.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













ناونیشانێكى سه‌یره ئه‌زانن؟!! داخۆ ئه‌بێت چه‌ند رِوو مه‌به‌ست له‌چى بێت! ئه‌گه‌ر رِووى خوارسكى ئینسانى بێت ئه‌وه بێ گومان هه‌ر خاوه‌نى ئه‌و ته‌نیا رِووهیه كه خالقى پێى عه‌تا كردووه‌و هه‌سته‌كانى بینین و بیستن و ....هتد ى پێوه به‌خشیوه تا مرۆڤ بتوانێت ئاسایى له‌ژیانى كه‌مى دنیادا به رِێگهى لوا‌و و جوانى و ئاراسته‌ى رِێكدا هه‌نگاوه‌كان به‌ره‌و دوارِۆژ بنێت!! بێ گومان مه‌به‌ستمان له‌و رِووهو چه‌ند رِوییه لایه‌نه مهعنهویهكهیهتى ...دهربرِینێكى كورده‌وارى جوانى خۆمانه‌یه كه هه‌ركه‌س لاى من و تۆ جۆرێك باس و خواسى هه‌بێت ولاى ئه‌وانى تر پێچه‌وانه‌ى ئه‌وى لاى خۆمان بێت...یاخوود لاى ئه‌وانى دى نه‌شیاو باسى من و تۆ بكات و كه گه‌شته‌وه حوزوورمان پیاماندا هه‌ڵدات و مه‌دح و سه‌نامان بكات...ئه‌مانه‌و هه‌ندێ خوى تر پێناسى كه‌سى خاوه‌ن قێزه‌ونترین نه‌ریت و ته‌بیعه‌تن كه ناوى لێنراوه دوو رِوو، ئه‌وه‌ى كه ئاده‌میزادى ئاسایى له دوولاوه هه‌سته‌كانى هه‌بێت و ببینێت و ببیستێت و هتد...هه‌رچه‌نده به لێكدانه‌وه‌ى ماتماتیكى ژماره‌ى هه‌ستى زیاتره به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له كه‌سى ئاسایى جیاوازه‌و له خوارِسكى گشتى رِیزپهرِه هه‌مووان دوورى لێده‌گرن و حه‌زبه نزیكى ناكه‌ن...مرۆڤى دوو رِووش هه‌روا و خۆ ئه‌گه‌ر بۆ زه‌مه‌نێكى كاتیش شاراوه‌بێت به دڵنیاییه‌وه نهێنى دوو رِوییهكهى هه‌ڵده‌ماڵرێت و لاى دوور‌و نزیك وه‌ك كه‌سێكى نامۆ ته‌بیعه‌ت و به زیان لێى دهرِوانن،نه ده‌توانن جێگه‌ى رِازو نیازیان بێت"نه ده‌توانن ئارامبن له نزیكایه‌تى و نه لهبینینیشى ده‌رونیان ئۆقره ده‌گرێت...هه‌رچۆن ئه‌گه‌ر مرۆڤ له‌جه‌سته‌دا له رِویهك زیاترى هه‌بێت عه‌جیب و غه‌ریبه و نامۆى نێو كۆمه‌ڵگه‌یه هه‌رواش ئه‌گه‌ر له مه‌عنه‌ویه‌وه كه‌سێك دوو رِووبێت غه‌ریبه‌و هه‌موو كه‌س سڵى لێده‌كه‌نه‌وه‌و له ئاگرى بن كاى ده‌ترسن و له گه‌ستن و پاشقولدانى خۆیان ده‌پارێزن...خودى ئه‌و مرۆڤانه هه‌رچه‌نده كه‌سانى به‌دن و زیانیان بۆ هاورِێ و ده‌ورو به‌ریان هه‌یه له هه‌مان كاتیش‌دا له ناخى خۆیاندا له‌رزۆكن و نا ساخن و به‌رده‌وام به ئازارى ویژدانه‌وه ده‌تلێنه‌وه...بهلاَم باشترنیه هه‌م بۆ جوانى دانه كه‌سایه‌تیان و هه‌روه‌ها بۆ ئاسووده‌یى دانیش به ده‌رونى خۆیان ئه‌و خووه ناشیرینه وازلێبێنن؟! ئایا كه‌سى دوو رِوو جگه ناشیرینى نێو كۆمه‌ڵگه چى شتێكى ئه‌وتۆى چنگ ده‌كه‌وێت له پێناویدا خۆى سه‌خڵه‌ت ده‌كات؟!بێ گومان ته‌نیا ئه‌وه‌و له‌وه‌ش ئه‌ولاتر مه‌سخه‌ره‌ى ئه‌و رِۆژهى كه په‌روه‌ردگار هه‌مووان رِادهگرێت و جارِى نادیارى وئاشكراى بۆ هه‌مووان ده‌درێت"ئه‌وێ رِۆژێ مرۆڤی دوو رِوو ته‌مه‌ننا ده‌كات زه‌وى شه‌ق به‌رێت و خۆى تێ هاوێت!!به‌ڵام به داخه‌وه نه زه‌وى شه‌ق ده‌بات و نه په‌نایه‌كیش ئه‌بێت خۆى حه‌شاربدات...
نــوســەر : تـــەنــــهـــــــا جـــــــــــاف
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده ست خوش

[/]له‌سه‌ر هێڵ نییه






سوپاس گیانه ده ستی تۆش خۆش بێت
له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده‌ست خۆش به‌راستی بابه‌ته‌كانت زۆر جوانن

له‌سه‌ر هێڵ نییه






سوپاس گیانه ده ستی تۆش خۆش بێت
له‌سه‌ر هێڵ نییه