❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئه‌گه‌ر خۆتت خۆشبوێت ، خه‌ڵکیشت خۆشده‌وێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-09-08 22:33:03

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsMSIE7

ئه‌گه‌ر خۆتت خۆشبوێت ، خه‌ڵکیشت خۆشده‌وێت

ئه‌گه‌ر خۆتت خۆشبوێت ، خه‌ڵکیشت خۆشده‌وێت

زاناو پزیشکی ده‌روونی (کاریمان)سێ خشته‌کیه‌کی شانۆیی دانا که‌له‌ژیاندا به‌رامبه‌ر خه‌ڵکانی تر ده‌یگێڕن، به‌تایبه‌تی له‌کاتی ته‌نگانه‌دا ، له‌سێ ڕۆڵ پێکهاتووه‌ :
یه‌که‌م : ڕۆڵی قوربانی :ـ
کاتێک مرۆڤ خۆی له‌ ڕۆڵی قوربانیدا ده‌بینێته‌وه‌ که‌ به‌رده‌وام له‌تواناکانی خۆی که‌مده‌کاته‌وه‌ و واهه‌سته‌کان ئه‌و که‌متره‌ له‌خه‌ڵکی و به‌رده‌وام داوای ئامۆژگاریان لێده‌کات و بڕوای وایه‌ که‌ده‌بێت ئه‌وان یارمه‌تی بده‌ن له‌چاره‌سه‌ری هه‌موو کێشه‌کاندا ... ئه‌م جۆره‌ که‌سایه‌تییه‌ به‌و منداڵه‌ ده‌چوێندرێت که‌ خێزانه‌که‌ی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ری به‌ به‌رپرس ده‌زانێت له‌هه‌موو چاره‌سه‌رێکدا.

دووه‌م : ڕۆڵی بکوژ (جه‌للاد) :ـ
مرۆڤ له‌م کاته‌دا وه‌کو بکوژێک مامه‌ڵه‌ ده‌کات کاتێک به‌به‌رده‌وام بیرده‌کاته‌وه‌و ده‌ڵێت من (به‌هێزترم ، خێراترم ، ڕۆشنبیرترم ، یان تیژترم) تێده‌کۆشێت بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر خه‌ڵکیدا بۆئه‌وه‌ی به‌های خۆی به‌ده‌ست بێنێت.

سێیه‌م : ڕۆڵی دڵسۆز :ـ
که‌سایه‌تییه‌که‌ دڵسۆزانه‌ ڕه‌فتار ده‌کات کاتێک ده‌ڵێت (چیم بکردایه‌ ئه‌گه‌ر لێره‌ نه‌بام پێویسته‌ به‌ به‌رده‌وام هاوکاری خه‌ڵک بکه‌م ) به‌و به‌ڵگه‌یه‌ی ئه‌و چاکه‌ی بۆ خه‌ڵکی ده‌وێت ، که‌سی دڵسۆز له‌ڕاستیدا تێده‌کۆشێت بۆ به‌هێزکردنی ئه‌نجامی قوربانیدانه‌که‌یی و دانای وێنه‌یه‌کی پته‌وو به‌نرخ به‌خۆی.
هه‌ریه‌ک له‌ئێمه‌ ته‌نها یه‌ک ڕۆڵ به‌شێوه‌یه‌کی به‌رته‌سک ناگێڕێت به‌ڵکو هه‌له‌کانی ژیان به‌ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو تێکه‌ڵه‌ له‌م سێ جۆره‌.


کتێبی " ڕێبه‌ری بۆ پێشخستنی که‌سایه‌تیت "
ئا\ شازاده‌ شه‌نێ ... تایبه‌ت به‌ کوردژین

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-64c9bb37e3.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-09-13 11:00:17

خۆزگه‌
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-19
دواترین سه‌ردان: 2012-04-16
په‌یامه‌كان: 509
WindowsXPFirefox

Re: ئه‌گه‌ر خۆتت خۆشبوێت ، خه‌ڵکیشت خۆشده‌وێت

ده ست خۆش

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net