.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1




ئه‌ده‌ب گوڵزارى هه‌زار جۆره‌یه
ئه‌ده‌ب گوڵزاره، هه‌زار جۆره گولى تێدایه
هه‌ر یه‌كه له ره‌نگێكه‌و، هه‌ر ده‌سته له ره‌سه‌نێكه
هه‌ر چه‌پكه ئى به‌یارێكه
هه‌ر جۆره دیمه‌نى بنارێكه
له ئاڵ گۆرِان به رووداوى رۆژگاران
به سته‌مى سته‌مكاران
به ئاره‌قى هه‌ژاران
....
به ناڵه‌ى ده‌رده‌داران
به خوێنى رِژاو، به جه‌رگى بر‌ژاو
به ئاوورى ئاوورِى یار
به بڵێسه‌ى ده‌روونى دڵدار
به دووریى عه‌زیزان
به ته‌نیایی زیزان
به بێ نه‌وایی ده‌ربه‌ده‌ران
به‌بێ به‌رنوایی ماڵ له هه‌نده‌ران
به رِاپه‌رِینى داخ له دلان
به له خۆبووردوویی دڵ به كولان
به ته‌نیایی دایكى كڵۆڵ
له دیار به‌راورى چۆڵ و هۆڵ
به‌بێ ده‌ربه‌ستى ى سه‌رمه‌ستان
به رِاكه‌وتى هه‌لپه‌ره‌ستان
به‌وان و شتى جوێ له‌وان
ده‌گۆرِێن هۆنراو و په‌خشان
بۆ چى؟
چوونكه شیعر و په‌خشان، ئاوێنه‌ى ژیانن نمى گۆزه‌ڵه‌ى دلانن، دڵ چیان تێدا، بێ ئه‌وه ده‌ده‌ڵێنن، به‌ڵێنى سروشتیه و دڵیش به به‌ڵێنن، به‌لام دڵ هه‌یه و دڵ هه‌یه
دڵ هه‌یه رِوو له خاوه‌نى ئه‌و ده‌بینێ و گه‌ل له وونى
پرِه له شادى و كامرِانى مه‌ستى و بێ هه‌ستى و نه‌زانى
خۆ په‌رستى و بێ ده‌ربه‌ستى له‌وه‌ى ده‌بوورێ له هه‌ستى
ئاوێنه‌ى ئه‌و ژیانه‌یه ئه‌و ژیانه بێ گیانه‌یه
*****
دڵ هه‌یه رِوون و بێ په‌ڵه ئاوێنه‌به‌ندى كۆمه‌ڵه
كۆمه‌ڵ و گه‌ل چلۆن ده‌ژین به شادمانى یان به شین
به سه‌ربه‌خۆیی خۆبه‌خۆن بكه‌ن نه‌كه‌ن بخۆن نه‌خۆن
یان كۆیله‌ن و هه‌ژار و دیل ژێر ده‌ستى بێگانه و زه‌لیل
هه‌ست به ده‌ردان ناكه‌ن سرِن یان له به‌دكاران رِاده‌په‌رِن
چۆنى گه‌ل هه‌ن وا ده‌نوێنێ چیى تێدایه ده‌ی ده‌ڵێنێ
دڵى روو له گه‌ل جامى جه‌مه و بۆته مامه خه‌مه، له په‌ژاره‌ى گه‌ل دایه و له بیرى هه‌لدایه، رێ نوێنه و هه‌ست بزوێنه، ره‌شاوى زوخاوى ده‌تكێنێته سه‌ر پێنووسى زمان
تا ره‌نگ بپرژێ بۆ ژیانى بێ زیان، بنووسن هۆنراوى به‌تین و تاو، كه تین بهێنێته به‌ر دڵ و هه‌ناو، هان دا كه‌مته‌ر خه‌م و نووستووان،
ئاور بكاته‌وه له‌سه‌ر پشتى له‌گوێى گا خه‌وتووان.
له كوردستانى ئێمه‌دا به هۆى سته‌مى سته‌مكاران و چاوچنۆكى نه‌یاران و بێ زه‌یی زۆرداران كه خوێنمان ده‌رِێژن و خاكمان داده‌بێژن و چی ناخۆشه پێمان دێژن، ئێمه ده‌ست كورت و ئه‌وان ده‌ست درێژن، زۆربه‌ى دلان رِاپه‌ریون و له جێ ده‌رپه‌رِیون، رووناك بوونه‌وه و چالاك ده‌بزونه‌وه، دلان بوونه له‌پى خوێن كه ده‌بینن كوردستان بۆته گۆمى خوێن، بۆیه هۆنراو و په‌خشانمان بۆنى خوێنیان لێ دێ، ده‌واتى دلان پرِ له ره‌شاوى زووخاون، بۆیه پێنووسمان خوێن ده‌تكێنێ،
چ بكه‌ین؟ چ بڵه‌ین؟ چى ده‌بینین و ده‌بیه‌ین له‌وه ده‌ڵه‌ین نه‌ده‌رِاوێنین نه هه‌ڵه‌ین
له كوردستانى ئێمه‌دا، تالان و برِۆیه، شیوه‌ن و رِۆ رِۆیه، كوشتن و برِینه، زووخ و برینه، ملى به‌كوێن و سه‌رى به هه‌شه.
خێزانى تاراو و تاراى رِه‌شه
لێو به بار و تازیه باره
جه‌رگ سووتاو و ده‌رده‌داره
هه‌تیوى بێ بابه
دایكى جه‌رگ كه‌بابه
له دژمن رِاپه‌رِینه
نه‌ته‌وی هه‌ڵبرِینه
شۆرشه، هێرشه
خۆ به‌خت كردنه
هه‌ڵمه‌ت بردنه
كوردستان گۆرِه‌پانى خه‌باته
خه‌باتیش بۆ گه‌یشتن به ئاواته
بۆیه ئه‌ده‌به‌كه‌مان هۆنراو و په‌خشانى
وه‌ك هه‌لاڵه له خوێن دا شه‌لاڵه
كۆرِى شه‌هیدانه
داستانى رۆسته‌مى ده‌ستانه
بزوێنه‌رى هه‌ستى مردووه
تین ده‌رى دڵى زیندووه
به‌ڵێ ئه‌ده‌به‌كه‌مان بۆته ئاوێنه‌ى گه‌ل و نیشتمان
ناڵه‌ى ده‌رده‌داریمانه
تیمارى له‌ش به‌باریمانه
چ بكه‌ین؟
تا ئه‌وه ده‌ردمان بێ ئه‌وه ده‌رمانمانه
ئه‌وه‌ش رێگه‌ى مان و نه‌مانمانه
نه له خه‌بات ده‌به‌زین و
نه ئه‌ده‌بی خوێناویمان له به‌ر ده‌بێزێ
رانیه ٢٥/ ١٢/١٣٦٧
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









ده‌ستت خۆش بێت به‌ڕیزم بۆ ئه‌م ئه‌ده‌بیاته سه‌رکه‌وتو بێت و به‌خێر بێت بۆ ناو یانه


کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە
ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
