.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










ئایدا له‌ئاوێنه‌دا
ئه‌حمه‌د شاملوو:
لێوه‌كانت
بهناسكیی شیعر
شههوانیترین ماچه‌كان ده‌كاته شه‌رمێكی وه‌ها
كهگیاندارانی ئه‌و شكهتیش به‌ری ده‌بن
بۆ ئه‌وه‌ی پێی ببنه ئینسان.
هه‌ر دوو گۆنات
به‌دوو شه‌قڵی ته‌ریبه‌وه
كهفیزی تۆ ئاراسته دهكهنو
چاره‌نووسی من
كهشهوگارم له‌كۆڵ ناوه
بێ ئه‌وه‌ی ته‌یار بووبێتم
به‌چاوه‌ڕوانی سبهینێو
كچێنییهكی سه‌ربه‌رزم
لهقهحبهخانهی دانوستان
سه‌ربه‌مۆر هێناوه‌ته‌وه.
هه‌رگیز كه‌س هێنده قێزه‌ون رووی له‌كوشتنی خۆی نه‌نا كه‌من ژیام!
□
چاوه‌كانیشت نهێنیی ئاگره.
ئه‌وینیشت سه‌ركه‌وتنی مرۆڤه
له‌و كاته‌دا كه‌به‌ره‌و شه‌ڕی چاره‌نووسیی تاو ده‌دا.
باوهشیشت
ئهوهندووسكه شوێنێكه بۆ ژیان
ئهوهندووسكه شوێن بۆ مردن‌و
راكردن له‌شار
كه به‌هه‌زار ئهنگوستهوه
نه‌گریسانه
پاكیی ئاسمان تۆمه‌تبار ده‌كات
□
كێ‌و به‌یه‌كه‌م به‌رده‌كانی ده‌ست پێدهكاو
مرۆڤیش به‌یه‌كه‌م ئازار.
به‌ندییه‌كی سته‌مكار بوو له‌ناخمدا
كه بهزڕهی زنجیره‌كه‌ی رانهدههات
من به‌یه‌كه‌مین نیگای تۆ ده‌ستمپێكرد
□
باهۆزهكان
له‌سه‌مای مه‌زنی تۆدا
له‌بۆ شان‌و شاباشی تۆ
لهبلویرێك دهتووڕێننو
گۆرانیی ده‌ماره‌كانت
تاوی تاهه‌تا هه‌ڵدێنن.
لێگه‌ڕێ وا له‌خه‌و رابم
كه‌گشت كۆڵانه‌كانی شار
پێم بزانن.
ده‌سته‌كانت ئاشهواییو
دۆستانێكن یارهدهدهر
بۆ وه‌ی دوژمن
له‌یاد
بچێت.
تهوڵێت نهینووكێكی باڵا به‌رزه
پرشنگدارو به‌رز،
كه "حه‌وت خوشكان" لێی ده‌ڕوانن
تا له‌جوانی خۆیان بگه‌ن.
جووتێك باڵنده‌ی بێتاقه‌ت له‌سینه‌تدا ستران ده‌ڵین.
هاوین له‌كامه لاوه دێت
تا سی وشكاو
تامی ئاو نۆشینتر بكات؟
تا بێ‌و بالاَت له‌ئاوێنه‌دا ده‌ركه‌وێ
ته‌مه‌نێكی دوور‌و درێژ لهبالاَی ئاوێنه رامام
من ئهستێركو من ده‌ریاكانیش گریاوم
ئه‌ی په‌ریسای لهقهڵافهتی ئینساندا
كهپهیكهرت له‌ژیله‌مۆی درۆدا نه‌بێ ناسووتێ!
لێره بوونت به‌هه‌شتێكه
كهپاساوه بۆ راكردنم له‌دۆزه‌خ،
ده‌ریایه‌ك كه، من له‌خۆیدا نوقم ده‌كات
بۆ وه‌ی كه له‌هه‌موو درۆ‌و تاوانه‌كان
پاكببمهوه.
سپێده‌ش به‌ده‌سته‌كانت له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستێت.
وه‌رگێڕانی: عه‌تا جه‌مالی
له ماڵپه‌ری رۆژنامه‌ی ده‌ستوور وه‌رگیراوه
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ستت خۆش بێت هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه
له‌سه‌ر هێڵ نییه