❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هــــه‌تا ئاخیــر نه‌فـــه‌س!!!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-08-23 20:05:14

((( شاڵاو )))
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: قه‌ڵاو مناره‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-07
دواترین سه‌ردان: 2013-12-29
په‌یامه‌كان: 576
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

هــــه‌تا ئاخیــر نه‌فـــه‌س!!!

....رۆژێك پیاوێكی ده‌وڵه‌مه‌ند هه‌ندێ شیرینی و خواردنی هێنا بۆ قوتابخانه‌ی(شیوانا) و وتی: ئه‌مه‌ هه‌دیه‌ی ته‌نها كچه‌كه‌مه‌ به‌ هۆی دروست كردنی هاوسه‌رگیری له‌ گه‌ڵ كوڕێكی گه‌نجی بێ ئیش له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی فه‌قیر. (شیوانا) پرسی: چۆن ئه‌م دوو نه‌فه‌ره‌ هه‌ر یه‌كه‌و له‌ ئاستێكی ژیان په‌یوه‌ندیان گه‌شتۆته‌ یه‌ك؟ پیاوه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ وه‌ڵامی دایه‌وه‌: ئه‌م كوڕه‌ شه‌یدای كچه‌كه‌مه‌و وه‌ بۆ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵی خۆی وه‌ك عاشقێكی زۆر ته‌واو خۆی بۆ كچه‌كه‌م نیشان داوه‌، بۆیه‌ دڵی كچه‌كه‌می بردووه‌. له‌ كاتێكدا كوڕی یه‌كێك له‌ هاوكارانم، هه‌م نه‌جیبه‌، عاقڵه‌، زۆر به‌ گرنگییه‌وه‌ داوای كچه‌كه‌م ده‌كات به‌ڵام كچه‌كه‌م ده‌ڵێت ئه‌و كوڕه‌ وه‌ك پێویست نییه‌ و هه‌ڵس و كه‌وتی گه‌نجێتی و عاشقی تێدا وجودی نییه‌. به‌ڵام ئه‌م كوڕه‌ هه‌رچه‌نده‌ نییه‌تی و بێ ئیشه‌، به‌ڵام عاشقی و گه‌نجێتیه‌كه‌ی بێ وێنه‌یه‌. كچه‌كه‌م ئامۆژگاری ده‌كه‌م كه‌ فێڵی لێ نه‌كرێ و كه‌مێك عاقڵانه‌ تر بریار بدات، به‌ڵام ئه‌و به‌ هیچ شێوه‌ییه‌ك گوێ به‌ قسه‌كانم نادات. منیش ناچارم به‌ هاوسه‌رگیری هه‌ردووكیان رازی بم. (شیوانا) له‌ كچه‌كه‌ی پرسی: چه‌نده‌ دڵنیای كه‌ ئه‌و كوڕه‌ عاشقی تۆیه‌؟كچه‌كه‌ وتی: له‌ هه‌موو كه‌س زیاتر باوه‌ڕم به‌ خۆشه‌ویستی ئه‌و هه‌یه‌!(شیوانا) به‌ كچه‌كه‌ی وت: زۆر باشه‌ وه‌ره‌ با تاقی بكه‌ینه‌وه‌. بچۆ بۆ لای ئه‌و عاشقه‌و پێ بڵێ كه‌ باوكت ته‌هدیدی كردووه‌ كه‌ باوكت ده‌ڵێت ته‌نها كه‌مێكیش له‌ سه‌روه‌ته‌كه‌ی خۆمی ناده‌مێ‌. بڵێ‌ كه‌ باوكت ته‌هدیدی كردووه‌ ئه‌گه‌ر سه‌رو چاوی له‌ ده‌وروبه‌ری ماڵمان ده‌ركه‌وێ ئه‌وه‌ زۆر به‌ توندی ته‌مێ ی ده‌كه‌م.كچه‌كه‌ به‌ پێكه‌نینه‌وه‌ وتی: من دڵنیام كه‌ ئه‌و ساحه‌كه‌ به‌ چۆڵی به‌جێ ناهێڵێ. به‌ڵام رازی ده‌بم و به‌و شێوه‌ی ئێوه‌ وتان پێ ده‌ڵێم. چه‌ند هه‌فته‌ دواتر پیاوه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌و كچه‌كه‌ی هاتن بۆ لای (شیوانا) . (شیوانا) تێ گه‌یشت كه‌ كچه‌كه‌ زۆر غه‌مبارو بێ تاقه‌ته‌. هۆكاری بێ تاقه‌تییه‌كه‌ی له‌ كچه‌كه‌ پرسی. كچه‌كه‌ وتی: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه‌ پێم وت باوكم یه‌ك كه‌مێكیش له‌ سه‌روه‌ته‌كه‌ی نادات و ته‌نبێ ی ده‌كات هه‌ر كاتێ بیبینێ، خێرا له‌به‌ر چاوانم ون بوو، وه‌ له‌م ناحییه‌ش رایكرد، ته‌نانه‌ت بۆ خواحافیزی نه‌هاته‌ لام. (شیوانا) به‌ پێكه‌نینه‌وه‌ وتی: ئه‌مه‌ بێ تاقه‌تی و ناراحه‌تی ناوێ. ئه‌گه‌ر ئه‌و عاشقی راسته‌قینه‌ی تۆ بوو، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بشت وتایه‌ كه‌ ئیتر په‌یوه‌ندیت به‌وه‌و نییه‌ و داوای جیابونه‌وه‌ت بكردایه‌، ئه‌و هیچ كات رازی نه‌ده‌بوو. ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌راستی شتێكی بوێ به‌ دڵ و به‌ گیان ده‌یه‌وێت. وه‌ هیچ كات نایه‌وێت بۆ ساتێك له‌ده‌ستی بدات. كه‌ بینیت ئه‌و به‌و ئاسانییه‌ وازی لێت هێنا و رۆشت دڵنیابه‌ كه‌ ئه‌و هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ تۆی نه‌ویستوه‌ كه‌ ته‌نها سوودو چاكه‌ی خۆی به‌ تۆ نیشان داوه‌، ئیتر بۆ كه‌سێك كه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ تۆی نه‌ویستووه‌ ناراحه‌تی چ ماناییه‌كی ده‌توانێ‌ هه‌بێ.؟؟

وه‌رگێڕانی له‌ فارسییه‌وه‌...هه‌ردی ئه‌نوه‌ر
ســـه‌رچاوه‌: مجـــله‌ موفـقیت..شمــــاره‌ 177 …11. 2009.....

Kurdzhin
ده‌گریام چونکه‌ پێڵاووم نه‌بوو
که‌چی که‌سێکم بینی هه‌ردوو قاچی نه‌بوو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net