.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














په‌پووله‌ی ڕۆح
په‌پووله‌که‌ی ڕۆحم له‌کوێی !
نمه‌نه‌ما له دیده‌ما،زوو وه‌ره‌وه
دڵیش ،تامه‌زرۆی هه‌نسکی ڕابردووته
ده خێراکه و زوو بێره‌وه.
په‌پووله‌که‌م! مه‌هێڵه غوربه‌ت بمکوژێ
کوا من به‌رگه‌ی ئه‌م جیهانه بێ تۆ ئه‌گرم!!
په‌پووله گیان:
له‌م ته‌نگه‌ڵانه دووره‌دا
تاق و ته‌نیا جێم مه‌هێڵه.
له‌بن نسێی تۆدا نه‌بێ
ئه‌م دڵه‌ی من
کوا ئۆقره‌ی دێ!
گه‌ر تۆ نه‌بی و تۆ نه‌بیته په‌رژین بۆ ژین
تۆ نه‌بیته که‌پر و کهلارهکهی به‌رین*
ئه‌م ده‌روونه بێ قه‌راره
به چی ئارام که‌م په‌پووله!
ئه‌ی له‌بیرته په‌پووله‌که‌م:
ئه‌وێ ڕۆژان که ده‌یده‌م ئه‌شکی ئه‌باراند
به‌ده‌یان نه‌مامی ژیان به‌وناوه‌دا
تێراو ئه‌بوون!!
به‌ده‌یان ڕۆح
ئۆقره و سره‌وتیان ئههاتێ!
به‌ده‌یان گیان
ئۆخژنێ دایئهگرتن
و
به‌ده‌یان کانییش ، ڕۆحه‌که‌م
وه‌ک سه‌ره‌تای بههارانێ
قرمه و شه‌قه‌ی ئاوه‌که‌یان
هه‌تا دوور دوور ڕێگای ئه‌بڕی!!
هیچ له بیرته په‌پووله‌که‌م!
ئه‌وێ ڕۆژان
فێنکایم به دیاریی بۆ دڵان ئه‌برد
سۆزی گیانیش هه‌ر به‌ته‌نیا
بۆ تۆ بوو،تۆ!
ئه‌ی ئه‌مێستا بۆ ناپرسی !
ئه‌رێ له‌کوێی په‌پووله‌که‌م
نه به‌به‌هار
نه هاوینێ
نه پایز و نه‌ش زستانێ
نه‌ختێ له‌و نمه‌م ناده‌یتێ؟!
په‌پووله‌که‌م ئه‌وا ئێستێ
نه‌ک نمه‌ی چاو
فرمێسکی گیان، گه‌ر لافاو بێ
به‌ڵام به خوا
دوور له سێبه‌ری کهپرهکهت
وشک و برینگ و بێ زه‌وقه
وشک و برینگ و بێ زه‌وقه.
* پێشوو،جاران،کۆن
تاران
29ی خه‌رمانانی 2710 ی کوردی
ڕێناس جاف - تاران

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dast xosh ba hiway bardawamit
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dest xosh bet gyan bo am honrawai xosh her sarkew to bit le jiyanet

له‌سه‌ر هێڵ نییه
dast xosh sar kawtw bet hawre barez

له‌سه‌ر هێڵ نییه