.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









ئایا رۆژێك له‌رۆژان بیرت له‌وه كردۆته‌وه چ سیفاتێك له ئافره‌ت سه‌رنجی پیاو راده‌كێشێ به‌لای خۆی؟ ئه‌م سیفه‌تانه‌ی خواره‌وه زۆر گرنگن كه له ئافره‌ت هه‌بن بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر پیاوه‌كه ئافره‌ته‌كه‌ی خۆش بوێت و سه‌ركه‌وتوو بن.
سه‌ربه‌خۆ بێت:
هیچ پیاوێك حه‌زناكات به ئافره‌تێكه‌وه ره‌بت بێت كه وه‌كو به‌خێوكه‌رێك له‌لای كار بكات، پیاو حه‌زده‌كات ئافره‌ته‌كه‌ی سه‌ربه‌ست بێ، چونكه له‌كاتی ماندووبوونی زۆری پیاوه‌كه ئافره‌ته‌كه ماندووبوونی كه‌م ده‌كاته‌وه، وه پیاو ده‌تووانی پشت به ئافره‌تی واببهستی
هه‌م له‌لایه‌نی مادیه‌وه وه هه‌م له‌لایه‌نی مه‌عنه‌ویه‌وه چونكه هه‌مان هه‌ستی پیاوه‌كه‌ی هه‌یه به‌رامبه‌ر به ناخۆشیه‌كانی ژیان.
زیره‌ك بێت:
پیاو ركی له ئافره‌تی جوان و ته‌مبه‌له، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێویستی به فێركردن و راهێنانێكی زۆره و كاتێكی زۆری ده‌وێت، له‌وانه‌یه بلێ ی ئاسانه كۆنترۆل كردنی ئه‌م جۆره ئافره‌ته به‌لام له واقیعدا وا نیه، چونكه ژیان به‌سه‌ر بردن له‌گه‌ل كه‌سێكی زیره‌ك به‌راورد ناكرێت له‌گه‌ل كه‌سێكی ته‌مبه‌ل.
ئافره‌تی زیره‌ك سه‌رت بهسوردههێنێ به بیرۆكه‌ی جوانی خۆی، وا ده‌كات هه‌ست به شه‌رمه‌زاری نه‌كه‌ی له نێوان ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ت و هاوڕێكانت.
سه‌رنج راكێش بێت:
پیاوان زۆر گرنگی به‌م خاله ده‌ده‌ن وه سه‌رنج راكێشیش ته‌نها مانای جوانی روخسار نادات، به‌لكو مه‌به‌ست لێره ئه‌وه‌یه، كه له‌هه‌موو لایه‌ن و شوێن و كاتێكه‌وه جوان بێت.
جوانی
هه‌ندێ پیاو ته‌نها گرنگی به‌م لایه‌نه‌وه ده‌ده‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌ز ده‌كه‌ن ئه‌وانی تر حه‌سوودی پێ ببه‌ن. بۆیه پیاو ئه‌و ئافره‌ته‌ی خۆش ده‌وێت كه گرنگی به مه‌نزه‌ری ده‌ره‌وه‌ی خۆی ده‌دات، گرنگی به جل و به‌رگ و پاك و خاوێنی خۆی ده‌دات،
جوانیش واتا به‌جوانترین شێوه ده‌ربكه‌وێـت به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك.
رێزی بگرێت
ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له سیفه‌ته سه‌ره‌كیه‌كان كه هیچ پیاوێك سه‌ری بۆ دانانه‌وێنێ. پیاو زۆر حه‌ز ده‌كات ئافره‌ته‌كه‌ی رێزی بگرێت له‌به‌رامبه‌ر خه‌لكی تر،
وه حساب بۆ ره‌ئی پیاوه‌كه‌ی بكات.
وا له پیاوه‌كه‌ی بكات هه‌ست به پیاوه‌تی خۆی بكات
پیاو ئه‌و ئافره‌ته‌ی خۆش ناوێت كه وای لێده‌كات ئه‌و خواردنه‌ی خۆی حه‌زی لێیه ئه‌ویش ده‌بی بیخوات یان نایه‌لێت سه‌ردانی هاورێكانی بكات
به‌لكو ده‌بێ ته‌نها سه‌ردانی هاوڕێكانی ئه‌و بكات، ئافره‌تی نموونه‌یی ئه‌وه‌یه كه پیاوه‌كه‌ی هانبدات بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له كه‌سایه‌تی خۆی بكات.
بێ پرته‌و بۆله به
هیچ شتێك له‌وه خراپتر نیه كه ئافره‌ت زۆر به پرته و بۆله بێت، هه‌رگیز واز له ره‌خنه و گالهگال ناهێنێت.پیاو زۆر رقی له‌و جۆره ئافره‌ته‌یه كه
گفتوگۆ له‌گه‌ل گه‌وره و بچوك ده‌كات، یان زوو ههلبچێت.
رێك بێت له‌گه‌ل هاورێ و كه‌سانی پیاوه‌كه‌ی
پیاو زۆر حه‌ز ده‌كات خێزانه‌كه‌ی یارمه‌تی دایكی پیاوه‌كه‌ی بدات بۆ ئاماده‌كردنی خواردن..یان دیاری بۆ بكرێت به‌بێ ئاگاداری پیاوه‌كه، یان حه‌ز به‌وه ده‌كات
كهرێزی هاوڕێكانی پیاوه‌كه‌ی بگڕیت، وه قسه‌یان له‌گه‌ل بكات به‌شێوه‌یه‌كی جوان.
خۆشی بوێت
ئه‌گه‌ر پیاو ئافره‌تێكی دۆزیه‌وه كه خۆشی ده‌وێت ئه‌وه ده‌توانی ئه‌و خالانه‌ی سه‌ره‌وه هه‌مووی به‌ده‌ست بێنێ به ئاسانی ئه‌مه‌ش ده‌كرێت به‌وه‌ی كه ئافره‌ت جۆری تهمهشاكردنی پیاوه‌كه‌ی چۆنه
یان گرنگی دانی به پیاوه‌كه.
وا له پیاوه‌كه‌ت بكه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته باشترین پیاو.
پیاو ئه‌و ئافره‌ته‌ی زۆر خۆش ده‌وێت كه تموحاتی پیاوه‌كه‌ی ده‌جوڵێنێ، وه واله پیاوه‌كانیان ده‌كه‌ن كه هه‌ولده‌ن بۆ ئه‌ویه ببنه باشتیرن پیاو، وه پێویست نه‌كات تۆ پێێ بلێێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆی ته‌واوه و
وای لێده‌كات كه كاره‌كه‌ی فراوانتر بكات، خه‌رجیه‌كانی رێك بێخێت، وه له‌كۆتاییدا هه‌موو شتێكی پێ ده‌كات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تازه كه‌وتۆته داوی خۆشه‌ویستی ئافره‌ته‌كه‌ی.
له کوردماکسه‌وه
له‌سه‌ر هێڵ نییه