❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئاشکرا بوونی چه‌ند نهێنیه‌ک له‌ کتێبه‌که‌ی مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی-زۆر گرنگه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-08-23 19:48:19

((( شاڵاو )))
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: قه‌ڵاو مناره‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-07
دواترین سه‌ردان: 2013-12-29
په‌یامه‌كان: 576
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

ئاشکرا بوونی چه‌ند نهێنیه‌ک له‌ کتێبه‌که‌ی مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی-زۆر گرنگه‌

له‌ به‌رواری(7.1.2008)دا له‌ رۆژنامه‌ی (ئافته‌نپۆسته‌ن)ی نه‌رویجی دا له‌سه‌ر زمانی
    This image has been resized. Click this bar to view the full image. The original image is sized 644x997.
مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌ی ده‌ڵێت به‌ر له‌ دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر مه‌ریوان کتێبێکی نوسی له‌ژێر ناونیشانی (سێكس و شه‌رع و ژن له‌ ئیسلامدا)، له‌و کتێبه‌دا باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ گوایه‌ پێغه‌مبه‌ری ئیسلام خاوه‌نی نۆزده‌ ژن بووه‌.
وه‌ به‌رده‌وام ده‌ڵێت به‌شدار بوه‌ له‌ کوشتنی ژنانداو به‌زۆری هێزو توانای له‌گه‌ڵ ئافره‌تاندا ڕایبواردوه‌ واتا ئیختسابی کردوون. جگه‌ له‌وه‌ی له‌ ڕاستیه‌وه‌ دووره‌ درۆیه‌کی باڵدارو شاخداره‌ وه‌ هه‌روه‌ها ده‌ڵێت که‌ گوایه‌ موسڵمانه‌کان نه‌یان توانیوه‌ وه‌ڵامی من بده‌نه‌وه‌ به‌ نوسین به‌ڕاستی ئه‌مه‌ش هه‌ر زۆر درۆیه‌ ئه‌گه‌ر من بومایه‌ له‌جیاتی مه‌ریوان ڕووم نه‌ده‌هات سه‌یری ئاوێنه‌ش بکه‌م.
له‌بیری چوو که‌ کاك (عومه‌ر که‌مال ده‌روێش)له‌ کتێبێکدا به‌ناونیشانی (نه‌زانیی و بێشه‌رمیی به‌شێك له‌ چه‌واشه‌کارییه‌کانی مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی له‌ کتێبی سێکس و شه‌رع و ژن)دا که‌ خۆی له‌ (278)لاپه‌ڕه‌دا ده‌بینێته‌وه‌. هه‌موو قسه‌ هه‌ڵبه‌ستراو و بێ ماناکانی مه‌ریوانی به‌ درۆ خستۆته‌وه‌، وه‌ بێجگه‌ له‌سه‌دان نوسراوه‌ی ڕۆژنامه‌وانانی تر که‌ کردویانه‌ به‌و فیلمه‌ی که‌ تا ئێستاش له‌ هالیوودیش ده‌رنه‌چووه‌.
به‌رده‌وام ده‌ڵێت له‌ درۆکانیدا ده‌ڵێت حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان داوای له‌ پۆلیسی ئه‌نته‌رپول کردوه‌ که‌ بم گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ له‌ سێداره‌دانم له‌ کوردستان ئاخر مه‌ریوان درۆیه‌ك بکه‌ که‌ ڕێگا تێی بچێت، چۆن حکومه‌تێك داوا له‌ پۆلیسی ئه‌نته‌رپول ده‌کات بۆ ناردنه‌وی خه‌ڵك تا له‌ سێداره‌ی بدات وه‌ سزاکه‌ی تۆش ته‌نها شه‌ش مانگ زیندانییه‌ نه‌ك سزای له‌ سێداره‌دان. هه‌روه‌ها درۆیه‌کی تریش ده‌کات به‌ده‌م لایه‌نه‌ ئیسلامیه‌کانه‌وه‌ که‌گوایه‌ فتوای کوشتنی مه‌ریوان یان داوه‌ چارم ناچاره‌ ده‌بێت له‌مه‌شیاندا بڵێم هه‌ر درۆ ده‌که‌یت.
له‌ کاتێکدا تۆ وێنه‌ی ده‌روێشه‌کانی (حه‌مه‌ی شێخ عبدالکریم که‌سنه‌زانی) له‌ کاتی زیکرو ته‌هلیله‌ی خۆیاندا شمشێرو زه‌رگی خۆیان به‌کار ده‌هێنن بۆ مه‌راسیمه‌که‌یان تۆ درۆیه‌ك به‌ده‌م خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ بکه‌یت بڵێت گوایه‌ ئه‌وانه‌ خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌ن و ویستویانه‌ که‌ من سه‌رببڕن به‌و شمشیرانه‌.
وه‌ ئیسلامیه‌کانیش هه‌موویان ڕه‌دی ئه‌وه‌ ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ فتوای کوشتنی تۆیان دابێت وه‌ نه‌بێت لێت بترسن، به‌ڵام ئه‌رزشی کوشتنت نییه‌ وه‌ مامۆستا (محمد حه‌کیم جه‌بار) به‌ ئاشکرا ڕایگه‌یاندوه‌.
مه‌ریوان ده‌ڵێت گوایه‌ ئه‌وان پێی ده‌ڵێن بۆیه‌ ئه‌م کتێبه‌ی نوسیوه‌ تا ئیقامه‌ی له‌ یه‌کێک له‌ ووڵاته‌ ئه‌وروپیه‌کاندا پێ وه‌ربگرێت. منیش ده‌ڵێم هه‌رچیه‌کت ووتوه‌ تا ئێستا ڕاستت نه‌وتوه‌ به‌س ئه‌مه‌ت زۆر ڕاسته‌ هه‌رچه‌نده‌ خۆت ڕاستگۆ نیت. پاشان هه‌ندێك گله‌ی له‌ حکومه‌تی نه‌رویج ده‌کات هه‌رله‌و باسه‌یدا که‌ منداڵیش ڕووی نایه‌ت ئه‌و قسانه‌ بکات گوایه‌ حکومه‌تی نه‌رویجی زۆر ساویلکه‌یه‌و ئازادی ته‌واوی داوه‌ به‌ ئیسلامیه‌ توند ڕه‌وه‌کان له‌ ووڵاته‌کیدا وه‌ ئازادانه‌ چالاکی خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌ ووڵاته‌که‌یدا ئه‌مه‌ش هه‌ر جێگای تێڕامانه‌ بۆ که‌سێك که‌ خۆی به‌ نوسه‌ر بزانێ وه‌ ئاگاداری سیاسه‌تی ئه‌و ووڵاته‌ نه‌بێت که‌ تیایدا ده‌ژی.
له‌ هه‌مووی خۆشترو درۆیه‌کی تازه‌تر که‌ هه‌ڵمی لێ هه‌ڵده‌ستێت تا ئێستا وامان زانیبوو که‌ خۆی زۆر زیره‌که‌و ئه‌و کتێبه‌ی نوسیوه‌ ئه‌و درۆیه‌شی به‌داخه‌وه‌ زۆر عومر کورت بوو. ئه‌مڕۆ له‌ ڕێکه‌وتی (14.1.2008)دا له‌ به‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌فزیۆنیدا له‌ کاناڵێ فارسی له‌ ئه‌مریکا به‌ناوی (کانال جدید) که‌ چه‌په‌کان سه‌رپه‌رشتی ده‌که‌ن باس له‌و کتێبه‌ کرا که‌ مه‌ریوان خۆی به‌خاوه‌نی ده‌زانێت له‌ ساڵی (2002) دا ئه‌م کتێبه‌ به‌ زمانی فارسی ده‌رچوه‌ له‌ ئه‌مریکا نوسه‌ره‌که‌شی ناوی (سیامه‌ك ستوده‌) ئه‌م کتێبه‌ی نوسیوه‌ به‌ناوی (سیکس، زن، در تاریخ) وه‌ مه ریوان هاتوه‌ به‌س ووشه‌ی تاریخه‌که‌ی لا بردوه‌ کردویه‌تی به‌ ئیسلام وه‌ ناوی نوسه‌ره‌که‌شی گۆڕیوه‌ به‌ ناوی خۆی.
ئه‌گه‌ر من بومایه‌ له‌جیاتی خه‌ڵکی کوردستان په یکه‌رێکم بۆ دروست ده‌کردی وه‌ ناوی په‌یکه‌ره‌که‌م ده‌نا په‌یکه‌ری درۆ بۆ ئه‌وه‌ی تۆ ببیته‌ یادگاری درۆ چونکه‌ زۆر له‌ کۆمۆنیسته‌کان داوای په‌یکه‌ر ده‌که‌ن بۆ تۆ، وه‌ ئه‌م پێشنیاره‌شم بۆ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌ که‌ په‌یکه‌رێك بۆ مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌ی دروست بکه‌ن وه‌ ناوی بنێن په‌یکه‌ری درۆ، چونکه‌ ئاواته‌خواز بووم شتێکی ئه‌م کابرایه‌ ببینم و درۆی تێدا نه‌بێت.
هیوا خوازم که‌ مه‌ریوان جورئه‌ت بکات و وه‌ڵامم بداته‌وه‌ منیش ئه‌وکاته‌ سفره‌یه‌ك له‌ درۆکانی مه‌ریوان ده‌خه‌مه‌ به‌رده‌ستی ئێوه‌ی خوێنه‌رو وه‌ بیری کاك مه‌ریوانیشی ده‌خه‌مه‌وه‌.
به‌ڕێزان فه‌رموون سه‌یریئه‌م لیبکه‌ بکه‌ن که‌ ئه‌و کتێبه‌یه‌‌ بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی کتێبه‌که‌ی نوسراوه‌.


هه‌روه‌ها ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌ش ئه‌و کتێبه‌یه‌ که‌ نوسه‌ره‌ فارسه‌که‌ نوسیویه‌تی و مه‌ریوان کردویه‌تی به‌ هی خۆی.


هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ڵیدوانه‌که‌ی مه‌ریوانه‌ له‌ ڕۆژنامه‌ نه‌رویجیه‌که‌دا



ئیسلام په‌یک

Kurdzhin
ده‌گریام چونکه‌ پێڵاووم نه‌بوو
که‌چی که‌سێکم بینی هه‌ردوو قاچی نه‌بوو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-08-24 13:59:02

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259
WindowsXPMSIE

Re: ئاشکرا بوونی چه‌ند نهێنیه‌ک له‌ کتێبه‌که‌ی مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی-زۆر گرنگه‌

استغفرالله خايه كيان بؤ خاترى خوا جؤنه ئه م كافره ت له دنيا هيشتوه ئه مه 2 جار له به لاماريك ده رباز بووه
من نازانم جؤنه تا ئيستا ماوه
ده ستت خؤش بيت هاورئ شيرينم

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-c18bd3283e.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-09-04 18:54:59

derin
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-07
دواترین سه‌ردان: 2013-08-02
په‌یامه‌كان: 497
WindowsXPMSIE

Re: ئاشکرا بوونی چه‌ند نهێنیه‌ک له‌ کتێبه‌که‌ی مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی-زۆر گرنگه‌

xwa roe rash bkat la donyaw la qeamatda

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-09-04 22:38:51

Nigar
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: Pirmam
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-10-13
په‌یامه‌كان: 2407
WindowsXPMSIE

Re: ئاشکرا بوونی چه‌ند نهێنیه‌ک له‌ کتێبه‌که‌ی مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی-زۆر گرنگه‌

xwa roe rash bkat la donyaw la qeamatda dest xosh bet bo am babate

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن Nigar (2010-09-04 22:39:56)

Kurdzhin
(ھیچ سەرینێک لە کۆشی دایک نەرمتر نیە ، ھیچ گولێک لە دەمی دایک جوانتر نیە ) نیگــــــــــــار 

کــوردژیــن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-09-08 07:26:12

karyan
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-20
دواترین سه‌ردان: 2013-10-21
په‌یامه‌كان: 63
WindowsMSIE7

Re: ئاشکرا بوونی چه‌ند نهێنیه‌ک له‌ کتێبه‌که‌ی مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی-زۆر گرنگه‌

ده ست خوش بيت به ريزم بؤ ئه و ئاشكرا بوونه به راستى ئه و كه سيكى زور درؤزنه

Kurdzhin
که‌ده‌ت بینم ده‌نگی دڵم لێدانه‌کانی زیاد ئه‌کات
ئه‌و خه‌فه‌ته‌شی له‌ دڵمایه‌ گوزه‌ر ئه‌کات

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-09-08 07:43:47

karyan
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-20
دواترین سه‌ردان: 2013-10-21
په‌یامه‌كان: 63
WindowsMSIE7

Re: ئاشکرا بوونی چه‌ند نهێنیه‌ک له‌ کتێبه‌که‌ی مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی-زۆر گرنگه‌

slaw xamnak barezm am linka  (ww.tishkbooks.com/tishk-book...iubesharmi.pdf) ka dat nawa esh nakat datwanyt boman da bneytwa supast dakam

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net