❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / محمد له‌كتیبه‌ پیشینه‌كاندا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-09-14 19:57:47

جاسم شوانی
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هه‌ولیر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-31
دواترین سه‌ردان: 2014-01-24
په‌یامه‌كان: 251
WindowsXPMSIE7

محمد له‌كتیبه‌ پیشینه‌كاندا

محمد له‌كتیبه‌ پیشینه‌كاندا
نوسینی ئه‌م بابه‌ته‌: جاسم شوانی

بریتیه‌ له‌و هه‌والانه‌ی كه‌وا له‌كتیبه‌ پیشوه‌كان دا وه‌ك (ته‌ورات – ئینجیل –زه‌بوور – صوحوف – 000) ده‌رباره‌ی پیغه‌مبه‌ر موحه‌ممه‌د (دروودی خوای له‌سه‌ر بیت) هاتوون0

- هه‌روه‌ك خوای گه‌وره‌ فه‌رمان به‌ پیغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بیت) ده‌دا كه‌وا بلی: (قل فاتوا بالتوراته فاتلوها ان كنتم صاديقين) ال عمران93
هه‌روه‌ها (قل تعالوا ندع ابناءنا وابناءكم ونساءنا ونساءكم وانفسنا وانفسنا وانفسكم ثم نبتهل فنجل لعنتَ اللهِ على الكاذبين)ال عمران 61

له‌گه‌ل ئه‌م هه‌موو ده‌ستكاریه‌ی كه‌بۆ ئه‌م كتیبه‌ پیشوانه‌یان كردووه‌ به‌لام چه‌ندین به‌لگه‌ی پءیغه‌مبه‌ری ئیمه‌ی هه‌ر تیدا ماوه‌
هه‌روه‌ك زانای هیندی به‌ناوبانگ(رحمة الله) ى هیندی توانی زانایانی جوله‌كه‌و گاور ببه‌زینی ، هه‌روه‌ها زانای سه‌رده‌م (حسین الجسر) هه‌ر له‌وكتیبانه‌دا توانی 110 به‌لگه‌ له‌سه‌ر پیغه‌مبه‌ر (دروودی خوای هله‌سه‌ر بیت) ده‌رهیناوه‌ پاشان زۆریك له‌زانایانی گاورو جوو دانیان ناوه‌ كه‌ناوی محمد هه‌یه‌ له‌كتیبه‌كانیان 0
ئیستاش چه‌ند نمونه‌یه‌ك دینینه‌وه‌:
- وه‌ك له‌ته‌مه‌نی مندالی پیغه‌مبه‌ر (د-خ) بوحه‌یرای راهیب كه‌بینی زانی ئه‌وه‌ ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌وا وه‌سفهی كراوه‌ له‌كتیبه‌كه‌یاندا 0
- هه‌روه‌ها نه‌جاشی پادشای حه‌به‌شه‌ ئه‌ویش بۆی ده‌ركه‌وت كه‌وا ئه‌و وه‌سفه‌ی كه‌هه‌یه‌ له‌كتیبه‌كه‌یاندا هی ئه‌و محمده‌یه‌ 0
- هه‌روه‌ها هرقلی پادشای رۆمیش به‌هه‌مان شیوه‌ دانی نا به‌ پیغه‌مبه‌رایه‌تی محمد(د-خ)0
- هه‌روه‌ها سه‌لمانی فارسیش كه‌وا نه‌صرانی بووگه‌را به‌دوای پیغه‌مبه‌ر و تا دۆزییه‌وه‌و باوه‌ری هینا 0

لیره‌دا هه‌ندی ئایه‌تی كتیبه‌ پیشوه‌كان دینینه‌وه‌:
- له‌زه‌بووردا هاتووه‌ : ((اللهم ابعث لنا مقیم السنه‌ بعد الفترة‌)) واتا خوایه‌ پاش ئه‌و ماوه‌یه‌ جی به‌جی كه‌ری سونه‌تمان بۆ بینه‌ 00 (مقیم السنه‌)ش ناویكه‌ له‌ناوه‌كانی پیغه‌مبه‌ر(د-خ)
- له‌ئایه‌تیكی ئینجیلی یوحه‌ننادا ده‌لی: ((قال المسيح:اني ذاهب الى ابي وابيكم ليبعث فيكم الفارقليطا)) واتا من بۆلای په‌روه‌ردگاری خۆم وئیوه‌ش ده‌رۆم داوا ده‌كه‌م كه‌وا (فاره‌قلیت)تان ئیدا بكاته‌ پیغه‌مبه‌ر، فاره‌قلیتیش واتا احمد یان محمد0
- له‌ئایه‌تیكی دیكه‌ی ئینجیلی یوحه‌ننا دا ده‌لی: ((واني اطلب من ربي فيعطيكم فارقليطا يكون معكم الى الابد)) واتا له‌په‌روه‌ردگارم داوا ده‌كم كه‌وا فاره‌قلیتان پی ببه‌خشی هه‌تاهه‌تایه‌0
فاره‌قلیت واتا جیاكه‌ره‌وه‌ی حه‌ق له‌ناحه‌ق – هه‌روه‌ها ناوی پیغه‌مبه‌ری ئیسلامیشه‌0
- ئایه‌تیكی تری ته‌ورات ده‌لی: ((ان الله قال لابراهيم: ان هاجر تلد , ويكون ولدها من يده فوق الجميع ويد الجميع مبسوطة اليه بالخشوع)) واتا : خوا به‌ ئیبراهیمی فه‌رموو:هاجه‌ر مندالی ده‌بیت ، له‌ومنداله‌ش كه‌سیك ده‌كه‌ویته‌وه‌ كه‌ ده‌ستی له‌سه‌ر هه‌موانه‌وه‌ ده‌بیت ،ده‌ستی هه‌موانیش له‌به‌رده‌میدا به‌و په‌ری خشوعی پان ده‌بنه‌وه‌0
- ئایه‌تیكی تری ته‌ورات ده‌لی: ((وقال یا موسی اني مقيم لهم نبياً من بني اخوتهم مثثلك واجري قولي في فمه, والرجل الذي لايقبل قول النبي الذي يتكلم باسمي , فانا انتقم منه)) واتا خوا فه‌رمووی ئه‌ی موسا من پیغه‌مبه‌ریكی وه‌ك تۆیان له‌برازایانی خۆیان بۆ ره‌وان ده‌كه‌م فه‌رمایشتی خۆم له‌سه‌ر زاری ئه‌و ده‌رده‌برم جاهه‌ركه‌سیك فه‌رمایشتی ئه‌و پیغه‌مبه‌ره‌ وه‌رنه‌گری ئه‌وا من تۆله‌ی لی ده‌سه‌نم0
- ئایه‌تیكی تری ته‌ورات ده‌لی : ((قال موسى ربي اني اجد في التوراة امة هم خير امة اخرجت للناس , يأمرون بالمعروف وينهون عن المنكر ويؤمنون بالله 0فاجعلهم امتي 0 قال : تلك امة محمد )) واتا موسا فةرمووى : په‌روه‌ردگارم له‌ته‌وراتدا باسی ئومه‌تیكم بینیوه‌ كه‌چاكترین ئومه‌تن له‌ناوخه‌لكی دا په‌یدا ده‌بن ئه‌وانه‌ فه‌رمان به‌چاكه‌ ده‌ده‌ن و قه‌ده‌غه‌ی خراپه‌ش ده‌كه‌ن ئیمانیان به‌خوا دینن، خوایه‌ ئه‌وانه‌ بكه‌ به‌ ئومه‌تی من خوا فه‌رمووی ئه‌وه‌ ئومه‌تی موحه‌مه‌ده‌0
كتیبه‌كان ناوی محمد یان (د-خ) به‌چه‌ند ناویكی سووره‌ینای له‌نیو چه‌ند ناویكی عیبری دا ده‌ربریوه‌ وه‌ك (موشه‌ففه‌ح – مونحه‌منا – حیمیاطا )و چه‌ند ناویكی تر كه‌هه‌ر هه‌موویان به‌زمانی عه‌ره‌بی واتای ( محمد) ده‌گه‌یه‌نی ، به‌لام ناوی محمد به‌راسته‌وخۆیی به‌ده‌گمه‌ن هاتووه‌ جوله‌كه‌ش له‌ربه‌ر حه‌سوودی خۆیان ده‌ستكاری ئه‌وه‌شیان كردووه‌ وه‌ك له‌زه‌بوردا هاتووه‌ ((ياداود يأتي بعدك نبي يسمى احمد ومحمد صادقاً سيداً , امته مرحومة))

- هه‌روه‌ها به‌ناوی (متوكل) هاتووه‌ له‌ گفتوگۆی نیوان خواو موسادا له‌ته‌ورات دا هاتووه‌0
- له‌ ئایه‌تیكی تری ته‌وراتدا ده‌لیت: ((محمد رسول مولده بمكة, وهجرته بطيبة , وملكة بشام , امته الحامدون))0
- لة ئايةتيكى ترى تةوراتدا دةلى : ((انت عبدي ورسولي سميتك المتوكل ))0
- ئایه‌تیكی تری ته‌ورات دا ده‌لی : (( عبدي المختار لیس بفظ ولا غليظ ))واتا به‌نده‌ هه‌لبژیردراوه‌كه‌م توره‌و توندو تیژ نییه‌ 0 موختار واتا موصته‌فا یه‌كیكه‌ له‌ناوه‌كانی پیغه‌مبه‌ر(د-خ)
- له‌ئینجیل دا چه‌ند پیناسه‌یه‌كی جۆراوجۆر هاتوون كه‌تایبه‌تن به‌ سه‌رۆكی جیهان كه‌ مژده‌ دراوه‌ به‌ عیسا (س) یه‌كیك له‌و پیناسانه‌ : ((معه قضيب من حديد يقاتل به امته كذلك)) واتا پارچه‌ ئاسنیكی به‌ده‌ستوه‌یه‌ چه‌نگی پی ده‌كات هه‌روه‌ها ئومه‌ته‌كه‌شی0 هه‌روه‌ك له‌سوره‌تی فتح دا له‌ئایه‌تی 29 باس ده‌كات: ((ومثلهم في الانجيل كزرعٍ اخرج شطئهُ فئازرهُ000)) لةئينجيل دا ئايةتى لةم شيوةية زؤر زؤرن 0
- له‌ ئایه‌تی حه‌وته‌می بابی شانزه‌هه‌می ئینجیلی یوحه‌ننا دا هاتووه‌ ئه‌مه‌یه‌: ((به‌لام من راستیتان پی ده‌لیم بۆ ئیوه‌ چاكتر ئه‌مه‌یه‌ كه‌من برۆم چونكه‌ هه‌تا من نه‌روم دل ده‌ره‌وه‌كه‌تان بۆ نایه‌ت)) جادوای عیسا هیچ دل ده‌ره‌وه‌یه‌كی تر نییه‌ جگه‌ له‌ محمد(د-خ) بیت0
- ئایه‌تی سیازده‌هه‌می بابی دووه‌می ئینجیلی یوحه‌ننادا ئه‌مه‌یه‌: ((ئه‌گه‌ر ئه‌و روح الحق هات ئه‌وا بۆسه‌ر هه‌موو هه‌قیكرینموویتان ده‌كات ، چونكه‌ له‌ خۆیه‌وه‌ هیچ نالیت ، به‌لكو ئه‌وه‌ش راده‌گه‌یه‌نی كه‌ ده‌یبستی ، هه‌والی كاروباره‌كانی ئاینده‌شتان ده‌داتی)) ئه‌مه‌ش روون وئاشكرایه‌ كه‌وا مه‌به‌ست پیغه‌مبه‌ره‌(د-خ)بیت چونكه‌ جگه‌ له‌و هیچ كه‌س هه‌موو خه‌لك رینمویی ناكات بۆسه‌ر ریگای هه‌ق ، هه‌روه‌ها له‌م ئایه‌ته‌شدا باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌وا هیچ شتیك له‌ خۆیه‌وه‌ نالیت ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌ به‌و ئایه‌ته‌ی كه‌وا ده‌لی : ((وما ينطق عن الهوى , ان هو الا وحي يوحى ))نجم 3-4

- له‌ صوحوفی شوعه‌یب دا (س) وشه‌ی (موشه‌ففه‌ع) به‌واتای محمد دیت ، له‌ته‌وراتیش ناوی (مونحه‌منا ) و له‌زه‌بوریش (حیمیاطا) هه‌روه‌ها (المختار) یشی تیدایه‌ ، هه‌روه‌ها ناوی (الحاتم ،الخاتم ) له‌ته‌وراتدا هاتووه‌ ، هه‌روه‌ها وشه‌ی (مقیم السنه‌) له‌ته‌ورات وزه‌بوریش دا هاتووه‌ ، هه‌روه‌ها (مازمار) له‌صوحوفی ئبراهیم وته‌وراتدا و (احید) یش له‌ته‌ورات دا ئه‌مانه‌ هه‌موویان مانی پیغه‌مبه‌ری ئیسلام ده‌گه‌یه‌نن
پیغه‌مبه‌ر(د-خ) بیت فه‌رموویه‌تی (اسمي في القرأن محمد وفي الانجيل احمد وفي التوراة احيد , وانما سميت احيد لأني احيد عن امتي نار جهنم ) ابن عباس روايةتى كردووة (الانوار المحمدية من المواهب اللدنية 143)
- هةروةها ثيغةمبةر عيسا (س) هةميشة مذدةى ئةوةى دةدا كه‌كه‌سیك دوای من دیت ئیتر پیویستی به‌من نامینی ،من پیشه‌كیه‌كم بۆ هاتنی ئه‌و هه‌روه‌ك له‌قورئانی پیرۆز خوای گه‌وره‌ ئاماژه‌ به‌م قسه‌یه‌ ده‌دات ((0000یأتي من بعدي اسمه احمد))سورةتى الصف ئايةتى 6

پرسیاریك: بۆچی پیغه‌مبه‌ر عیسا (س) بیت زیاتر له‌ پیغه‌مبه‌ركانی تر مژده‌ی هاتنی پیغه‌مبه‌ری ئیسلامی داوه‌ كه‌چی ئه‌وانیتر ته‌نها هه‌والی هاتنیان داوه‌و به‌س؟
وه‌لام: چونكه‌ پیغه‌مبه‌ر عیسا به‌درۆخستنه‌وه‌ی جوله‌كه‌و له‌ بوختانه‌ ناشیرنه‌كانیان هه‌روه‌ها دینه‌كه‌شی له‌چه‌ندین لارو ویر رزگار كرد ، هه‌روه‌ها شه‌ریعه‌تیكی نه‌رم ونیانی هینا له‌بری ئه‌و شه‌ریعه‌ته‌ی كه‌وا نه‌وه‌ی ئیسرائیلی ماندوو كردبوو، هه‌روه‌ها ده‌توانین بلیین كه‌وا پیغه‌مبه‌ر عیسا (س) وه‌ك بلیی ده‌یزانی كه‌وا پاش خۆی چه‌ندین شت دروست ده‌بن كه‌وا دوره‌ له‌ شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی ئه‌و0

سه‌رچاوه‌ :معجیزاتی ئه‌حمه‌دی – بدیع الزمان سعیدی نوورسی
وه‌رگیرانی :حبیب محمد

Kurdzhin
جاسم شوانی /facebook

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net