.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














ئایه ڕاسته مخوركهی تاڵه قژه‌كان توشی قژی چه‌وریش ئه‌بێت؟ (واته سه‌ری تاڵه‌كانی توشی له‌تبون دێت)
هه‌ندێ وا گومان ئه‌به‌ن كه قژی چه‌ور توشی موخوركه (له‌تبوون) نایات ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه، هه‌مان شتیش بۆ قژی درێژ، كهواتهموخوركهی تاڵه قژ و شكانه‌وه‌ی توشی قژی چه‌وریش ئه‌بێته‌وه به‌هه‌مان شێوه‌ی قژی ووشك.
ئایه چاره‌سه‌ریش هه‌مان شته وه‌كو یه‌ك له‌هه‌موو حاڵاتهكانی؟
به‌ڵێ.. ئه‌وه‌نده به‌سه كه سه‌ری تاڵه‌كان هه‌ر ماوه‌یه‌ك ببڕدرێت تاكو قژه‌كه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر چالاكی و زیندویی خۆی، هه‌روه‌ها باشتر وایه كرێمی نه‌رمكردنه‌وه‌ی قژ به‌كار بهێنرێت تاكو زیاتر بیپارێزێت هه‌ر جۆر و سروشتێكی هه‌بێت و به‌و شێوه‌ش ئاسانتره داهێنانی و پاراستنی.
چۆن گرنگی بدرێت به قژ و له موخوركه بیپارێزین؟
پاش ششتنی قژه‌كه باشتر وایه ده‌رمان یا كرێمی پیادا بهێنرێت تاكو ڕوكه‌شه‌كه‌ی جوان و چاكتر بێت. وه له‌كاتی ووشك كردنه‌وه‌ی قژ بۆ نمونه به ڤێر ئه‌و هه‌وا گه‌رمه ئاڕاسته‌ی ڕه‌گ و بنچینه‌ی قژه‌كه بكرێت تاكو سه‌ری تاڵه قژه‌كان توشی موخوركه نه‌بێت به‌هۆی كاریگه‌ری هه‌وا گه‌رمه‌كه.
وه بۆ چاودێریكردنی قژ باشتر وایه جۆره فڵچه یان شانه به‌كار بهێنرێت كه دانه‌كانی له‌یه‌كتر دوورن و بیخ یان پێستی سه‌ر نهڕوشێنن، وه بۆ زانینی نه‌رمیی سه‌ری شانه‌كه ئه‌توانرێت به‌سه‌ر ده‌ستدا بهێنرێت.
لێدان و به‌كارهێنانی كرێم بۆ قژی سه‌ر پێش داهێنانی ئاسانكاری ئه‌كات بۆ كاری له‌یه‌ك جوداكردنه‌وه‌ی تاڵه قژه‌كان.
له‌كاتی ششتنی قژه‌كه‌تدا هه‌وڵ بده شامپۆ و كه‌فه‌كه‌ی له‌یه‌ك شوێندا له‌سه‌ر قژت كۆ نه‌بێته‌وه، به‌ڵكو كه‌فه‌كه بڵاو بكه‌ره‌وه به‌سه‌ر پێست و بیخی سه‌رتدا و وازی لێ بهێنه به‌ره‌و لایه‌كانی بێته خواره‌وه.
قژه‌كه‌ت به توندی ووشك مه‌كه‌ره‌وه و تاكو ئامێری ووشك كه‌ره‌وه (ڤێر) كه‌متر به‌كار بهێنیت باشتره، گه‌ر له‌ف به‌كار ئه‌هێنیت بۆ به‌ستنی قژه‌كه‌ت له‌یادت بێت زوو زوو بیگۆڕه چونكه ئه‌و لهفانهی له‌پاش ماوه‌یه‌ك تێك ئه‌چن به‌ده‌وری قژه‌كه‌دا لول ئه‌خوات و له‌كاتی كردنه‌وه‌یدا تاڵه قژه‌كان له‌گه‌ڵ خۆیدا ڕاده‌كێشێت و له ڕه‌گه‌وه هه‌ڵیان ئه‌كێشێت.


له‌سه‌ر هێڵ نییه





Dastt xosh bet gyana bo am zanyarya baswdana
له‌سه‌ر هێڵ نییه




ده‌ست خۆش گیانه‌که‌م من............

له‌سه‌ر هێڵ نییه