❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / شۆربای په‌تاته‌ به‌ مه‌عكه‌رۆنی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-08-26 17:05:27

leya
جوانی کوردژین
شوێن: England
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-30
دواترین سه‌ردان: 2013-08-07
په‌یامه‌كان: 376
ویبگه‌
WindowsVistaSafari

شۆربای په‌تاته‌ به‌ مه‌عكه‌رۆنی

پێویستی یه‌كانی:-



(2 - 3) سه‌لك په‌تاته‌, (1) كوپ مه‌عكه‌رۆنه‌, (500) غرام گۆشت, (4 - 5) ده‌نك سیر, نیو كه‌وچكی زه‌ڵاته‌ بیبه‌ری ڕه‌ش, روبعه‌ په‌رداخێك زه‌یت, (1) پارچه‌ له‌ئاوی مریشك (دجاج ماجی).

تێبینی:

ئه‌م كه‌ره‌ستانه‌ بۆ (6 - 8) كه‌س ئاماده‌ ده‌كرێت وه‌ ده‌توانرێت كه‌م بكرێته‌وه‌ به‌ پێ‌ی ژماره‌ی كه‌سه‌كان, ماوه‌ی ئاماده‌كردنی (15 - 20) ده‌قه‌یه‌, ماوه‌ی پێگه‌یشتنی (50 - 60) ده‌قه‌یه‌.

دروستكردنی:

1- گۆشته‌كه‌ ده‌شۆرێته‌وه‌و پارچه‌ پارچه‌ ده‌كرێت‌و ده‌خرێته‌ سه‌ر ئاگر تا كه‌مێك ده‌كوڵێت.

2- پیازه‌كه‌ پاك ده‌كرێت‌و ورد ده‌كرێت به‌پارچه‌ی گه‌وره‌و ده‌شۆرێته‌وه‌.

3- زه‌یته‌كه‌ ده‌كرێته‌ ناو مه‌نجه‌ڵێكه‌وه‌و ده‌خرێته‌ سه‌ر ئاگرێكی به‌هێزو, وه‌ پیازه‌كه‌ی تێده‌كرێت به‌ كه‌وچكێكی ته‌خته‌ تێك ده‌درێت تا جوان سور ده‌بێته‌وه‌.

4- پاشان سیرو بیبه‌ره‌ ڕه‌شه‌كه‌و خوێ‌و گۆشته‌ كوڵاوه‌كه‌و ئاوی مریشكه‌كه‌ (دجاج ماجی) ده‌كرێته‌ ناو مه‌نجه‌ڵه‌كه‌وه‌ له‌سه‌ر ئاگرێكی مامناوه‌ند به‌جێ ده‌هێڵرێت.

5- له‌م ماوه‌یه‌دا په‌تاته‌كه‌ پاك ده‌كرێت‌و پارچه‌ پارچه‌‌ی بچوك ده‌كرێت‌و ده‌شۆرێته‌وه‌و ده‌كرێته‌ ناو شۆرباكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ په‌رداخه‌ مه‌عكه‌رۆنه‌كه‌ له‌سه‌ر ئاگرێكی هێواش داده‌نرێت بۆ ماوه‌ی (20) ده‌قه‌ تا پێ ده‌گات.

6- دواجار شۆرباكه‌ كه‌ره‌ی ده‌كرێت به‌سه‌رداو به‌گه‌رمی پێش‌كه‌ش ده‌كرێت.
ماڵپه‌ڕی خوشكان

Kurdzhin
http://i49.tinypic.com/29vo6fl.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-09-20 18:12:06

خۆزگه‌
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-19
دواترین سه‌ردان: 2012-04-16
په‌یامه‌كان: 509
WindowsXPFirefox

Re: شۆربای په‌تاته‌ به‌ مه‌عكه‌رۆنی

وووووووووواووووووووووو ده ستت خۆش بێت گیانه به رده وام به

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-09-22 11:07:38

leya
جوانی کوردژین
شوێن: England
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-30
دواترین سه‌ردان: 2013-08-07
په‌یامه‌كان: 376
ویبگه‌
WindowsVistaMSIE7

Re: شۆربای په‌تاته‌ به‌ مه‌عكه‌رۆنی

zor supas azezm

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net