.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















پێناسه‌ی نه‌خۆشییه‌كه
هه‌ستی خه‌مباری و نیگه‌رانی داده‌نرێن به هه‌ستگه‌لێكی ئاسایی كه جار جاره و تا پله‌یه‌كی دیاریكراو به‌سه‌ر كه‌سێكدا دێت. هه‌موومان به ساتگه‌لی خۆش‌و ناخۆشدا ڕه‌ت ده‌بین‌و زۆربه‌ی كات ئه‌م خۆشی و ناخۆشییانه به‌سه‌ر هه‌ست‌و نه‌ستمانه‌وه ڕه‌نگ ده‌داته‌وه.
هه‌ستكردن به خه‌مباری كه جار وبار ڕوده‌دات شتێكی سروشتییه، به‌لاَم گه‌ر ئه‌م هه‌سته به‌رده‌وام بێت ئه‌وا ده‌بێته خه‌مۆكی، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ بوونی ناته‌واوییه‌ك له هاوسه‌نگیی گوێزه‌ره‌وه ده‌مارییه‌كانی ناو مێشك، كه ده‌بێت كارێك له‌به‌رامبه‌ریدا بكرێت، چونكه خه‌مۆكی ڕه‌وشێكی ده‌روونییه و هه‌سته‌كان تێیدا توند ده‌بنه‌وه كه كاریگه‌ری خراپ ده‌كاته سه‌ر چالاكییه ڕۆژانه‌ییه‌كانی كه‌سه‌كه، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له باو و به‌ربلاَوترین كێشه زه‌ینییه‌كانه.
خه‌مۆكی زۆرتر توشی ژنان ده‌بێت تا پیاوان، و زۆربه‌ی جار له‌پاش چه‌ند ڕۆژێك یان هه‌فته‌یه‌كی كه‌م به نه‌مانی هۆكاره‌كه‌ی ئه‌ویش له‌خۆوه نامێنێت، به‌لاَم له حاڵاتێكی تردا ڕه‌نگه پێویست به چاره‌سه‌ری پسپۆڕان بكات، و ڕه‌نگه كه‌سی تووشبوو به نه‌خۆشیی خه‌مۆكیی توند پێویستی به‌وه هه‌بێت داخڵی نه‌خۆشخانه ببێت تا نه‌بێته مایه‌ی ئازارگه‌یاندن به خۆی.
دیارده‌كانی نه‌خۆشییه‌كه:
-گۆڕانی ڕه‌فتاری كه‌سه‌كه، كه‌سه‌كه وای لێدێت به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بایه‌خ به‌و شتانه نادات كه له چوار ده‌وری ڕوده‌ده‌ن.
-خه‌مباریی به‌رده‌وام‌و نه‌توانینی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی سه‌ختییه‌كان.
-ژانه سه‌ر، لاوازی له یادگه، تێكچوونی گه‌ده، ئازاری پشت، میزاجی خراپ به‌به‌رده‌وامی، بێخه‌وی یان زوو له خه‌و هه‌ستان له به‌یانیدا یان هه‌ندێ جاری دیكه زۆر ده‌نوێت، نه‌مانی ئاره‌زووی سێكس كردن، تێكچوونی ئیشتیهای خواردن، یان زۆر ده‌خوات یان ئیشتیهای خواردنی نامێنێت.
-ته‌ركیزی نامێنێت، وه‌سوه‌سه‌و خه‌یاڵی وه‌همی‌و بیروبۆچوونی نالۆژیكی، جوڵه و له‌ره‌ی له‌ش‌و ناسه‌قامگیری جه‌سته‌یی، نه‌مانی متمانه‌ی به خۆی، هه‌ست كردن به تاوان، بیركردنه‌وه‌ی له ئازاردانی خۆی.
هۆكاره‌كانی نه‌خۆشییه‌كه:
- له‌و كاتانه‌ی كه گواستنه‌وه‌ی گه‌وره له ژیانی مرۆڤدا ڕوده‌دات: وه‌كو ته‌لاَق یان گواستنه‌وه له فه‌تره‌ی هه‌رزه‌كارییه‌وه بۆ سالاَنی پێگه‌یشتن.
- گوشاری ده‌ماریی توند به‌هۆی له ده‌ستدان یان مردنی یه‌كێك له خۆشه‌ویستانمان یان نزیكه‌كانمان، كێشه‌و گرفت له په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه‌دا، ئه‌و ناكۆكییانه‌ی كه هێشتا چاره‌سه‌ر نه‌كراون، ئه‌و گرفتانه‌ی په‌یوه‌ندییان به كاره‌وه هه‌یه، گرفت‌و كێشه داراییه‌كان.
- لاوازیی ته‌ندروستی، ژیان له‌گه‌ڵ كه‌سانی تری خێزان كه توشی خه‌مۆكی بوون.
- فاكته‌ره فیزیۆلۆجییه‌كان وه‌ك هاتنه‌خواره‌وه‌ی ئاسته‌كانی هۆرمۆنی ده‌ره‌قی، یان ئه‌و گرفته هۆرمۆنییانه‌ی كه ده‌شێت له دوای منداڵبوونه‌وه یان له دوای كۆتایی سوڕی مانگانه‌وه ڕووبده‌ن.
- هۆكارگه‌لێكی دیكه كه په‌یوه‌ستن به شێوازی ژیانه‌وه وه‌كو زۆر خواردنه‌وه‌ی كهولییه‌كان یان به‌كارهێنانی ماده هۆشبه‌ره‌كان.
- به‌ڵگه‌یه‌ك هه‌یه كه هه‌ندێك كه‌س ئاره‌زوویه‌كی جینییان بۆ خه‌مۆكی هه‌یه كه ڕوداوێك یان كۆمه‌ڵه ڕوداوێك ئه‌م ئاره‌زووه ده‌یبزوێنن.
چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه:
1. چاره‌سه‌ر به‌بێ به‌كارهێنانی ده‌رمان:
- گه‌ر به‌ده‌ست خه‌مۆكیی به‌رده‌وامه‌وه ده‌ناڵێنیت، زۆر گرنگه داوای ڕاوێژی پزیشكی ده‌روونی بكه‌یت، بۆت ده‌رده‌كه‌وێت كاتێك له‌گه‌ڵ پزیشكه‌كه‌تدا یان ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ كه‌سێكی نزیكی خۆتدا هه‌ندێ مه‌سائیلی هه‌ڵولسراو تاوتوێ ده‌كه‌یت سوودبه‌خشه بۆت، زۆربه‌ی كات شتێك زۆر سوودی بۆ چاره‌سه‌ركردنه‌كه هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه‌سێكی بێلایه‌ن گوێ بۆ گرفته‌كانت بگرێت، بێ ئه‌وه‌ی حوكمی به‌سه‌ردا بدات یان ڕه‌خنه‌ی لێبگرێت.
-پزیشكی ده‌روونی هه‌وڵ ده‌دات شێوازه خراپه‌كانی بیركردنه‌وه‌ت بگۆڕێت‌و به ئاقارێكی ئیجابیدا ئاڕاسته‌ی بكات.
- پاڵپشتیكردن له‌لایه‌ن كه‌سانی هه‌مه‌جۆر‌و نزیكه‌وه داده‌نرێت به شتێكی به‌سوود، كه ده‌شێت خیزان‌و هاوڕێیان سه‌رچاوه‌یه‌كی پاڵپشتی‌و هاندان‌و یارمه‌تیدانی ڕۆژانه‌یی باش و گرنگ ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
2. چاره‌سه‌ر به به‌كارهێنانی ده‌رمانی دژه خه‌مۆكی:
ئه‌م ده‌رمانانه كارده‌كه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوسه‌نگیی بۆ ئه‌و تێكچوونه‌ی له گه‌یه‌نه‌ره كیمیاییه‌كانی ترپه ده‌مارییه‌كانی مێشك‌و ئه‌عسابدا ڕویانداوه، كه ئه‌میش چه‌ند كۆمه‌ڵه‌یه‌كی هه‌یه.
• ده‌رمانی دژه خه‌مۆكیی سێ بازنه‌یی: كار ده‌كات له‌سه‌ر به‌هێزكردنی كاریگه‌ریی گوێزه‌ره‌وه ده‌مارییه سه‌ره‌كییه‌كانی مێشك كه ئه‌وانیش بریتیین له نورئێبینفرین‌و سیروتونین، زۆربه‌ی كات نه‌خۆشی خه‌مۆكی به‌ده‌ست كه‌مكردنی ئه‌م مادانه له مێشكیاندا ده‌ناڵێنن: وه‌كو كلۆمیبرامین، هایدرۆكلۆراید، ئه‌میتربتلین، ئالدۆكسین‌و پرۆتریتبلین، ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌یان له كۆمه‌ڵه ده‌رمانییه‌كانی دیكه كاریگه‌رتر‌و نرخه‌كه‌ی گونجاوتره.
• دواخه‌ری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئیختیاریانه‌ی سیروتۆنین: كار ده‌كات له‌سه‌ر به‌هێزكردنی چالاكیی گوێزه‌ره‌وه‌ی ده‌ماری كه ناونراوه به سیروتونین له ڕێگه‌ی دواخستنی سه‌رله‌نوێ مژینه‌وه‌ی كۆتایی ده‌ماره‌كان وه‌كو: فلۆكسیتین، بارۆكسیتین، سیرترالین، عاده‌ته‌ن ئه‌م كۆمه‌ڵه ده‌رمانیه بۆ گه‌یشتن به كارایی ته‌واوه‌تی خۆی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی پێ ده‌چێت.
• دواخه‌ری تاك ئه‌مینییی ئۆكسیدۆز: به‌سووده له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه به به‌كارهێنانی ده‌رمانه‌كانی دیكه خه‌مۆكییه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر نه‌بووه، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی توشی تێكچوونی ترس بوون، ئه‌م ده‌رمانه كاری ئه‌نزیمی تاك ئه‌مینی ئۆكسیدۆز دواده‌خات كه به‌رپرسی شكاندنی ماده‌ی دوبامینه وه‌كو: سیلیجنین‌و موكلۆبیماید.
سه‌رچاوه:
خه‌ندان

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه










ده‌ست خۆش بێت فریشته گیان بابه‌تێکی جوانه
سرکه‌وتووبیت


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









zor supas dasti ewash xosh bet her sarkawtu ben inshalla
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه