❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئه‌و عه‌شقه‌ی كه‌ ده‌بێته‌ هۆی...

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-09-05 14:35:04

arabawanory
جوانەمەرگ
شوێن: گرمیان/باوه‌نور
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-26
دواترین سه‌ردان: 2012-04-22
په‌یامه‌كان: 571
WindowsMSIE7

ئه‌و عه‌شقه‌ی كه‌ ده‌بێته‌ هۆی...

چیرۆكی ئه‌و پیاوه‌ی كه‌....
ڕۆژێك له‌ یه‌كێك له‌ ژووره‌كانی نه‌خۆشخانه‌ بووم،ژن و پیاوێك له‌ سه‌ر مێزێك ڕووبوڕووی من بوون گفتوگۆیه‌كی بێ كۆتاییان ده‌كرد،ژن ده‌یویست كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ و پیاوه‌كه‌ش ده‌یویست كه‌ ئه‌و هه‌ر له‌وێدا بمێنێته‌وه‌.

‌له‌ قسه‌كانی په‌رستاره‌كه‌وه‌ بۆم ده‌ركه‌وت كه‌ ژنه‌كه‌ حاڵی زۆر خراپه‌،له‌ نێوان گفتوگۆی ئه‌م دوو كه‌سه‌ كه‌م كه‌م به‌ حاڵی ئه‌وان ئاشنا بووم،خیزانێكی هه‌ژاری ساده‌ بوون له‌گه‌ڵ دوو منداڵدا،كچ و كوڕێكیان هه‌بوو،كچه‌كه‌ی ساڵیك ده‌بوو كه‌ چووبوه‌ زانكۆ و كوڕه‌كه‌ش له‌ ناوه‌ندی بوو،ته‌واوی سه‌روه‌ته‌كه‌یان كێڵگه‌یه‌ك بوو له‌گه‌ڵ شه‌شه مه‌ڕ و یه‌ك مانگا.
له‌ ناو نه‌خۆشخانه‌كه‌ ته‌لیفۆنێك هه‌بوو كه‌ هه‌موو شه‌وێك پیاوه‌كه‌ ته‌لیفۆنی ده‌كرد‌ بۆ ماڵه‌وه‌،پیاوه‌كه‌ ده‌نگی زۆر به‌رز بوو هه‌رچه‌ند كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ش بوو،به‌ ئاسانی له‌ ده‌نگی تێده‌گه‌یشتم.بابه‌تی ته‌لیفۆنه‌كه‌ی هه‌موو شه‌وێك هه‌روه‌ك یه‌ك وابوو،مانگاو مه‌ڕه‌كانت بۆ كوێ برد؟بیرت نه‌چێت كاتێك له‌ ماڵ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌رگاكه‌ ببه‌ستن.وانه‌كانت چۆنه‌؟بێتاقه‌تی ئێمه‌ مه‌بن دایكتان حاڵی باشتر ده‌بێت،زۆر به‌ زووی ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌...
چه‌ن ڕۆژێك دكتۆره‌كان ژووری نه‌شته‌رگه‌ریان بۆ ژنه‌كه‌ ئاماده‌ كرد بۆ ئه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بكه‌ن. ژنه‌كه‌ به‌ر له‌وه‌ی بچێته‌ ژووری نه‌شته‌رگه‌ریه‌وه‌ ده‌ستی پیاوه‌كه‌ی گرت و به‌ گریانه‌وه‌ ووتی:(ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ڕامه‌وه‌ ئاگات له‌ خۆت و منداڵه‌كان بێت) پیاوه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی دڵنیا و خۆشاڵكه‌ر ووتی:(ئه‌وه‌نده‌ بێ هیوا مه‌به‌)،به‌ڵام من هه‌ستم پێكرد كه‌وا ڕووی ترسا بوو،دوای تێپه‌ڕبوونی ده‌ سه‌عات به‌ سه‌ر نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ ئه‌و ته‌پڵه‌كه‌ی كه‌ له‌ به‌رده‌ستی دا بوو پڕ بوو له‌ جگه‌ره‌،په‌رستاره‌كان ژنه‌كه‌یان به‌ بێ هۆشی برده‌ ژووره‌وه‌،نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ی به‌ سسه‌ركه‌وتووی ئه‌نجامدرا،پیاوه‌كه‌ له‌ خۆشحاڵیدا قاچی به‌ر زه‌وی نه‌ده‌كه‌وت،كاتێك هه‌موو شتێك ته‌واو بوو  ڕۆشته‌ ده‌ره‌وه‌ دره‌نگانێكی شه‌و گه‌ڕایه‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌،پیاوه‌كه‌ ئه‌و شه‌وه‌ وه‌ك شه‌وانی تر ته‌لیفۆنی نه‌كرده‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌.ته‌نها له‌ ته‌نیشت مێزی خێزانه‌كه‌یه‌وه‌ بوو نوقمی خه‌یاڵی خێزانی بوو كه‌ له‌ هۆش خۆی چوو بوو،ڕۆژێك دوای ئه‌وه‌ كه‌ خێزانه‌كه‌ی هاته‌ خۆی به‌و شێوه‌یه‌ كه‌ هێشتا نه‌ی ده‌توانی قسه‌ بكات به‌ڵام حاڵی باش بوو،له‌ یه‌كه‌م ڕۆژ دوای به‌ هۆشهاتنیدا دووباره‌ ده‌ستی كرده‌وه‌ به‌ گفتوگۆ
ژن ده‌یویست كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ بچیته‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ڵام پیاوه‌كه‌ی ئوه‌ی نه‌ده‌ویست،هه‌موو شتێك وه‌كو ڕابردوو ده‌ستی پێكرده‌وه‌،هه‌موو شه‌وێك پیاوه‌كه‌ ته‌لیفۆنی ده‌كرده‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ هه‌ر ئه‌و قسانه‌ی كه‌ هه‌میشه‌ وتبووی دووباره‌ی ده‌كرده‌وه‌ به‌ ده‌نگێكی به‌رز،ڕۆژێك پیاسه‌م ده‌كرد،كاتێك به‌ڵای پیاوه‌كه‌دا تێپه‌ڕیم ده‌یوت:مانگاو مه‌ڕه‌كان چۆنن؟حاڵی دایكتان به‌ زوویی باش ده‌بێت و به‌زووی ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌.
جارێكیان به‌ بێ ئاگا ته‌ماشایه‌كی پیاوه‌كه‌م كرد بینیم كه‌وا ئه‌صله‌ن كارت له‌ ناو ته‌لیفۆنه‌كه‌دا نه‌بوو،زانی كه‌وا من پێم زانیوه‌ كه‌ كارتی نیه‌ ئیشاره‌تی كرد كه‌وا بێده‌نگ بم،درێژه‌ی به‌ قسه‌كاانی دا تا په‌یوه‌ندیه‌كه‌ی‌ ته‌واوی كرد،دوای ئه‌وه‌ هات و ووتی:تكات لێدوكوم هیچ شتێك به‌ ژنه‌كه‌م مه‌ڵێ.مانگاو مه‌ڕه‌كانم پێشتر به‌ بۆنه‌ی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌یه‌وه‌ فرۆشتووه‌،بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ نیگه‌رانی داهاتوومان نه‌بێت به‌ شێوه‌یه‌ك خۆم پیشانداوه‌ كه‌ به‌ ته‌لیفۆن قسه‌ ده‌كه‌م.
له‌ پاش ئه‌وه‌ تێگه‌شتم كه‌ ئه‌و ته‌لیفۆنه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ نه‌بوو به‌ڵكو بۆ خێزانه‌كه‌ی بوو كه‌ له‌ سه‌ر مێزه‌كه‌ نوستبوو،له‌ هه‌ڵسووكه‌وتی ئه‌م ژن و مێرده‌یا عه‌شقێكی تایبه‌تی هه‌بوو له‌نێوانیاندا،شڵه‌ژام.
عه‌شق ڕاسه‌قینه‌ پێویستی به‌ یاریه‌ ڕۆمانتیك و گوڵه‌ سووره‌كان وه‌ سوێند خواردن نه‌بوو به‌ڵكوو دڵی ئه‌و دووكه‌سه‌ی پێكه‌وه‌ ده‌به‌ست.

وته‌كان:
ئایا تا ئیستا پرسیارت له‌ خۆت كردووه‌؟
كه‌ كام په‌یوه‌ندی ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ سه‌ختترین ناخۆشیه‌كانی ژیان یه‌كتری جێنه‌هێڵین؟
له‌سه‌ر عیش زۆرمان وتووه‌ دووباره‌ش ده‌یڵێینه‌وه‌ به‌ڵام ئه‌م جاره‌ به‌ زمانی ئه‌و پیاوه‌ هه‌ژاره‌.
به‌ڵێ عه‌شقی ڕاستیه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ سه‌ختترین ڕێگاكان یه‌كتر ته‌نها نه‌كه‌ین.
به‌ڕاستی عه‌شقی ڕاستی چیه‌؟
ئایا عه‌شقی ڕاستی به‌ جوانیه‌؟
ئایا عه‌شقی ڕاستی به‌ شان و شه‌وكه‌ته‌؟
ئایا عه‌شقی ڕاستی به‌ سه‌یاره‌،پاره‌و پول،جل و لباسه‌؟


ئه‌گه‌ر وایه‌ چۆن له‌ هۆڵێكی نه‌خۆشخانه‌ ته‌واوی په‌یه‌ندیه‌كانی له‌خانوویه‌كی هه‌ژاریدا جێهێشتووه‌ ڕوی له‌ڕێگه‌یه‌كی هه‌تایی كردووه‌،ئه‌گه‌ر وایه‌ چۆن ئه‌و پیاوه‌ هه‌ژاره‌ واز له‌ هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌كانی ئه‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌ی ڕزگاربكات؟.

ده‌ی كه‌واته‌ عه‌شقی ڕاسته‌قینه‌ ناتوانێت به‌ (جوانی،شان و شه‌وكه‌ت،سه‌یاره‌،پاره‌،پول و لیباس بێت) چوونكه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ به‌ هۆكارێك له‌ ناو ده‌چن.
عه‌شقی ڕاستیه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی مانگاو مه‌ڕه‌كانت بفرۆشیت تا بتوانی دڵێك به‌ده‌ست بێنیت.

                               

ئاماده‌كردنی له‌ فارسیه‌وه‌/
                                     ئــــــــــــارام باوه‌نووری

Kurdzhin
این چه‌ جهانیست كه‌ نوشیدن می نارواست؟
این چه‌ بهشت يست در آن خوردن گندم ختاست؟!!!
اين جفـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــاست

                      ئـــــــــــاره‌ بـــــاوه‌نــــووری

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-09-05 14:54:46

Avestaa
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سلێمانی رۆح و دڵ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-31
دواترین سه‌ردان: 2012-05-29
په‌یامه‌كان: 247
WindowsXPMSIE

Re: ئه‌و عه‌شقه‌ی كه‌ ده‌بێته‌ هۆی...

dast xosh zor jwan bw...babateky basht peshkash krden dast xosh.sarkawtw bet

Kurdzhin
(تۆ له‌ به‌دبه‌ختی خۆت ناڵه‌ ده‌که‌ی ئه‌گه‌ر تێبینی بکه‌یت ئه‌م خه‌ڵکه‌ چه‌ند له‌ ناره‌حه‌تی و ره‌نج کێشان دایه‌ هێواش تر ناڵه‌ت ده‌کرد)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-09-05 19:25:57

arabawanory
جوانەمەرگ
شوێن: گرمیان/باوه‌نور
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-26
دواترین سه‌ردان: 2012-04-22
په‌یامه‌كان: 571
WindowsFirefox

Re: ئه‌و عه‌شقه‌ی كه‌ ده‌بێته‌ هۆی...

سوپاس ئاڤێستا گیان ده‌ستی به‌ڕیزیشت خۆسبێت چاوه‌كه‌م خۆشحاڵ بووم كه‌ به‌ دڵت بوو
سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-09-08 20:32:24

karyan
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-20
دواترین سه‌ردان: 2013-10-21
په‌یامه‌كان: 63
WindowsMSIE7

Re: ئه‌و عه‌شقه‌ی كه‌ ده‌بێته‌ هۆی...

dast xosh azizm bo aw babata jwana dast xosh azizm

Kurdzhin
که‌ده‌ت بینم ده‌نگی دڵم لێدانه‌کانی زیاد ئه‌کات
ئه‌و خه‌فه‌ته‌شی له‌ دڵمایه‌ گوزه‌ر ئه‌کات

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-09-11 11:46:03

arabawanory
جوانەمەرگ
شوێن: گرمیان/باوه‌نور
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-26
دواترین سه‌ردان: 2012-04-22
په‌یامه‌كان: 571
WindowsFirefox

Re: ئه‌و عه‌شقه‌ی كه‌ ده‌بێته‌ هۆی...

ده‌ستی به‌ڕێزیشت خۆشبێت كاكه‌ كاریان گیان به‌ڕاستی خۆشحاڵ بووم به‌ په‌یامه‌ جوانه‌كه‌ت هیوادارم توانیبێتم سوودێكی كه‌میش بێت پێتانم گه‌یاندبێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net