.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















حه‌وت كلیل هه‌یه بۆ سه‌ركه‌وتن له كاتێكدا تۆ له ده‌ره‌وه‌ى ماڵهوهدایت و نابێت له یادى بكه‌یت , پا به‌ند به پێوه‌ى تا بگه‌یته سه‌ركه‌وتن هه‌موو رِۆژێ ..........
كلیلى یه‌كه‌م: زه‌رده‌خه‌نه
هه‌میشه با زه‌رده‌خه‌نه له‌سه‌ر لێوت بێت بۆ هه‌ركه‌سێك كه كه ئیشى له‌گه‌لڕ ده‌كه‌یت و مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ل ده‌كه‌یت بۆ چى ؟ له‌به‌ر ئه‌وه تۆ هه‌موو شتێك به ده‌ستى ده‌هێنیت و هیچ له كیس ناده‌ى, هه‌ندێ جار فهرموودهكهى پێغه‌مبه‌ر بهێنه یادى خۆت كه ده‌فه‌رموێ: (تبسمك فی وجه أخیك صدقه) هه‌روه‌ها په‌ندێكی چینى هه‌یه كه دهڵىَ : پیاوێك كه ده‌م و چاوى بێ زه‌رده‌خه‌نه‌یه پێویسته فرۆشگاكه‌ی نه‌كاته‌وه .
كلیلى دووه‌م : گفتوگۆكردن
قسه كردن چه‌كێكی دووسه‌ره وا به‌كارى بهێنه كه پێچه‌وانه‌ت نه‌بێت، پێش ئه‌وه‌ى قسه بكه‌ى بزانه چى ده‌ڵێیت، بۆ رێگه‌ى خوا بانگه‌واز بكه به ژیرانه‌و ئامۆژگارى جوان، كاتێك گفتوگۆ ده‌كه‌یت له ووشه‌ى بێ مانا و ناشایسته دوور بكه‌وه‌ره‌وه، جوانترین ووشه هه‌ڵبژێره ته‌نانه‌ت له كاتى رِهخنه گرتندا، چونكه ئه‌وه‌ى كه گفت‌و گۆى له‌گه‌ل ده‌كه‌ى هه‌ست و شعورى خۆى هه‌یه، ووشه‌ى جوان چه‌نده دڵ و ده‌روون ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌نده‌ش و خۆشحاڵى ده‌كات!
كلیلى سێهه‌م : هێمنى و په‌له نه‌كردن
هێمنى و له‌سه‌ر خۆیى و په‌له‌نه‌كردن و ناهه‌ڵه‌شه‌یى هه‌لێكت پێ ئه‌به‌خشێ ، بۆ پێش برِیاردان بۆ هه‌ر كارێك پێویسته بیر بكه‌یته‌وه..... پاشان بیر بكه‌ره‌وه .... پاشان بیر بكه‌ره‌وه.... ئینجا رِاوێژ بكه و داواى خێر له خوداى گه‌وره بكه و عه‌زمت هه‌بێت و پشت به خوا ببه‌سته و بێ هیوا مه‌به هه‌ركه‌س پشت به‌خوا ببه‌ستێت ئه‌وى به‌سه .
كلیلى چواره‌م : رِاست گۆیى له ووته و كاردا
رِاستگۆیى رِهوشتێكى جوانه ، درۆ خیانه‌ت كردنه له نه‌فس و خودى خۆت پێش كه‌سانى تر، رِاستگۆیى رِزگاركهر و مه‌نهه‌جى پێغه‌مبه‌ران و پیاو باشان بووه و نیشانه‌ى متمانه و چالاكى یه، وه ده‌لیلى هێز و پێگه‌شتنى عه‌قل و بیر و رِهوشته.
كلیلى پێنجه‌م : دڵسۆزى
دڵسۆزى له ووته و كار دا به‌بێ رِووپامایى خۆش به‌ختی و رِهزامهندى و دلنیایى دڵت پێ ده‌به‌خشێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى غه‌ش و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن نه‌خۆشى یه‌كى ناوه‌كى یه ،دلسۆزى شیفاى دلڕ و ده‌رونه و رِهزامهندى خواى گه‌وره به‌ده‌ست دێنێت.
كلیكلى شه‌شه‌م : هه‌وڵدان له‌سه‌ر كار
هه‌وڵدان له‌سه‌ر كار هیچ به‌دیلێكى نیه، له‌به‌رئه‌وه‌ى ده‌سكه‌وت به‌ستراوه به هه‌ولڕ دانه‌وه، وه سه‌ركه‌وتن به‌ستراوه به ده‌سكه‌وته‌وه وه خۆش به‌ختی به‌ستراوه به ده‌سكه‌وته‌كانه‌وه ئه‌و پێكه‌وه به‌ستنه سه‌رسورهێنه‌ره له گرنگترین خۆشى به‌خشه‌كانى رِۆژانهیه، ده‌ڵێن گفتوگۆ‌و راوێژى هه‌زار میل به‌یه‌ك هه‌نگاو ده‌ست پێ ده‌كات, ئه‌گه‌ر دواى یه‌كه‌م هه‌نگاو هه‌نگاوى تر نه‌نرێت ئه‌وا رِۆشتنهكه دهپچرِێت و ئامانجه‌كه به‌ده‌ست ناهێنێ.
كلیلى حه‌وته‌م : ئه‌ندامێكى باش و كارا و كاریگه‌ر به
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى تۆ به‌شێكى له‌م گه‌ردوون و جیهانه، وه ئه‌م نیشتمانه‌و گهرِهك و خێزانه، ئه‌گه‌ر كاریگه‌رێكى باشت بۆ ده‌ورو به‌رت به‌وه‌ى كه پێشكه‌شی ده‌كه‌یت له وتن و كاردانه‌بێت که‌واته بپرسه بۆچی له‌م دنیایه‌دا به‌دى هاتوویت؟ ئایا ئه‌وه‌ت هه‌ڵبژاردووه كه سفر بیت و بۆ ئه‌وه ده‌ژیت كه بخۆیت ؟ پێویسته په‌یامێكى به‌نرخت پێبێت له پێناویا بژیت و خودى خۆت به‌ده‌ست بهێنیت.
ئه‌م حه‌وت كلیلهت هه‌میشه له یاد بێت له ژیانى رۆژانه‌تدا دایان بنێ و بیرِازێنهوه بۆ هه‌ر كوێ و هه‌ر جێیه‌ك برِۆى ده‌رگاكانى پێ بكه‌ره‌وه و له ئاسمانى خۆشبه‌ختى دا دهفرِیت، چونكه ئه‌گه‌ر هه‌ندێكیت وون كرد، له‌وانه‌یه نه‌توانى هه‌ندێ ده‌رگاى تر‌ى پێ بكه‌یته‌وه.........
وه‌رگێران : سایه فارس
سه‌رچاوه: موقع النجاح

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سته‌کانت خۆشبێت کورهههژار گیان بۆدانانی ئه‌م بابه‌ته گرنگه، هه‌رسه‌رکه‌وتوو و به‌خته‌وه‌ر بیت.
له‌سه‌ر هێڵ نییه








سوپاس موسلیم گیان برای ئازیزم هیوادارم بەدڵت بووبی ، هیوای سەرکەوتنیش بۆتۆی ئازیز ئەخوازم لە هەموو بوارەکانی ژیانتا
له‌سه‌ر هێڵ نییه









babateki zoooor jwana dastakant xoshbet har sarkawtwbit

له‌سه‌ر هێڵ نییه








سوپاس تینا گیان خۆشکی ئازیزم هیوای سەرکەوتن بۆتۆی ئازیزیش ئەخوازم
له‌سه‌ر هێڵ نییه