.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1




کوردمیلۆدی ـ شانێل موزیک ـ هونەری /
هەولێر 12 ئایار/مایۆ(کوردمیلۆدی) ـ نوێترین بەرهەمی کۆمپانیای شانێل موزیک، کە ئێستا لە وادەی کارکردندایە، بەر هەم هێنانی ئەلبومێکی گۆرانیە بۆ کچە گۆرانیبێژێکی تازە بە ناوی “تارا حەقیقی”
تارا حەقیقی سەرەتا بە کاری ڕاگەیاندن لە بەرنامەی “سیما ئیفێکت” لە کەناڵی کۆڕەکی پێشوو هاتە ناساندن، ئێستاش خەریکی بەرهەم هێنانی ئەلبومێکی گۆرانیە کە سەرجەم ئاوازەکانی لە لایەن هونەرمەندی ئاوازدانەر “هەڵکەوت زاهیر” بۆ ئامادە دەکرێت و جارێ ناو و ژمارەی تڕاکی ئەلبومەکەی بە تەواوی دیاری نەکراوە .
دەرباز یونس بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کارە هونەریەکانی هونەرمەند “هەڵکەوت زاهیر” لە (کوردمیلۆدی) ـەوە ڕایدەگەیەنێت ” ئێستا خەریکی ئامادەکردنی ئەلبومێکی گۆرانین بۆ کچە گۆرانیبێژێکی تازە بە ناوی “تارا حەقیقی” کە زیاتر لە ستایلی ڕۆمانسی و گۆرانی خاو بە دیاردەکەوێت .
لای خۆیەوە “تارا حەقیقی” بە (کوردمیلۆدی) گوت ” زۆر خۆشحاڵم کە شەنسی کارکردنم لەگەڵ هونەرمەند هەڵکەوت زاهیر بە دەستهێنا، دڵنیام وەکو هونەرمەندەکانی تر سەرکەوتن بە دەست دەهێنم، ئەوەی زۆر هاوکاریم دەکات و دەبێ سوپاسی بکەم هونەرمەند دەشنێ موڕادە”
هەژێی گوتنێینە تارا حەقیقی خەڵکی شاری بۆکانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتە و ئێستا دانیشتووی وڵاتی هۆڵەندایە، سەرەتای دەرکەوتنی بۆ بەرنامەی “سیما ئیفێکت” لە کەناڵی کۆڕەک تیڤی دەگەڕێتەوە، لە ماوەی داهاتوودا لە لایەن “شانێل موزیک”ـەوە ئەلبومێکی گۆرانی بۆ بەرهەم دەهێندرێت و یەکێک لە گۆرانیەکانی لە ماوەیەکی نزیکدا کلیپ دەکات .
(کوردمیلۆدی)
لهسهر هێڵ نییه






ده ست خؤش

لهسهر هێڵ نییه






دهست خۆش

لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
