.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









لێكۆڵه‌رانی زانکۆی (لایسستێر) شه‌ش لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر سووده‌كانی خواردنی میوه و سه‌وزه ئه‌نجامداوه و له ئه‌نجامدا بۆیان دهرکهوووه که خواردنی سه‌وزه‌ی وه‌ك سپێناخ و که‌له‌رم ئه‌نجامێكی باشی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی شه‌کره هه‌یه. له ئاكامی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا كه له گۆڤاری (بریتش میدیكاڵ جۆرناڵ) بڵاوكراوه‌ته‌وه و له‌سه‌ر 220 كه‌س ئه‌نجامدراوه، لێكۆڵه‌رانی زانكۆی ناوبراو گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و راستییه‌ی كه رۆژانه خواردنی نیو به‌ش له سپێناخ و که‌له‌رم ده‌بنه هۆکاری که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره‌کانی تووشبوون به‌جۆری دووه‌م له شه‌کره، ئه‌مه‌ش به‌ڕێژه‌ی له 14%. هه‌روه‌ها به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كه خواردنی بڕۆکۆلی و قهرنابیتیش هه‌مان کاردانه‌وه‌ی باشیان هه‌یه ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مرۆڤێکی هه‌راش ڕۆژانه 106 گرام له سه‌وزه‌ی دیکه بخوات بخوات، ئه‌وا ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌ڕێژه‌ی له 14% که‌مده‌بێته‌وه. به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ش تاکو ئێستا نه‌توانراوه هۆکاری کاریگه‌ری سه‌وزه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شه‌کره بزانرێت، چونکه تاکو ئێستا لێکۆڵینه‌وه‌ی چڕ‌وپڕ ئه‌نجام نه‌دراوه. به‌ڵام لێكۆڵه‌ران باوه‌ڕیانوایه، که سه‌وزه بڕێکی یه‌کجار زۆر له ئه‌نتی ئۆکسیدی وه‌ك ڤیتامین "C"ی تێدایه و هه‌روه‌ها بیردۆزه‌یه‌کی دیکه باس له زۆری مه‌گنیسیۆم ده‌کات له سه‌وزه‌دا. لێكۆڵه‌ره‌كان نه‌خشه‌ی ئه‌وه داده‌نێن که له‌داهاتوودا لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وانه ئه‌نجام بده‌ن، که ئه‌گه‌رێکی زۆریان هه‌یه دووچاری شه‌کره ببنه‌وه. له‌ڕێگای ئهمانهوهش ده‌یانه‌وێت بزانن ئایا خواردنی سه‌وزه‌ی وه‌ك سپێناخ و که‌له‌رم ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌شه‌کره که‌مده‌کاته‌وه یان نا.
kurdan
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن **rayan-taqana** (2010-09-23 10:56:04)

له‌سه‌ر هێڵ نییه








zor supas barezakam dasti tosh xosh beet sarkawtu beet
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
