا 30 ملیۆن دۆلار پارەی زەكات كۆ دەكرێتەوە
18/08/2010


دوێنێ سێ شه‌م لیژنەی باڵای فەتوای كوردستان لەبارەى ڕێژەی زەكاتی سەرفیترە و فیدیەی رۆژوو و بڕى ئەو پارە زەكاتەى پێویستە بدرىَ بڕیارێكی دەركرد، بەرپرسێكی وەزارەتی ئەوقافیش دەڵىَ ساڵانە لە هەرێمی كوردستان 20 تا 30 ملیۆن دۆلاری ئەمەریكایى پارەی زەكات كۆ دەكرێتەوە.

لە بایاننامەكەی لێژنەی فەتوای هەرێمی كوردستان هاتووە، دوای زانیاری لێژنەی فەتوا لەسەر نرخی گەنم و نرخی زێر، هەروەها لێكۆڵینەوە لەلایەن لێژنە لەبارەى ڕێژەی زەكاتی سەرفیترە، بڕى فیدیەی رۆژوو و بڕى ئەو پارە زەكاتەى پێویستە بدرىَ، بڕیارى دا سەرفیترە بۆ هەر كەسێك 2 هەزار و 500 دیناری عێراقی بىَ، فیدیەی ڕۆژوو واتا ئەوانەی ناتوانن ڕۆژوو بگرن 2 هەزار و 500 دیناری عێراقی وەكو فیدیە بدەت، هەر كەسێك 4 ملیۆن دیناری عێراق هەبێت لە ماڵەوە پێویستە بۆ هەر ملیۆن دینارێك 25 هەزار دیناری عێراقی وەكو زەكات بدات.

بەمەبەستى كۆكردنەوە و بەكارهێنانى بەشێوەیەك سوود بەهەژارانى هەرێمى كوردستان بگەیەنىَ وەزارەتى ئەوقافى هەرێمى كوردستان سەرقاڵى ئامادەكردنى پرۆژەیەكە بۆ كۆكردنەوەى زەكات وسەرفیترە، بۆ ئەوەى هەموو ساڵێك پێڕەو بكرىَ.

مەریوان نەقشبەندى گۆتیارى وەزارەتى ئەوقاف و كاروبارى ئاینیى هەرێمى كوردستان رایەیاند "دواى ئەوەى ژمارەیەكى زۆر داواكارى و پێشنیار بۆ سوودوەرگرتن و رێكخستنى زەكات و سەرفیترە لە هەرێمى كوردستان گەیشتنە وەزارەتى ئەوقاف، لێژنەى راگەیاندنى ئاینى لە وەزارەت راسپێردراوە بۆ ئامادەكردنى پرۆژەیەك و ئەنجامدانى لێكۆڵینەوە و گفتوگۆى پێویست لەگەڵ زانایانى ئاینى و چەند پسپۆرێك لەبوارەكانى شەریعەت و دارایی و مامۆستایانى زانكۆ".

نەقشبەندى ڕوونى كردەوە "لەگەڵ ئەم هەنگاوەشدا وەزارەت بەنیازە وەك ئامادەكارى و زانینى را و بۆچوون و خواستى خەڵكى كوردستان بۆ ئەنجامدانى ئەو پرۆژەیە راپرسییەك بكات و لە رێگەى كەناڵەكانى راگەیاندنەوە ئەو پرسە بخاتە روو".

هەروەها گوتى " ساڵانە لە هەرێمی كوردستاندا 20 تا 30 ملیۆن دۆلاری ئەمەریكایى پارەی زەكات كۆ دەكرێتەوە كە لەلایەن سەرمایەدارانەوە دەدرێت، بەڵام لەبەرئەوەى پرۆژەیەك یان سیستمێك نییە بۆ كۆكردنەوە و چۆنیەتى سوود لىَ وەرگرتنى، تا ئێستە هەژارانى هەرێمى كوردستان وەك پێویست لێی سوودمەند نەبوونە.

سه‌رچاوه‌: ئاكانیوز

Kurdzhin
ده‌گریام چونکه‌ پێڵاووم نه‌بوو
که‌چی که‌سێکم بینی هه‌ردوو قاچی نه‌بوو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net