❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / لاپـــــه‌ره‌کــــانــــی ژیـــــان...

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-09-21 20:36:34

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

لاپـــــه‌ره‌کــــانــــی ژیـــــان...

لاپـــــه‌ره‌کــــانــــی ژیـــــان.......





لـه‌ ژیاندا خـۆت پـه‌یـوه‌ست بـکـه‌ بـه‌م سێ لاپـه‌ره‌یـه‌وه‌.






http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-d5201f1343.jpg

لاپـــه‌ره‌ی راستــــگـــۆیــــی...

یه‌کێکه‌ له‌ لاپه‌ره‌ جوانه‌کانی ژیانی مرۆڤایه‌تی که‌ له‌ رێگه‌یه‌وه‌ ئه‌توانێت ره‌زامه‌ندی مرۆڤه‌کان به‌ده‌ست بێنێت، ئه‌م لاپه‌ره‌یه‌ پر له‌ رێز و خۆشه‌یستی ، به‌ راستگۆی ئه‌توانیت به‌ ده‌ستی بێنێت هه‌موو کارێک باش که‌ سود مه‌ند بێت بۆ ده‌وروبه‌ره‌که‌ت، ئه‌م لاپه‌ره‌یه‌ دووره‌ له‌ کاری خراپه‌ هه‌موو خراپه‌یه‌ک له‌ خۆی به‌ دوور ئه‌گرێت، وه‌ هه‌موو رق و کینه‌یه‌ک له‌ خۆی دوور ده‌خاته‌وه‌ ، وه‌ که‌سانی راستگۆ هه‌رده‌م توانیویه‌تی خۆشه‌ویستی زۆرترین مرۆڤه‌کان بۆ خۆی به‌ ده‌ست بێنێت ، هه‌ڵگری ئه‌م جۆره‌ ره‌فتارانه‌ خاوه‌نی جوانترین رووخسارن ،،،






http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-48469f4286.jpg


لاپـــه‌ره‌ی خـــۆشـــه‌ویــستــــی...


ئه‌م لاپه‌ره‌یه‌ ژیانت بۆ ده‌کاته‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی زۆر جوان هه‌میشه‌ به‌ چاوی خۆشیه‌وه‌ ده‌روانیته‌ ژیان ، خاوه‌نی دڵێک خۆشگوزه‌رانیت و به‌ شێوه‌یه‌کی خوان ده‌ر ده‌که‌ویت،لاپه‌ره‌ی ژیانی خۆشه‌ویستی مرۆڤه‌کان پره‌ له‌ خۆشگوزه‌رانی، باچاوێکی جوانتر ئه‌روانیته‌ ماناکانی ژیان  ، ژیانت لا زۆر خۆشه‌ویست ئه‌بێت به‌ ئاواتی ئه‌وه‌ی چرکه‌کانی ته‌مه‌ن به‌ هێواشی بروات بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر بژیت له‌ ساته‌ خۆشه‌کانی ژیان هه‌میشه‌ له‌ دونیانی جوانیدا بژیت،،،





http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-85130a2250.jpg


لاپـــه‌ری ره‌زامــــه‌نـــد بـــوون،،،،

رازامه‌ند بوون به‌و به‌شه‌ی له‌ ژیاندا هه‌ته‌ یه‌کێکه‌ له‌ جوانترین و به‌هادارترین ره‌وآشته‌کانی مرۆڤایه‌تی هه‌رده‌م به‌وه‌ی هه‌یه‌ خۆشهاڵیت دڵگران نیت به‌وه‌ی که‌ زۆر شت هه‌یه‌ له‌ ژیاندا لێ بێ به‌شکراویت چونکه‌ ئه‌مه‌ دیاری کراوی به‌شی تۆیه‌ که‌ له‌ لایه‌ن خالقه‌وه‌ بۆت دیاری کراوه‌، کاسانی ره‌زامه‌ند جوانترین هه‌ستی مرۆڤایه‌تیان تێدا به‌دی ده‌کرێت له‌ ژیاندا گوێ ناده‌ن به‌ نا ئومێدی،،






لــه‌ خــۆتــی دوور بــخــه‌ره‌وه‌ ئــه‌م سێ لاپــه‌ره‌یــه‌ ژیــان ،،فـرێیان بــده‌.



http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-77b177d422.jpg


لاپــــــــــــه‌ری درۆ،،،

یه‌کێکه‌ له‌ ناشرینترین لاپه‌ره‌کانی ژیانی مرۆڤایه‌تی ، ئه‌م لاپه‌ره‌یه‌ پرێتی له‌ وشه‌ی بێ مانا و بێ نرخ و شتی ناشرین له‌ ژیانی مرۆڤه‌کاندا،درۆ له‌ ناوی ئه‌بات هه‌موو چاکه‌یه‌ک له‌ نێوان مرۆڤه‌کاندا، درۆ جوانترین ماناکانی ژیان ناشرین ئه‌کات، ئه‌م رفتاره‌ له‌ خۆت دوور بخه‌ره‌وه‌ چونکه‌ که‌سانی هه‌ڵگری ئه‌م ره‌فتارانه‌ که‌سانی نامۆن له‌ نێو کۆمه‌ڵگه‌دا ، خۆشه‌ویست نین و به‌ چاوێکی نزمه‌وه‌ سه‌یر ده‌کرێن ،،
له‌ ژیاندا تا بۆتان ده‌کرێت مه‌یه‌ڵن لاپه‌ره‌ی ته‌منتان به‌م جۆره‌ ره‌فتاره‌ پر بکه‌نه‌وه‌ ،،،،





http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-ea2ed5f545.jpg



لاپــــه‌ری زوڵــــم کـــــردن....

ئه‌م لاپه‌ره‌یه‌ ره‌نگی ره‌شه‌ ، له‌گه‌ڵ هیچ ویژدانێکی مرۆڤایه‌تیدا ناگونجێت ، زوڵم کردن خویه‌کی شه‌یتانانه‌یه‌ که‌ له‌نێو دڵی مرۆڤه‌کاندا ده‌روێت، لاپه‌ره‌یه‌که‌ نوسینه‌کانی ره‌نگه‌ جوانه‌کانی ژیانی مرۆڤایه‌تی ده‌گۆرێت به‌ ناشرینترین ره‌نگ،




http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-d3dcea7508.jpg


لاپـــه‌ره‌ی بــه‌خـیـلــی(حــه‌ســـودی)بــــردن،،،

لاپه‌ره‌یه‌کی لاوازی ژایانی مرۆڤه‌کان ، هیچ دێرێکی جوان به‌دی ناکه‌یت له‌ نێو ئه‌م لاپه‌ره‌یدا، خاوه‌نی که‌سایه‌تی خۆت نیت هه‌رده‌م چاوت هه‌ڵ نایه‌ت به‌ که‌ سانی تر ، لاپه‌ره‌ی به‌خیلی بردن له‌ ژیانی مرۆڤه‌کاندا مانای ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌م جۆره‌ که‌سانه‌ هیچ له‌ مانای ژیان نه‌گه‌یشتون له‌ ژیانی که‌سانی دیه‌وه‌ ده‌رواننه‌ ژیانی خۆیان که‌ ئه‌مش هیچ کات نابێت جێگه‌ی خۆشگوزه‌رانی بۆ خۆدی خۆت، به‌م ره‌فتاره‌ت زوڵم له‌ خۆت ده‌که‌یت و وه‌ خۆت ون ده‌که‌یت وه‌ هیچ کات بیر له‌ بوونی خۆت ناکه‌یته‌وه‌ ،






به‌ ئاواتی خۆشگوزه‌رانیم بۆ هه‌موو لایه‌ک ، به‌ هیوای ژیانێکی راستگۆیانه‌ بۆ هه‌موو مرۆڤه‌کان ،
به‌ هیوای بوونی زه‌رده‌خه‌نه‌ له‌ سه‌ر لێوی هه‌موو که‌سێک له‌ ژیاندا،،
له‌ خۆشیدا بن  هه‌رده‌م ،،،،،





ئـــــــــــامــــــــــــاده‌ کــــــردنـــــــــی : یــــــــــادگــــــــــار،،،
تـــــــایـــــبـــــــــه‌ت بــــــــــه‌ یــــــانــــــــه‌ی کـــــــوردژیـــــــن ،،،


Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-09-21 21:41:37

✿AsiNat✿
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: ❤سلــێـمانـی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-11
په‌یامه‌كان: 1559
WindowsXPMSIE7

Re: لاپـــــه‌ره‌کــــانــــی ژیـــــان...

راستگۆیی سپێتییه‌ له‌ دونیایه‌ جوانی دا ،،،خۆرێكه‌ به‌رده‌وام ڕوناكی زیاتر و زیاتر په‌خش ئه‌كات ،،،
ئاسوده‌ییه‌كه‌ به‌رده‌وام نزیكت ئه‌كاته‌وه‌ له‌كه‌ناری گه‌وره‌یی و ئه‌تگه‌یه‌نێته‌ ده‌ریاكانی خۆشگوزه‌رانی ...


*********************************
****************


خۆشه‌ویستی به‌رده‌وام هه‌نگاوه‌كان به‌كه‌شتی ڕۆحێتی ئه‌بات بۆ شارێك پڕ له‌ ئارامی و خه‌نده‌ ،،،
له‌گه‌ڵ نیشته‌جێ بوونیان چه‌ندان ده‌نگ له‌ نوێبوونه‌وه‌ی خۆشه‌ویستییه‌كی دی بۆ كۆتا ئه‌خوڵقێنن ...


*********************************
****************


له‌هه‌ركوی ئه‌بینی ڕه‌نگێك له‌ گشت ڕه‌زامه‌ندێكان دێت په‌ڕه‌یه‌ك له‌ ئاسوده‌یت بۆ دێنێت و ئه‌تداتێ ،،،
ئیدی وه‌رگرتنی له‌ ده‌سته‌كانی خۆماندایه‌ ،،كه‌له‌پچه‌كانی ده‌ستت بشكێنه‌،ڕه‌زامه‌ندی بژیه‌نه‌ ...


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-9f130a78a6.gif

درۆ  گشت هیواكان به‌بێ ویست له‌ ژورێكی تاریكدا له‌سێداره‌ئه‌دات و ده‌نگه‌كان كپ ئه‌كات ،،،
ئیدی له‌په‌ڕه‌ ڕه‌شه‌كاندا ناوت بۆ نائارامی ئه‌نوسێ و به‌رده‌وام له‌ژیانێكی پڕ دڕكا ئه‌ژیت ...


*********************************
****************


قه‌ت هه‌وڵمه‌ده‌ كه‌مترین زوڵم بكیه‌یت له‌كه‌ناری مرۆڤه‌كاندا ،،، چون به‌رله‌وه‌ی زوڵم  له‌ مرۆڤێ بكه‌ی
ئه‌وه‌ بزانه‌ كه‌ چه‌نده‌ها زوڵمت له‌ خۆت كردووه‌و به‌رده‌وام بۆ هه‌میشه‌ به‌ كه‌سایه‌تیته‌وه‌ئه‌بێت ...


*********************************
****************


حه‌سود مه‌به‌ تا گه‌ره‌ترین ده‌ستكه‌وت به‌ده‌ست بێنیت ،، تا له‌ڕۆشتنت له‌ شه‌وی تاریكدا چرایه‌كت
له‌ ڕوناكی پێ نه‌بێت و هێشتاش بكه‌ویته‌ ناو گۆمێك له‌ تاریكی یه‌كی دی كه‌ خۆت خوڵقاندووته‌ ...


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-9f130a78a6.gif

ده‌سته‌كانت خۆش هاوڕێم ،،به‌ڕاستی بابه‌ته‌كه‌ت زۆر جوانه‌ و سه‌رنج ڕاكێشه‌ ،، ماندونه‌بیت ،،،
پێمخۆشبوو به‌م شێوه‌ به‌ژداری بابه‌ته‌كه‌ت بم هیوامه‌ قبوڵبێت ،، ببوره‌ ،،
ئه‌خوازم هه‌میشه‌ ته‌ندروست باش و به‌خته‌وه‌ربیت له‌ ژیانتا اینشاالله‌ هاوڕێكه‌م .


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-9f130a78a6.gif

Kurdzhin

❤:✿سُـــبْــحَـــانَ اللهِ وَبِــحْــــمــــدِهْ❤:✿
❤:✿سُــبْـــحَـــانَ اللهِ الــعًــظِـــيــــمْ❤:✿


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-92dc455286.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-09-22 06:54:15

پــــــرژه‌
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-28
دواترین سه‌ردان: 2013-09-04
په‌یامه‌كان: 731
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: لاپـــــه‌ره‌کــــانــــی ژیـــــان...

ده‌ستوو په‌نجه‌ ره‌نگینه‌کانت خۆش بێت مامه‌ یادگار سه‌رکه‌وتوو بیت
به‌راستی بابه‌تێکی جوانه‌ 8

Kurdzhin
http://i43.tinypic.com/3hkx2.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-09-22 13:52:04

؟دنـــا ؟
کازیوەی یانە
شوێن: ♥ ســلێمانی دڵ♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-11
دواترین سه‌ردان: 2014-02-23
په‌یامه‌كان: 1483
WindowsVistaFirefox

Re: لاپـــــه‌ره‌کــــانــــی ژیـــــان...

بابەتەکات زۆر جوانە!
سەرکەوتوبیت بابەتەکەت زۆر جوانە
لاپەرەکانی ژیان هەمویان زۆر جوانن!!
لاپ-ەرەکانی ژیانیش ئەکریت هەتا بتوانین لە خۆمانی دوربخەینە باهەر نرخیک بووە
ئەرکرێت خۆمان بەو لاپەرەنەی ژیان خۆم خۆش بەخوت کامەران بکەین  ..ئەگار لاپەراکانی ژیان نەبوویە
ئەوا ژیان جوان ئخۆشەویست نە ئەبوو لەلای مرۆڤەکان سەرکەوتوبیت

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-2830f3b407.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-09-22 13:57:43

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsXPSafari

Re: لاپـــــه‌ره‌کــــانــــی ژیـــــان...

ده‌سته‌کانت خۆش بێت هاوڕێ و برای به‌ڕێزم کاکه‌ یادگار گیان
به‌راستی بابه‌تێکی زۆر جوانت نوسیوه‌ و ئاماده‌کردووه‌
به‌راستی بابه‌تێکه‌ زۆر گرنگه‌ و زۆر پێویسته‌
هه‌رسه‌رکه‌وتوو بیت هاورێ گیان.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-09-22 14:45:00

نـــــــاز
فریشته‌ی ناز
شوێن: ♥سلێمانی♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-26
دواترین سه‌ردان: 2013-01-04
په‌یامه‌كان: 1569
WindowsMSIE7

Re: لاپـــــه‌ره‌کــــانــــی ژیـــــان...

ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاک یادگار گیان به‌راستی بابه‌ته‌که‌ت تابڵێی جوان و سه‌رنج راکێش بوو
هیوای به‌رده‌وامی و له‌ش ساخی بۆتۆ کاکه‌ گیان ...

Kurdzhin

1i feel lucky every day , when iam with YOU

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2010-09-22 15:18:47

شازه‌
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-16
دواترین سه‌ردان: 2013-08-03
په‌یامه‌كان: 1363
WindowsXPMSIE7

Re: لاپـــــه‌ره‌کــــانــــی ژیـــــان...

dasta kant xosh  bet ,, xwai gawraaw  mandw bonat
ba xirw taqwa bo hsab bkat

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2010-09-23 11:15:57

chraxan
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-24
دواترین سه‌ردان: 2013-08-20
په‌یامه‌كان: 1078
WindowsXPMSIE7

Re: لاپـــــه‌ره‌کــــانــــی ژیـــــان...

ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاک یادگار
بابةتةكةت زؤرجوان و سه‌رنج راکێش بوو
هیوای له‌ش ساخی و تةمةن دريزيت بؤ ئةخوازم

Kurdzhin
گەورەترین هەڵە کە لەلایەن زۆرینەی مرۆڤەکانەوە دەکرێت ئەوەیە :
تەنها گوێ لە نیوەی دەگرن، لە چارەكێکی تێدەگەن و دوو ئەوەندەش قسەدەکەن !!!!!! "

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2010-09-23 18:55:15

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: لاپـــــه‌ره‌کــــانــــی ژیـــــان...

کاک یادگار خۆزگه‌ کات هه‌بوایه‌و دانیشتمایه‌ هه‌مووکات بابه‌ته‌کانی تۆم بخوێندایه‌ته‌وه‌،،
چونکه‌ له‌ کاتی خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانتدا هه‌ستێیکی تایبه‌ت به‌ خوینه‌ت ئه‌به‌خشیت،،
به‌به‌ته‌که‌ت به‌ جوانترین شیوه‌ رازاندووه‌ته‌وه‌..
سه‌رکه‌وتوو و ته‌مه‌ن دریژ بیت،،هیوادارم کوردژین بێ به‌ش نه‌که‌یت له‌ بانه‌ته‌ جوانه‌کانت...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2010-09-23 19:22:14

Glenakam
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-28
دواترین سه‌ردان: 2014-02-13
په‌یامه‌كان: 567
WindowsXPMSIE7

Re: لاپـــــه‌ره‌کــــانــــی ژیـــــان...

ده‌ستت خۆش بێت کاکه‌ یادگار گیان
ماندوو نه‌بیت بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌و بابه‌ته‌ به‌ سوده‌ و پڕ ماناییه‌.
هه‌ر سێ وشه‌ی یاخود خه‌سله‌ته‌کانی(خۆشه‌یستی،ڕاسگۆیی،ڕه‌زامه‌ندیی)
هه‌رسێکیان سێ ووشه‌ی جوان و به‌ به‌هان زۆربه‌مان هه‌وڵی بۆ ئه‌یه‌ییه‌ن که‌ تیاماندا مه‌وجوود بێت.
به‌ دڵنیاییه‌وه‌ هه‌رکه‌سێک ناخێکی پاک و ڕاستگۆی هه‌بێت بێگومان که‌سێکی سه‌رکه‌وتو و ئاسوده‌ به‌خته‌وه‌ر ئه‌بێت له‌ ژیاندا.
دوباره‌ ده‌سته‌کانت خۆس بێت و سه‌رکه‌وتوو بیت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2010-09-23 20:08:19

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: لاپـــــه‌ره‌کــــانــــی ژیـــــان...

دسته‌كانت خۆش وماندوو نه‌بیت هه‌ساره‌ی سیوه‌یل
به‌ڕاستی ئاماژه‌ت به‌چه‌ند په‌ڕه‌یه‌كی هه‌ستیارو دیاری ژیان كردووه‌
به‌جوانی ڕوونكراوه‌ته‌وه‌..
ئه‌خوازم هه‌میشه‌ تواناكانت وه‌ك ئاوی زه‌ریاكان نه‌بڕاوه‌ بێت و
تینیۆتی ژیانمان به‌و بابه‌ته‌ پڕ مانایه‌ت له‌زه‌ریای تواناكانت بشكێنیت
هه‌رژی بڵێم له‌سه‌ر جوانی بابه‌ته‌كه‌ت هیچم نه‌وتووه‌....
ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت خوای گه‌وره‌ سه‌ركه‌وتوو سه‌رفه‌رازت بكات له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیانداو
له‌ئێمه‌ت دانه‌بڕێت

Kurdzhin

زیره‌کی سنوری هه‌یه‌،،به‌ڵام هیچ سنورێک نیه‌ بۆ بێ ئه‌قڵی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#12 2010-09-24 13:24:04

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: لاپـــــه‌ره‌کــــانــــی ژیـــــان...

ڤیان گیان زۆر  زۆر سوپاس بۆ ئه‌و به‌شدارییه‌ جوانه‌ت و بۆ ئه‌و وته‌ جوانانه‌ت
به‌ په‌یامه‌که‌ی به‌رێزتان بابه‌ته‌که‌ی ئێمه‌ روویه‌کی تری جوانی پێ به‌خشیوه‌
زۆر زۆر له‌ جێگای خۆیه‌تی ده‌ربرینه‌کانت ،
ئه‌خوازم له‌ ژیاندا که‌سێکی له‌ راده‌ (راستگۆ و ره‌زامه‌ند و خۆشه‌ویست )‌ بیت به‌رامبه‌ر به‌ هه‌موو مرۆڤه‌کان
نوسیه‌نکانی به‌رێزتان له‌م بابه‌تدا زۆر له‌ نوسینی بابه‌ته‌که‌ی خۆم پێ جوانتره‌ ،
زۆر خۆشهاڵ بووم به‌ بینینی په‌یامه‌ جوانه‌که‌ت
خۆشهاڵ بووم که‌ بابه‌ته‌که‌ جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی تۆی به‌رێز بوو
له‌ش ساغ و ته‌مه‌ن درێژ و سه‌رکه‌وتوو بیت له‌سه‌رجه‌م کاروباره‌کانی ژیانتدا ،،
هه‌رده‌م له‌ خۆشی ژیاندا بیت هاورێی گیان ،،،،
کاتت پر له‌ خۆشی بێت...




کوکو گیان زۆر سوپاس به‌ قوربان بۆ به‌شداریه‌که‌ت ئه‌زیزم
ده‌ستت خۆش بێت هاورێێ گیان چاوت جوانه‌ بۆیه‌ بابه‌ته‌که‌ به‌ جوانی ده‌بینیت ..
هه‌رده‌م له‌ خۆشیدا بیت هاورێێم ..




دنـــــــــــا گیان زۆر زۆه‌ سوپاس هاورێێ گیان بۆ به‌شداریه‌که‌ت له‌م بابه‌ته‌دا
خۆشهاڵم به‌ ناردنی په‌یامه‌که‌ت ده‌ستت خۆش بێت هاورێێ به‌رێزه‌که‌م
خۆشهاڵم که‌ بابه‌ته‌که‌ جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی بو لای تۆی به‌رێز،
له‌ش ساغ و ته‌ندروست بیت له‌ ژیاندا،،
هه‌رده‌م له‌ خۆشیدا بیت هاورێێ گیان،،




موسلیم  گیان زۆر سوپاس به‌ قوربان بۆ به‌شدارییه‌که‌ت له‌م بابه‌ته‌دا
ده‌ستت خۆش بێت بۆ ناردنی په‌یامه‌که‌ت
خۆشهاڵ بووم به‌ به‌شداری به‌رێزتان له‌م بابه‌ته‌دا..




کچه‌ وردیله‌ گیان زۆر سوپاس به‌ وقربان بۆ به‌شدارییه‌ جوانه‌که‌ت
خۆشهاڵ بووم که‌ بابه‌ته‌که‌ جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی تۆی به‌رێز بوو
ده‌سته‌کانت خۆش بێت بۆ ناردنی په‌یامه‌ رازاوه‌که‌ت..
ته‌مه‌ن درێژ بیت و له‌ش ساغ بیت له‌ ژیاندا..
هه‌رده‌م له‌ خۆشیدا بیت...




یه‌لدز گیان زۆر سوپاس به‌ قوربان بۆ به‌شداریه‌که‌ت ئه‌زیزم
ده‌ستت خۆش بێت هاورێێ گیان ..
هه‌رده‌م له‌ خۆشیدا بیت هاورێێم ..




ره‌ییان تاقانه‌  گیان زۆر سوپاس به‌ قوربان بۆ به‌شداریه‌که‌ت ئه‌زیزم
ده‌ستت خۆش بێت هاورێێ گیان چاوت جوانه‌ بۆیه‌ بابه‌ته‌که‌ به‌ جوانی ده‌بینیت ..
هه‌رده‌م له‌ خۆشیدا بیت هاورێێم ..




زۆر سوپاس سۆزی گیان بۆ ناردنی ئه‌و په‌یامه‌ جوانه‌ت ده‌ستت خۆش بێت به‌ قوربان
هه‌میشه‌ خۆشهاڵم به‌ بینینی په‌یامه‌کانت له‌ نێو بابه‌ته‌کانمدا هاورێێ به‌رێزه‌که‌م
خۆشهاڵم که‌ بابه‌ته‌که‌ جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی بووه‌ له‌ لای تۆی به‌رێز.
زۆر سوپاس بۆ ده‌ربرینی ئه‌و هه‌سته‌ جوانه‌ت به‌ قوربان ،،،
ته‌مه‌ن درێژ بیت و له‌ش ساغ بیت له‌ ژیاندا هاورێێ گیان،،،
هه‌رده‌م له‌ خۆشیدا بییت هاورێێکه‌م..




زۆر سوپاس گلێنه‌که‌م بۆ به‌شداریه‌ پر له‌ جوانییه‌که‌ت
ئه‌خوازم هه‌میشه‌ له‌ ژیاندا که‌سێکی (راستگۆ و خۆشه‌ویست و ره‌زامه‌ند )،
‌ بیت و هه‌رگیز هیچ که‌سێک له‌ به‌رێزتان عاجز نه‌بێت
خۆشهاڵ بووم به‌ بینینی په‌یامه‌ جوانه‌که‌ت له‌ نێو ئه‌م بابه‌ته‌دا
ته‌مه‌ن درێژ و له‌ش ساغ بیت له‌ ژیاندا،،
هه‌رده‌م له‌ خۆشیدا بیت...




کوری گه‌رمێنه‌که‌م کاکه‌ مه‌ریوان باوه‌ نوری زۆر زۆر سوپاس ئازیزم بۆ به‌شداریه‌که‌ت،
براکه‌م که‌ی من هه‌ساره‌ی سوه‌یلم هاهاهاهاهاها
هه‌موو رۆژ وا لاتانم لێم بێزار بوونه‌ هاهاهاها..
چاوت ماچ ده‌که‌م برا خۆشه‌ویسته‌که‌م ،
خۆشهاڵم که‌ بابه‌ته‌که‌ جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی تۆی ئازیز بووه‌
ئازیزم نازانم چی بنوسم به‌رامبه‌ر به‌شدارییه‌ جوانه‌کانت،،
له‌ش ساغ و ته‌ندروست بیت ئه‌زیزم له‌ ژیاندا ،،
هه‌رده‌م له‌ خۆشی و شادی ژیاندا بیت هاوریی گیان..



له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#13 2010-09-24 21:46:18

Nigar
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: Pirmam
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-10-13
په‌یامه‌كان: 2407
WindowsXPFirefox

Re: لاپـــــه‌ره‌کــــانــــی ژیـــــان...

dest n xosh bet be rasti babateki zor zor jwana her sarkew to bin le jiyanetan

Kurdzhin
(ھیچ سەرینێک لە کۆشی دایک نەرمتر نیە ، ھیچ گولێک لە دەمی دایک جوانتر نیە ) نیگــــــــــــار 

کــوردژیــن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#14 2010-09-25 11:16:15

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: لاپـــــه‌ره‌کــــانــــی ژیـــــان...

Nigar   گیان زۆر سوپاس به‌ قوربان بۆ به‌شداریه‌که‌ت ئه‌زیزم
ده‌ستت خۆش بێت هاورێێ گیان چاوت جوانه‌ بۆیه‌ بابه‌ته‌که‌ به‌ جوانی ده‌بینیت ..
هه‌رده‌م له‌ خۆشیدا بیت هاورێێم ..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#15 2010-09-25 12:57:23

*HawNaz*
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2013-09-11
په‌یامه‌كان: 1168
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: لاپـــــه‌ره‌کــــانــــی ژیـــــان...

ده‌ستته‌کانت خۆش بێت هاورێ ئازیزه‌که‌م
به‌راستی که‌ سه‌ردێری بابه‌ته‌که‌تم بینی وتم له‌ ئێستاوه‌ دیاره‌ بابه‌ته‌که‌ زۆر جوانه‌
به‌راستی باباتێکی زۆر زۆر جوان و سه‌رنج راکێشه‌
وشه‌کانی ناو لاپه‌ره‌کانی ژیان هه‌موو گوزراشت بوو له‌ ناخی ئه‌م ژیانه‌
دوباره‌ و هه‌زاران باره‌ ده‌سته‌کانت خۆش بێت هاورێیه‌که‌م
سه‌رکه‌وتوبیت و به‌رده‌وام بیت له‌ کاره‌ جوانه‌کانت کاکه‌  یادگار گیان ..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#16 2010-09-26 20:11:54

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: لاپـــــه‌ره‌کــــانــــی ژیـــــان...

هـــــاونـــــاز گیان زۆر زۆر سوپاس هاورێێ گیان بۆ به‌شداریه‌که‌ت له‌م بابه‌ته‌دا
خۆشهاڵم به‌ ناردنی په‌یامه‌که‌ت ده‌ستت خۆش بێت هاورێێ به‌رێزه‌که‌م
خۆشهاڵم که‌ بابه‌ته‌که‌ جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی بو لای تۆی به‌رێز،
له‌ش ساغ و ته‌ندروست بیت له‌ ژیاندا،،
هه‌رده‌م له‌ خۆشیدا بیت هاورێێ گیان،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#17 2010-10-04 17:20:34

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsFirefox

Re: لاپـــــه‌ره‌کــــانــــی ژیـــــان...

حه‌سودی پیسترینیانه‌ ده‌سته‌کانت خۆشبێت کاکه‌ یادگار بابه‌تێکی زۆۆۆۆر جوان بووو

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#18 2010-10-05 18:27:48

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: لاپـــــه‌ره‌کــــانــــی ژیـــــان...

tina  گیان زۆر سوپاس به‌ قوربان بۆ به‌شدارییه‌که‌ت له‌م بابه‌ته‌دا
ده‌ستت خۆش بێت بۆ ناردنی په‌یامه‌که‌ت
خۆشهاڵ بووم به‌ به‌شداری به‌رێزتان له‌م بابه‌ته‌دا..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#19 2010-10-05 22:07:49

arabawanory
جوانەمەرگ
شوێن: گرمیان/باوه‌نور
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-26
دواترین سه‌ردان: 2012-04-22
په‌یامه‌كان: 571
WindowsFirefox

Re: لاپـــــه‌ره‌کــــانــــی ژیـــــان...

ده‌سته‌كانت خۆشبێت برام گیان به‌ڕاستی زۆر جوانن
به‌ڵام كاك یادگار لاپه‌ره‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می بابه‌ته‌كه‌تم زۆر پێ جوانه‌
سه‌ركه‌وتوو بیت

Kurdzhin
این چه‌ جهانیست كه‌ نوشیدن می نارواست؟
این چه‌ بهشت يست در آن خوردن گندم ختاست؟!!!
اين جفـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــاست

                      ئـــــــــــاره‌ بـــــاوه‌نــــووری

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#20 2010-10-06 16:02:55

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: لاپـــــه‌ره‌کــــانــــی ژیـــــان...

ئـــــــــــارا  گیان زۆر زۆر سوپاس هاورێێ گیان بۆ به‌شداریه‌که‌ت له‌م بابه‌ته‌دا
خۆشهاڵم به‌ ناردنی په‌یامه‌که‌ت ده‌ستت خۆش بێت هاورێێ به‌رێزه‌که‌م
خۆشهاڵم که‌ بابه‌ته‌که‌ جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی بو لای تۆی به‌رێز،
له‌ش ساغ و ته‌ندروست بیت له‌ ژیاندا،،
هه‌رده‌م له‌ خۆشیدا بیت هاورێێ گیان،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net