❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كچان‌و كوڕان حه‌ز ده‌كه‌ن هاوسه‌ره‌كانیان چ جۆره‌ سیفاتێكیان هه‌بێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-09-15 06:40:07

Bervan
کازیوەی یانە
شوێن: كه ركــوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-29
دواترین سه‌ردان: 2011-12-18
په‌یامه‌كان: 1753
WindowsXPMSIE

كچان‌و كوڕان حه‌ز ده‌كه‌ن هاوسه‌ره‌كانیان چ جۆره‌ سیفاتێكیان هه‌بێت

چیرۆك‌و باس‌و بابه‌ت‌و به‌سه‌رهاته‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ هاوسه‌رگیری‌ هێنده‌ زۆرن كه‌ رۆژانه‌ قسه‌‌و گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت، هه‌روه‌ك یه‌كێك له‌وباسانه‌ چۆنێتی‌ سیفات‌و كه‌سایه‌تی‌ كچه‌كه‌ یان كوڕه‌كه‌یه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ به‌هاوسه‌ری‌ ژیان، بۆیه‌ ژیانه‌وه‌ ئه‌مجاره‌ له‌گه‌ڵ‌ كچان‌و كوڕان ئه‌م بابه‌ته‌ی‌ كرده‌وه‌‌و بیر‌و بۆ چوونیانی‌ وه‌رگرت كه‌ كچان هه‌ندێك كه‌متر له‌ڕوویان ده‌هات هه‌ندێك سیفات باس بكه‌ن.

ئه‌وه‌ی‌ من به‌لامه‌وه‌ گرنگه‌ كه‌ تێیدا بێت ئه‌وه‌یه‌ له‌خۆم جوانتر نه‌بێت
ده‌رون عوسمان كه‌ ته‌مه‌نی‌ 24 ساڵه‌ له‌مباره‌یه‌وه‌ وتی‌: ئه‌و كه‌سه‌ی‌ كه‌ ده‌مه‌وێت هاوسه‌رگیری‌ له‌گه‌ڵدا بكه‌م ئه‌وه‌ی‌ زۆر به‌لامه‌وه‌ گرنگ كه‌ تێیدا بێت ئه‌وه‌یه‌، ئه‌و كه‌سه‌ له‌گه‌ڵمدا بگونجێت له‌زۆربه‌ی‌ شته‌ هاوبه‌شه‌كانی‌ ژیانمدا‌و لێم تێبگات‌و رێزم لێبگرێت، كه‌سێكی‌ دین داربێت‌و رۆشنبیر بێت، ئیتر مه‌رج نییه‌ بڕوانامه‌ی‌ هه‌بێت به‌قه‌د ئه‌وه‌ی‌ كه‌ كه‌سێكی‌ له‌سه‌رخۆ‌و دڵ پیس نه‌بێت‌و له‌خۆم جوانتر نه‌بێت.


عه‌قڵ‌ كامڵ‌ بێت‌و ره‌زیل‌و دڵ پیس نه‌بێت
سنور نادر-یش وتی‌: من وه‌ك خۆم كه‌ شووم نه‌كردبوو، حه‌زم ده‌كرد كوڕێك ببێته‌ هاوسه‌رم كه‌ خۆشمبوێت‌و رێزم لێبگرێت‌و خۆشی‌ بوێم، عه‌قڵ‌ كامڵ‌ بێت‌و ره‌زیل‌و دڵ پیس نه‌بێت، من هیج كات گرنگی‌ به‌جوانی‌ روخسار ناده‌م‌و قه‌تیش بیرم لێنه‌كردۆته‌وه‌، چونكه‌ هه‌ندێجار ئه‌و جوانیه‌ كێشه‌ دروستده‌كات، یان خۆیت به‌سه‌ردا فه‌رز ده‌كات‌و هه‌موو كات ده‌ڵێت من جوانترم‌و فلاَنه‌ كچ وا سه‌یری‌ كردم‌و وای‌ بۆ كردم، له‌به‌رئه‌وه‌ پیاوێكی‌ عاقڵ‌و له‌خۆت به‌ته‌مه‌نتر بێت به‌لای‌ منه‌وه‌ زۆرباشتره‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ هاوسه‌ری‌ ژیانت.

له‌ڕووی‌ مادییه‌وه‌ زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند بێت
هه‌وار قادر كچێكی‌ تره‌‌و ئه‌و ده‌رباره‌ی‌ سیفاته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ هاوسه‌ری‌ ژیان وتی‌: من حه‌ز ده‌كه‌م شوو به‌كوڕێك بكه‌م كه‌ له‌ڕووی‌ مادییه‌وه‌ زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند بێت، ره‌زیل‌ودڵ پیس نه‌بێت، كه‌سێك بێت جگه‌ره‌ كێش‌و مه‌شروب خۆر نه‌بێت، رێزم لێبگرێت‌و رۆشنبیربێت، هه‌روه‌ك خه‌رمان رێبوار كه‌ خوێندكاره‌ وتی‌: ئه‌وه‌ی‌ به‌لای‌ منه‌وه‌ گرنگ بێت، حه‌زده‌كه‌م كه‌سێك بێت كه‌مێك جوان بێت‌و له‌ڕووی‌ مادییه‌وه‌باش بێت دڵپیس نه‌بێت، رێزم بگرێت‌و خۆشی‌ بوێم، ئاستی‌ رۆشنبیری‌ وه‌ك خۆم بێت، ئیتر مه‌رج نییه‌ خاوه‌ن بڕوانامه‌ بێت.

رووی‌ خۆشبێت له‌گه‌ڵمدا
روخۆش ره‌ئوف-یش وتی‌: مه‌رج نییه‌ كه‌سێكی‌ جوان بێت، ئه‌وه‌ی‌ گرنگه‌ دڵ پیس‌و ره‌زیل نه‌بێت رێزی‌ كه‌سوكارم بگرێت، به‌ڕای‌ من ئه‌وكه‌سه‌ی‌ بۆ ژیانی‌ هاوسه‌ری‌ هه‌ڵیده‌بژێریت بۆ رۆژ‌و دوو رۆژ نییه‌، بۆیه‌ ده‌بێت شه‌ریكی‌ خۆشی‌‌و ناخۆشیم بێت هه‌تا مردن رێز‌و خۆشه‌ویستی‌ له‌نێوانماندا هه‌بێت‌و رووی‌ خۆشبێت له‌گه‌ڵمدا.

حه‌ز ده‌كه‌م وه‌ك خۆم بڕوانامه‌ی‌ هه‌بێت
سۆزان ئه‌نوه‌ر بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ كه‌سێتی‌ كه‌سی‌ به‌رامبه‌ر بۆ هاوسه‌رگیری‌ وتی‌: به‌ڕای‌ من ئه‌و كه‌سه‌ی‌ كه‌ هه‌ڵیده‌بژێرم بۆ ژیانی‌ هاوسه‌رگیری‌ هاوته‌مه‌نی‌ خۆم بێت، په‌یوه‌ندی‌ خۆشه‌ویستی‌ هه‌بێت له‌نێوانماندا بۆئه‌وه‌ی‌ زیاتر له‌یه‌كتری‌ بگه‌ین، من گرنگی‌ به‌جوانی‌ روخسار ناده‌م، به‌لاَم ناخی‌ جوان بێت، رێزم لێبگرێت‌و دڵی‌ پیس نه‌بێت‌و حه‌ز ده‌كه‌م وه‌ك خۆم بڕوانامه‌ی‌ هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی‌ له‌داهاتوودا بتوانین ببین به‌مووچه‌ خۆر‌و هاوكاری‌ یه‌كتری‌ بكه‌ین‌و ژیانێكی‌ خۆشمان هه‌بێت، حه‌زم له‌كه‌سێك نییه‌ خۆی‌ فه‌رز بكات به‌سه‌رمدا‌و خۆی‌ له‌من به‌گه‌وره‌تر‌و گرنگتر بزانێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ رای‌ كچان‌و ژنانێك بێت له‌سه‌ر سیفات‌و كه‌سایه‌تی‌ ئه‌و كوڕه‌ی‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت له‌دوارۆژدا ببێته‌ هاوسه‌ریان، ئایا كوڕان چ جۆره‌ كچێكیان پێباشه‌‌و به‌ دڵه‌ تا ببێته‌ هاوسه‌ری‌ ژیانیان  هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وان هه‌ندێ‌ قسه‌ی‌ تریشیان هه‌بوو كه‌ كچان له‌ڕوویان نه‌هات باسی‌ لێوه‌بكه‌ن.

هه‌مووجۆره‌ خواردنێك بزانێت
ئارام كه‌ گه‌نجێكی‌ هێمن‌و كه‌مێك گۆشه‌گیر دیار بوو، ژنی‌ نه‌هێنابوو له‌مباره‌یه‌وه‌ وتی‌: حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌وكه‌سه‌ی‌ كه‌ ده‌بێته‌ هاوسه‌رم كچێك بێت ده‌وامی‌ هه‌بێت له‌ده‌ره‌وه‌‌و تاڕاده‌یه‌ك جوان بێت‌و ئه‌وكاتانه‌ی‌ كه‌ له‌ده‌وام بێت من بچمه‌وه‌ ماڵه‌وه‌ خواردن حازر نه‌بێت ئاماده‌یی‌ ئه‌وه‌م تێدایه‌ كه‌ خواردن بۆ خۆم‌و ئه‌ویش حازر بكه‌م، هه‌روه‌ها بۆ خواردن دروستكردنیش هه‌مووجۆره‌ خواردنێك بزانێت.

رێزم لێ‌ بگرێت‌و له‌قسه‌م ده‌رنه‌چێت‌و كه‌سێكی‌ جنسی‌ بێت
عه‌لی‌ خدر: حه‌ز ده‌كه‌م خێزاناكه‌م له‌ماڵه‌وه‌ بێت‌و هه‌موو شتێك بزانێت له‌دروستكردنی‌ خواردنی‌ باش بۆ میوان‌و  وام لێ‌ نه‌كات روو زه‌ردی‌ لای‌ میوانه‌كانم بم، رێزم لێ‌ بگرێت‌و له‌قسه‌م ده‌رنه‌چێت، ئێستا من خێزانه‌كه‌م خه‌ریكی‌ خوێندنه‌، به‌لاَم ئه‌و خوێندنه‌یم له‌سه‌ر قسه‌ی‌ باوكی‌ قبوڵكردووه‌، له‌سه‌ر سێكسیش ئه‌وه‌ وه‌كو هه‌موو پێویستییه‌كانی‌ تری‌ ژیان پێویسته‌‌و من زۆر لام گرنگه‌‌و زۆریش حه‌زم لێیه‌تی‌ واته‌ كه‌سێكی‌ جنسی‌ بێت. هه‌روه‌ك ئومێد كه‌ریم-یش : گه‌نجێك بوو كه‌ هێشتا ژیانی‌ هاوسه‌رگیری‌ پێكه‌وه‌ گرێنه‌دابوو، ئومێد پێیخۆشه‌ ئه‌و كچه‌ی‌ كه‌ ده‌بێته‌ هاوسه‌ری‌ كه‌سێك بێت فه‌رمانبه‌ر یان مامۆستا بێت‌و له‌ڕووی‌ خواردن دروستكردنیشه‌وه‌ بتوانێت خواردن دروست بكات‌و وتی‌: له‌كاتێكدا كه‌ ئه‌و له‌ده‌وامه‌ ئاماده‌م خواردن بۆ خۆم‌و ئه‌ویش دروستبكه‌م.
خوێندنی‌ ته‌واوكردبێت به‌لاَم گرنگ نییه‌ زۆر جۆری‌ خواردن دروستبكات
سامان ره‌سول گه‌نجێكی‌ تره‌‌و له‌م باره‌یه‌وه‌ وتی‌: به‌لامه‌وه‌ گرنگ نییه‌ كه‌ فه‌رمانبه‌ر بێت یان نا، به‌لاَم یه‌كێك له‌مه‌رجه‌ سه‌ره‌كییه‌كانم، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خوێندنی‌ ته‌واوكردبێت‌و له‌خواردن دروستكردنیشدا تا زۆرجوان بزانێت ئه‌وا خۆشتره‌، به‌لاَم گرنگ نییه‌ زۆر جۆری‌ خواردن دروستبكات، له‌ڕووی‌ جوانیشه‌وه‌ هه‌موو جوانییه‌كان پێكه‌وه‌ جوانییه‌كی‌ بێكۆتایی‌ دروستده‌كه‌ن من له‌ 80% پێچه‌وانه‌ی‌ كچ‌و مه‌سه‌له‌ی‌ سیاسه‌تم جا ئیسلامی‌ بێت یان عه‌لمانی‌، سامان به‌پێكه‌نینێكه‌وه‌ وتی‌: ژن هێلكه‌ورۆنیش دروستبكات هه‌ر خۆشه‌‌و من خۆم هه‌تا ئێستا زۆر به‌كه‌می‌ خواردنم دروستكردووه‌، به‌لاَم له‌حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر له‌ ماڵه‌وه‌نه‌بوو ناچارم خواردن بۆ خۆم دروست بكه‌م.
كچی‌ ماڵه‌وه‌بێت‌و قبوڵی‌ ناكه‌م بچمه‌ ماڵه‌وه‌ ماڵ ساردوسڕ‌و خواردن حازر نه‌بێت
به‌ڵام دیلمان محه‌مه‌د كه‌ گه‌نجێك بوو ژیانی‌ هاوسه‌ری‌ پێكنه‌هێناوه‌ وتی‌: مه‌رجه‌كانی‌ من ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كچی‌ ماڵه‌وه‌بێت‌و قبوڵی‌ ناكه‌م كه‌ بچمه‌ ماڵه‌وه‌ ماڵ ساردوسڕ بێت‌و خواردن حازرنه‌بێت، چونكه‌ زۆر به‌وه‌ توڕه‌ ده‌بم حه‌زناكه‌م ژن ده‌وامی‌ هه‌بێت پاره‌ په‌یدابكات، چونكه‌ هه‌ندێك له‌ژنان كه‌ یارمه‌تیت ده‌ده‌ن له‌ڕووی‌ مادییه‌وه‌ ئه‌یده‌نه‌وه‌ به‌نێو چه‌وانتا‌و ده‌ڵێن من به‌خێوت ده‌كه‌م.


ره‌نگه‌ كه‌ بچمه‌ داوای‌ بڵێم ده‌توانی‌ كفته‌ دروستبكه‌یت
ئامانج ئه‌حمه‌د-یش وتی‌: پێمخۆشه‌ ئه‌و كچه‌ی‌ كه‌ ده‌بێته‌ هاوسه‌رم هه‌مووجۆره‌ خواردنێك بزانێت، چونكه‌ زۆر حه‌زم له‌خواردنه‌‌و خواردنی‌ خۆشم بۆ حازربكات به‌تایبه‌تی‌ كفته‌، چونكه‌ زۆر حه‌زم به‌خواردنی‌ كفته‌یه‌‌و ره‌نگه‌ كه‌ بچمه‌ داوای‌ بڵێم ده‌توانی‌ كفته‌ دروستبكه‌یت، ئه‌گه‌ر نازانی‌ تاماوه‌ی‌ ده‌ستگیرانی‌ ته‌واو ده‌بێت، ته‌واو خۆت فێربكه‌‌و له‌ڕووی‌ جنسیه‌وه‌ حه‌ز ده‌كه‌م كچێكی‌ جنسی‌ بێت، به‌لاَم له‌ڕووم نایه‌ت له‌كاتی‌ داواكرندا ئه‌و مه‌رجه‌ی‌ پێبڵێم.
ئه‌و سنوره‌ بشكێنین‌و بتوانین ژیانێكی‌ پڕ به‌خته‌وه‌ری‌ بوَ هاوسه‌ره‌كانمان دروستبكه‌ین
به‌ڵام بۆچوونه‌كانی‌ محه‌مه‌د كه‌ریم تاڕاده‌یه‌ك جیاواز بوون‌و ئه‌و له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ژیانی‌ هاوسه‌رگیری‌ پێكه‌وه‌ گرێدابوو وتی‌: زۆرجار كه‌ ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ ماڵه‌وه‌ خێزانه‌كه‌م له‌ماڵ نییه‌، چونكه‌ له‌ده‌وامه‌، ئه‌مه‌ زوَرناحوَشه‌، به‌لاَم ده‌توانم كه‌ش‌و هه‌وایه‌كی‌ وادروستبكه‌م كه‌ هاته‌وه‌ هه‌ست به‌حه‌سانه‌وه‌ بكات، محه‌مه‌د وتیشی‌: له‌كوَمه‌ڵگه‌ی‌ ئێمه‌دا بوَ هه‌ر ده‌بێت ژن خزمه‌تی‌ پیاو بكات‌و پیاوه‌ كانمان وه‌ك ئیمپراتوَر خوَیان پیشان بده‌ن، با ئێمه‌ وه‌ك گه‌نجانی‌ دواڕوَژ ئه‌و كوَسپانه‌ی‌ كه‌ له‌به‌رده‌م ژناندا دروستبووه‌‌و بتوانین ئه‌و سنوره‌ بشكێنین‌و ژیانێكی‌ پڕ به‌خته‌وه‌ری‌ بوَ هاوسه‌ره‌كانمان دروستبكه‌ین، هه‌روه‌ك عوسمان كه‌ چه‌ندین ساڵ‌ له‌مه‌وبه‌ر هاوسه‌ر گیری‌ كردووه‌ وتی‌: له‌سه‌رده‌مانی‌ رابردودا هه‌ڵبژاردنی‌ هاوسه‌ری‌ ژیان به‌شێوه‌ی‌ ژن به‌ژن بوو، من خێزانه‌كه‌م ئاموَزای‌ خۆم بوو، ژن به‌ژنی‌ له‌گه‌ڵ خوشكێكم بۆ براره‌كه‌ی‌ ئه‌و پێكراوه‌، هه‌رچه‌نده‌ نه‌سرینی‌ ژنم  رازی‌ نه‌بوو به‌م هاوسه‌رگیرییه‌، به‌ڵام به‌حوكمی‌ ژن به‌ژن دراوه‌ به‌من‌و هه‌تا ئێستاش درێژه‌مان به‌ژیان داوه‌ هه‌رچه‌نده‌ هه‌ندێكجاریش رووبه‌ڕووی‌ كێشه‌ ده‌بینه‌وه‌، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ كه‌ منداڵمان هه‌یه‌و منداڵه‌كانیش گه‌وره‌ن ناچارین كه‌ خۆمان ئه‌و كێشانه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ین له‌پێناو دواڕوَژی‌ منداڵه‌كاندا.


zhyanawa

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-c3bbba4176.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-09-29 16:54:36

hama-guitar
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-15
دواترین سه‌ردان: 2011-01-13
په‌یامه‌كان: 78
WindowsXPFirefox

Re: كچان‌و كوڕان حه‌ز ده‌كه‌ن هاوسه‌ره‌كانیان چ جۆره‌ سیفاتێكیان هه‌بێت

بابةتيكي جوانة سةركةوتوبيت8

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-5372527055.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net