.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1











خانمە گۆرانیبێژی كورد (بێخاڵ جەودەت) پاش ئەوەی بەشداری لە كۆنفرانسێكی گەورەی نێودەوڵەتیدا كرد كە پەیمانگای نێودەوڵەتی ئافرەتان بۆ دروستكردنی ئافرەتی سەركردەی خاوەنپێداویستی تایبەت ڕێكی خستبوو. نازناوی باڵیۆزی نیازپاكی و دۆستایەتی نێودەوڵەتی پێبەخشرا.
خاتوو (بێخاڵ) كە خانمێكی خاوەنپێداویستی تایبەتە، تاكە خانم بوو لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە بەشداری لەم كۆنفرانسەدا كرد‌و، لە لێدوانێكێ ڕۆژنامەوانیدا بۆ سایتی PUKmedia ڕایگەیاندووە كە له‌كۆی 350 ئافرەت له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان ته‌نها 25 ـیان هه‌ڵبژێردراون بۆ به‌شداریكردن له‌م كۆنفرانسه‌داو منیش تاكه كه‌س بووم كه له‌سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌پله‌ی یه‌كه‌م په‌سه‌ند كرام.
هەروەها دەڵێت مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی به‌شداریكردنم ناساندن و ده‌رخستنی راستیه‌كانه سه‌باره‌ت به‌ژیانی ئافرەتان به‌گشتی و ئافرەتانی خاوه‌نێداویستی تایبه‌تیش به‌تایبه‌تی و گیروگرفت و بارودۆخی ئافرەتان له‌هه‌رێمی كوردستان و هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ باشكردن و چاره‌كردنیان، ئه‌مه جگه له ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌وپێشكه‌وتنانه‌ی ژنانی كوردستان كه له‌بواره جیاجیاكانی ژیان و كاركردنیاندا به‌دیانهێناوه‌ن.
جێی باسە كۆنفرانسەكە لە ئەمەریكا بەڕێوەچوو، (بێخاڵ جەودەت)ـیش بە جلوبەرگی واڵا و شۆخی كوردییەوە بەشداری تێدا كرد.
هه وليربؤست


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
