.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1










چۆن ده‌بیته خۆشه‌ویستی مێرده‌که‌ت؟
81- له‌گه‌ڵ میوان ساده‌و ساویلکه مه‌به هه‌تا ئه‌گه‌ر که‌س و کاری خۆشت بن.
82- داخ هه‌ڵمه‌کێشه بۆڕۆژانی خۆشیت که‌له‌ماڵی باوکت به‌سه‌رت بردووه.
83- کاتێک مێرده‌که‌ت له گه‌رماو بێت به‌سه‌ریدا مه‌چوو ته‌نها ئه‌گه‌ر خۆی داوای کرد.
84- زیاده‌ڕۆی مه‌که له‌شانازی کردن به‌که‌س و کارت وه‌کو خوشک و براو مام و پورو خاڵ.
85- ئه‌گه‌ر بانگ کرای بۆ بۆنه‌یه‌ک ڕاسته‌وخۆ ڕازی مه‌به به‌ڵکو بڵێ بارهئی مێرده‌که‌م وه‌رگرم و له‌بارودۆخی ئاگاداربم.
86- پیاو ئافره‌تی زۆربڵێی خۆشناوێ بۆیه به‌زمانی چاو گفتوگۆبکه زیاتر له زمانی وشه.
87- به‌لایه‌نی که‌م هه‌موو ڕۆژێک ڕۆژنامه‌یه‌ک و هه‌فتانه‌ش گۆڤارێک بجوێنهوه تاوه‌کو ئاگاداری بارودۆخی دونیابیت.
88- به‌هیچ شێوه‌یه‌ک گله‌ی له‌مێرده‌که‌ت مه‌که وداوای هیچ شتێکی لێ مهکهلهو کاته ناسک و خۆشانه‌ی که‌له‌گه‌ڵ یه‌کن.
89- خۆت هه‌ڵسه باداخستنی ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌و گرتنه‌وه‌ی ئاو‌و غازی ماڵه‌که‌ت هه‌موو شه‌وێک وه‌پێش ههردهرچوون یان گه‌شتێک.
90- باسی پلانی داهاتووی خۆتان به‌هیچ شێوه‌یه‌ک لای که‌س مه‌درکێنه بائه‌و که‌سه هه‌رکێ بێت.
91- پارێزگاریی لهنوێژهکانت بکه.
92- باوه‌ر به‌م وته‌یه مه‌که که‌ده‌ڵێن هاوسه‌رگیری گۆڕستانی خۆشه‌ویستییه به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه ڕاسته، خۆشه‌ویستی گڕدهگرێ دوای هاوسه‌رگیری.
93- هه‌وڵ بده ناوی شیاو بۆمنداڵهکانت هه‌ڵبژێری.
94- هه‌رگیز لهوتهکانت یان له په‌یوه‌ندیت به مێردت له‌پێش که‌سانی تر سادهمهبه.
95- مانگی جارێک له‌پشوی کۆتایی هه‌فته به لایه‌نی که‌م گه‌شتێک له‌گه‌ڵ مێرده‌که‌ت بکه بۆهه‌ر شوێنێک بێ.
96- به‌شداری له‌گه‌ڵ یه‌کتر بکه‌ن له‌حه‌ز لێبوونی هه‌ندێ شت بۆنمونه گۆرانییه‌کی دیاریکراو یان ڤیدیۆ کلیپێک یان فلیمێک.
97- باوه‌ڕ مه‌که که‌هاوسه‌رگیری چێشتێکی ئاماده‌کراوی ته‌ندروسته به‌ڵام به‌تام نییه.. به‌پێچه‌وانه‌وه به‌تامترین شته.
98- باوه‌ڕ به‌م په‌نده بێ مانایه‌ی گۆڤاره‌کان مه‌که که هاوسه‌رگیری شه‌ڕێکه و ده‌ربازبوونی نییه، نه‌خێر .. به‌ڵکو هاوسه‌رگیری به‌ندایه‌تی و رۆزی و ژیانی ته‌واو و نیعمه‌ته.
99- باسی خۆشی خۆت له‌گه‌ڵ مێردت یان لهماڵهوهت لای هیچ که‌س مه‌که.
100- باوه‌ڕمه‌که که‌ژیانی هاوسه‌ری چیرۆکێکی خۆشه‌ویستی ڕۆمانسییه ، نه‌خێر ... ژیانی هاوسه‌ری کاری به‌رده‌وام و ژیان و هه‌وڵدانه له‌پێناو سه‌رکه‌وتن.
وه‌رگێڕانی [عبدااقهار بلباس] .. نوسینه‌وه‌ی شازاده شه‌نێ
تـــــــایبهت بـــه یــــــــانهی کــــــــــــوردژیـــــــــن


له‌سه‌ر هێڵ نییه








dastakant xosh bet gyana zor babateky basuda sarkawtw byt

له‌سه‌ر هێڵ نییه








dast xosh malakam saerkawtwbit amozhgary jwann
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dest xosh bet gyan bo am babate be sude her sarkew to bit

له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
