.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














1- خَيركُم مَن تَعَلَّمَ القُرآنَ وَعَلَّمهُ. (رواه البخاري و الترمذي و أبو داود)
باشترینتان ئه‌و كه‌سه‌یه كه قورئان فێر ده‌بێ و كه‌سانی تریش فێر ده‌كات.
2- إِتَّقِ الله حَيثُما كُنتَ وَأَتبِعِ السَّيئَةَ الحَسَنَةَ تَمحُها وَ خَالِقِ النْاسَ بِخُلُقٍ حَسَن. (رواه أحمد والنسائي والحاكم والبيهقي)
له هه‌ر كات و حاڵه‌تدا بووی له خوا بترسه و پارێزگاربه، به شوێن هه‌ڵه و تاواندا چاكه بكه, تا بیسڕێته‌وه.. له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی دا به ڕه‌وشتی جوان هه‌ڵس و كه‌وت بكه.
3- وَالَّذي نَفْسي بِيَدهِ لاَ يُؤمِنُ أحَدُكُمْ حَتَّى أكُونَ أحَبَّ إلَيْهِ مِنْ نَفْسِهِ وَاهْلِهِ وَمَالِهِ والنَّاسِ أَجْمَعِينْ. (رواه البخاري)
سوێند به‌و كه‌سه‌ی كه گیانی منی به ده‌سته؛ هیچ كه‌س له ئێوه ئیمانی نییه تاكو من له خۆی و كه‌س و كاری و هه‌موو خه‌ڵكی خۆشه‌ویست تر نه‌بم له لای.
4- المُسْلِمُ مَنْ سَلِمَ المُسْلِمونَ مِنْ لِسانِهِ وَيَدِهِ. (رواه مسلم و أبو داود)
موسڵمان ئه‌و كه‌سه‌یه كه موسڵمانان له زمانی و ده‌ستی بێوه‌ی بن.
5- دَعْوَةُ المرِء المُسْلِمِ لأِخِيهِ بِظَهْرِ الغَيْبِ مُسْتِجابَةٌ. (رواه مسلم و أبو داود)
دۆعای مرۆڤی موسڵمان بۆ برای موسڵمان، له پاشمله، لای خوای گه‌وره قبووڵه.
6- لَيسَ المُؤمِنُ بالطَّعّاَنِ ولاَ الّلعانِ وَلاَ الفاحِشِ وَلا البَذيء. (رواه البخاري و الترمذي)
بڕوادار تانه و ته‌شه‌ر لێدهرو له‌عنه‌ت و نهفرینكهرو جوێن ده‌رو ده‌م پیس نی یه.
7- مَنْ كَانَ يُؤمِنُ بِاللهِ واليَوْمِ الآخِرِ فَلْيُكْرِمْ ضَيْفَهُ، وَ مَن كانَ يُؤمِنُ بِاللهِ واليَوْمِ الآخِرِ فَلْيَصِلْ رِحِمَه... وَمَنْ كَانَ يُؤمِنُ بِاللهِ واليَوْمِ الآخِرِ فَلْيَقُلْ خَيْراً أَو لِيَصْمُتَ. (متفق عليه)
هه‌ر كه‌س بڕوای به خوا‌و پاشه‌ڕۆژ هه‌یه با ڕێزی میوانی بگرێت... هه‌ر كه‌س بڕوای به خوا‌و پاشه ڕۆژ هه‌یه با سیله‌ی ڕه‌حم به جێ بێنێت و ئاموشۆی خزم و نزیكانی بكات... هه‌ر كه‌س بڕوای به خوا‌و پاشه‌ڕۆژ هه‌یه با قسه‌ی چاك بكات یا بێ ده‌نگ بێت.
8- لا يَدْخُلُ الجَنَّةَ قَتّاتٌ. (متفق عليه)
ئه‌و كه‌سه‌ی كه گوێ بۆ قسه‌ی خه‌ڵكی هه‌ڵده‌خا و قسهچنی ده‌كات ناچێته به‌هه‌شته‌وه.
9- لَيْسَ مِنَّا مَنْ لَمْ يَرحَم صَغيرَنَا وَيُوَقِّرَ كَبيرَنَا. (رواه أبو داود بسند صحيح)
له ئێمه نی یه كه‌سێك بۆ بچوكمان سۆز نه‌نوێنێ و ڕێزی گه‌وره‌مان نه‌گرێ.
10- لا تَباغَضُوا، وَلا تَقَاطَعُوا، وَلا تَحاسَدُوا، وَلا تَدَابَرُوا، وَكُونُوا عِبادَ اللهِ إخوَانَا. (متفق عليه)
یه‌كتری مه‌بوغزێنن و (ڕقتان له یه‌كتری نه‌بێت) په‌یوه‌ندیتان پێكه‌وه مه‌بچڕێنن. به یه‌كتری حه‌سوودی مه‌به‌ن. پشت له یه‌كتری هه‌ڵمه‌كه‌ن و (ئاگاتان له یه‌كتری بێت)، هه‌مووتان به‌نده‌ی خوا و برای یه‌كتری بن..
11- آيةُ المُنافِقِ ثَلاثٌ، إِذا حَدَّثَ كَذَبَ، وَإِذا وَعَدَ أخلَفَ، وَإِذا اؤْتُمِنَ خَانَ. (متفق عليه)
نیشانه‌ی (دوو ڕوو) سێ شته: كاتێ قسه‌ی كرد درۆ بكات. كاتێ به‌ڵێنی دا نه‌یباته سه‌ر. كاتێ سپارده‌ی لا دانرا خیانه‌تی تیا بكات.
12- لا يَستُرُ عَبدٌ عَبْداً في الدُّنيا إلاّ سَتَرَهُ الله يَوْمَ القِيَامَة. (رواه مسلم)
هه‌ر كه‌سێك عه‌یب و ناته‌واوی كه‌سێك له دنیادا دابپۆشێت؛ خوا له پاشه‌ڕۆژدا عه‌یب و ناته‌واوی ئه‌و كه‌سه داده‌پۆشێت.
13- سأَلَ رَجُلٌ رَسُولَ الله (صلى الله علیه وسلم): أيُّ الإسلام خَيرٌ؟ قَالَ: تُطْعِمُ الطّعامَ وتَقَرَأُ السَّلام عَلى مَن عَرَفتَ وَمَن لَم تَعرِف. (متفق عليه)
پیاوێك له پێغه‌مبه‌ری خوای (صلى الله علیه وسلم) پرسی: چ جۆره كرده‌وه‌یه‌كی موسڵمانانه چاكتره؟ فه‌رمووی: خۆراك ببه‌خشیت و، سلاَو بكه‌یت له‌وه‌ی ده‌یناسیت و له‌وه‌ش كه نایناسیت.
14- مَن كَانَ في حَاجَةِ أَخيهِ كَانَ اللهُ في حَاجَتِهِ، وَمَن فَرَّجَ عَن مُسِلمِ كُربَةً فَرَّجَ اللهُ عنه بها كُربَةَّ مِن كُرَبِ يَومِ القِيامَة.(رواه أبوداود)
هه‌ركه‌س خه‌ریكی كاروباری برایه‌كی بێت، خوا كار‌و باری بۆ جێ به‌جێ ده‌كات، هه‌ركه‌س ناڕه‌حه‌تیه‌ك له‌سه‌ر موسڵمانێك لابه‌رێت، خوا به‌و هۆیه‌وه ناڕه‌حه‌تیه‌كی ڕۆژی دوایی بۆ لا ده‌بات.
15- أَلا أَنَبَّئُكُم بأكبَرَ الكَبائِر؟ قُلنا بَلى يا رسُولَ الله، قالَ: الإشراكُ بِاللهِ، وَعُقُوقُ الوَالدَينِ. وَكانَ مُتّكِئاً فَجَلَسَ فَقالَ: أَلا وَقَولُ شَهادةِ الزّور.... (متفق عليه)
ئایا له‌گه‌وره‌ترینی گوناهه گه‌وره‌كان ئاگادارتان كه‌مه‌وه؟ ووتمان به‌ڵێ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا. فه‌رمووی: هاوه‌ڵ بڕیاردان بۆ خوا. سه‌رپێچی كردنی دایك و باوك. له‌و كاته‌دا شانی دادابوو پاشان دانیشت و فه‌رمووی: ئاگاداربن گه‌واهیدان و شایه‌تی درۆش...
16- عَن اِبنِ عُمَرَ قَال: أخَذَ رَسُولُ اللهِ بِمَنكِبي فَقالَ: كُن في الدُّنيا كأنَّكَ غريبٌ أَو عابِرُ سَبيلٍ. (رواه البخاري)
له دنیادا وه‌كو غه‌ریبێك یا ڕێبوارێك بژی.
17- عَجَبا لأمرِ المُؤمِنِ لا يَقضِي الله لَهُ قَضاءً إلا كانَ خَيراً لَهُ، إنَّ أَصابَتهُ ضَرَّاءَ صَبَرَ فَكانَ خَيراً لَهُ وَإِن أَصابَتهُ سَرَّاءَ شَكرَ فَكانَ خيراً لَهُ. (متفق عليه)
حاڵی بڕوادار زۆر جێ ی سه‌رسوڕمانه: خوا هه‌رچی بۆ بڕیار ده‌دا به خێری ته‌واو ده‌بێت. ئه‌گه‌ر ئازار و ناڕه‌حه‌تی پێ گه‌یشت خۆی ڕاده‌گرێ و سه‌بر ده‌كا و سه‌ره‌نجام ده‌بێ به خێر بۆی. ئه‌گه‌ر خۆشی و شادیهكیشی پێ گه‌یشت سوپاسی خوا دهكاو سه‌رئه‌نجام ئه‌وه‌ش ده‌بێ به‌خێر بۆی.
18- لا تَحقِرَنَّ مِنَ المَعروفِ شَيئاً وَلَو أن تَلقى أَخاكَ بِوجَهٍ طَليق. (رواه مسلم)
له كاری چاك و په‌سه‌ند هیچ شتێك بێ نرخ سه‌یر مه‌كه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش بێت كه به روویه‌كی خۆش و كراوه‌وه روو به‌رووی براكه‌ت ببی.
19- أُنظُروا إلى مَن هُوَ أسفَلَ مِنكُم، وَلا تنظُروا إلى مَن هُوَ فَوقَكُم فَهُوَ أَجدرُ أَن لا تَزدَروا نِعمَة للهِ عَلَيْكُم. (رواه مسلم)
سه‌یری له‌خۆتان به‌ره‌و خوارتر بكه‌ن و مه‌ڕوانن بۆ به‌ره‌و ژوور تر له خۆتان، ئه‌مه شیاوتره بۆ ئه‌وه‌ی كه به بێ ڕێزی سه‌یری ئه‌و نیعمه‌تانه نه‌كه‌ن كه خودا پێی به‌خشیون.
20- مَن رَدَّ عَن عِرضِ أَخيه رَدّ الله عَن وَجْهِهِ النارَ يَومَ القِيامةِ. (رواه الترمذي و قال حديث حسن)
هه‌ركه‌س له ناموسی برایه‌كی پشتگیری بكات، خوا له پاشه‌ڕۆژدا ئاگر له رووی دوور ده‌خاته‌وه.
21- البِرُّ حُسنُ الخُلُقِ، وَلإثمُ ما حاكَ في صَدرِكَ وَكَرِهتَ أنْ يطَّلِعَ عَلَيهِ النَّاس. (رواه مسلم)
چاكه‌ی زۆر ڕه‌وشت جوانی یه، گوناهیش ئه‌وه‌یه كه له دڵتا خورته خورت بكا و پێت ناخۆش بێت خه‌ڵكی پێی بزانێت.
22- ما أَذِنَ اللهُ لِشَيءٍ ما أَذِنَ لِنَبِيَّ حَسَنِ الصَّوتِ يَتَغَنَّي بِالقرآنِ يَجهَرُ بِهِ. (متفق عليه)
خوا مۆڵه‌تی نه‌داوه بۆ هیچ شتێك هه‌روه‌كو مۆڵه‌تی داوه به پێغه‌مبه‌رێكی ده‌نگ خۆش كه به ئاوازه‌وه به ده‌نگی ئاشكرا قورئان بخوێنێنه‌وه.
23- لا يَخلُوَنَّ أَحَدَكُم بإمرَأَةٍ إِلا مَعَ ذي رَحِمٍ مَحرَم. (متفق عليه)
هیچ كه‌س له ئێوه له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكدا گۆشه‌گیر نه‌بێ و له شوێنی چۆڵدا له‌گه‌ڵی كۆنه‌بێته‌وه مه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ كه‌سێكی مه‌حره‌م دا.
24- نِعمَتانِ مَغبونٌ فيهِما كَثيرٌ مِنَ النَّاس: الصَّحَةُ والفَرَاغُ. (رواه البخاري)
دوو نیعمه‌ت زۆر كه‌س تیایدا خه‌ساره‌تمه‌ند و دۆڕاون: ته‌ندروستی و، بێكاری و فه‌راغه‌ت. (واته ناتوانن به شێوه‌ی شیاو‌و ته‌واو سوود له‌و دوو نیعمه‌ته وه‌ربگرن).
25- أَلمؤمِنُ القَويُّ خَيرٌ وَأَحبُ إلى الله مِنَ المُؤمِنِ الضَّعيفِ، وَفي كُلٍ خَيرٌ، أَحرِص عَلى مايَنفَعُكَ، وأستَعِن بِالله، وَلاَ تَعجَز، وَإن أَصابَكَ شَيءٌ فَلا تَقُل: لَو أنَّي فَعَلْتُ كانَ كذا وَكذا، وَلكِن قُل: قَدَّرَ الله وَمَا شآءَ فَعَل، فإنَّ (لَو) تَفتَحُ عَمَلَ الشَّيطانِ... (رواه مسلم)
بڕواداری به‌هێز و بازوو باشتر و خۆشه‌ویست تره لای خوا له بڕواداری لاواز، بهلاَم له هه‌ردوو لایاندا خێر و چاكه هه‌یه. سووربه له‌سه‌ر ئه‌و شته‌ی كه سوودت پێ ئه‌گه‌یه‌نێ و به خوا پشت ببه‌سته و لاوازی مه‌نوێنه ئه‌گه‌ر شتێكت تووش هات مه‌ڵێ: ئه‌گه‌ر واو وام بكردایه واو وا ده‌بوو، به‌ڵكو بڵێ: خوا وای بڕیارداوه‌و هه‌رچیش خۆی مه‌یلی بێ ده‌یكا، چونكه وشه‌ی (ئه‌گه‌ر) (ده‌رگای) كاری شه‌یتان ده‌كاته‌وه.
26- مَا يُصيبُ المُسِلمَ مِنَ نَصَبِ وَلا وَصَبٍ وَلا هَمٍ وَلا حَزَنٍ وَلا أَذى وَلا غَم حتى الشَّوكَةَ يُشاكُّها، إِلا كَفَّرَ اللهُ بِها مِن خَطاياهُ. (رواه مسلم)
هه‌رچیه‌ك كه تووشی موسڵمان دێت له: ماندوویی و ناڕه‌حه‌تی و مه‌راق و خه‌فه‌ت و ئازار و خه‌م، ته‌نانه‌ت دڕكیش كه به پێ ی دا ده‌پێت خوا به‌و شتانه له گوناهی هه‌ڵده‌وه‌رێنێت.
27- لا تَزولُ قدَما عَبدٍ حتى يُسأَلَ عَن عُمُرهِ فيمَ أفناهُ، وَعَن عِلمِهِ فِيمَ فَعَلَ فيهِ، وَ عَن مالِهِ مِن أينَ اكتَسَبهُ وَفيمَ أنفَقَهُ، وَعَن جِسمِهِ فيمَ أَبلاهُ. (رواه الترمذي و قال حديث حسن صحيح)
دوو پێ ی هیچ به‌نده‌یه‌ك ناترازێت تا (له چوار شت) پرسیاری لێ نه‌كرێت: له ته‌مه‌نی: كه له چیدا به‌سه‌ری بردووه، له عیلم و زانستی: كه له چیدا به‌كاری هێناوه، له سامانی: كه له كوێوه په‌یدای كردووه و له چیدا به‌خشیویه‌تی، وه له لاشه‌ی كه له چیدا تاقی كردووه‌ته‌وه؟
28- عَلى كلُّ مُسلِمٍ صَدَقَةٌ، قَالَ أَرَأيتَ إِن لَم يَجِد؟ قَالَ: يَعمَلُ بِيَدَيهِ فَيَنفَعُ نَفسَهُ وَيَتَصَدَّق، قَالَ: اَرَأيتَ إِن لَم يَستَطِع؟ قَالَ: يُعِينُ ذا الحاجةِ المَلهُوف. قالَ: أَرأَيتَ إِن لَم يَستَطِع؟ قَالَ: يأمُرُ بِالمعروفِ أوِالخَيرِ. قَالَ: أرَأيتَ إن لَم يَفعَل؟ قَالَ: يُمسِكُ عَنِ الشَرَّ فَإنَّها صَدَقَةٌ. (متفق عليه)
هه‌موو موسڵمانێك خێر كردنی له‌سه‌ره، یه‌كێ پرسی: ئه‌ی ئه‌گه‌ر نه‌یبوو؟ فه‌رمووی: به ده‌ستی خۆی ئیش بكات و سوود به خۆی و غه‌یری خۆی بگه‌یه‌نێ، ووتی: ئه‌ی ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی؟ فه‌رمووی: یارمه‌تی خه‌ڵكی لێقه‌وماوی موحتاج بدات، ووتی: ئه‌ی ئه‌گه‌ر نه‌یكرد؟ فه‌رمووی: خۆی بگرێ له خراپه كردن، ئه‌وه خۆی چاكه كردن و (ێدقه)یه.
29- يَا أَيُّها النَّاسُ ! مَن عَلِمَ شَيئاً فَليَقُم بِهِ، وَمَن لَم يَعلَم فَليَقُل اللهُ أَعلَم، فإنَ مِنَ العِلمِ أَن يَقُولَ الرَّجُلُ لِما لا يَعلَمُ: الله أعلمُ قالَ الله تَعالى لِنَبِيهِ: قُل ما أسأَلُكُم عَلَيهِ مَن أجرٍ وَما أَنَا مِنَ المُتَكَلَّفينَ. (رواه البخاري)
ئه‌ی خه‌ڵكینه ! هه‌ركه‌س شتێكی زانی با به گوێره‌ی زانینه‌كه‌ی جێ به جێ ی بكات و، هه‌ركه‌س نه‌یزانی با بڵێت: خوا باشتر ده‌زانێت، چونكه ئه‌مه عیلمه كه یه‌كێك سه‌باره‌ت به‌شتێك كه نایزانێت بڵێت: خوا باشتر ده‌زانێت. خوا به پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی فه‌رمووه: ئه‌ی محمد! تۆ بڵێ له‌سه‌ر گه‌یاندنی (ئه‌م په‌یامه) داوای هیچ پاداشتێكتان لێ ناكه‌م و، من له‌و كه‌سانه نیم كه زۆر له خۆیان ده‌كه‌ن.
30- إِنَّ المؤمِنَ لَيُدرِكُ بِحُسنِ الخُلُقِ دَرَجَةِ الصَّائِم القائِم. (رواه ابو دا‌و)
بڕوادار به ڕه‌وشت جوانی ده‌گاته پله‌ی ڕۆژووگری شه‌وبێدار.
31- جَاءَ رَجُلٌ إِلَى رَسُولِ الله فَقالَ: أَوصِنِيِ فَقالَ: لا تغضَب. (رواه البخاري)
پیاوێك هاته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا‌و عه‌رزی كرد: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ئامۆژگاریم بكه، فه‌رمووی: تووڕه مه‌به (له ریوایه‌تێكدا سێ جار فه‌رمووی: تووڕه مه‌به).
32- أَيُّهَا النَّاس ! إِنَّ الله طَيّبٌ لا يَقبَلُ إِلاّ طَيبا - وَإِنَّ الله أّمَرَ المؤمِنينَ بِما أَمَرَ بهِ المرسَلينَ، فَقالَ (يا أَيُّها الرُّسُلُ كُلوا مِنَ الطَيّباتِ وَاعمَلوا صالِحا) وَقالَ تَعالى: (ياأيها الذينَ آمنو كُلُوا مِن طَيباتِ ما رَزَقناكُم) ثُمَّ ذَكرَ الرَّجُلَ يُطيلُ السَّفَرَ، أَشعَثَ أغبَرَ، يَمُدُّ يَدَيهِ إلى السَّمآءِ: يا ربُّ يا ربُّ !! وَمَطعَمُهُ حَرامٌ وَمَشرَبُهُ حَرامٌ، وَغُذِيَ بِاالحرامِ فأنَّى يُستَجابُ لَهُ؟!.. (رواه مسلم)
ئه‌ی خه‌ڵكینه ! به‌ڕاستی خوا خاوێنه و هه‌رچی خاوێن نه‌بێت وه‌ری ناگرێت. به‌ڕاستی خوا ئه‌و فه‌رمانه‌ی كه به‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رانیدا داوه به‌سه‌ر موسڵمانانیش‌دا داوه. فه‌رموویه‌تی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ران ؛ له‌و شته پاك و خاوێنه‌كان بخۆن و كاری چاكه بكه‌ن، هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی: ئه‌ی بڕواداران ؛ له‌و شته پاك و خاوێنانه‌ی كه پێمان داون بخۆن.. پاشان پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) باسی كه‌سێكی كرد كه له سه‌فه‌ردا زۆری پێ ده‌چێ و، سه‌رو پرچی هاتووه و ته‌پ و تۆزاویهو، دوو ده‌ستی به‌ره‌و ئاسمان به‌رز ده‌كاته‌وه و، (ده‌ڵێ): ئه‌ی په‌روه‌ردگارم ؛ ئه‌ی په‌روه‌ردگارم ؛ له كاتێكدا كه خواردن و خواردنه‌وه‌ی حه‌رامه و به حه‌رام تێركراوه، ئیتر چۆن پاڕانه‌وه‌ی گیرا ده‌بێ و چۆن وهلاَمی ده‌درێته‌وه؟!.
33- ما مِن يَومِ يُصبِحُ العِبادُ فِيهِ إِلا مَلَكَان يَنـزلانِ، فَيَقُلُ أَحَدُهُما: (اللهمُ أعطِ مُنفِقاً خَلَفاً، وَيَقولَ الآخرُ: اللَّهمَّ أَعطِ مُمسِكاً تَلَفاً).
هیچ شه‌وێ ڕۆژ له به‌نده‌كانی خوا نابێته‌وه مه‌گه‌ر دوو فریشته دێنه خواره‌وه و یه‌كێكیان ده‌ڵێت: خوایه ؛ هه‌ركه‌س سامانی ده‌به‌خشێت و (ێدقه) ده‌كات ماڵی تری پێ بده، ئه‌وه‌ی تریشیان ده‌ڵێت: خوایه ؛ هه‌ركه‌س ده‌ستی قوچاندووه و له دارایی خۆی نابه‌خشێ ماڵه‌كه‌ی له نێو به‌ره‌و بیفهوتێنه.
34- أَيُّكم مَالُ وارثِهِ أَحَبُّ إلَيهِ مِن مالِهِ. قالُوا: يا رَسُلَ الله ! ما مِنا إلا مَالُهُ أَحَبُّ إِلَيهِ. قال: فإِنَّ مالَهُ ما قَدَّم و مَالُ وَارِثِهِ ما أَخَّرَ. (رواه البخاري)
كێ له ئێوه ماڵی خۆی له لا خۆشه‌ویست ره؟ ووتیان: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ؛ هه‌موومان ماڵی خۆمان له لا خۆشه‌ویست تره. فه‌رمووی: ده‌ی به‌ڕاستی هه‌ركه‌س ماڵی خۆی ئه‌وه‌یه كه پێشی خۆی خستووه و به‌خشیویه‌تی و، ماڵی میرات به‌ره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه هێشتویه‌ته‌وه. (چونكه بۆ ئه‌و به‌جێ ده‌مێنێت).
35- لا يَبْلُغُ العَبْدُ أَنْ يَكونَ مِنَ المُتَقّينَ حَتّى يَدَعَ ما لا بَأْسَ بِهِ حَذَراً مِمَّا بِهِ بَأسْ. (رواه الترمذي و قال حديث حسن)
به‌نده‌ی خوا ناگاته ڕاده‌یه‌ك كه بچێته ڕیزی له خوا ترسان و (متقی) یه‌كان، تا واز له‌و شتانه بێنێت كه له ڕووی شه‌رعی یه‌وه گیروگرفتیان له‌سه‌ر نی یه، له ترسی ئه‌وه‌ی كه نه‌بێ به تووشی ئه‌و شتانه‌وه كه له ڕووی شه‌رعی یه‌وه په‌سه‌ند نین.
36- إيّاكُم وَالدُّخُلُ عَلى النَّساءِ، فَقَالَ رَجُلٌ مِنَ الأنصارِ: أَفَرَأَيتَ الحَمْوَ؟ قَالَ: الحَموُ المَوتُ. (متفق عليه)
وریابن خۆتان له چوونه لای ئافره‌تان (به ته‌نیایی) بپارێزن، پیاوێك له یاریده‌ده‌ران فه‌رمووی: ئه‌ی خزمی نزیكی ژن بۆ بۆ پیاوه‌كه‌ی یا به پێچه‌وانه‌وه (واته ماڵه خه‌زورانی هه‌ردوولا بۆ یه‌كتر وه‌كو -ژن خوشك- بۆ پیاو، یا -هێوه‌ر- بۆ ژن، حوكمی چۆنه؟ فه‌رمووی: ئه‌وه هه‌ر مه‌رگه. (واته مه‌رگ له‌و كاره چاكتره، یا ئه‌و كاره مرێنه‌ره) دیاره ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه حوكمه‌كه‌ی توندتره، چونكه جێگه‌ی گومان نی یه و خه‌ڵكی تووش بوونی گوناه به دوور ده‌زانن و به‌و هۆیه‌وه شه‌یتان زیاتر له كه‌میندایه.
37- إِذا آوَى أحَدُكُم إِلى فِراشِهِ فَلْيَنفِضْهُ بِداخِلَةِ إزارِهِ فَإنَّهُ لا يَدرِي ما خَلْفَهَ عَلَيهِ، ثُمَّ ليَقُلْ: باِسمِكَ رَبّي وَضَعتُ جَنبي وَبِكَ أَرفَعُهُ. إن أَمسَكتَ نَفسي فَارحمها وَإن أَرسَلتَها فَاحفَظها بِما تَحفَظُ بِهِ عِبادَكَ الصَّالِحينَ. (متفق عليه)
گه‌ر كه‌سێكتان چووه ناو جێگای نووستن باجێوبانهكهی بته‌كێنێت، چونكه نازانێ چی تیا به‌جێ ماوه (واته ده‌گونجێت جانه‌وه‌رێك یا شتێكی ئازارده‌ری تێدا بێت)، پاشان بڵێت: به‌ناوی تۆوه ئه‌ی په‌روه‌ردگارم ڕاكشام و به‌ناوی تۆشه‌وه هه‌ڵده‌ستمه‌وه. ئه‌گه‌ر له‌م نوستنهم دا گیانت كێشام ڕه‌حمم پێ بكه‌و، ئه‌گه‌ر گیانیشت نهكێشام به‌و شێوه‌یه‌ی گیانی پیاوچاكانی خۆتی پێ ده‌پارێزی، بیپارێزه.
38- أَللّهُمَّ إِنيِ أَسألُكَ الهُدى والتَّقى والعَفَافَ وَالغَنِنى. (رواه مسلم)
ئه‌ی خوایه؛ به ڕاستی من ڕێنمومایی و له خوا ترسان و داوێنپاكی و قه‌ناعه‌ت و بێ ئیحتیاجی، هه‌ر له تۆ داوا ئه‌كه‌م.
39- مَن خافَ أدلَجَ، وَمَن أَدلَجَ بَلَغَ المَنـزِلَ، ألا إِنّ سِلعَةَ اللهِ غالِيَة أَلا إِنَّ سِلعَةَ الله الجَنَّة. (رواه الترمذي و قال حديث حسن)
هه‌ركه‌سێ بترسێ (زوو و له سه‌ره‌تای شه‌وی ته‌مه‌نیدا) ده‌كه‌وێته ڕێ، وه هه‌ركه‌س زوو بكه‌وێته ڕێ ده‌گاته مه‌نزڵ، ئاگادار بن؛ به ڕاستی كالاَی خوا گرانه، ئاگادار بن؛ كالاَی خوا به‌هه‌شته.
40- بَادِرًوا بِالأَعمَالِ سَبعاً، هَل تَنظُرونَ إِلاّ: فَقرأ مَنسيا، أو غَنِيَ مَطغِياً، أَو مَرَضاً مُفسداً، أَو هَرماً مُفنِداً، أو مَوتاً مُجهِزاً، أَوِ الدَّجال، فَشَرُّ غائِبٍ يُنتَظَر، أَو السّاعة والساعَةُ أَدهَى وَأَمَرّ. (رواه الترمذي و قال حديث حسن)
له حه‌وت كاردا ده‌ست پێش خه‌ری بكه‌ن، ئێوه جگه له‌م حه‌وت شته چاوه‌ڕوانی چی تر ده‌كه‌ن؟: یا هه‌ژاری یه‌ك كه شتتان له بیر ده‌باته‌وه، یا ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌ك كه سهركهشتان ده‌كات، یا نه‌خۆشی یه‌ك كه ئه‌تان فه‌وتێنێت، یا پیری یه‌ك كه ئه‌تان خلاَفێنێت، یا مردنێك كه ئه‌تان بڕێته‌وه، یا ده‌ججال، كه خراپترین گوم بوویه‌كی چاوه‌ڕوان كراوه، یا دوا ڕۆژ كه زۆر تاڵ و ناسۆر تره.
ئه‌م فه‌رمودانه له پێگه‌ی بانگه‌واز وه‌رگیراوه
سه‌رچاوه ده‌ریای نوور
--------------------------------------------------------------------------------

له‌سه‌ر هێڵ نییه








dasakant xosh bet brakam sarkawtw bit ....
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dest xosh bet xwa padashtat be xer padatawa

له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده ستت خۆش هه ربژی
له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده سته كانت خوش بيت هاورئ ئازيزم بو ئه م بابه ته برنايابه خواى كه وره باداشتت بداته وه انشالله هه ربمينيت به خيرو خوشى هاورئ كيان


له‌سه‌ر هێڵ نییه