.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1










خــــــۆشـــــــهویســــتــــیـــهك پــــڕه لـــــه ئـــــاســــودهی فــــرمــــێــــســــــــك . . . 
******************
********
(عبدلعزی المزانی)كه‌سایه‌تییه‌كه له بارودۆخیكی ناهه‌مواردا ده‌ژیا ، به‌ڵام توانی به‌رده‌وام بێێت له‌سه‌ر پابه‌ندی بهئاینهوهو په‌یڕه‌وكردنی موحیبهتهكانی خالقی ، له‌سه‌رده‌می منداڵی‌دا باوك و دایكی مردون و مامی به‌خێوی كردووه ، كهدهوڵهمهند بووهوزۆریش خۆشی ویستووه‌و به‌رده‌وام هه‌چی بوتایه بێ دڵی نه‌ئه‌كرد ،،ئیدی گه‌وره ئه‌بێت وئه‌بێت 16 ساڵ، كه‌ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كارییه ،له‌م ته‌مه‌نه‌دا زۆر نازداربوو وه سامانیكی زۆری له‌به‌رده‌ست دابوو ، هه‌میشه جل و به‌رگی جوانی له‌به‌ردابوو ،ته‌نانه‌ت ڕازی نه‌بوو هیچ كات جلوبه‌رگێ له‌به‌ربكات كهلهناوخۆدا دروستكرابێت ، به‌ڵكو له‌ده‌ره‌وه بۆیان ئه‌هێنا، چه‌ند ئه‌سپی چاكی هه‌بوو ،، ئهوڕۆژگارهش كاتی كۆچ كردنی هاوه‌ڵان بووه بۆ مه‌دینه بێگومان خه‌ڵكه‌كه‌ش بتپه‌رست بوون ...
جابهدیداری هه‌ندێكیان شاد ده‌بێت ، وه قسه‌و مامه‌ڵه‌و ڕه‌فتاره‌كانیان كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ری و موسوڵمان ده‌بێت و ژیانی به‌ته‌واوه‌تی ئه‌گۆڕێت ... ،ئیتر ڕۆژانه هه‌ر هاوه‌ڵێكی ببینیایه كه كۆچیدهكرد دوای لێ ئه‌كرد كهپهلهنهكات تا هه‌ندێك قورئانی بۆ بخوێنێت ده‌یوت ئه‌مه‌وێت ئایه‌تێكی تازه له قورئان له‌به‌ربكه‌م !!
بیربكه‌نه‌وه بزانن چۆن قورئان فێربووه له هاوه‌ڵانه‌وه،،ئه‌وان په‌له‌یان بووه‌و ترساون كهقوڕهیش بیانگاتێ .ئه‌وسائیتر خۆشه‌ویستی ماڵ و دونیا‌و ڕابواردن له دڵ و ده‌روونیدا هه‌ڵكه‌نرا ،، هه‌ربۆیه ده‌یویست زیاتر له خوانزیك بێته‌وه ،،ڕۆژێك یه‌كیك له هاوه‌ڵان پیی وت :تۆچی ده‌كه‌یت لێره ؟، وه‌ره كۆچ بكه بۆ مه‌دینه ، ئه‌ویش وتی :باشه واز له مامم بهێنم ؟من ده‌مه‌وێت كۆچ نه‌كه‌م تا مامیشم بانگ ئه‌كه‌م بۆ ئه‌م خیره ، سێ ساڵ مایه‌وه له‌نێو ئه‌و بت په‌رستانه به‌بێ هاوه‌ڵ و هاوده‌م ...،،دهچووبۆبیابان دوورئهكهوتهوهتا نه‌یبینن ،نویژی ئهكردولهخوادهپاڕایهوه و عیباده‌تی ئه‌كرد ، هه‌مووڕۆژێك به‌مامی ئه‌وت :مامه من بیستومه (محمد) ناوێك په‌یدا بووه و ئاوا‌و ئاوا ده‌ڵیت ،،هه‌ندێك قورئانی بۆ مامی خوینده‌وه به‌ڵام مامی هه‌ر جوێنی پێ ئه‌دا ،ئابه‌و شێوه سێ ساڵی برده سه‌ر ،كه‌واته ئه‌وه‌ی خۆگربیت ئه‌توانێ كاری گه‌وره‌بكات ... ، تا سه‌رئه‌نجام نا‌ئومێد بوو،ڕۆژیك چووه نزیكی مامی و وتی : مامه تۆ منت زۆر دواخست له پێخه‌مبه‌ری خوا (ص)،من ئیتر له‌مه‌زیاتر له‌وزاته دووربم ،وه من بڕوام هیناوه جگه له(الله)خوایه‌كی تر نی یه كه‌شایسته‌ی په‌رستن بێت ،وه محمدیش ڕه‌وانه‌كراوی خوایه ،بڕیارم داوه كۆچ بكه‌م بۆلای ،ئه‌گه‌ر پێكه‌وه بچین زۆر خۆشحاڵ ئه‌بم !!
كه‌چی مامی وتی :ئه‌گه‌ر ههربڕیارت داوه موسوڵمان بیت ئه‌وا من ههمووشتهكانت لێ ئه‌سه‌نمه‌وه!!
جارێ بڕۆ دوو ئه‌سپه‌كه بێنه ... ، ئه‌ویش وتی : من لهوانهنیم كه ئه‌وشتانه دوورم بخه‌نه‌وه له خوا‌و پێخهمبهرهكهی (ص) !! و ئه‌وه‌یه دامه‌زراوی و ڕاست ڕه‌وی و خۆگری .. ، مامی هه‌ستایه سهرپێو بڕوای نه‌ده‌كرد بۆیه وتی :ئه‌گه‌ر ئاوا سوربیت پۆشاكه كانیشت له‌به‌ردا ئه‌دڕێنم ..، ئیدی هه‌موو جله‌كانی له‌به‌ردا پارچه پارچه كرد ، ئیدی ئه‌و ههربڕیاری دابوو كه كۆچ بكات بۆیه پارچه‌یه‌ك لبادی په‌یداكردوو كردی به دوو پارچه‌وه‌و خۆی پێ داپۆشی ، وه‌كو پۆشاكی ئیحرام ...
به‌ڵێ كۆچی كردوو خۆی گه‌یانده خزمه‌تی پێخه‌مبه‌ری خوا (ص)،پاشان پێخه‌مبه‌ر (ص) پرسی : تۆ كێیت ؟! ،
دیاره ئه‌وه یه‌كه‌م جاره به‌خزمه‌تی بگات به‌ڵام په‌روه‌رده‌ی قورئان كاری گه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ری ، خۆتا ئه‌و كاته‌ش به خزمه‌ت پیخهمبهر (ص) نه‌گه‌یشتبوو وتی :من به‌نده‌یه‌كم ... فه‌رموی : ئه‌ی بۆ ئه‌وه‌ت له‌به‌ردایه ؟،وتی : مامم ئاوای لێكردووم (به‌سه‌رهاته‌كه‌ی هه‌مووی بۆگێڕایه‌وه)وتیشی : من به‌خزمه‌ت گه‌شتنی تۆم هه‌ڵبژاردووه ئه‌ی پیخهمبهری خوا،،ئه‌ویش فه‌رموی تۆ له‌م ڕۆوه عهبدنیت تۆ عبدالله یت خاوه‌ن دووپارچه لبادهكه!!
دڵنیابه خوای گه‌وره له‌باتی ئه‌وانه كۆشك و ته‌لاری به‌هه‌شت و چهندههاپۆشاكی تایبه‌تی بۆئامادهكردوویت هه‌رچی له‌به‌رده‌كه‌یت و بۆ چ سه‌یرانگایه‌ك ئهچیتو چی ئه‌خۆیت له‌وێ ئازادیت ... ،، ئه‌وسا ئیتر له‌خزمه‌تی پێخهمبهردا (ص) مایه‌وه،به‌ڵام له‌ته‌مه‌نی (23)ساڵیدا له‌كاتی خه‌زه‌ی (ته‌بووك) مردن یه‌خه‌ی پێگرت ....
(عبدوڵڵای كوڕی مه‌سعود )به‌سه‌رهاتی مردنه‌كه‌ی باس ده‌كات و ده‌ڵێت :من له‌سه‌رما خۆم گرمۆڵه كردبوو له‌شه‌وێكی زۆر تاریكدا ،گوێم له‌ده‌نگی هه‌ڵكه‌ندنی چاڵیك بوو ،پێم سه‌یر بوو به‌م شه‌وه كێ یه چاڵ ههڵئهكهنێت ، سه‌یری جێگه‌گه‌ی پێخه‌مبه‌رم(ص) كرد نه‌مدی ،سه‌یری جێگه‌كه‌ی (ئه‌بووبه‌كر و عمرم كرد )كرد نه‌مبینین ،تروسكاییهكم بهدیكردو چوم سه‌یرم كرد هه‌ردووكیان به‌دیار پێخهمبهرهوه(ص)وه‌ستاون و ئه‌و چاڵه‌كه ههڵئهكهنێت ... ،منیش وتم :ئه‌ی پێخه‌مبه‌ری خوائهوه چی ئه‌كه‌ی ؟؟ ،سه‌ری بهرزكردهوهوچاوهكانی ئه‌سرینی لێده‌باری وفهرمویی(ذی البجادین)وه‌فاتی كرد !!
بیربكه‌ره‌وه له‌و ههمووخۆشهویستییهی پێخه‌مبه‌ر(ص)بۆ لاوێكی دامه‌زرا و دیندار!!
سه‌یرێكی ئه‌بوبه‌كر و عمرم كرد‌و وتم : سه‌یره ئێوه وه‌ستاون پێخه‌مبه‌ر(ص)گۆڕ ههڵئهكهنێت ؟!
ئه‌بوبه‌كر وتی :پێخه‌مبه‌ر (ص)ده‌فه‌رموێت :ده‌بێت هه‌ر خۆم گۆڕه‌كه‌ی بۆ هه‌ڵكه‌نم ...
كهگۆڕهكه ئامادهبووپێخهمبهر (ص)فه‌رموی :ده‌ی جه‌سته‌ی براكه‌تان بێنن...كهدایانه ده‌ستی،فه‌رموی:هێواش و له‌سه‌رخۆبن له‌گه‌ڵ براكهتاندا!!!هێواش و له‌سه‌رخۆ و بهسۆزبن ،ئه‌وسا پێخه‌مبه‌ر (ص)له‌باوه‌شی گرتوو ئه‌سرینی چاوه‌كانی هێمن هێمن كه‌وته سه‌ر كفنه‌كه‌ی و خستییه ناو گۆڕه‌كه‌ی ......،،،، پاشان ده‌سته‌كانی به‌رز كرده‌وه بۆ ئاسمان و فه‌رموی : خوایه من لێی ڕازیم ، ده‌تۆش لێی ڕازی به ،،وه قورئان خوێن بوو وه پێخه‌مبه‌ری خواشی خۆشده‌ویست ،،بۆیه خوایه لێی خۆشبه ... ،،پاشان به‌یه‌كجاری نێژرا و ماڵئاوای له‌م ژیانه كرد. 
* * * نـــــوســــیـــــنـــــی : ڤــــــــیــــــــان * * *
* * * ڕۆحـــــێــــــكــــی دی بـــــۆكـــــوردژیــــــــن * * *
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن Viyan (2010-09-22 08:28:10)

❤:✿سُـــبْــحَـــانَ اللهِ وَبِــحْــــمــــدِهْ❤:✿
❤:✿سُــبْـــحَـــانَ اللهِ الــعًــظِـــيــــمْ❤:✿
له‌سه‌ر هێڵ نییه








داده ڤیان ده‌سته‌کانت خۆش بێت بۆ نووسینی ئه‌م بابه‌ته
به‌راستی پڕ په‌نده و جێگه‌ی وه‌رگرتنی په‌نده لێی ، وه‌زۆر کاریگه‌ره
خوا پاداشتی به‌خێرت بداته‌وه و ده‌سته‌کات خۆش بێت بۆبابه‌ته رهنگینهکانت
هه‌رسه‌رکه‌وتوو و به‌خته‌وه‌ر و شاد بیت.
ته‌نها شتێک هاورێ گیان ئه‌ویش قه‌باره‌ی فۆنته‌که‌ت گه‌وره بکردایه خۆشتر ئه‌بوو بۆخوێندنه‌وه.
له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌سته‌كانی تۆش خۆش گیان ،،مه‌منون بۆپهیامت ،،،
سوپاس بۆ هه‌ستت ،،هیوام به‌خته‌وه‌ریته هه‌میشه.
**********************
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
