.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















كازم ساهر، كە نزار قەبانی شاعیر بە قەیسەری گۆرانی عەرەبی ناوی
دەبرد و لەم ساڵانەیش بەباشترین گۆرانیبێژی عەرەب دەناسرێ، لەم دیمانەیەدا دەڵێ لە ئەسڵدا كوردی شەبەكم. ساڵانێك لە كوردستان ئێستاشی لەگەڵ دابێ، زۆر لەكچ و كوڕانی گەنجی كورد هەواداری ئەم هونەرمەندەن و بەتایبەتی خوێندكاران وێنەكانیان كردووەتە بەرگی كتێب و لیڤێكسەكانیان، هەوڵێكی زۆرماندا تا لە رێگەی هاوڕێیەكی خۆی پەیوەندیمان پێوە كرد و داوای دیمانەمان لێكرد، ئەو وەك خۆی گوتی تاكە هۆكار بۆ رازیبوونی بە ئەنجامدانی ئەو دیمانەیە ئەوەبوو كە ئێمە لە وڵاتەكەی خۆیەوە داوای دیمانەی لێدەكەین، . لەو دیمانەیەدا كازم ساهر زۆر شت لەبارەی خۆی روون دەكاتەوە.
* تۆ هونەرمەندێكی ناسراوی، بەڵام ئەگەر هەندێ زانیاری لەبارەی خۆت بۆ هەوادارانت لە كوردستان روون بكەیەوە، چی دەڵێی؟
كازم ساهیر: لەسەرەتادا من زۆر سوپاسی تۆ دەكەم، دەمەوێ بەر لەهەر شتێك ئەوە بڵێم، كاتێك ئیمێڵەكەی جەنابتم خوێندەوە، كە ناونیشانی خۆت و گۆڤارەكەت نووسی بوو، نەمتوانی وەڵامت نەدەمەوە، من زۆر حەز بەدیمانە ناكەم بۆ كاتی زەرور نەبێت، بەڵام گوتم ئەوە بۆ یەكەمین جارە گۆڤارێكی كوردی وڵاتی خۆم داوای دیمانەم لێ دەكات، چونكە تۆ پرسیارەكانت زۆر یادگاری خۆشی بیر هێنامەوە و منی گەڕاندەوە بۆ سەردەمی منداڵیی و گەنجێتی خۆم، زۆر شت هەبوو من لەبیرم كردبوو، تۆ بیرت هێنامەوە، سوپاست دەكەم، من كازم جەبار ئیبراهیم لە 12/9/1957 لەشاری موسڵ لەدایكبوومە و حەوت برا و دوو خوشكم هەیە، بۆ یەكەم جارە باسی ئەوە دەكەم، كە ئێمە لەبنەڕەتدا كوردین، كوردی شەبەك، بەڵام باب و باپیرانم هەر لەناو عەرەبدا نیشتەجێ بوونە، چونكە دەبێت مرۆڤ راستگۆبێت لەگەڵ خودی خۆیی و دەوروبەری، ئەگەر باسی منداڵی خۆم بكەم، زۆر جیاوازی هەیە لەگەڵ ژیانی منداڵانی تر، چونكە ئێمە خێزانێكی هەژار بووین و باوكم لەشاری موسڵ شەربەتی دەفرۆشت، جار جارە لەگەڵی دەچووم بۆ كاسبی و تائێوارە نەدەگەڕامەوە ماڵەوە، چونكە من و براكانم تەمەنێكی گەنجمان هەبوو، تاساڵی 1985 هەر لەشاری موسڵ دەژیاین و دواتر چووین بۆ شاری بەغدا، بەڵام بەمنداڵی دایكم بە رەحمەت بێت باسی دەكرد و دەیگوت: كازم جیا لەگەڵ براكانی تری منداڵێكی زۆر هێمن و لەسەرخۆ بووە، چونكە دایكێكی زۆر دڵسۆزمان هەبوو، براكانم عەباس و عەلی و سالم و ئیبراهیم و حەسەن و حوسێن و محەمەد، خوشكەكانم ئەمیرە و فاتیمە، بەڵام مرۆڤ نابێت رابردووی لەبیر بكات، راستە ئێستا ژیانم گۆڕاوە، ئەگەر رابردوو لەبیر بكەی، كەواتە مرۆڤێكی سەركەوتوونیت لەژیان، من ئەو كاتە منداڵ بووم، جگەرە و ساردەمەنیم فرۆشتووە لەبازاڕدا، بەمنداڵی زۆر ئارەزووم هەبوو، زۆر حەزم لەیاری تۆپی پێ و وێنەكێشان و ئەسپسواری دەكرد، بەڵام ئێستا زۆر بەچاكی دەتوانم سواری ئەسپ بم، ئەسپێكی زۆر چاكم هەیە و هەفتانە لەناو باخچەكەم سواری دەبم و دەگەڕێم، بەمنداڵی لەپشوی هاویندا كاسبیم دەكرد و پارەم كۆدەكردەوە بۆ قوتابخانە، تاوەكو بۆ پێداویستی خۆم داوای پارە لەباوكم نەكەم، سەرەتا بەپارەی خۆم گیتارێكم كڕی بە 12 دینار، دوایی عود، زۆر بەچاكی فێری ئامێری عود بووم.
*چۆن تێكەڵ بەدونیای هونەر بووی؟
كازم ساهیر: من هەر لەتەمەنی منداڵییەوە ئارەزووی هونەرم هەبوو، ئەو ئاواتەشم هاتەدی و من زۆر هۆگری دەنگی هونەرمەندی گەورە عەبدولوەهاب بووم و بەبەردەوامی گوێم لەگۆرانییەكانی رادەگرت، تاساڵی 1987 دەرنەكەوتم، بەڵام لەشاری بەغدا بۆ ماوەی نۆ ساڵ لەپەیمانگای موزیكی بەغدا دەمخوێند، دوای ئەوە بووم بەمامۆستا بۆ ماوەی ساڵ و نیوێك، قوتابیم هەبوو وانەی موزیكم پێدەگوتن، كە باسم كرد لەساڵی 1987 لە زنجیرەیەكی دراما بەناونیشانی (نادیە) بەشداریم كرد، ئەو درامایە بەسەركەوتنی یەكەمی خۆم لەژیانی هونەریم دادەنێم، بەڵام دەبێ شاعیری گەورەی عێراقی كەریم عێراقی لەبیر نەكەم پاڵپشتی تەواوی لێكردم، بەڵام من بەگۆرانی (عبرت الشط) لەساڵی 1989 دوای گۆرانی (نزلت للبحر و هذا اللون و كثر الحدیث) بەو گۆرانییە لەناو خەڵك دەركەوتم، دوایی لەگەڵ مامۆستا و شاعیری گەورە نزار قەبانی هاوكاری كردم بەهۆنراوە، بەتایبەتی هۆنراوەی (انی خیرتك) كە سەركەوتنێكی گەورەی بەدەستهێنا، دوای ئەوە گۆرانی (زیدینی عشقا)، دوای ئەوەش (مدرسة الحب) كە وایكرد بەهۆی ئەو گۆرانییەوە بەباشترین گۆرانیبێژی عەرەب بناسرێم.
* تاچەند پێویستە هونەرمەند لەگەڵ ئاوازەكانی گەلەكەیدا بژی؟
كازم ساهیر: ئەو شتانەی لەوڵاتانی عەرەبی روودەدات شتێكی غەمبارییە لەكوشتن و بڕین، زیاتر لەعێراق و فەڵەستین، ماوەیەكیش بوو لەوڵاتی لوبنان، هونەرمەند دەبێت ئەو هەستەی هەبێت رەدی هەبێ و بەشداری بكات، ئەگەر كەمێكیش بێت و هەندێ برینی خەڵكی كەمبكاتەوە، چونكە ئێستا خۆم رۆژانە سەیری كەناڵەكان دەكەم، بەتایبەت رووداوەكانی عێراق، كە هەواڵی تەقینەوە دەبیستم غەمبار دەبم زۆر جار بووە گریاوم، چونكە كە سەیر دەكەی كوشتارەكان زیاتر منداڵ و ئافرەتن، لەپای چی ئەو هەموو قوربانییە؟ من چۆن بچمەوە عێراق ئەوە ماوەی 7 ساڵە وڵاتەكەم كاول دەبێت و بچم ئەو كاول بووە ببینم و دانیشم و هیچ كارێك نەكەم، نەتوانم كۆمەڵەی خێرخوازی بۆ منداڵان و ئەو كەسانەی كە دەمرن هیچم پێنەكرێ، ناگەڕێمەوە عێراق، راستە ئەو سێ پارێزگایەی كوردستان ئاوەدان و ئارامە و لەخوا بەزیاد بێت، چونكە من موتابعەی كەناڵە كوردییەكان دەكەم و هاوڕێی خۆم سەردانی كوردستانیان كردووە و زۆر باسی شاری هەولێر دەكەن، لەرووی ئارامی و ئاوەدانییەوە، هیوا دەخوازم هەموو عێراق بەو جۆرە ببینم، كاتێك دەبینم هاوڕێیەكانم سەردانی كوردستان دەكەن، كە دەگەڕێنەوە باسی ئەو سەقامگیرییە دەكەن، من زۆر خۆشحاڵ دەبم لەناخەوە، بەڵام ئینشاڵڵا بەرلەوەی بمرم دەگەڕێمەوە باوەشی وڵاتەكەم، تابتوانم خزمەتی بكەم، چونكە بیری كەسوكارم دەكەم، بیری هاوڕێیەكانم دەكەم، بیری موسڵ و بەغدا دەكەم.
*پێناسەی هونەرمەند لای تۆ چییە؟
كازم ساهیر: هونەر زۆر گەورەیە وەك دەریا وایە، هەرچەند مەلەی تێدا بكەی قەت ناتوانی بپەڕیتەوە لەو دەریایە، ئەوە پێناسەی منە، نەك وەك ئەو گۆرانیبێژانەی ئێستا هەر كەسە و بەكەیفی خۆی گۆرانی دەڵێ و كلیپ دەكات، چوار پێنج كچی جوان لەپێشی سەما دەكەن، هونەر و هونەرمەند بە سەما و گۆرانی سەقەت پێش ناكەوێ.
*بەم دواییە كۆمەڵێك گۆرانیبێژی عەرەبی روویان لەكوردستان كرد و كۆنسێرتیان ئەنجامدا، تۆش بەنیازی؟
كازم ساهیر: خۆتان دەزانن وەزعی عێراق تەواو نییە لەرووی ئارامیەوە، رۆژانە تەقینەوە روودەدات، بەڵام كوردستان ئارامترە تائێستا هیچ كۆمپانیایەك داوای نەكردووە، بەلای من هیچ جیاوازی نییە لەزاخۆ كۆنسێرت بكەم یان لە بەسرە، هەمووی بەخاكی خۆم دەزانم، ئەگەر كۆمپانیایەك هەبێت ئامادەم بێم بۆ كوردستان و ئاهەنگ بگێڕم و بەتایبەتی بۆ هەولێر دێم، لەبەرئەوەی برادەری زۆرم هەیە لەهەولێر، كە كاتی خۆی بەیەكەوە بووین لەشاری موسڵ، لەوانە سەید ئەحمەد رەواندزی و ئامانج غازی و چەتۆ نەورۆز، بەتایبەت سەید ئەحمەد رەواندزی، كە زۆر هاوڕێم بوو شەو و رۆژ بەیەكەوە بووین، من ناوم نابوو (ئەبو شاب)، لەڕێگای ئەو دیمانەوە رێز و سڵاوم بۆیان هەیە و چاویان ماچ دەكەم، زۆر یادگاری خۆشمان هەیە بەیەكەوە، من لێرەوە دەڵێم هەر كۆمپانیایەك گرێبەستم لەگەڵ بكات من یەك دینار وەرناگرم و هەموو بۆ منداڵی بێ باوك بەجێدەهێڵم و ناوی دەنێم ئاهەنگی خێرخوازی، هەركاتێك بێت، چونكە منداڵێكی زۆر بێ باوك هەیە لە وڵات، دەبێت ئێمەش هاوكارییان بكەین.
* چۆن سەیری هونەری كوردی دەكەی؟
كازم ساهیر: هونەری كوردی هیچ جیاوازییەكی نییە لەگەڵ هونەری دونیا، كورد هونەرمەندی زۆر بەتوانای هەیە و دەوڵەمەندە لەرووی هونەرمەندەوە، زۆر پێشكەوتووە، خۆم زۆر موتابەعەی هونەری كوردی دەكەم و گۆرانی كوردیش دەزانم، سەركەوتن بۆ هەموو هونەرمەندانی كورد دەخوازم.
* دەڵێن كازم میراتگری شاعیر گەورە نزار قەبانییە، وایە؟
كازم ساهیر: نەخێر وانییە، كچ و كوڕەكانی میراتگری ئەون، بەڵام ئەو شاعیرە گەورەیە زۆر هاوكاری منی كرد، ئێساش جارجارە سەردانی گۆڕەكەی دەكەم، لەساڵی 1998 كاتێك گۆرانی (مدرسە الحب)ـم گووت، نازناوی قەیسەری گۆرانی عەرەبی لێنام.
* هەست بەچی دەكەی كاتێك دەبینی لەئاهەنگدا ئەو هەموو هەوادارانەت دەستخۆشیت لێ دەكەن؟
كازم ساهیر: هەست بە خۆشیكەی زۆر دەكەم بەوەی هەوادارانم دەبینم هێندە منیان خۆشدەوێت و منیش خۆشم دەوێن، رێزیان لێ دەگرم و هەست بەخۆشی دەكەم، ئەوكاتەی كە هاندەرانم دڵخۆش و بەكەیفن هەستم وەكو هەستی جوتیارێكە، كە جوتیار دەسكەوتی ئەو هەموو چاندنەی وەردەگرێت، ئەوكاتە هەموو ماندووبوونی لەیاد دەچێت و هەست بەخۆشی و ئارامی دەكات، منیش وەكو جوتیار وام، دیارە منیش كارێكم كردووە.
shafaq

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه






Aw Dastanat Xosh Azezm Frishta Geyan
لهسهر هێڵ نییه






ده ست خوش

[/]لهسهر هێڵ نییه










دهستهکانت خۆش بێت فریشته گیان سهرکهوتو بیت
هونهر مهندێکی زۆر سهرکهوتوه بیستم بهتهمایه له نهورۆزا بێته کوردستان بۆ کۆنسێرت ئهی که خۆشه

عادهتی ئهم چهرخه وایه ، ئههل دڵ غهمگین ئهکا
شا ههمیشه ماته ، پیاده پهیلی جێی فهرزین ئهکا
لهسهر هێڵ نییه






yaxwa dastakant xosh bet har bzhit barasti babateky jwana
لهسهر هێڵ نییه






dast xosh azizm bo am babata
لهسهر هێڵ نییه








dest xosh bet frishta gyan bo am babate

لهسهر هێڵ نییه









zor supas azizanim dasti ewsh xosh bet hiway sarkawtan bo hemo layktan axwazim her la xoshiya ban inshalla
لهسهر هێڵ نییه