❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هـەســــتـــی دژایـــەتــــیــكـــردنی ئـــیــســلام و موسوڵمانان لەئەمریكا لە زیادبوون دایە

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

  •  » جیـهانی هه‌مه‌ڕه‌نگ
  •  » هـەســــتـــی دژایـــەتــــیــكـــردنی ئـــیــســلام و موسوڵمانان لەئەمریكا لە زیادبوون دایە


#1 2010-09-06 19:40:26

کاکۆ
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 608
WindowsFirefox

هـەســــتـــی دژایـــەتــــیــكـــردنی ئـــیــســلام و موسوڵمانان لەئەمریكا لە زیادبوون دایە

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-cb7d1a437f.jpg
"ئێوە كـــــاتێك دەتوانن مزگەوت لە مانهاتن دروست بكەن، كە ئێمە كڵێسایەكمان لە مەككە دروست كرد!"
دوای ئەو هەرایەی لەبارەی دروستكردنی مزگەوتێك لە (نیویۆرك) و نزیك شوێنی دوو باڵەخانەكەی مەڵبەندی بازرگانی جیهانی دروست بوو، كە لەهێرشەكانی 11ی سێپتەمبەری 2001دا خاپوور كران، 70%ی ئەمریكیەكان دژ بە دروستكردنی مزگەوتەكە بوون لەو شوێنە، ئێستا رێكخراو و گروپە ئیسلامیەكانی ئەمریكا هەوڵ و كۆششەكانی خۆیان یەكخستووە، بۆ وەستانەوە بەرووی ئەو هەڵمەتی دژایەتیەی ئەمریكیەكان بەرپایان كردوە و لەمەسەلەی مزگەوتەكە تێپەڕی كردوە، بەڵكو ئیسلام و تەواوی موسوڵمانانی ئەمریكای گرتۆتەوە.
بەر لەچەند رۆژێك رۆژنامەی "نیویۆرك تایمز" لێدوانێكی لەپۆلیسی "ناشفیل"ەوە گواستۆتەوە، كە كەسێكی نادیار ئاگری بەرداوەتە ئەو شوێنەی بڕیار بووە مزگەوتێكی تازەی تێدا دروست بكرێت، لەدەوروبەری شاری ناشڤیل، ئاگرەكە تەواوی ئامێر و كەسەرەكانی بیناسازی ئەوێی سووتاندوە. رۆژێك دواتر كە تیمێكی كەناڵی (CNN) وێنەی شوێنەكەیان گرتوە، كەسێك تەقەی لێكردون و پۆلیسیان ئاگادار كردۆتەوە، بەڵام تائێستا پۆلیس كەسی دەسگیر نەكردوە.
(ئەسما حەنیف) سەرۆكی لقی واشنتۆنی ئەنجومەنی رێكخراوە ئیسلامیەكان دەڵێ "پێم وایە سەركردە موسوڵمانەكانی ئەمریكا لە كاریگەرییەكانی هێرشەكانی 11ی سێپتەمبەر نەگەیشتوون و چاوەڕوانی ئەوەیان نەكردوە بەو شێوەیە كاریگەری خراپی لەسەر ناودەنگی ئیسلام و موسوڵمانەكان لەنێو ئەمریكیەكاندا هەبێت. بەڵام ئەو كاریگەرییە بەردەوام و بەردەوام دەبێت!"
سەرچاوە ئەمریكیەكان باس لەوە دەكەن، كە سەركردە ئیسلامیەكانی ئەمریــــــــكا هەوڵی یەكخســـــــــتنی رێكخراوەكانیان دەدەن. واشنتۆن پۆست نوسیویەتی "لەگەڵ زیادبوونی دژایەتیەكان بەرامبەر بەئیسلام و موسوڵمانان لەئەمریكادا، سەركردەی موسوڵمانانی ئەمریكا بۆ بەرگرتن بەو هێرشانە خەریكی یەكخستنی كۆششەكانیانن".
بەر لەچەند رۆژێك كەسایەتیە موسوڵمان و ناموسوڵمانەكان لە واشنتۆتن كۆنگرەیەكیان سازكرد، (سەلام ئەلمەرایاتی) سەرۆكی ئـــــــــــــــــەنجومەنی كاروبـــــــاری گشتی ئیسلامی وتی "ئێستا كە هەڵمەتێكی توندی راگەیاندنەكان لەدژمان هەیە، پێویستی زۆرمان بەراگەیاندنی را و هەڵوێستی ئیسلامیانە هەیە. تائێستا نەمانتوانیوە بۆچوونی موسوڵمانەكانی ئەمریكا روون بكەینەوە، پێویستمان بەكۆششی زیاتر لەو بارەوە هەیە". لە (كۆنگرێس)یشدا كۆمەڵەی فەرمانبەرە موسوڵمــــــــــــــانەكان كۆنگرەیەكیان لەژێر ناوی "موسوڵمانانی ئەمریكا: پڕوپاگەندە و راستیەكان" رێكخست.
ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی لەواشنتۆن ئاماژەی بەو هەڵمەتە ئەلیكترۆنیە دا، كە رێكخراوە ئیسلامیەكان دەستیان پێكردوە، لەپێناو دروستكردنی هۆشیــــارییەكی كۆمەڵایەتی بۆ رووبەرووبوونەوەی پەرەسەندنی هەستی دوژمنایەتی بەرامبەر بە موسوڵمانان.
(حەسەن ئەحمەد) پارێزەر و یەكێك لەئامادەكەرانی ئەو دەسپێشخەرییە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە واشنتۆن گوتی "ئێمە وەك موسوڵمانەكانی ئەمریكا لەزیادبوونی ئەو هەستی دوژمنایەتیە بەرامبەر بە موسوڵمانان نیگەرانین".
لە راپرسیەكیشدا لە نیویۆرك 54%ی بەشداربووان پێیان وابووە بەهۆی بوونی ئازادی كاری ئاینی لەئەمریكا، موسوڵمانەكان مافی دروستكردنی ئەو مزگەوتەیان هەیە لەنزیك مەڵبەندی بازرگانی جیهانی، بەڵام 53%یان پێیان وایە نابێ رێیان پێ بدرێت و دەبێ ناچار بكرێن بیگوازنەوە شوێنێكی تر، بەهۆی ئەو هەستیاریەی لەلایەن كەسوكاری كوژاراوانی هێرشەكانی 11ی سێپتەمبەر دروست دەبێت. كۆمارییەكان دژی دروستكردنی مزگەوتەكەن و دەیــــــــــــــــــــــانەوێت لەسەروبەندی هەڵبژاردنەكــــــــــــانی كۆنگرێسدا دەسكەوتی سیاسی بەسەر دیموكراتیەكاندا بەدەست بهێنن.
پرۆفیسۆر (ئیدوارد ئی كیرتیس) لەوتارێكیدا لە (واشنتۆن پۆست) نوسیویەتی "پڕۆژەی دروستكردنی مزگەوتەی (قورتوبە) لە نیویۆرك بۆچوونە هەڵە و خورافییەكانی لەبارەی پێڕەوكردنی رێورەسمە ئاینیەكانی ئیسلام و رۆڵی مزگەوت لەئەمریكادا ئاشكرا كرد".
كیرتیس مامۆستای ئاین و دیراساتی ئەمریكیە لەزانكۆی "ئیندیـــــــــانــــا بۆردۆ"، كتێبێكیشی هەیە بەناوی "موسوڵمانانی ئەمریكا"، باس لەوە دەكات كە هەندێك خەڵك مزگەوت لە ئەمریكا وەك دیاردەیەكی تازە تەماشا دەكەن، لەكاتێكدا لە ئەمریكا لەوەتەی سەردەمی كۆڵۆنیالیەوە مزگەوت هەبووە. سەبارەت بەو بۆچوونەی پێی وایە مزگەوت لەئاستی ناوخۆدا خەڵكانی تیرۆریست پێدەگەیەنێت، كیرتیس دەڵێ "بەپێچەوانــــــــــــەوە، مزگەوت بۆتە دامەزراوەیەكی ئاینی نمونەیی ئەمریكی، لەگەڵ ئەوەی كە شوێنێكی خواپەرستیە، رۆڵی گرنگیشی لەفێركردنی منداڵان و كاری خێرخوازی بۆ هەژاران و زۆر بەرنامەی تری راوێژكاریی و گفتوگۆ لەبارەی ئاینەكانەوە هەیە". بەڵام نوسەر ترسی خۆی نیشانداوە لەو هەستی جیاكارییەی بەرامبەر بە موسوڵمانەكان لەئەمریكا لەپەرەسەندن دایە.
هەر لەگەڵ دروستبوونی مشتومڕ لەبارەی دروستكردنی مزگەوتی قورتوبە لە (مانهاتن) لەنیویۆرك، رۆژنامەی واشنتنۆن پۆست ئاشكرای كردوە، كە قوتابیە موسوڵمانەكان لەزانكۆكانی ئەمریكادا لەزۆر شوێندا دووچاری گرفت بوونەتەوە. رۆژنامەكە نوسیویەتی "قوتابیە موسوڵمـــــــــــانەكان بەردەوام زیاتر دووچاری هێرشی توند دەبنەوە، لەلایەن ئەو كەسانەی دژی دروستكردنی مزگەوتی قورتوبەن".
لە واشنتۆن پۆستدا هاتووە، كە لەم ماوانەی دواییدا لەئەمریكا بە گشتی هەستی دژایەتیكردنی ئاینی ئیســــلام زیادی كردوە. لەولایەتی فلۆریدا قەشەیەك وادەی داوە لەیادی 11ی سێپتەمبەردا چەند كۆپیەكی قورئان بسوتێنێت، لە نیویۆرك شۆفێری تاكسیەك دەدرێتە بەر چەقۆ دوای ئەوەی دەزانرێ كە موسوڵمانە، لە راپرسییەكی ئەم دواییانەشدا 43%ی بەشداربــــــــــــــــــــووان گوتویانە كە بەچاوی گوماناوییەوە تەماشــــــای موسوڵمانان دەكەن. لە خۆنیشاندانێكی نزیـــــــك شوێنی دروستــــــكردنی مزگەوتەكە لە نیویۆرك، چەند لافیتەیەك بەرز كرابوونەوە و تێیـــــاندا نوســــــــــرابوو "هەرگیز 11ی سێپتەمبەر لەیاد مەكەن"، "رێگە بە ئیسلام مەدەن ســـــــــــەركەوتنی خۆیان بە دروســــــتكردنی مزگەوتێك زیاتر بچــــــــەسێنن"، "ئێـــــوە كـــــاتێك دەتوانن مــــــــــــزگــــــەوت لــــــــــــە مـــانهـاتن دروســـــت بكەن، كە ئێمـــە كڵێسایەكمـــــان لـــە مەككە دروست كرد!".
سەرچاوە:مالپەڕی سڤیل

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-09-07 13:47:27

NURA
پڕشنگی یانە
شوێن: ❤سليمانى❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-30
دواترین سه‌ردان: 2012-03-15
په‌یامه‌كان: 626
WindowsMSIE7

Re: هـەســــتـــی دژایـــەتــــیــكـــردنی ئـــیــســلام و موسوڵمانان لەئەمریكا لە زیادبوون دایە

ده ست خوش سه ركه وتوبيت

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-80547a31b9.gif[/]

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-09-08 05:58:35

soran xoshnaw
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه ولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-30
دواترین سه‌ردان: 2014-02-17
په‌یامه‌كان: 2198
WindowsXPMSIE7

Re: هـەســــتـــی دژایـــەتــــیــكـــردنی ئـــیــســلام و موسوڵمانان لەئەمریكا لە زیادبوون دایە

ده‌ست خۆش هاوڕئ بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌م هه واڵه خوای گه‌وره‌ دوژمنانی ئیسلام ریسوابكا‌

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن فه نابون (2010-09-08 06:00:44)

Kurdzhin
گـــوڵێك بــده‌ لــه‌یــه‌خه‌ی هــاوڕێكه‌ت باشتره‌لـه‌وه‌ی دوای مـردنی گومــه‌زێكی زێــڕی بۆبــكه‌ی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-09-08 06:27:13

soz
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-04
دواترین سه‌ردان: 2014-02-04
په‌یامه‌كان: 1674
WindowsMSIE7

Re: هـەســــتـــی دژایـــەتــــیــكـــردنی ئـــیــســلام و موسوڵمانان لەئەمریكا لە زیادبوون دایە

dast xosh bo am babata xway gawra yarmatyan bdat la drwstkrdny
sarkawtw bit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-09-08 10:23:39

Nigar
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: Pirmam
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-10-13
په‌یامه‌كان: 2407
WindowsXPFirefox

Re: هـەســــتـــی دژایـــەتــــیــكـــردنی ئـــیــســلام و موسوڵمانان لەئەمریكا لە زیادبوون دایە

dest xosh bet gyan bo am babate sarkew to bit

Kurdzhin
(ھیچ سەرینێک لە کۆشی دایک نەرمتر نیە ، ھیچ گولێک لە دەمی دایک جوانتر نیە ) نیگــــــــــــار 

کــوردژیــن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 
  •  » جیـهانی هه‌مه‌ڕه‌نگ
  •  » هـەســــتـــی دژایـــەتــــیــكـــردنی ئـــیــســلام و موسوڵمانان لەئەمریكا لە زیادبوون دایە


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net