❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / حەوت مۆم دا ئەگرسینم بۆ یادگاری حەوت ســاڵی تەمەنمان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-09-12 15:17:50

؟دنـــا ؟
کازیوەی یانە
شوێن: ♥ ســلێمانی دڵ♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-11
دواترین سه‌ردان: 2014-02-23
په‌یامه‌كان: 1483
WindowsVistaFirefox

حەوت مۆم دا ئەگرسینم بۆ یادگاری حەوت ســاڵی تەمەنمان

http://dl3.glitter-graphics.net/pub/1154/1154233vwjnnz8zai.gif

******************************************
حەوت مۆم دا ئەگرسینم بۆ یادگاری حەوت ســاڵی تەمەنمان
******************************************
http://www.7oorq8.net/vb/uploaded/5930_1207487604.jpg


((بەشی یەکەم))
http://dl3.glitter-graphics.net/pub/1154/1154233vwjnnz8zai.gif
بە هیواشی مۆمەکانم داگیرساندوو فرمیسکم ئەباران...من شکات کەر لە جاران سکاتم ئەکرد..هەموو کارو رفتارو شیوازی بیرکردنەوەم بە دڵی تۆ بوو..کەچی دووبارە هاتمەوە سەر خاڵی یەکەم..لەگەڵ خۆمدا ئەدوام.تا حەوت ساڵ هەست ساڵ لەمەوبەر هەموو شتیک ئاسایی بوو.....
***
رۆژیک بریارمدا پەیوەندی بکەم بە پویا بۆ وەرگرتنی پسوڵەی زانکۆ بەیەکەوە برۆین.بەلام نازانم چۆن بوو بەبی ئەوەی بزانم ژمارەکەم بە هەڵە وەرگرت چاوەری وەڵامی دایکی پویا بووم.کەچی بفەرموون.ئەلوو دەنگی شیرینی لە گویمدا زرنگاییەوە.چەند جاریک دووبارەی کردەوە.هەرجەندە هەوڵمدا نەمتوانی وەڵامی بدەمەوە.تەلەفۆنەکەم داخستەوەبەبی ویستی خۆم دەستم ئەلەرزی دەمم وشک بوو،نازانم چەند کاژێریک لەسەر کورسیەکە دانیشتووم،بەلام ئەزانم ئەو چەند کاژێرەدڵم بۆ دڵیکی تر دۆرا...دەنگی دایکم بەرز بووە.

__ئارام...ئارام هەستە ئەمەویت تەلەفۆن بکەم چیتە؟شتیک روویداوە؟؟
__هــا...؟...نــا...چی بکەم
__هەستە ئەمەویت تەلەفۆن بکەم

دوای تەواوکردنی قسەکانی دایکم دووبارە تەلەفۆنەکەم هەڵگرت یەک ژمارە گەرامە دواوە و ژمارەکەی پیسووم لێدا، کە لە دڵمدا جی خۆی گرتبوو.هەمیشە  دەنگی لە دڵمدا بوو..بەڵام ئەمجارە پیاویک وەڵامی دامەوە کەوتمە گومانەوە کە ژمارەکەم هەڵە کردبێ..بەڵام نەء بەوکی بوو...بەهەر عاڵ دوایی دووسی چوار مەنگ بە زۆر توانیم رازی بکەم کە بیبینم..ناوی ئاسمان بوو تاقانە بوو لەگەڵ باوکی ژیانی بەسەر ئەبرد..چاوی رەش وگەورەی وەکو مرواری ئەدرەوشاییەوە...برۆی کیشراو رووخۆش و لێو ئەرخەوانی بیهۆشی کردم...
ماوەی دوو ساڵ بە ناوی یەکتر ناسین لەگەڵ کاتمان بەسەر برد..من ئەم شتەم لەگەڵ ماڵەوەدا باسکرد و ئەوان رازی بوون،بەڵام ئاسمان هیچ کات رازی نەبوو..هەمیشە لە باسکردنی هاوسەریتی شۆک ئەبوو،،کە لیم ئەپرسی بۆ؟قسەکانی ئەگۆری..تا رۆژیک رووبەروو لیم پرسی تا راستیەکانم پێبڵێ.

__ئاسمان تۆ منت خۆش ناوێ؟
__ئەی چۆن تۆم خۆس ناوێیت..
__عاشقنیت؟
__بەلی هەم...
__لەمن تیناگەی؟
__بەڵی تیئەگەم،،
__کەسیکی ترت لە خەیــاڵە؟
__نە..نە..نە.
__من تۆ باش ئەناسم شتیک هەیە لەمنی ئەشاریتەوە..بۆ؟
__ئاخر...ئاخر.ئەزانم من ت چەند خۆشئەویت.ئەترسم تاقاتی بیستنیت نەبێ..
__هەمە.بڵێ
__بەڵین ئەدەی دڵگران نەبیت؟
__بەڵی .ئیتر بڵێ نیوە گیانت کردم..
__سەیرکە ئارام گیان تۆ ئەتوانی من بژمیری بۆ هاوریەتی...بۆ ژیان نا..
__بۆ......؟
__تۆ بیر ئەکەیتەوە چاند ساڵ ئەژیت؟
__ئەمە چپرسیارکە.کێ ئەزانێ چەند ئەژی
__بەڵام تۆ ئەگەرەکان لابەرە وابزانە هیچ شتیک نابێ.
__باشە تۆ بەم شیوەی کە تۆ ئەیڵێی چل تا پەنجا ساڵی تر..
__کەواتە وا ئەزانیت کۆتای تەمەنی تۆ پەنجا ساڵی تربیت.بەڵام کۆتای تەمەنی من نەک نەک لاگاڵ تەمەنی تۆیا نییە بەڵکو کەمتر لەوەیە کە تۆ بیری لیئەکەیتەوە.وە ئەبێ تەنهات بکەم
__تۆ ئەزانی ئەڵیت چی؟خەو بینینیس زۆر جار باش ئەبێ
__خۆزگە خەو ئەبوو.نەڵام بەداخەوە نەوید. چونکە تەمەنی من لە پەنجا ساڵ کەمترە.
__کی وای وت؟
_دکتۆر
__هەڵەی کرد.بۆچی مەگەر تۆ جیتە؟
__دوانزە ساڵ زیاتر نە ئەبووم کە بە دەردی سەرو حەپ و دەرمان تیکەڵ بووم.ئەگەر باوەر ناکەی ئەتوانم دڵنیات بکەم لەگەل دکتۆرەکەما قسە بکە بەڵکو ئەو بتوانی باشتر پیت بڵێ.__
__قسەکانی شیتی کردم وامئەزانی ئەیەوێ تاقیم بکاتەوە.بەڵام قسەی دکتۆرەکەی و ئەزمایشکانی  قسەکانی پشتراست کرد.ئەو گیرۆدەی جۆرە ڤایرۆسیکە ببوو  کە هەموو خوینی لەشی ئەگرت وە لە گەشەکردنا بوو.کە هیچ چارەیەکی  ریگای پزیشک تەنها بەبەکار هینانی دەرمان بوو ئەویش بۆ ئەوەی بتوانیت پینج ساڵی تر بژی.
دوای هاتنەدەرەوەمان لەلای دکتۆر..
بە تورەی دەستیم گرت و سواری ئۆتۆمبیلەکەم کردو پرسیم:
__بۆچی یەکەم جار پیت نەوتم؟
__ئاخر خۆشم ئەوێیت نەمدەویست لە دەستت بدەم.
ئەو لە ریگە قسەی بۆ ئەکردم ..منیش تەنیا گویم لیئەگرت  بیرم لە ئارەزووە سوتاوەکانم ئەکردەوە..چەند جاریک لی پرسیم بۆ کوێ ئەجیت؟منیش هاوارم ئەکرد بۆ قەبرستان..مەگەر بریار نییە تۆ بمریت؟
بۆ ئەو شوینە درەنگە.کە ئەتەوێ برۆی برۆ..
__مەترسە تەنهات ناکەم منیش لەگەڵت دیم ئەمەویت بەیەکەوە پشویەک بدەین ...ئەو هیچی نەوت چووینە سەر شەقامێکی دوور و چۆڵ لە شوینیک وەستاین.
__دابەزە.سەری خستبووە سەر کورسیەکە و چاوی داخستبوو  روومەتی نوقمی فرمیسک بوبوو.
__ئاسمان ..ئاسمان...خەوتویت؟وەڵامی نە دایەوە،،دەستە پاچەبووم..نانا بۆ وەسفی ئەو کاتە دەستە پاجەی کەمە .ئەبی بڵێم مردووم زیندوو بومەتەوە رەنگ بە رووخسارییەوە نەما...بە گریان هاوارم کرد:ئاسمان تکا ئەکەم قسە بکە چاوت بکەرەوە  هەڵەم کردە ئیستە ئەتبەموە بۆ مەلەوە،سەری وەر گیرا ...چاوی کردەوە  بە دەنگی بەرز  دەستی کرد بە پیکەنین...
__گاڵتە جاری ئەمە چیە ئەیکەیت منت کوشت کچەکە
_لە ئۆتۆمبیلەکە دابەزیم بە چاوی فرمیسکاوییەوە  سەیری دەورو بەرم کرد لە شیوەی نویژ کردن وەستام لە ناخەوە هاوارم کرد و رووم کردە ئاسمان...خوایە بۆ..؟
بۆ ئەتەوی بەم زوانە لیم بسەنیتەوە .تۆ کە ئەزانی چەند خۆشم ئەوێ دان بە تاوانەکانما بنیم .کە هیجم نییە..بۆ من..؟بۆ ئاسمان..؟لە ناو ئەم جیهانەیا بۆ ئەتەویت من بکوژی... ئاخر بەبی ئەو چۆن بژیم..؟خوایە من ئەم چارەنوسەم ناوێ..زۆر گرانە ناتوانم بەرگەی بگرم..دڵنیانم بەبێ ئەوو منیش ئەمرم...!خوایە تۆ بەخشندەی میهرەبانی ئاسمان چاک ئەبیتەوە وانییە...؟
__بەڵێ چاک ئەبمەوە...چاک ئەبمەوە
_ئای ئاسمان هاتی  دەبڵی درۆیە بڵی دکتۆرەکان درۆ ئەکەن.بڵی لە ئیرەی ئەو قسانە ئەکەن..چاویان بریوەتە ئەمە بۆ ئەوەی بزانن چەند یەکتریمان خۆش ئەوێت.ئیمە هەفتەیەکت تر زەماوەند ئەکەین .تەمەنیک بەیەکەوە ئەبین پەنجا ساڵ سەد ساڵ،وانیە ئاسمان ؟
__خوازیارم وابیت کە تۆ ئەڵێی
ئەو رۆژە بەسەر چوو دوای سی هەفتە من و ئاسمان بووینە دەست گیرانی یەکتر .دوای چوار مانگ زەماوەندمان کرد.من هەموو شتیکم لە بیر کردبوو چونکە من هیج کات بیرم لەو بارو دۆخە نەعلەتییە نە ئەکردەوە

http://dl3.glitter-graphics.net/pub/1154/1154233vwjnnz8zai.gif

[color=blue]((بەشی دووەم))


سێ ساڵ لە ژیانی هاوسەریمان تیپەری  خۆش بەختانە لەو  ماوەیەدا ژیان روویەکی خۆشی نیشانی ئەمە دابووبەتەواوی هەستم بە کامەرانی کردبوو بۆ ئاسمانیش بچوکتین شت رووینە دابوو.بەتەواوی هەستم کرد کە هەموو شتەکان درۆییە .تا رۆژیک ئاگریک کەوتە ژیانمان ..لەسەر نانی نیوەرۆ ئاسمان حاڵی تیکچوو دوای چونمان بۆ لای دکتۆر تیگەیشتم کە ئاسمان دوو گیانە. لە خۆشیا خەریک بوو لە پیستەکەم بیمە دەرەوە.بەڵام ئاسمان بە تەواوی لەم شتە بیزار بوو هەر لەویدا داوای لە پزیشکەکە کرد کە نە هیڵیت ئەو مناڵە بیتە دنیا..من و پزیشکەکە بە سەرسورمانییەوە روانیمانە بریارە کتو پرەکەی ئاسمان..من ئەم زانی بۆ
وا ئەڵێ.بەڵام هیچ کات نەم دەویست راستەکان پەسەند بکەم..ئاسمان زۆری ئەکرد مناڵەکە نەمینێ..

__من ئەزانم کە دوو ساڵ زیاتر ناژیم . نامەویت منداڵم هەبێت،،نامەویت یاری بە ژیانی کەسیکی تر بکەم..کەسیکی تر مافی ژیانی هەیەو ساڵانیک بژی وعاشق بێت و کەسیک کە ئەوی هینابیتە دنیا بە دایکە ناوی بەرێ،نامەویت ئەسیری چارەنووسی خۆم کەم.،،منداڵ زیاتر لە دوو ساڵ پیویستی بە دایکە ئەویش دایکیکی راستی...
__بەهەر حاڵ ئەو سەرکەوت منیش رازی بووم کە مناڵەکەمان نەیەتە دنیا...

دوای ئەم کیشەیە ئاسمان شکا رەنگی توندی بیماری  لە لەشی نازەنینی رەنگی دایەوە.ژیان لەلام بی واتا بوو  .هەمووان هەتا ئاسمانیش چاوەری بە ریکردنی رۆژان بووین تا ساڵیک بەسەر بەریت ..هەرکاریک لە جەەستم بهاتایە بۆم ئەکرد لە کرینی داو دەرمانی گران ئەو هەر خراپ تر بوو لەوانە نەیهیشت هیچی بۆ بکەم چونکە بە لایەوە بی مانابوو ،

__ئارام تۆ بەم کارانەت رەنگە چەند رۆژیک لە تەمەنم زیاد بکەی .من ئەم ژیانەم ناویت هیلاک بووم..هەموو شەویک شتی ترسناک ئەبینم من تەنها بیر لە ئایندەی تۆ ئەکەمەوە..چۆن لەگەڵ کەسیکی تر ئەژیت ،دوای من مناڵەکەت  ئەنی چی؟هەر ئەوەندە...
__تاقاتی گویگرتنی ناڵەکانیم نەبوو .هەر باسی ئەمانی ئەکرد لە ماڵەوە ئەرۆیشتم..بەهەر حاڵ ئەو رۆژانە هات کە چاوەروانی بووم..

__دوو هەفتە ئاسمان بە خراپی لاواز بووە زۆر بی حاڵە.(دکتۆر ووتی)
__زۆر بە داخەوە ئەبی بڵێم کە هاوسەرەکەتان......
__ئای خوایە!ئاسمان عەشقە خەیالییەکەم،هەموو بوون و نەببون.!خوایە بەم بەندە بی تواناییە رەحم بکە..دوای ئاسمان ژیان بۆ من بیماناییە...
__چییە سەیری چی ئەکەیت..؟
__بە ئاسمان بە ئاسمانی بی کۆتایی، بیر لەوە ئەکەمەوە ئەگەر خودا ئەسمانی دروست نەکرداییە دنیا چۆن ئەبوو من ئەبواییە ئەمەم نەکرداییە.نە ئەبوایە خۆم بدایەتە دەست هەستەکانم و هاوسەرگیریم لەگەڵ تۆ بکردایە.کە ئیستا ئاوا لە بەر چاوما ئەگریت و دڵم پارچە پارچە ورد ئەکەیت...
__ئارام من تۆم خۆش ئەویت تا  ئەوکاتەی هەناسەش ئەیەم  نامەویت بە رۆشتنم ژیانت بشیوی
__نا ئاسمان هیچ ستیکت لە من نەویت .منتەنها چەند ساتیکیش بەبی تۆ ناژیم..ئەگەر تۆ برۆی منیش لەگەڵ تۆ دیم
__نا ئارام قسەو بیر کردنەوەی ساوایانە مەکە، لەگەڵ راستیەکان رووبەروو بەو پیاوو بە  لە بەرامبەر کیشەکان خۆراگربە .تۆ مافی ژیانت هەیە.مافی باوکایەتیت هەیە یەک باوکی باش وەکو باوکی من .مناڵەکەت دایکیکی هەبیت کە بەراستی ئەو بە دنیا هینابی.شیر بدات بەو  ،،،بپ مردنی من خۆت ئازار مەدە.پیویستم بە مانەی تۆ هەیە نەک فرمیسک....
__بەسە ئاسمان بەسە ئیتر مەڵی،،،تۆ نامریت چاک ئەبیت وەکورۆژانی رابردوو.
__ئیستاش ناتوانیت قبوڵی بکەیت..درۆ لەگەڵ خۆت مەکە.راستبینانە بیر بکەرەوەو بریار بدە.

__ئاسمان رۆژ بە رۆژ خراپ تر ئەبوو چاوەکانی زەرد بوو برژانگ و برۆی کە رۆژانیک سیبەری عەشق بوو ئیستاش ئەوەندە بی رەنگ بووە کە راستیانە خۆیان دەرخستووە لە ناویاندا ئیتر قژی دریژ و رەش هەواڵیک نەبوو گۆای بە ئسکاکانییەوە نوسابوو ئەم نیشانەیە هەوالی ماڵ ئاوای ئەدا....
__ئاسمان یەک جاری تر بڵێ خۆشم ئەوێی
لیوی وشک و بە زۆر هەناسە ئەدا.چەند خولەکیکی پیچوو تا توانی ئەو رستەیە بڵێ،
پارچە پارچە وتی،ئەوەی وتو بە زەردخەنەیەک کە منی بردەوە بۆ چەند ساڵیک لەمەو پیش،،چــــــاوەکانی داخستوو ماڵئاوای یەکجاری لیکردم

کۆچی ئاسمان کۆتای هەموو شتیک بوو..لەگەڵ دڵی میهرەبانی تەنیا حەوت ساڵ ژیام..دڵی شکاوتر لەمن تەنیا باوکی میهرەبانی بوو.کە بە مەرگی کچە تاقانەکەی وتەنیا کەسەکەی  لە دنیا بە هیواشی ئە سوتا.ئاسمان تۆ بەجەستە لە لامان رۆشتی،بەڵام رۆح ویاد هەمیشە لەلامانە ،هەر کاتیک سەیری ئاسمان ئەکەم شیوە جوانەکەیم دیتە بەر چاو.. ئاسمان شتیکە کە هەمیشە لە دیدگاکانمدایە...

هەمیشە لەسەر گۆرەکەی حەوت مۆم دا ئەگرسینم لەسەرەتای سوتاندنی مۆمەکان یادگاری حەوت ساڵم دێتەوە یاد..هەر کاتیک ئەگەمە کۆتایی یادگاریەکانمان..مۆمەکانیش ئەگەنە کۆتایی..ئاسمان دڵم زۆر تەنگ بووە..ئەمە بووە راستیی عاشقی..بێ وەفایی لە تۆوە دووربوو خوداییە ئەمە بووپاداشتی عەشقی پاکمان..یا دڵە کاغەزییەکەم[/color]

http://dl3.glitter-graphics.net/pub/1154/1154233vwjnnz8zai.gif

                      ئامادەکردنی:::دنــــــــــــا
                       تایبەت بە یانەی کوردژین

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن ؟دنـــا ؟ (2010-09-12 15:19:16)

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-2830f3b407.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-09-12 21:54:30

Dilan_Lila
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-25
دواترین سه‌ردان: 2010-10-12
په‌یامه‌كان: 27
WindowsXPMSIE

Re: حەوت مۆم دا ئەگرسینم بۆ یادگاری حەوت ســاڵی تەمەنمان

ئةوة جيية زؤر ناخؤشة باوةركة كريام بؤيان
دةستت خؤش كيانة

Kurdzhin
بةجاوانى تؤ.....لةدورى تؤية
خؤشى نةماوة زيان
بةجاوانى تؤ .....دلم هى تؤية
بى تؤش ناسرةوى زيان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-09-19 18:40:01

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: حەوت مۆم دا ئەگرسینم بۆ یادگاری حەوت ســاڵی تەمەنمان

ئـــــــــافــه‌رم دنــــــــــــان گــیـــان بـــــۆ نــــووســـیــنــی ئـــه‌و چیرۆکه‌ پر له‌ هه‌ست و پر له‌ ئهساسه‌ت،
به‌راستی خه‌مناک بوو خۆشه‌ویستیه‌کی له‌ راده‌ خه‌م ناک بوو به‌ یه‌ک گه‌یشتنێکی له‌ راده‌ خه‌م ناک بوو
انشالله‌ که‌س له‌ ژیاندا له‌گه‌ڵ که‌سه‌ خۆشه‌ویسته‌کانی توشی دابرانی له‌ شێوه‌ی ئه‌م چیرۆکه‌ نابێت،،

ده‌سته‌کانت خۆش بێت هاورێی به‌ تواناکه‌ی نێو یانه‌ی کوردژین ،
ماندوو نه‌بیت بۆ ئه‌و هه‌موو کاره‌ چالاکیه‌ جوانه‌ت که‌ بۆ یانه‌ ئه‌نجامی ده‌ده‌یت
ته‌مه‌ن درێژ و له‌ش ساغ بیت له‌ ژیاندا دنــــــــــــا گیان
هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ده‌خوازم له‌ کاره‌ جوانه‌کانتدا ،،
هه‌رده‌م له‌ خۆشی ژیاندا بیت .....

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-09-20 00:02:31

arabawanory
جوانەمەرگ
شوێن: گرمیان/باوه‌نور
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-26
دواترین سه‌ردان: 2012-04-22
په‌یامه‌كان: 571
WindowsFirefox

Re: حەوت مۆم دا ئەگرسینم بۆ یادگاری حەوت ســاڵی تەمەنمان

ده‌سته‌كانت خۆش دنا گیان به‌ڕاستی چیرۆكێكی زۆر جوان بوو زۆریش كاریگه‌ره‌
ئه‌زانی بوونی دكتۆره‌كانیش ناخۆشی له‌ عه‌شقدا درووست ده‌كات  چوونكه‌ ئه‌گه‌ر وا نه‌بوایه‌ ئه‌و كاته‌ ئه‌و دوو عاشقه‌ به‌ بێ ئه‌وه‌ی ساتی مردن له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ دیاری بكردایه‌ ژیانێكی ئاسووده‌یی زۆر هێمن و پڕ له‌ خۆشه‌ویتی و محبه‌ت به‌ڕێ ئه‌كر تائه‌و كاته‌ی مه‌رگ ده‌هاته‌ پیری ئاسمان گیانه‌وه‌ به‌ دڵخۆشیه‌وه‌ ده‌ژیان
زۆر سوپاسی ماندوو بونت ده‌كه‌م به‌ڕاستی زۆر زۆر زۆر جوان بوو

Kurdzhin
این چه‌ جهانیست كه‌ نوشیدن می نارواست؟
این چه‌ بهشت يست در آن خوردن گندم ختاست؟!!!
اين جفـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــاست

                      ئـــــــــــاره‌ بـــــاوه‌نــــووری

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-09-27 19:06:48

؟دنـــا ؟
کازیوەی یانە
شوێن: ♥ ســلێمانی دڵ♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-11
دواترین سه‌ردان: 2014-02-23
په‌یامه‌كان: 1483
WindowsVistaFirefox

Re: حەوت مۆم دا ئەگرسینم بۆ یادگاری حەوت ســاڵی تەمەنمان

زۆر سوباس دیلان بەرێزم سوباس بۆ پەیامەکەت بەرێز،

زۆر سوباس بۆ تۆی گوڵ کاک یادگار بایاماکەت بابەتەکە جوانتر بوو
سوباس بۆ وتە بەنرخەکانت ،سەرکەوتوبیت کاک یادگاری گوڵ


زۆر سوباس بۆتۆی بەریز کاک ئارا ،مەمنون بەرێزم
بەڵی هەر دکتۆرەکانن کە زۆر کاریگەریان لە ژیانی چی عەشق بیت یان هەرشتیکی تر
بوونی خۆیان ئەسەلمینن بە نەخێر یان بەلی یان لە هەمووی ناخۆشتر نا ئومیدی بوونە !!
سەرکەوتوبیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-09-28 19:47:19

نـــــــاز
فریشته‌ی ناز
شوێن: ♥سلێمانی♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-26
دواترین سه‌ردان: 2013-01-04
په‌یامه‌كان: 1569
WindowsMSIE7

Re: حەوت مۆم دا ئەگرسینم بۆ یادگاری حەوت ســاڵی تەمەنمان

ده‌سته‌کانت خۆش بێت هاوڕێ گیان به‌راستی زۆر کاریگه‌ربوو ئێستا به‌گریانه‌وه‌ ئه‌م پامه‌ ئه‌نۆسم به‌راستی دڵی ته‌نگ کردم ،،، خوایه‌ گیان ئه‌مه‌ به‌سه‌ر که‌س نه‌هێنیت ئامییین


بژیت تۆ گیانه‌

Kurdzhin

1i feel lucky every day , when iam with YOU

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2010-09-28 20:09:01

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: حەوت مۆم دا ئەگرسینم بۆ یادگاری حەوت ســاڵی تەمەنمان

ئه‌و ده‌ستانه‌ت خۆشبێت هاوڕی گیان
به‌ڕاستی نازانم بڵیم چی؟1 هه‌تا بڵێیت شیاوی هه‌موو شتێكه‌ چیرۆكه‌كه‌
هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ده‌خوازم
هیوادارم هه‌میشه‌ سه‌ركه‌وتوو بیت

Kurdzhin

زیره‌کی سنوری هه‌یه‌،،به‌ڵام هیچ سنورێک نیه‌ بۆ بێ ئه‌قڵی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2010-09-30 17:13:55

؟دنـــا ؟
کازیوەی یانە
شوێن: ♥ ســلێمانی دڵ♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-11
دواترین سه‌ردان: 2014-02-23
په‌یامه‌كان: 1483
WindowsVistaFirefox

Re: حەوت مۆم دا ئەگرسینم بۆ یادگاری حەوت ســاڵی تەمەنمان

زۆر سوباس وردیلە گیان زۆر مەمنون بۆ پەیامەکەت
کوبانی دڵ تەنگ نەبیت .. 9


زۆر سوباس کاک مەریوان بابەتەکەت جوانتر کرد
سوباس بۆ پەیامەکەت دەستی تۆش خۆش

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net