.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













ئا: بوار قادر
دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك چاوه‌ڕوانی، شه‌وی هه‌ینی رابردوو ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانی قۆناغی شه‌شه‌می ئاماده‌یی به‌هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه راگه‌یه‌ندرا، خوێندكاران بۆچوونی جیاوازیان هه‌یه سه‌باره‌ت به‌و ئه‌نجامانه‌ی به‌ده‌ستیان هێناوه، هه‌ندێكیان نمره‌كانیان به‌لاوه په‌سه‌نده‌و هه‌ندێكیشیان نیگه‌رانن له‌ئه‌نجامه‌كان.
"له‌تاو نمره‌ی به‌رز، یارییه‌كانم نه‌بینی"
ئه‌حمه‌د حه‌مه‌عه‌لی كه خوێندكارێكی ته‌مه‌ن نۆزده ساڵی باڵا مامناوه‌نده‌و ره‌نگ ئه‌سمه‌ره، له‌پۆلی شه‌شه‌می زانستی توانی به‌هه‌وڵی دوو ساڵ ماندووبوون نمره‌ی (91) به‌ده‌ست بێنێت.
ناوبراو زۆر دڵخۆش بوو به‌و ئه‌نجامه‌ی به‌ده‌ستی هێناوه، چونكه له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌كاندا كاتی یارییه‌كانی مۆندیال بووه‌و ئه‌ویش ئاره‌زووی بووه سه‌یرییان بكات، به‌ڵام خۆی بێبه‌ش بووه له‌یارییه‌كان ئه‌وه‌ش له‌به‌ر خاتری ئه‌وه‌ی نمره‌یه‌كی باش به‌ده‌ست بهێنێت "زۆر دڵخۆشم كه توانیم ئه‌نجامێكی له‌و شێوه‌یه به‌ده‌ست بهێنم، به‌و هیوایه‌ی لهكۆلێجێكی باش ناوم بێته‌وه".
"ماڵ‌ئاوایم له‌پۆلی شه‌ش كرد"
كچه خوێندكارێكی دیكه به‌ناوی (هێرۆ ئیبراهیم) كه ته‌مه‌نی نۆزده ساڵه‌و كچێكی باریكه‌له‌ی باڵا مامناوه‌نده، له‌پۆلی شه‌شی زانستی نمره‌ی (65)ی به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام زۆر دڵخۆش نه‌بوو به‌و ئه‌نجامه، چونكه نمره‌كه‌ی به‌لاوه كه‌م بوو، پێشبینی كردبوو نمره‌یه‌كی زۆر باشتر به‌ده‌ستبێنێت، به‌ڵام كێشه‌ی ئه‌م كچه ئه‌وه‌یه كه هیچ وانه‌یه‌كی نه‌خستووه‌ته خولی دووه‌م، بۆیه ناچاره ئه‌مساڵ ماڵئاوایی له‌پۆلی شه‌ش بكات‌و بڕواته زانكۆ یان په‌یمانگه.
هێرۆ هۆكاری كه‌می نمره‌كانی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ مامۆستاكان‌و ده‌ڵێت "پێموایه مامۆستاكان له‌كاتی سه‌یركردنی دهفتهرهكانو نمره داناندا له‌كۆنترۆڵ هه‌ڵه ده‌كه‌ن، چونكه خوێندكارێك هه‌یه هیچی وه‌ڵام نه‌داوه‌ته‌وه، به‌ڵام نمره‌ی 53ی بۆ هاتووه‌ته‌وه".
"زۆر رازیم"
راده‌ی دڵخۆشی ژوان دارا گه‌لێك زۆره كه توانیویه‌تی له‌یه‌كه‌م ساڵی پۆلی شه‌شدا نمره‌ی (93) به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌و كچه خوێندكاره هه‌ژده ساڵه له‌رۆژی وه‌رگرتنه‌وه‌ی نمره‌ی پۆلی شه‌شدا جلوبه‌رگێكی ره‌ونه‌قداری جوانی له‌به‌ركردبوو "ئه‌مڕۆ زۆر خۆشه له‌ژیانمدا، هه‌رچه‌نده هێشتا دوو وانهشم ماوه‌ته‌وه تاقیكردنه‌وه‌ی تێدا بكه‌م، به‌ڵام توانیم نمره‌یه‌كی باش بۆ خۆم ده‌سته‌به‌ر بكه‌م‌و ره‌نجم به‌فیڕۆ نه‌ڕۆیشت، پێشتریش پێشبینیم ده‌كرد ئه‌و نمره‌یه به‌ده‌ست بهێنم، بۆیه زۆر رازیم لهئهنجامهكهم".
"ئه‌نجامه‌كه‌م تاڕاده‌یه‌ك باشه"
چرۆ بێستونی هه‌ژده ساڵیش كه له‌پۆلی شه‌شی زانستییه‌و نمره‌ی (76)ی هێناوه له‌سه‌ره‌تادا پێشبینی كردووه كه له‌و ئه‌نجامه زۆرتر بهێنێت، چونكه به‌وته‌ی خۆی له‌هه‌ندێك وانه‌دا باشبووه‌و لهههندێكیشیاندا باش نه‌بووه.
ئه‌و كچه وردیله قژ ره‌شه له‌كاتێكدا سه‌ردانی ئاماده‌ییه‌كانی كردبووه‌وه بۆ وه‌رگرتنی نمرهكانیو هه‌ندێك كتێبیشی به‌ده‌سته‌وه بوو وتی "له‌وانه‌ی عه‌ره‌بیدا خۆم زۆر ماندوو كرد، به‌ڵام له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌دا زۆر ترسام‌و نه‌متوانی ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی به‌باشی وه‌ڵام بده‌مه‌وه‌و نمره‌یه‌كی كه‌مم تیا هێنا".
"پێشبینی ئه‌و نمره‌یه‌م نه‌ده‌كرد"
هۆزان محه‌مه‌د كه كچه خوێندكارێكی دیكه‌ی ته‌مه‌ن هه‌ژده ساڵه له‌دواناوه‌ندی پێنجوێنەو نمره‌ی (67)ی هێناوه، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌وانه‌كانی (كوردی‌و عه‌ره‌بی)دا به‌نیازی هێنانی نمره‌ی باشتر بووه "ئه‌و ئه‌نجامه‌ی بۆم هاتووه‌ته‌وه كه‌مه، چونكه به‌پێی پێشبینییه‌كانی خۆم نزیكه‌ی 20 نمره زیاترم ده‌هێنا، سه‌ره‌تا ناخۆش بوو، به‌ڵام دواتر ئاسایی بوومه‌وه".
"نیگه‌رانم له‌ئه‌نجامه‌كان"
به‌پێچه‌وانه‌ی خوێندكاره‌كانی تره‌وه، خه‌رمان دانا كه كچه خوێندكارێكی هه‌ژده ساڵه، له‌یه‌كه‌مین ساڵی پۆلی شه‌شدا نمره‌كانی لهپهنجاكاندایه، به‌ڵام زۆر نیگه‌رانه له‌ئه‌نجامه‌كانی، چونكه هیچ كاتێك له‌و باوه‌ڕه‌دا نه‌بووه كه ئه‌و نمره‌یه به‌ده‌ست بهێنێت "به‌داخه‌وه ئه‌نجامه‌كانم زۆر خراپن، نه‌مده‌زانی نمره‌كانم به‌و شێوه‌یه ده‌بێت".

له‌سه‌ر هێڵ نییه





dast xosh bo am babata juana barasty zor saira mn xom law kasana bwm ka batamay darajayaki zor bashbwm balam 78 m henawa ba dlnyaeawa darsm habwaea danishtmawa balam badaxawa ba hiwai anjameki zor bashbwm boya hich darsekm naheshtawa
la haman katda hawrem habwa ka batamay 50 nabwa balam 83 bo hatotawa etr nazanm bo anjamakan baw shewaea henawa dast xosh bo babatakat sarkawtwbet barezm


له‌سه‌ر هێڵ نییه







daste tosh xosh bet azezm
له‌سه‌ر هێڵ نییه