.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









[ خه‌ڵوه‌تى دیَوانه ]
تكائه‌كه‌م گله‌ییم لىَ مه‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌گه‌ر له‌خه‌ما مردم , ئه‌گه‌ر له ئازار دڵ مردم, چونكه دڵى من شایه‌نى ئه‌وه‌یه ببیَته ماڵیَك بۆ ئه‌م خه‌م و ئازاره , ئه‌گه‌ر دڵیَك بۆنى شادى له ئامیَزى شه‌ماڵ نهكردبىَ , گه‌ر تامى شیرینى له ئاوى كانییه‌ك نهكردبىَ , با هه‌ر ببیَته مۆڵگه‌ى خۆڵبارین یا بیابانى بىَ سنوور , گه‌ر هه‌ورى رِهش پرچى ئاڵۆسكاو بهۆنىَ تاكو جل و به‌رگى ئاواته‌كان به‌ئاوى تیَكۆشان و چاوهرِوانى شۆردرابن به‌سه‌ریا وشك بكریَتهوه , كامه ئاواتیان دیَته دى !؟ گه‌ر هه‌نگاوه‌كانى ئه‌م ئاواتانه له‌سه‌ر كه‌زى خه‌م ههڵبواسرىَ , ناكرىَ هه‌رگیز ناكرىَ عه‌شقى پاك له دڵى مندا بگوزهرىَ , چونكه دڵیَكم هه‌یه كارگه‌ى به‌رهه‌م هیَنانى خه‌مه, به‌رهه‌مى ئه‌م كارگه‌یه‌ش به رِوخسارمدا دیاره , گله‌ییم له رِوخسارم نیه , بهلاَم نامۆیى رِوخسارم دیَوانهى خه‌یاڵى كردووم , گه‌ر بلیَم وه‌رزى به‌هارم نه‌بینیوه ئه‌وا درۆیه من به‌هارم بینى گهلاَى داره‌كان زه‌رد بوون له جیاتى ئاورینگ فرمیَسكى خویَنینیان دهرِشت و باڵنده‌كانیش به ئاواز شیوه‌نیان بۆ بىَ چاره‌یى خۆیان دهچرِى و سه‌رچاوه‌ى كانیهكانیش شه‌رابى ڵیَڵیان به زه‌لكاوه‌كان ده‌نۆشى و زینده‌وه‌رانى ئه‌م زهلكاوانهش مه‌ستى ده‌ستى ساقیهكى هه‌میشه مه‌ست ببوون , ئه‌م كانیانهش ئه‌م جۆره مهستكردنهیان له دڵسۆزیان نه‌بوو به‌ڵكو پرِبوون زۆر پرِبوون بۆیه ته‌قیبوون , ئه‌م دیمه‌نه ویَنهیهكى فۆتۆگرافى یا ویَنهیهكى ده‌ستكرد نیه , به‌ڵكو سروشتى ماڵیَكى زیندووه كه به‌خه‌م بنیات نراوه , ههندىَ جار له چاوهرِوانى چاوهرِواندا هیَنده هه‌ناسه‌ى قووڵ ده‌كه‌مه سینه‌مه‌وه تا ده‌گاته ئه‌وه‌ى كه په‌راسووه‌كان ئاره‌زووى شكان ده‌كه‌ن , چونكه ناچارن له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئاهى حه‌سره‌ت هه‌راسانى كردوون , من پهیكهریَكى مردووم بهلاَم لاشه‌م به‌هۆى رِوحیَكى ناشرین دهجوڵىَ و دڵم ئه‌و ئارایشتگایهیه كه كه رِوحمى ناشرین كردووه , گهرِام زۆر گهرِام به‌دواى بۆنى نیَرگز و شنه‌ى شه‌ماڵ كه‌وتم بهلاَم ئه‌و سه‌رچاوانه‌ى ئه‌م بۆنه‌ى لیَ ده‌هات خۆیان له ناخه‌وه گۆرِهپانیَك بوون بۆ سهوداكردنى ئاره‌زووه‌كان , ده‌ریا نه‌ما كه‌شتى ئامانجم به سه‌وڵ لیَدهرهكان نهڵىَ به‌ره‌و كه‌نارى شادی‌م به‌رن بلاَم نه‌یان دۆزیه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌نا كه شاره‌زا نه‌بوون به‌ڵكو ئامانجى من ئه‌و شادیه نه‌بوو كه ئه‌وان منیان بۆ ده‌برد , چونكه من ئه‌و شادیهم دهوىَ رِووحم ئاسووده بكا و ماڵى دڵم نۆژه‌ن بكاته‌وه , رِۆژیَك نامه‌یه‌كم به خه‌یاڵدا نارد بۆ ئهستیَرهكان تا پرسیار له مانگ بكه‌ن له كوىَ ئاوى شادى په‌یدابكه‌م تا رِوحم له‌و خه‌م و تارمایه بشۆم , مانگ خۆى هاته دووان و وتى : بیر له‌من بكه‌ره‌وه شادى به‌ده‌ست دههیَنى .... منیش سهریَكم داگرت و وتم ئه‌مه هه‌مان ولاَمى شه‌وانى رِابردووه كه هۆنراوه‌ى درۆینى زۆرم بۆ جوانیت نووسى !! مانگ ووتى : من مه‌به‌ستم جوانیه‌كه‌م نیه به‌ڵكو بیر له دروستكردنى من بكه‌ره‌وه .... مانگ دوباره هاته دووان و وتى ئایا ئه‌ڤیندارى گوڵ و هه‌نگ داستان نیه ؟ ئایا كۆچى مه‌له‌كان كه له‌گه‌ڵ هه‌وره‌كان سه‌ما ده‌كه‌ن جیَى تیَرِوانین نیه ؟ ئه‌ى نازانى ئه‌م گه‌ردوونه له‌به‌ر مرۆڤ دهگوزهرىَ , ووتى بیر له‌م گه‌ردوونه بكه‌ره‌وه ئایا ئه‌مانه سه‌ره‌نج رِاكیَش نین ؟؟!! تا بیكه‌ى به پرِۆگرامى خه‌یاڵت بۆ ئه‌وه‌ى خه‌یاڵ ببىَ به ئهكتهریَكى به توانا تاكو له هۆڵى جه‌سته‌ت و له‌به‌شى دڵت ئه‌م شانۆیه نمایش بكات , با حیوارهكانى ئه‌م ئه‌كته‌ره باس له به‌خششه‌كان بكا و مژده بدا به‌وانه‌ى به به‌خششه‌كان ده‌زانن و سوپاسى به‌خشنده ده‌كه‌ن , با ئه‌م شانۆیه به كامیَراى هه‌ست و سۆزت به شیَوهى ده‌نگ و رِهنگ تۆمار بكریَت و له بازارِگهى حه‌ق ویسته‌كان كاسیَتهكان به خۆرِایى دابه‌ش بكریَت و به به‌هه‌شت لیَیان بكرِدریَتهوه .... ووته‌كانى مانگ ته‌واو نه‌ببوو .... سه‌رم ههڵبرِى و نیگام كرده تیشكى پاكى مانگ و ئهسرینهكان به‌نداوى دیدهكانمیان برِى و لهنیَو قه‌دى دارى برژه‌نگه‌كان دڵۆپ دڵۆپ هاتنه خواره‌وه گۆناى بیبانمیان ئاودا به ده‌نگ هه‌نسكى ناخم تیَر ئاوتر ده‌بوون , له‌گه‌ڵ دڵۆپى هه‌ر ئهسرینیَكا بۆنى نیَرگز و شنه‌ى شه‌ماڵ و تامى شه‌رابى ئاورینگ له‌ناخمدا پهنگایهوه . ئه‌وسا تیَگهیشتم ئاسوده‌یى ژیانم له پهیامیَكدایه كه ژیان دهبهخشىَ بۆ بىَ ژیانه‌كان , ئاوى سازگارى كانى وه باخى رِازاوه دهرِویَنىَ له دڵى خهمباراندا , ئه‌وسا زانیم ئه‌م دڵه‌ى من چه‌نده تیَنووى ئه‌م ئاوه شیرینه‌ى ده‌ریاى بىَ سنوورى ئیسلامه , خۆشگوزه‌رانى و به‌ختیارى ژیان به مرۆڤ ئاشنا ده‌كات و پیَكهوه ده‌یان گوزهریَنىَ , ئه‌م په‌یامه‌ش پیَویستى به چه‌نده‌ها گه‌نجى لیَزان و كاراما هه‌یه تاوه‌كو جوانى و ئامانجه‌كه‌ى نمایش بكه‌ن و بیگه‌یه‌نن , بهلاَم ئه‌م په‌یامه به‌م شیَوهیهى ئیَستاى شایه‌نى ئه‌وه‌یه له خه‌مى گه‌یاندنى بمرى نه‌ك ئاوها بىَ نازبىَ , بۆیه تكائه‌كه‌م گله‌یم لىَ مه‌كه‌ن گه‌ر له‌خه‌مى گه‌یاندنى ئه‌م په‌یامه مردم .
نوسينى : كارزان بايز
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش به‌لام خۆزگه فۆنتهكهیت چاك ئه‌كرد

له‌سه‌ر هێڵ نییه










ده‌ست خۆش کارزان گیان فۆنتاکان چاک کران

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه وایه ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه ماته ، پیاده په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا
له‌سه‌ر هێڵ نییه



زور سوباس بةريزم خوشحال بووم بة ولامةكةت
له‌سه‌ر هێڵ نییه



سوباست دةكةم و هيواى سةركةوتنت بؤ دةخوازم
له‌سه‌ر هێڵ نییه