❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هه‌ڵبژێردراوانی یه‌كه‌مین فیستیڤاڵی كورته‌ فیلمی هیمه‌ت له‌ مه‌هاباد

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-09-23 10:18:04

chraxan
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-24
دواترین سه‌ردان: 2013-08-20
په‌یامه‌كان: 1078
WindowsXPMSIE7

هه‌ڵبژێردراوانی یه‌كه‌مین فیستیڤاڵی كورته‌ فیلمی هیمه‌ت له‌ مه‌هاباد

هه‌ڵبژێردراوانی یه‌كه‌مین فیستیڤاڵی كورته‌ فیلمی هیمه‌ت له‌ مه‌هاباد دیاركران


PNA- مه‌نووچێهر جیهانی/ مه‌هاباد ـ هه‌ڵبژێردراوانی یه‌كه‌مین خولی فیستیڤاڵی كورته‌ فیلمی "هیمه‌ت" تایبه‌ت به‌ باشووری پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا له‌ شاری مه‌هاباد دیاركران.

به‌ پێی راپۆرتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ریی ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر، رێوڕه‌سمی كۆتایی یه‌كه‌مین خولی فیستیڤاڵی كورته‌ فیلمی "هیمه‌ت" كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ باشووری پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ 21ی سێپتێمبه‌ر له‌ هۆڵی ئامفی تێئاتری كۆمه‌ڵگه‌ی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری شارستانی مه‌هاباد به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ناوه‌ندی رادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنی مه‌هاباد و
ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی دایره‌كان و به‌رپرسانی فه‌رهه‌نگی و هونه‌رمه‌ندانی بواری سینه‌ما و ته‌له‌فیزیۆنی ناوچه‌كه‌ به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا 8 باشترین به‌رهه‌مه‌كان و هونه‌رمه‌ندانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌و فیستیڤاڵه‌ له‌ به‌شه‌ جۆاوجۆره‌كاندا دیاركران.

له‌و رێوڕه‌سمه‌دا به‌ پێی ده‌نگی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی فیستیڤاڵ كه‌ بریتی بوون له‌ هونه‌رمه‌ندانی سینه‌ماكار: ئیبراهیم سه‌عیدی، بایرام فه‌زلی و محه‌مه‌د كه‌ریمی ناوه‌كانی باشترین به‌رهه‌مه‌كان و سینه‌ماكارانی سه‌ركه‌وتووی به‌شه‌كانی فیلمی درامی، فیلمی دیكۆمێنتی و ئه‌نیمه‌یشێن دیاریی كران و ته‌ندیسی فیستیڤاڵ و له‌وحه‌ی رێزڵێنان و چه‌ندین خه‌ڵاتی تایبه‌تیان پێ به‌خشرا، به‌م شێوه‌یه‌:

له‌ به‌شی فیلمی درامیدا: ته‌ندیسی فیستیڤاڵ و دیپلۆمای شانازی و خه‌ڵاتی تایبه‌تی لێژنه‌ی ناوبژیوانان به‌ هۆی ئازایه‌تی له‌ گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكیدا به‌ خاتوو "منیره‌ كه‌ریمی ئه‌قده‌م" ده‌رهێنه‌ری كورته‌ فیلمی "ده‌زگا" پێشكه‌شكرا.

له‌ به‌شی فیلمی دیكۆمێنتیدا: ته‌ندیسی فیستیڤاڵ و دیپلۆمای شانازی و خه‌ڵاتی تایبه‌تی لێژنه‌ی ناوبژیوانان به‌ هۆی هه‌وڵدان بۆ ناساندنی كه‌سایه‌تییه‌ك و دابین كردنی كه‌ش و هه‌وایه‌كی خۆمانه‌ به‌ "ئومید به‌رجه‌سته‌" ده‌رهێنه‌ری فیلمی دیكۆمێنتی "سۆفی ره‌حمان" پێشكه‌شكرا.

له‌ به‌شی فیلمی ئه‌نیمه‌یشێندا: ته‌ندیسی فیستیڤاڵ و دیپلۆمای شانازی و خه‌ڵاتی باشترین ئه‌نیمه‌یشێن به‌ هۆی كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ ته‌كنیكی گونجاو به‌ "ناسر قه‌نبه‌ری" بۆ ئه‌نیمه‌یشێنی "ئه‌و داره‌ی كه‌ هه‌ڵات" پێشكه‌شكرا.

له‌ به‌شی لێكۆڵینه‌وه‌دا: لێژنه‌ی ناوبژیوانان وێڕای رێزگرتن له‌ خاتوو "پرشنگ به‌شیری" لێكۆڵه‌ری فیلمی "من اچ ای وی مسبت هستم"، ته‌ندیسی فیستیڤاڵ و دیپلۆمای شانازی و خه‌ڵاتی باشترین لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌ "نه‌جات مه‌ولوودی" بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی فیلمی دیكۆمێنتی "رازی مانه‌وه‌ی خاك" پێشكه‌شكرد.

له‌ به‌شی باشترین وێنه‌گرتنی سینه‌مادا به‌ پێی بڕیاری لێژنه‌ی ناوبژیوانان به‌ هۆی جیاوازییه‌كانی وێنه‌گرتنی به‌رهه‌م گه‌لی درامی و دیكۆمێنتی دوو خه‌ڵات پێشكه‌شكرا.

له‌ به‌شی باشترین وێنه‌گرتنی فیلمی دیكۆمێنتیدا وێڕای رێزگرتن له‌ "قادر ته‌هازاده‌" وێنه‌گری فیلمی دیكۆمێنتی "یاقووتی زاگرۆس"، ته‌ندیسی فیستیڤاڵ و دیپلۆمای شانازی و خه‌ڵاتی باشترین وێنه‌گرتنی فیلمی دیكۆمێنتی به‌ "خه‌لیل موهاجری" وێنه‌گری فیلمی دیكۆمێنتی "نه‌فه‌ر" پێشكه‌شكرا.

له‌ به‌شی باشترین وێنه‌گرتنی فیلمی درامیدا ته‌ندیسی فیستیڤاڵ و دیپلۆمای شانازی و خه‌ڵاتی باشترین وێنه‌گرتنی فیلمی درامی به‌ هۆی به‌كارهێنانی گونجاوی رووناكی، كۆمپۆزیسیۆن و تێكه‌ڵاویی پێكهاته‌ی شیاو له‌ گه‌ڵ بابه‌تی فیلم به‌ "كاوه‌ ده‌باغچی موكری" وێنه‌گری فیلمی درامی "جیاز" پێشكه‌شكرا.

له‌ به‌شی ده‌رهێنانیشدا دوو خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنه‌ری فیلمی دیكۆمێنتی و درامی پێشكه‌شكرا.

له‌ به‌شی باشترین ده‌رهێنانی فیلمی دیكۆمێنتیدا ته‌ندیسی فیستیڤاڵ و دیپلۆمای شانازی و خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنانی فیلمی دیكۆمێنتی به‌ هۆی هه‌ڵبژاردنی بابه‌تێكی سه‌خت و دژوار و كاریگه‌ریی دانان له‌سه‌ر بینه‌ر به‌ "ئیسماعیل خزری" ده‌رهێنه‌ری فیلمی دیكۆمێنتی "نه‌فه‌ر" پێشكه‌شكرا.

له‌ به‌شی باشترین ده‌رهێنانی فیلمی درامیدا ته‌ندیسی فیستیڤاڵ و دیپلۆمای شانازی و خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنانی فیلمی درامی به‌ هۆی ده‌رهێنانێكی پته‌و و یه‌ك ده‌ست و دابین كردنی كه‌ش و هه‌وایه‌كی شیاو له‌ گه‌ڵ چیرۆكه‌كه‌ به‌ خاتوو "شیلان سه‌عدی" ده‌رهێنه‌ری فیلمی درامی "جیاز" پێشكه‌شكرا.

یه‌كه‌مین خولی فیستیڤاڵی كورته‌ فیلمی "هیمه‌ت" له‌ سێ به‌شی كێبڕكێ پێكهاتبوو كه‌ به‌ رێژه‌ی 66 فیلم كه‌ بریتی بوون له‌ 54 كورته‌ فیلم له‌ به‌رهه‌مه‌كانی سینه‌ماكارانی شاره‌كانی باشووری پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژئاواو له‌ به‌شی لاوه‌كی فیستیڤاڵیشدا 12 كورته‌ فیلم له‌ به‌رهه‌مه‌كانی سینه‌ماكارانی شاره‌كانی پارێزگای كوردستان بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ نمایش كران و كۆری ره‌خنه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندن و لێكدانه‌وه‌ی ئه‌و فیلمانه‌ش به‌ڕێوه‌چوو.

هه‌روه‌ها له‌ به‌شی لاوه‌كی ئه‌و فیستیڤاڵه‌دا پێشانگای وێنه‌ی فۆتۆگرافی هونه‌رمه‌ندان: "شیلان سه‌عدی" و "كه‌یوان فه‌هیمی" به‌ڕێوه‌چوو كه‌ هه‌ر دووكیان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران نووسینگه‌ی مه‌هابادن. هه‌ر له‌ رۆژانی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و فیستیڤاڵه‌دا پێشانگایه‌كی كه‌ره‌سته‌كانی سینه‌مایی كرایه‌وه‌.

یه‌كه‌مین خولی فیستیڤاڵی كورته‌ فیلمی "هیمه‌ت" تایبه‌ت به‌ باشووری پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا له‌ لایه‌ن دایره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی شارستانی مه‌هاباد و ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران نووسینگه‌ی مه‌هاباد له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری شارستانی مه‌هاباد به‌ڕێوه‌چوو.

Kurdzhin
گەورەترین هەڵە کە لەلایەن زۆرینەی مرۆڤەکانەوە دەکرێت ئەوەیە :
تەنها گوێ لە نیوەی دەگرن، لە چارەكێکی تێدەگەن و دوو ئەوەندەش قسەدەکەن !!!!!! "

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net