❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / * * دووری لـه‌ بـــونــی خــه‌م ... ئــیــدی نــازانــم ... * *

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-09-24 12:18:40

✿AsiNat✿
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: ❤سلــێـمانـی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-11
په‌یامه‌كان: 1559
WindowsXPMSIE7

* * دووری لـه‌ بـــونــی خــه‌م ... ئــیــدی نــازانــم ... * *

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-9ce9fd436c.gif دووری لــــــه‌ بــــــونـــــی خــــــه‌م . . . ئـــــــیـــــدی نــــازانـــــم . . . http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-9ce9fd436c.gif


ئه‌ومنداڵه‌ی له‌سه‌ر ئه‌ژنۆ دانیشتووه‌ دونیایه‌ك له‌ دووری له‌ سه‌یركردنیا ئه‌بینرێت ،،
ئیدی نازانم له‌ دانشتنه‌كانی من چ ڕوانینێ دره‌خته‌كان ئه‌هه‌ژێنێ ... ؟؟؟


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-e52f2d4db1.jpg

كتێك كه‌ خه‌وتوشم له‌ناخمدا دورییه‌كان ڕێگای ئاسوده‌یم لێ ئه‌دزن و ده‌نگێ له‌ بێ ئۆقره‌یی ئه‌ده‌نه‌ جیگام ،،
ئیدی نازانم له‌كام جێگادا پشتێكه‌م دانێموو به‌ئاسوده‌ی ئیسراحه‌ت بكه‌م ... ؟؟؟


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-1f203e851c.jpg

هه‌رچه‌ند هه‌نگاو ئه‌نێم ڕێگایه‌ك له‌ دورتر هه‌ناسه‌كانم پڕئه‌كات له‌ هاوار ،،
ئیدی نازانم له‌كام ڕێگا هه‌نگاوێكی دی بده‌مه‌ قاچه‌كانم ... ؟؟؟


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-40fc6e3b2a.jpg

فرمێسكه‌كانم له‌تاو دوورییه‌كان بێ ئارامییه‌كیان له‌ گشت خه‌نده‌كان دروست كردووه‌،،
ئیدی نازانم له‌كام خه‌نده‌ی دی فرمێسكێ ون كه‌م ... ؟؟؟


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-9e42d7fab6.jpg

به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌م دانیشتوم تاخه‌می دوورییه‌كان كه‌م بێتوه‌ ،
كه‌چی هێشتا ده‌رگای دوورییه‌كان له‌ كوچه‌یه‌كی دی یه‌وه‌ ئاوه‌ڵائه‌بێت ،،
ئیدی نازتنم پێشوازی بكه‌م یا هه‌ڵبێم ... ؟؟؟


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-2c82e4588c.jpg

ڕاماوم له‌ دوورییه‌كان و ده‌سته‌كانم له‌ نێو قژمداساده‌ییه‌ك له‌ بون ئه‌بینن ،،
ئیدی نازانم له‌كام ڕامانی دی كۆتی دوورییه‌كان بشكێنم ... ؟؟؟


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-b36d59a22d.jpg

له‌ڕوناكی په‌نجه‌ره‌كه‌م به‌رده‌وام ئه‌مه‌وێت دوورییه‌كان بكه‌مه‌ شوشه‌ی شكاو ،،
به‌ڵام ئیدی نازانم له‌كام شوشه‌ییان نزیكی دروست بكه‌مه‌وه‌ ... ؟؟؟


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-320d850036.jpg

ئه‌و گوڵه‌ی به‌ده‌ستمه‌وه‌یه‌ پڕه‌ له‌بۆنی دووری بۆیه‌ لێم دوورناكه‌وێته‌وه‌ و زیاتر ئه‌م هه‌ژێنێ ،،
ئیدی نازانم له‌كامه‌ گوڵی دی بونی ڕیحانه‌یی ژیانم پڕبكات له‌ ئاسوده‌یی ... ؟؟؟

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-71a3b68156.jpg

له‌هه‌موو شه‌وێك له‌گه‌ڵ مانگدا مۆسیقایه‌ك له‌ دووری ئه‌ژه‌نم ،،
ئیدی نازانم كام نۆته‌ی دوورییه‌كانی گشت له‌خۆگرتووه‌ .


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-177eac218a.jpg

له‌گشت گه‌ڵاكانی پایز به‌رده‌وام ئه‌مه‌وێت وه‌رزێكی دی له‌ نیشتمانێكی نزیك بخوڵقێنم ،،
ئیدی نازانم كام  گه‌ڵا ئه‌بێته‌ ده‌ستپێك ... ؟؟؟


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-c452e37ef7.jpg

له‌وجێگای ئه‌ڕوانم كه‌ ئه‌زانم هه‌رله‌وێوه‌ دوورییه‌كان كۆتایی پێ دێت ،،
ئیدی نازانم كه‌ی ؟ له‌ چ كات دوورییه‌كان ئه‌بنه‌ وه‌رزی وه‌رین .


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-ed54414f39.jpg

له‌كه‌نار ده‌ریایه‌كم شه‌پۆله‌كانی ده‌ریا هێنده‌ی تر دوورییه‌كان ئه‌كاته‌ میوانم،،
ئیدی نازانم له‌ كه‌نار كام ده‌ریا دانیشم تا ده‌نگم بێت ...؟؟؟


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-dcb9da5fa0.jpg

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-380cea8a3a.gif

* * * نــــــوســــیـــــنـــــی : ڤــــــیـــــــان * * *

* * * ڕۆحـــــێــــكـــــی دی بـــــۆ كـــــــوردژیـــــــــن * * *

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-380cea8a3a.gif

Kurdzhin

❤:✿سُـــبْــحَـــانَ اللهِ وَبِــحْــــمــــدِهْ❤:✿
❤:✿سُــبْـــحَـــانَ اللهِ الــعًــظِـــيــــمْ❤:✿


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-92dc455286.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-09-24 12:29:50

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: * * دووری لـه‌ بـــونــی خــه‌م ... ئــیــدی نــازانــم ... * *

به‌ تاکید ئه‌مه‌ رۆحێکی جوانی دیه‌ که‌ خاتوو ڤیان خان کردی به‌ به‌ری کوردژیندا ،،
له‌ دووریدا هیچ له‌ مانا جوانه‌کانی ژیان بوونیان نیه‌ ،
له‌ دووریدا ئازاره‌کان بۆ ته‌نیا ساتێک ئارامیان نیه‌ .
له‌ دووریدا هه‌ناسه‌کان بۆ ته‌نیا ساتێک ئاسوده‌یان نیه‌ ،
له‌ دووریدا ................

ده‌ستت خۆش بێت ڤیان خان بۆ ئاماده‌ کردنی ئه‌م بابه‌ته‌ پر له‌ جوانیه‌
ماندوو نه‌بیت و له‌ش ساغ بێت هاورێی رۆح شیرینه‌که‌ی نێو یانه‌ی کوردژین ،
به‌ راستی له‌ ئاماده‌ کردنی بابه‌تدا رێچکه‌یه‌کی جوانتدا خوڵقاندووه‌ له‌ نێو یانه‌ی کوردژیندا
سه‌ره‌نجی سه‌رجه‌م هاورێێانی کوردژینت به‌ لای بابه‌ته‌کانی خۆتدا راکێشاوه‌ ،
ته‌مه‌ن درێژ بیت هاورێێ گیان له‌ش ساغ بیت هاورێی گیان
به‌رده‌وام بیت له‌ کاره‌ جوانه‌کانتدا هاورێی گیان،
بێ به‌شمان نه‌که‌یت له‌ توانا له‌ بن نه‌هاتووه‌کانی خۆت هاورێێ گیان ،،
کاتت شاد و هه‌رده‌م له‌ خۆشی ژیاندا بیت هاورێی گیان ،،،،

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-09-24 12:34:02

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: * * دووری لـه‌ بـــونــی خــه‌م ... ئــیــدی نــازانــم ... * *

ئه‌وبابه‌تانه‌ی كه‌ تۆ ئاماده‌ی ئه‌كه‌ی ئه‌گه‌ر من توانای خوێندنه‌وه‌یانم نه‌بێ
ئیدی نازانم بواربه‌كام لایه‌نی خوێندنه‌وه‌ بده‌م..

ماشاالله‌له‌جوانی ئه‌م بابه‌ته‌ له‌م ناخه‌ پاكه‌ له‌و هه‌سته‌ جوانه‌
له‌و هونه‌ری نوسین ڕازاندنه‌وه‌،،،،،،ناتوانم هیچ بڵێم...
به‌ڕاستی ئه‌و ده‌ست و په‌نجه‌ ڕه‌نگینه‌ت خۆشبێت ...هه‌میشه‌ ساغ و سه‌لامه‌ت بیت..
له‌ڕاستیدا بابه‌ته‌كانت زۆر جوانن ...به‌ڵام ئه‌مه‌یان به‌لای منه‌وه‌ شازه‌ ئیتر هه‌ڵناگرێ....
هه‌میشه‌ سه‌ركه‌وتوو بیت

Kurdzhin

زیره‌کی سنوری هه‌یه‌،،به‌ڵام هیچ سنورێک نیه‌ بۆ بێ ئه‌قڵی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-09-25 15:34:20

✿AsiNat✿
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: ❤سلــێـمانـی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-11
په‌یامه‌كان: 1559
WindowsXPMSIE7

Re: * * دووری لـه‌ بـــونــی خــه‌م ... ئــیــدی نــازانــم ... * *

دووری ئازارێكه‌ مردنی دونیایه‌ ئاسوده‌ییه‌ بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ ،،
جه‌قۆیه‌كی ژه‌هراوییه‌ به‌رده‌وام خه‌نده‌كان له‌سێداره‌ئه‌دات،،
وه‌رزێكه‌ نیشتمانی گشت خه‌ونه‌كان ئه‌كاته‌ ڕۆحێ له‌ بێده‌نگی .....

*************************************
******************


هاوڕێكانم بمبورن به‌ڕاستی نازانم چیتان پێبڵێم به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو هه‌سته‌تان
ئه‌زیزن ،،ته‌نها حه‌زئه‌كه‌م لانی كه‌م به‌رامبه‌ر كه‌مێكه له‌هه‌ستتان كه‌شایه‌نی زۆرترن جواببده‌م .
بمبورن له‌وه‌ی گه‌ر له‌ئاستی وته‌كانتان نه‌بێت .



ده‌سته‌كانت خۆش كاك یادگار گیان ،،مه‌منون بۆ ئه‌و هه‌موو هه‌سته‌ گه‌وره‌و جوانه‌ت ،،،،
خۆشحاڵبوم به‌ په‌یامت ،، هیوامه‌ بتوانم زۆرترین كات زۆرترین سودبگه‌یه‌نم بۆ هه‌موان ،،،
هیوامه‌ هه‌میشه‌ خۆشحاڵبیت وه‌ هه‌ر هیوایه‌كت هه‌یه‌ بێته‌دی و ئاسوده‌بیت اینشاالله‌ .


*************************************
******************


ده‌سته‌كانت خۆش كاك مه‌ریوان گیان ،،خۆشحاڵتكردم به‌ په‌یامه‌ جوانه‌كه‌ت ،،،
زۆر مه‌منون بۆ ئه‌و هه‌سته‌جوانه‌ت گیان ،،هه‌میشه‌ سه‌ركه‌وتوبیت ،،
ئه‌خوازم سه‌ركه‌وتو خۆشحاڵبیت بۆ هه‌میشه‌ .


*************************************
******************

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net