.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پسپۆڕان له‌ئێستادا ده‌توانن به‌سوودوه‌رگرتن لهئهنزیمێك كه له‌جۆرێك لهبهكتریای ناو خاك به‌ده‌ستهاتووه، هه‌وا بكه‌نه سووته‌مه‌نییه‌كی پاك بۆ ئۆتۆمبێله‌كانی داهاتوو. به‌پێی راپۆرتی رۆژنامه‌ی تیلگراف، به‌كتریای Azotobacter Vinelandii كه به‌گشتی له‌ده‌وروبه‌ری ریشه‌ی رهوهكهكان ده‌ستده‌كه‌وێت، توانای به‌رهه‌مهێنانی جۆریك ئه‌نزیمی هه‌یه به‌ناوی نیترۆجیناز وانادیۆم كه له‌سروشتدا له‌و گازه نیترۆجینی ئامۆنیاك به‌رهه‌مدێت، به‌ڵام ئێستا ئه‌و ئه‌نزیمه توانای خۆی له‌به‌رهه‌مهێنانی پرۆپان نیشان داوه كه سووته‌مه‌نییه‌كی پاكه‌و لهپیشهسازییدا زۆر به‌كاردێت. لێكۆڵه‌رانی زانكۆی كالیفرۆنیا رایانگه‌یاندووه به‌گه‌شه‌ی ورده ورده‌ی ئه‌و ئه‌نزیمه ده‌توانن زنجیره‌یه‌كی درێژتر درووست بكرێت كه ده‌بێته سووته‌مه‌نی، ته‌نانه‌ت ئه‌و پسپۆڕانه هیوادارن به‌كارهێنانی ئه‌و ئهنزیمهو درووستكردنی زنجیره‌ی درێژتری كاربۆن بهكاربۆن بتوانێت له‌داهاتوودا كۆمه‌ڵێك رێگه‌ی نوێ بۆ به‌ده‌ستهێنانی سووته‌مه‌نییه‌كی پاك بهێنێته ئاراوه، له‌وباره‌وه پسپۆڕان بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و ئه‌نزیمه لهئۆكسیجنو نیترۆجین به‌دوور رادهگیرێتو به‌شێوه‌ی ئۆتۆماتیك درووستكردنی زنجیره كاربۆنییه‌كان به‌درێژی دوو یان سێ ئه‌تۆم ده‌ست پێده‌كات، "ئه‌و توانایه ده‌توانێت له‌پیشه‌سازییه جیاوازه‌كاندا رۆڵی زۆر گرنگ ببینێت". له‌هه‌موو خۆشتر ئه‌وه‌یه كه ئه‌و ئه‌نزیمه ده‌توانێت وه‌ك سووته‌مه‌نی ئۆتۆمبێله‌كان بهكاربهبێنرێت، ئه‌وه له‌كاتێكدا ئۆتۆمبێله‌كانی ئێستا مۆنۆكسیدی كاربۆن درووست ده‌كه‌ن، هه‌ربۆیه ئه‌و بیرۆكه‌یه له‌ئارادایه كه له‌داهاتوویه‌كی زۆر نزیكدا، ئۆتۆمبێله‌كان له‌و دوكه‌ڵه‌ی كه خۆیان درووستیان كردووه وه‌ك سووته‌مه‌نی سوودی لێوه‌رگرن، هه‌وه‌رها ئه‌و ئه‌نزیمه ده‌توانێت راسته‌خۆ هه‌وا بكاته سووته‌مه‌نی، له‌ئێستادا چه‌ندین شێوه بۆگۆڕینی دی ئۆكسیدی كاربۆن بهمۆنۆكسیدی كاربۆن بوونی هه‌یه، هه‌ربۆیه له‌داهاتوودا ئۆتۆمبێبلهكان هه‌ر به‌و خێراییه‌ی كه تائێستا هه‌واو ژینگه‌یان پیس كردووه، ده‌توانن پاكی بكه‌نه‌وه. بۆئه‌وه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه ببێ به‌ئه‌مری واقیع‌و جێبه‌جێ بكرێ پێویستی به‌رێژه‌یه‌كی زۆری ئه‌نزیمی نیترۆجیناز وانادیۆم هه‌یه كه به‌ده‌ستهێنانی كارێكی زۆر دژواره. هه‌رچه‌نده ئه‌و به‌كتریایه‌و ئهنزیمهكهی له‌ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ره‌وه ناسراون‌و جینكهكانی كه ئه‌و ئه‌نزیمه به‌رهه‌مده‌هێنن له 20ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه جیاكراونه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ ته‌كنۆلۆژیایه‌ك بۆبه‌رهه‌مهێنانی قه‌باره‌ی پێویستی ئه‌و ئه‌نزیمه له‌بواری پیشه‌سازیدا نییه، یان ئه‌وه‌ی هه‌یه نوێیه‌و زۆر به‌كارهاتوو نییه
شاره زوورپۆست
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده ستت خۆش بێت هه ربژی بۆ ئاماده کردنی ئه م بابه ته جوانه
له‌سه‌ر هێڵ نییه