.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









یه‌كێك له‌به‌رهه‌مه شاكاره‌كانى جه‌نابی ماموستا سه‌یید جه‌لال حسێنى كه له گه‌لاوێژى ساڵى ١٣٧٤ له‌وه‌سفى ٥ى خه‌رمانان و ساڵرۆژى دامه‌زراندنى سازمانى خه‌بات له قاڵبى هونراوه، نووسراوه.
ئه‌ستێره‌ى سوورى ئازادى
پێنجى خه‌رمانانى شادى
ئه‌ستێره‌ى پێنج پهرِى پهرِجوان
رِهمزى پێنج پارچه‌ى كوردستان
ئه‌ى به‌رایی رۆژى رِوونم
ئه‌ى تیشكى دیده و ده‌روونم
به‌خێر هاتى پێ پیرۆزى
شادیت هێنا، داهات، رۆزى
كۆى سوورى سه‌ر خه‌رمانانى
رِوو سوورى لاى نیشتمانى
وێنه‌ى زامى له‌شى شه‌هید
....
گه‌ش وه‌ك چاوى گه‌شى شه‌هید
ئه‌ستێره‌ى گه‌شى به‌ربه‌یان
پنجى خه‌باتى كوردستان
بۆ كوردستان‌م ماهوارهى
به‌رچاو رِوون و بێ شهوارهى
كوردستانت پاك لێ دیاره
چاو بگێرِه كوێ گوڵزاره؟
كوێ نزاره؟ كوێ چیمه‌نه؟
كوێ زه‌نوێر و به دیمه‌نه؟
كوێ تهرِ و سێبه‌ر و چرِه؟
برِوا بولبول له كوێ كرِه
له تاو گوڵ خه‌م دایگرتووه؟
یان به‌بێ نازى خه‌وتووه؟
له خه‌م له خه‌و رِای پهرِێنه
به بانگ به تیشكى ئاوێنه
زوو بگڵۆفێ چاوى كاڵى
به شانه كا پهرِ و باڵى
بۆلاى سروه هانا به‌رێ
بلوێرى گه‌رووى بۆ بسرِێ
سه‌رێك هه‌ڵێنێ له شیوبا
نمێك له لێوى ووشكى با
جا بێ بۆلاى من بۆلاى من
پیرى داخ و ده‌ردى دژمن
پهژارى دڵ پرِ له ئاوات
پرِووكاوى كووره‌ى خه‌بات
دڵ خۆش به دێمانهى شادى
خه‌مبار به جه‌نگ و بێ دادى
چه‌ند ساڵه ساتان ده‌بژێرێ
ساتێك بێ هیوا نابوێرێ
چاوه‌روانى ئازادیه
به هیواى سروه‌ى شادیه
كورد ئازاد بن بێ دووپۆیی
له هه‌ندا یه‌ك بن و خۆیی
بێ من من و بێ تۆ تۆیی
به بێ مۆرِه و بێ نامۆیی
له بیر نه‌كه‌ن رۆژانى رِهش
خوێنى شه‌هیدان خوێنى گه‌ش
كه رِژان به ده‌ستى زۆرداران
له ناو دێیان له ناو شاراران
له ده‌شت و كێ‌و له خوار له سه‌ر
له سه‌ر شه‌قام له ناو سه‌رنگه‌ر
تا ئازادكه‌ن كورده‌وارى
له ده‌ست بێگانه و لاسارى
كورد بۆ یه‌ك بن بۆ یه‌ك بمرن
بۆ نامۆ و نه‌ویست گوێ نه‌گرن
كه‌ڵك و رێزیان ببێ بۆ خۆ
نامۆیی بكه‌ن له نامۆ
بابێ بۆم جێژنه كوردانه
جێژنى پێنجى خه‌رمانانه
كه گیراوه له سارایه
له ده‌رى شار له په‌نایه
هه‌ر وه‌ك گولى دوور ئاوایی
قورهنتێنهى نایی دوایی
ده‌ڵێن ئاواران دزێون
په‌رى و ئاده‌مى نین دێون
نابێ كۆ بن له ناو شاران
دههاروژێنن جن داران
لێمان دهرهنجێن بێگانه
چ بكه‌ین ژینمان به ده‌س وانه
كوتمان باشه بارى خوایه
ئه‌وا خزاینه په‌نایه
وه‌ره ناو كۆرِمان جوانه مه‌ل
لێره‌ش بۆت ده‌كرێ په‌لا و په‌ل
په‌لى پرِ ئاونگى برژانگ
له سه‌ر برژانگان لێده بانگ
گه‌رمى دابێنه به سازت
دلان گه‌ش كه به ئاوازت
له من وورهدان به دلان
له تۆش سۆزى مانگى گولان
له من هۆنراوه‌ى پرِ له سۆز
له تۆش سازى جێژنى نه‌ورۆز
دره‌نگه ده‌ى بولبولى جوان
ده‌با نه‌چین له دوو چوان
بێ گوڵ نابی وه‌ره كه‌سه
بۆ ئاواران یه‌ك گوڵ به‌سه
گوڵمان پێنجى خه‌رمانانه
گوڵى پێنج پهرِ چه‌نده جوانه
ئه‌ستێره‌ى عاسمان ده‌دوێنێ
هه‌ر تاوه ره‌نگێ ده‌نوێنێ
من له‌و پهرِ و ئه‌تۆ له‌و پهرِ
با هه‌ڵ بڵه‌ین به گوڵى پێنج پهرِ
با لێى بڵێین به پێى توانا
تۆ له ره‌نگ و من له مانا
تۆ بۆ دڵى كرِ لێده زه‌نگ
به باسى ره‌نگى رِادهژهنگ
من له ماناى ساز كه‌م تۆمار
بۆ خه‌باتى دژ به زۆردار
مامۆستا په‌ژار گه‌لاوێژى ١٣٧٤ ك خ
له‌سه‌ر هێڵ نییه



ok thats great
له‌سه‌ر هێڵ نییه