❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پێنچ جۆری‌ خواردن... خه‌وت ده‌زڕێنن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-09-10 16:23:26

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsXPMSIE7

پێنچ جۆری‌ خواردن... خه‌وت ده‌زڕێنن

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-556d5fe89b.jpg

ئه‌گه‌ر تۆ كێشه‌ت هه‌یه‌ له‌ بێخه‌ویدا‌و به‌ناچاری‌ په‌نا بۆ به‌كارهێنانی‌ ده‌رمان‌و چاره‌سه‌ری‌ دیكه‌ ده‌به‌یت بۆ ئه‌وه‌ی‌ خه‌وت لـێ‌ بكه‌وێت، هه‌وڵ‌ بده‌ ژه‌مێكی‌ ئاسان‌و سووك بخۆیت.
باش بیر بكه‌ره‌وه‌.... ئێمه‌ ئامۆژگاریت ده‌كه‌ین كه‌ له‌پێش خه‌وتندا، پێنج جۆری‌ خواردن هه‌یه‌ نه‌یخۆیت له‌ هه‌مووشی‌ گرنگتر ئامۆژگاریت ده‌كه‌ین پێش خه‌وتن ژه‌مێكی‌ دیكه‌ی‌ وه‌ك خورادنی‌ له‌فه‌یه‌كی‌ گۆشتی‌ سارد یان گه‌رم مه‌خۆ.
1- گۆشتی‌ گه‌رم ڕێژه‌یه‌كی‌ زۆر له‌ «tyramine» ی‌ ترشه‌ ئه‌مینییه‌كانی‌ تێدایه‌، كه‌ ده‌بنه‌ هۆی‌ ده‌ردانی‌ مادده‌ی‌ «norepinephrine» له‌لایه‌ن ده‌ماغه‌وه‌‌و ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی‌ زیادكردنی‌ ووریایی‌‌و به‌ئاگایی‌ ده‌ماغ‌و به‌ئاگا ده‌مانهێڵَێته‌وه‌.
ئه‌و پێنج جۆره‌ خواردنانه‌ش ئه‌مانه‌ن:
2- شوكولاته‌: ووریا به‌ و به‌تایبه‌تی‌ له‌ ئێواراندا به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك شوكولاته‌ مه‌خۆ، زۆرینه‌ی‌ خه‌ڵك حه‌ساسیه‌تێكی‌ له‌ڕاده‌به‌ده‌ریان هه‌یه‌ دژی‌ مادده‌ی‌ كافیین، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ‌ چوونه‌سه‌ری‌ ته‌مه‌ندا له‌وانه‌یه‌ پارچه‌یه‌ك شوكولاته‌ی‌ بچووك یان به‌سته‌نی‌ به‌درێژایی‌ شه‌و بێ‌ خه‌ویان بكات، شوكولاته‌ مادده‌ی‌ «tyrosine» ی‌ تێدایه‌، كه‌ ئه‌ویش ترشێكی‌ ئه‌مینیی‌ زۆر چالاكه‌.
3- خواردنه‌وه‌ وزه‌به‌خشه‌كان:  خواردنه‌وه‌ وزه‌به‌خشه‌كانی‌ وه‌ك Red Bull ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڕێژه‌یه‌كی‌ زۆری‌ كافیین جگه‌ له‌ بوونی‌ ترشه‌ ئه‌مینییه‌كان  taurine، كه‌ ئه‌درێنالین‌و ئاگایی‌ زیاد ده‌كه‌ن، دوایین توێژینه‌وه‌ نوێییه‌كانی‌ بواره‌كه‌ جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌ وه‌ختێكی‌ زۆر زووی‌ رۆژدا ئه‌و خواردنه‌وه‌ ووزه‌به‌خشانه‌ بخۆیته‌وه‌ كاریگه‌ریی چالاككه‌ری‌ ئه‌و مادده‌ ووزه‌به‌خشانه‌ هه‌ر ده‌مێنێت‌و وا ده‌كات به‌ گران خه‌وت لـێ‌ بكه‌وێت.
4-  دۆشاوی‌ ته‌ماته‌‌و بیبه‌ری‌ توون، پیتزا: كێشه‌كانی‌ گه‌ده‌و هه‌رسكردنی‌ خوارده‌مه‌نییه‌كان سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیی‌ كێشه‌كانی‌ خه‌ون، به‌ڵام زۆرینه‌ی‌ خه‌ڵك ناتوانن درك به‌م په‌یوه‌ندییه‌ی‌ نێوان بێخه‌وی‌‌و كێشه‌كانی‌ گه‌ده‌ بكه‌ن.
5- كحول: خواردنی‌ كحول جا چ خواردنه‌وه‌ بێت یان له‌ خواردنه‌وه‌كانی‌ دیكه‌دا بێت بۆ ماوه‌یه‌ك حه‌وانه‌وه‌‌و سه‌رگه‌رمیت پێ‌ ده‌به‌خشێت، به‌ڵام له‌ شه‌ودا كێشه‌كانیت بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌‌و هه‌راسانت ده‌كات. كحول وا ده‌كات به‌رده‌وام هه‌ست به‌ وشكیی‌ ناو ده‌م بكه‌یت‌و زۆر ئاو بخۆیته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش پێویست به‌وه‌ ده‌كات به‌رده‌وام ڕوو له‌ ته‌والێت بكه‌یت‌و به‌ئاگا بیت.

hawlati

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net