.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













ئاماده‌کردنی ڕاپۆرت:سورێن .....تایبه‌ت به کوردژین .....هیچ یانه‌و ماڵپه‌ڕێک مافی بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕاپۆرته‌ی نیه
[size=16]
پێناسه‌ی ئالووده‌بون
ئه‌وه‌یه كه هه‌ركه‌سێك خوو به‌هه‌رشتێك بگرێت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر و نه‌توانێت وازی لێ بهێنی مانای ئالوودهبونه.
خوگرتن یا ئالووده‌بون جۆریان زۆره‌له وانهئالوودهبون به‌مادده هۆشبه‌ره‌كان، جگه‌ره، كحول، یاری (قوومار، یاری كۆمپیوتر)
هه‌روه‌ها له‌سه‌رده‌می ئێستاماندا ئالووده‌بونی ئێنترنێتیشمان هه‌یه واته به‌كارهێنانی ئینترنێت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر و ماوه‌ی درێژ.
له‌كۆمه‌لگای ئێمه‌دا ئاڵووده‌ی جگه‌ره زۆر باوه به‌داخه‌وه به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كانیش روی له‌زیادبوون دایه.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسورمانه زیانی به‌كارهێنانی هه‌ر یه‌ك له‌جگه‌ره‌و كهول و مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌سه‌ر باری ته‌ندروستی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری زۆر ئاشكرایهسهرهرای ئه‌وه‌ش دیارده‌ی به‌كارهێنانیان روو له‌زیادبوون دایه.
لێكۆڵینه‌وه ئالووده‌بون هۆكاری زۆره له‌وانه:
• باوه‌ر به‌خۆنه‌بوون
• هاورێی خراپ.
• خراپی باری كۆمه‌ڵایه‌تی.
• باری ئابووری خراپ كه‌م ده‌رامه‌تی یا به‌پێچه‌وانه وه.
• كه‌می یاخود خراپی په‌روه‌رده‌ی خێزان.
• كه‌می ئاستی زانیاری .
• بێ كاری و بی پیلان.
• نه‌خۆشی ده‌روونی.
• خۆشاردنه‌وه یاخود راكردن له‌چاره‌سه‌ر كردنی كۆسپ و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه.
• به‌كارهێنانی توند‌و و تیژی له‌كاتی په‌روه‌رده كردن یه‌كێكه لههۆكارهسهرهكیهكان.
چاره‌سه‌ركردنی ئالووده‌بون
به‌گشتی و ئالووده‌بون به مادده هۆشبه‌ره‌كان به‌تایبه‌تی زۆر سه‌خته،كاتی زۆری ده‌وێت هه‌روه‌ها زۆری تێ ده‌چێت, كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ كۆمه‌ڵگا و ده‌وڵه‌ت له‌به‌رئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا له جیاتی بایه‌خ و په‌ره‌پێدانی بواری ته‌ندروستی، خوێندن، پیشه‌سازی، ژینگه و به‌رفراوانتركردنی كاروبار و چالاكیی لاوان و گرنگی دان به‌ژیان و گوزه‌رانی منداڵ و خێزان ناچاره مه‌سره‌ف بكات له‌چاره‌سه‌ركردنی دیارده‌ی ئاڵووده‌بون به‌كردنه‌وه‌ی به‌ندیخانه‌و شوێنی تایبه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردن ئه‌مه‌ش بێ گومان ده‌بێته ئه‌ركێكی گه‌وره له‌سه‌ر كۆمه‌لگا له‌به‌ر ئهوهباشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه تاك به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك خۆی دوور راگرێت له‌م دیارده نابه‌جێیه،به‌پێی توانا هه‌وڵی ئه‌وه‌بدرێت باس له‌زیانه‌كانی به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كان بكرێت له‌ناوو كۆمه‌ڵگا به تایبه‌تی له‌ناو گه‌نجه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا.
جۆره‌كای مادده‌هۆشبه‌ره‌كان و زانیاری له‌سه‌ری
1-تریاك :له‌راستی دا شیره‌ی گۆڵی خهشخاشهكه پاش بریندار كردنی،شیرهیهك له‌تۆپی گوڵه‌كه دێته‌ده‌ر و پاش ویشك بوونه‌وه‌ی له هه‌وادا دهبێتهشیرهی تریاك. چاندن و به‌كار هێنانی تریاك ده‌گه‌رێته‌وه بۆ 3400 ساڵ به‌ر له‌ئێستا. له‌زه‌مانی ده‌سته‌ڵاتداریه‌تی سۆمریهكان له مێزۆپۆتامیا به گیای له‌زه‌ت یان خۆشی ناسراوه، به‌كارهێنان و چاندنی ئه‌م گیایهلهناو ئاشوریه‌كان و میسریه كۆنه‌كان و ئێرانیه‌كان دا هه‌ر له رۆژگارانی به‌رێ بۆ مه‌سره‌فی دژه ژان و سر كردن لای حه‌كیمه‌كان نرخی تایبه‌تی هه‌بوه.به‌شێوه‌ی سروشتی له‌ناو تریاك دا 10% مۆرفین به‌ده‌ست دێت كهنهوعێك ئالكالۆ ئیده و به‌هۆی ئاڵ‌و گۆری كیمیای له مۆرفین ماده‌یه‌كی تر به‌ناوی هێرۆئین به‌ده‌ست دێت. مه‌سره‌ف و به‌كار هینانی تریاك هه‌تا شه‌ری ناوخۆیی ئه‌مریكا له1861تا1865هه‌ربه‌شێوه‌ی سه‌ره‌تایی خۆی بوهكهلهم كاته‌دا پاش دروست كردنی و لێ ههڵچۆراندی مۆرفین و به‌كار هێنانی به‌شیوه‌ی ئامپول و ته‌زریق كردنی له سه‌ر له‌شی برینداره‌كانی شهر بۆ ئه‌نجامی عه‌مه‌ڵیاتی جهرراحی و ئارام كردنه‌وه‌ی ژان، شێوه‌ی مهسره ف و به‌كار هێنانی ئاڵ‌و گۆری به‌سه‌ردا هاتووه.ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت مۆرفین به‌ربڵاوترین ده‌رمانی ئارامبهخهشهكهله نه‌خۆشخانه‌كان و مه‌یدانه‌كانی شهر و له‌كاتی روودانی پێشهاته‌كاندا بۆ بریندارن و نه‌خۆشه‌كان به‌كار دێت.له‌كۆندا مه‌سره‌فی تریاك بۆ كه‌ڵكی خۆشگوزه‌رانی له‌سه‌ده‌ی 15 و له‌وڵاتی چین ده‌ستی پێ كرد، له‌سه‌رتا دا به‌هۆی گرانی و كه‌م بونی زۆر باو نه‌بوو پاشان له‌سه‌ده‌ی 17 زاینی‌دا تجاره‌تی تریاك چووه قاڵبهكی دارێژراو تر و په‌ره‌ی پێدرا.
. 2.مۆرفین.... به‌شێوه‌ی ته‌بیعی له‌ناو تریاك دا ههیهكهنزیكهی 10 % پێك ده‌هێنێت و پاش هه‌ڵێنجانی لهتریاك به‌شێوه‌ی ده‌رزی ( ئامپول) ده‌نێردرێته له‌ش ، له‌كاری پزیشكیدا به‌شێوه‌یكی زۆر به‌ر بڵاو به‌كار دێت، كارایی و ته‌ئسیری مۆرفین ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر ئه‌ندازه‌ی خاوێنیه‌كه‌ی.له‌پاش 1 ده‌قه كه‌له‌رێگای ره‌گ واتا خوێن كه‌ده‌چێته ناو له‌ش كار تێكرنی به‌دیار ده‌كه‌وێت.به‌ڵام لای موعتاده‌كان به‌گشتی له‌چه‌شنی حه‌ب مه‌سره‌ف ده‌كریت.وشه‌ی مۆرفین له‌ناوی خواوه‌ندی یۆنان به‌ناوی مهرفێئوس واتا خوای خه‌یال و رۆئیا وه‌رگراوه.له جومله‌ی مه‌واده خه‌ته‌ر ناكهكانه و قوتار بونی كابرای قوربانی زۆر زه‌حمه‌ته.
3-هێرۆئین...له‌وشه‌ی هێرۆ یان هێرۆس واتا پیاوی قاره‌مان وه‌رگیراوه هێرۆئین به‌هۆی ئه‌و ئاڵ و گۆره كیمیایه كه‌له‌سه‌ر مۆرفین ده‌كرێت به‌ده‌ست دێت و وا پێده‌چێت كه دواین پله‌ی ئیعتیاد بێت.له‌سالی 1874 له‌لایان زانایه‌كی بریتانیایی دروست كرا و 1890 به‌هۆی كه‌سێكی ئاڵمانی په‌ره‌ی پێدرا و ساڵی 1955 له‌ئێراندا له‌لایان كه‌سێك به‌ناوی دكتۆر مسته‌فه‌وی شێوه‌ی به‌ده‌ست هاتنی له لابراتوار دا بۆ چه‌ند كه‌س نیشان درا و به‌م جۆرهلهوڵاتدا بلاو بۆوه.به شێوه‌ی هه‌ڵمژین و ده‌رزی واتا ته‌زریق به‌كار دێت.كه‌سانێك كه‌شێوه‌ی ئامپول به كاری دێنن له‌ره‌گی پاش و پێشی باسك ( قۆل) یان ده‌ست پێده‌كه‌ن كه‌ئه‌م كاره پشتی مانگێك وا لهرهگهكان ده‌كات كه ئیتر توانای وه‌رگرتنی ده‌رزیان نا بێت ، هه‌ر بۆیه موعتاده‌كان مه‌جبورن بۆ ته‌زریق له‌ره‌گی مل ( گه‌رده‌ن) یان ،كه‌ڵك وه‌رگرن ئینجا وایان لێدێت كه لهدهزاگای تهناسوولی یان ته‌زریق بكرێ!.عه‌وارز و كارتێكرنهكانی هێرۆئین بریتین له مێشك داماو و زه‌لیل ده‌كات بهجۆرهك كه مرۆڤ بێهه‌ڵوێست ده‌كات له‌ئاست هه‌ر شتێك، كه‌سایه‌تی مرۆڤ داده‌روخێنێت و بێ ده‌سته‌ڵاتی ده‌كات،بێخه‌وی له‌كاتی شه‌و و خه‌واڵویی له‌كاتی رۆژ، وه‌ره‌می مێشك، چاكردنی لوو واتا ئابسهی مه‌غزی،تێكدانی كاری گه‌ده( معێده) و بێ مه‌یلی بۆ خۆراك و دابه‌زینی كێشی مرۆڤ .و..... له‌دوای چه‌ند كاتژمێر پاس دوا ده‌رزی نزیك 20 ساعه‌ت، لایه‌نه‌ی موعتاد توشی به‌یه‌كدا هاتنی رهخۆڵكهو گه‌ده ده‌بێ به‌جۆرێك كه‌مرۆڤ توشی سكچون و رشانهوهدهكات، لووت بێ وه‌ستان ئاوهچۆره ده‌گریت و باوێشكی بڵند و به‌رده‌وام ، پاشی 36 ساعه‌ت له‌رزی بێ وینه‌و ئاره‌ق كردن بهجۆرهك كه‌هه‌مو گیانی موعتاد ته‌ری ئارهقهدهبێت، ژانهكی بێ هاوتا و ترسناك و پاشان بێ هێزیهكی ته‌واو به‌چه‌شنێك كه‌ناتوانێت سه‌ری به‌رز كاته‌وه و هه‌مویان له‌ئاسه‌وار و كار تێكرنهكانی ئه‌م به‌ڵا ماڵ كاولكهرهیه
. 4 . كۆكائین : له‌گه‌ڵای درێك به‌ناوی كۆكا به‌ده‌ست دێت كه ناوه‌ندی سه‌ره‌كی چاندن و به‌رهه‌م هینانی ئه‌م گیایهجنوبی قاره‌ی ئه‌مریكایه ( ئامریكای لاتین ).به‌چه‌شنی پودرێكی نه‌رمی ره‌نگ سپی دێته‌به‌ر چاو به جۆره‌كانی كێشان، ده‌رزی ، هه‌ڵمژین و زۆرجار دهیپرژێنهسهر نخعهندامى هه‌ناسه!!!. له‌كۆندا له‌لای هیندیه‌كان ، وڵاتی پێرو و بوولیو گه‌ڵای روهكی كۆكا به‌كار هاتوه‌و بهشكلی جاوین به‌كاریان هێناوهبۆ وه‌ر گرتن وزه‌ی زیاتر له‌له‌ش و ده‌وامی زیاتر له‌به‌رابه‌ر ماندو بون و برسیه‌تی دا.كۆكائین به‌م شكلی ئێستا له‌سالی 1860 دا هاتهبازاری مه‌سره‌ف. له‌ناو موعتادهكاندا به‌ناوه‌كانی كۆكا ... كه‌ندی..سنۆ ( به‌فر) هه‌پی ( خۆشی) و.. به‌ناو بانگه. لهموخهدیراته ترسناكهكانه
5-كراك: هه‌تا ئێستا له‌م ماددیه بێ به‌زه‌ییتر نه‌هات بێتهنا كۆمه‌ڵگاوه. به‌جۆریك كهتهنیا جاریك چوون به‌دوای كراك دا مرۆڤ بۆ هه‌میشه ماڵ‌وێران بكات!!. كراك عوساره واتا پاڵاوته‌ی كۆكائینهو به‌شێوه‌ی هههڵمژین له‌رێگای لووت یان كردن به‌دووكه‌ڵ و له ماریجوانا ، یان له‌رێگای پیپ تهدخین ده‌كرێت ده‌بێته‌هۆی گه‌وره‌بونی دڵ و پاڵه‌په‌ستۆ ( فشاری خوین ) ده‌باته‌سه‌ر حاڵهتهكی هێرشكارانه ده‌داته مرۆڤ و وابه‌سته‌گی ره‌وانی زۆر قورس له‌سه‌ر موعتاد داده‌نێت و زیپكه‌و برین له‌سه‌ر پێست دروست ده‌كات و مرۆڤ تووشی واهیمه ده‌كات بهجۆرهك كه زه‌مان و مه‌كانی بۆ نا دیارده‌بێت
.6 حه‌شیش..له‌گیای كانابیس به‌ده‌ست دێت و به‌شكڵی ره‌نگ قاوه‌یی كه‌م رنگ بهشكلی قالب دێته‌به‌ر چاو له‌گه‌ڵ توتن یان ماری جوانا وه‌ك سیگار دهكشرێت و به‌ناوه‌كانی هاش، گراس، پۆت و سمۆك لای موعتاده‌كان ناسراوه.له‌سیه‌كان ، هاتنه‌خواری هێزی به‌رگری له‌ش بێ مه‌سئولیه‌تی وناو گه‌نجان دا زۆر باوه. سه‌رتانی له‌ده‌ستدانی هێزی رانهندهگی و ته‌وه‌هووم زایی و... لهئاساری مه‌سره‌فی حه‌شیشن هه‌ر وه‌ها رۆنی حه‌شیش... لهحهشیش به‌ده‌ست دێت و توتنی پێ چه‌ور ده‌كن و تهدخین ده‌كرێت. ئهسهراتی زۆر خراپی له‌ژنانی دووگیان هه‌یه‌به تایبه‌ت له‌سه‌ر منداڵان به جۆریك پاش له‌دایك بوون له‌باری ره‌وانیه‌وه زۆر موشكیله‌یان هه‌یه
.
بێجگه لهمانهكهزۆر ناسراون و به‌ر بڵاو مه‌سره‌ف ده‌كرین مه‌وادی دیكهوهك
7- مارجوانا.. 8..ل س د.. 9.. ئامفتامین..10.. تێ ئێچ سی لهحهشیش به‌ده‌ست دێت. هه‌روه‌ها له‌دونیا بێ ره‌حمی ته‌جاره‌تی موخه‌دیرات دا به‌ده‌یان چه‌شنی تر لهمادهسر كه‌ره‌كان دهدرێنهدهست گه‌نجان و كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیان پێ گه‌نده‌ڵ ده‌كرێن.ته‌نیا له‌ئێران به‌پێی ئامارهنێو نه‌ته‌وه‌یه‌كان زیاتر لهمیلیون موعتاد هه‌یه! كهبۆتههۆی سه‌ر چاوه‌ی ئه‌سڵی فه‌حشا و دارمانی به‌ها كۆمهلایتیهكان و بێ ره‌حمی كۆمه‌ڵگا له ئاست مرۆڤه‌كان.به‌ڵای ئعتیاد لهتێكدهرترین و سامانك ترین هۆكاره‌كانی دارمانی بناغه‌كانی ئه‌سڵی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كن كه ئهسرات و كار تێ كردنه‌كانی له بوواره‌كانی ئابوری و جڤاكی و ده‌روونی بۆ زهمهنهكی دوور و درێژ هه‌ر به‌ر چاو ده‌بن. له‌م باس كورته‌دا مه‌به‌ست ئاشنا كردنی سه‌ره‌تای له‌گه‌ڵ چۆنیه‌تی په‌یدا بون و به‌كار هێنان و ئاساری هندیك لهمهواده ناسراوه‌كان بوو، بۆ هه‌رچی زیارت ئاشنا بوون و زانیاری كاملتر له‌م بواره‌دا زۆر فیلم و كتیبی به سوود هه‌یه.
چۆن كه‌سی تووشبوو بهمادههۆشبهرهكان بناسینه‌وه؟
كاتێك ئه‌ندامێكی خێزان دووچاری به‌كارهێنان و ئالووده‌بوون ده‌بێت به‌ماده هۆشبه‌ره‌كان، زۆر گرنگه خێزان زانیاری هه‌بێت ده‌رباره‌ی ئه‌و نیشانانه‌ی له‌كه‌سی تووشبوودا ده‌رده‌كه‌وێت تاكو به‌ده‌م چاره‌سه‌ره‌وه برۆن و كۆتایی بهژانكۆی خۆیان و ئهندامهكهیان بهێنن. بۆ ئه‌وه‌ی خێزان سه‌رنج بداته ئه‌و گۆرانكارییانه‌ی له‌ره‌فتار و كه‌سێتی هه‌ر ئه‌ندامێكی به‌كارهێن (Abuser) یان ئالووده‌بوو (Addict) بهمادههۆشبهرهكان پێویستهبهو نیشانانه ئاشنابن كه‌كه‌سی تووشبووی پێده‌ناسرێته‌وه.
ئه‌گه‌ر هه‌شت (8) له‌م نیشانانه‌ی خواره‌وه ئاماژه‌یان پێدراوهبوونی هه‌بوو له هه‌ر تاكێكدا، ده‌كرێت یارمه‌تی خێزان بدات له‌ناسینه‌وه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته له كاتێكدا خێزان له‌باری گوماندا بێت به‌رامبه‌ری. گرنگترین ئه‌و نیشانانه‌ش:
1- ته‌سكبوونه‌وه‌ی بیلبیله‌ی چاو.
2- لێڵ بوونی ره‌نگی ده‌م و پێست و ژێر نینۆك و لێوه‌كان به‌تایبه‌تی، ئه‌مه‌ش به‌هۆی رانه‌گرتنی باری ته‌ندروستی و به‌د خۆراكییه‌وه.
3- كه‌سی تووشبوو ئاو له‌لوتی ده‌تكێ و پژمین و باوێشكدانی نائاسایی و زۆری هه‌یه.
4- به‌بێ هۆكار ئاسایی وه‌نه‌وز ده‌دا و شێوه‌ی برۆ و برژانگی تێك ده‌چێت.
5- گن بوونی ده‌نگ و كۆكینی زۆر و به‌تایبه‌ت لهبهرهبهیانیاندا.
6- ددانی تووشبوو ره‌شایی و كلس و نه‌خۆشی له‌راده‌به‌ده‌ری له‌سه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت.
7- فه‌رامۆشكردنی ِرواڵهت وه‌ك گرنگی نه‌دان به‌جل و به‌رگ و پاكوخاوێنی.
8- ده‌ركه‌وتنی خاڵی ره‌ش و شین و شوێنه‌واری سووتان و ده‌رزی له‌سه‌ر قۆڵ و مه‌چه‌ك و هه‌ندێجار ناو په‌نجه‌ی پێ.
9- لاواز بوونی ئاره‌زوو و توانای سێكسی به‌تایبه‌ت له‌پیاواندا.
10- كێشه‌ی به‌رده‌وامی هه‌رسی خۆراك و ئازار و ژانی گه‌ده‌و قه‌بز بوون.
11- زۆر خورانی له‌ش و جه‌سته، زۆرتر لوت و قاچ و سك و لای روومه‌ت.
12- زۆر جار قه‌تره‌ی چاویان پێیه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی سوری چاو (به‌تایبه‌ت لای ئالووده‌بووانی حه‌شیش).
13- تووشبووی ماده هۆشبه‌ره‌كان خێرا زیز و تووره ده‌بێت و ده‌تۆرێ، ره‌فتار و قسه‌ی كتوپر و بێسه‌روبه‌ر ده‌كات.
14- به‌شێوه‌یه‌كی نائاسایی له‌راده‌ی چالاكی خۆی كه‌م ده‌كاته‌وه‌و له‌ئه‌رك و ئیشی جه‌سته‌یی خۆی دوور ده‌خاته‌وه.
15- رۆژانه هه‌ندێكی زۆر پاره‌ی ده‌وێت، زۆربه‌ی كات بێپارهیهو خه‌ریكی قه‌رز كردنه.
16- له‌گه‌ڵ كه‌سانی گومان لێكراودا هاتوچۆ ده‌كات و په‌یوه‌ندی هه‌یه( ئه‌وانه‌ی ناوبانگی خراپیان هه‌یه)، كه‌م قسه‌ده‌كات ده‌رباره‌ی هاورێ نوێیه‌كانی، ئێواران دره‌نگ دێتهوهماڵ.
17- تووشی شكست و بێتوانایی ده‌بێت له پێراگه‌یشتن بهكاتهكانی ده‌وام كردنیدا.
18- له‌ژووری خۆی یان پێشاو و حه‌مام یان لهشوێنهچۆڵهكاندا زۆر ده‌مێنێته‌وه‌و پێی ناخۆشهچۆڵگهی لێتێك بدرێت.
19- به‌هۆی ئه‌و هۆیانه‌ی له‌خاڵه‌كانی رابردوودا ئاماژه‌ی پێكرا، درۆ و په‌یمان شكێنی زۆر ده‌كات.
20- ئیشی شاردراوه‌و گوماناوی هه‌یه‌و جانتای پاره‌و شقارته‌و پاكه‌تی جگه‌ره ده‌شارێته‌وه‌و گیرفانی له‌ماڵه‌وه ده‌پارێزێت، كاتێك كه له ماڵه‌وه نه‌بێت ئه‌گه‌ر ژۆری خۆی هه‌بێت ده‌رگاكه‌ی كلیل ده‌دات.
21- حه‌زی له‌راده‌به‌ده‌ری له‌چای خه‌ست و قورس هه‌یه(ده‌كرێت تلیاكیشی تێدا به‌كار بهێنێت).
22- حه‌زی له‌خواردنی ترشیات نییه و ئاره‌زووی زۆری له‌خواردنی شتی شیرینه.
23- ئالووده‌بووی ماده‌كان له‌ناكاو یان له‌كاتی نه‌خۆشیدا له‌پشكنینی میز یان خوێن زۆر نیگه‌ران ده‌بێت و هه‌وڵ ده‌دات دوای بخا یان هه‌ر نه‌یكا، له‌ترسی ئاشكرابوونی حاڵه‌ته‌كه‌ی.
24- نهرۆێشتن بۆ سه‌فه‌ر و سه‌ردانی دووره رێ و لهئیفادی فه‌رمانگه خۆی ده‌دزێته‌وه چونكه نیگه‌رانی ده‌ست نه‌كه‌وتنی ماده‌ی هۆشبه‌ره.
25- كه‌مبوونه‌وه‌ی كراوه‌یی و متمانه به‌خۆبوون و كۆششه‌كانی.
26- حه‌ب و شروبی كۆدائیندار و حه‌بی خه‌وهێنه‌ری وه‌ك دیازپام (ڤالیۆم) و حه‌بی زۆر به‌هێزی دژی سكچوون (دیفنۆكسیلات) پاشكه‌وت ده‌كات و به‌كاریان ده‌هێنێت.
27- له‌سه‌ر جانتا و كه‌لوپه‌ل و جلوبه‌رگیدا شوێنه‌واری سووتاوی
نیشانه‌كانی ئالووده‌بوون به‌مه‌ی (ئه‌لكحول)
بۆ ناسینه‌وه‌و ده‌ستنیشانكردنی مرۆڤێك كه‌تووشی ئالووده‌بوون به‌مه‌ی خواردنه‌وه بوو بێت ، ئه‌و مرۆڤهپێویسته به‌درێژایی ساڵێك سێ له‌م شه‌ش نیشانانه‌ی خواره‌وه‌ی تێدابێت :
1- ههمیشهخولیایی خواردنه‌وه‌ی هه‌بێت .
2- نه‌توانێت مه‌ی خواردنه‌وه بوه‌ستێنێت یا نه‌توانێت كه‌می بكاته‌وه.
3- پاش چه‌ند سه‌عاتێك له‌ئه‌نجامی كهمكردنهوهیا وه‌ستاندنی خواردنه‌وه‌ی مه‌ی تووشی دیارده‌ی كشانه‌وه‌ی ئهلحهول ببێت .ده‌ست پێ بكات واتهبۆ ئه‌وه‌ی مه‌ی هه‌مان كاریگه‌ریی
Tolerance) 4- كاتێك نیشانه‌ی تۆڵێرانس
پێش‌و تری هه‌بێت مه‌یخۆر به به‌رده‌وامی بریی بۆ مه‌ی زیاد بكات.
5- به‌بێ ئه‌وه‌ی بایه‌خ به زیانه‌كانی ئهلكحهول بدات هه‌میشه مه‌یخۆر به‌به‌رده‌وامی ئهلكحهول بخواته‌وه.
6- هه‌میشه مه‌یخۆر لهچالاكییدا ده‌بێت و بۆ ئه‌وه‌ی مادده‌ی ئهلكحهولی ده‌ست بكه‌وێت كاتێكی زۆر به‌سه‌ر ده‌بات .
فیزیۆلۆجی ئه‌لكحول :
ئه‌لكحول كارده‌كاته‌سه‌ر گشت ئه‌ندام و كۆئه‌ندامی له‌ش: كاتێك به‌برێكی زۆر مرۆڤ مه‌ی بخواتهوهئهلكحول كارده‌كاته‌سه‌ر هه‌موو ئه‌ندام و كۆئه‌ندامه‌كانی له‌ش و ده‌بێته‌هۆی له‌هۆشخۆچوون و گیان له‌ده‌ستدان . ئه‌لكحول كارده‌كاته سه‌ر مادهگواستراوهكانی ده‌ماره‌كانی ناو مێشك له‌نێوانیاندا : ئۆپییهیتهكان ،گابا،گلوتامه‌یت ،سیرۆتۆنین و دۆپامین .
پاش خواردنه‌وه‌ی ئه‌لكحول به‌رزبوونه‌وه و زیادبوونی رێژه‌ی ئۆپییهیت مرۆڤ سه‌رخۆش و دڵخۆش ده‌كات ، له‌هه‌مان كاتدا كارده‌كاته‌سه‌ر گابا و ده‌بێته‌هۆی ئارامبوونی مرۆڤ بۆیه ئه‌و مرۆڤه‌ی شڵه‌ژاندنی ده‌روونی هه‌بێت (دڵه‌راوكێ،خه‌مۆكی،مانیا،شكیزۆفرینیا هتد….) پهناده باتهبهر مه‌ی خواردنه‌وه و له‌وانه‌یه‌تووشی ئالووده‌بوون (ئیدمان)ی ئهلكهولیی ببێت.
كاتێك مرۆڤ بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له‌سه‌ر مه‌ی خواردنه‌وه به‌رده‌وام بێت مه‌ی خواردنه‌وه ده‌بێته هۆی مردن و له‌ناوچوونی خانه‌ی مێشك و مێشكۆله له‌رزین.
ئه‌و لێكۆڵینه‌وه زانستیه‌ی كه‌بۆ نه‌خۆشه‌كانی ئیدمانی ئهلكحولی كراوه ده‌ریخستووه كهرێژهی ئۆپییهت زیاد ده‌كات بۆیهمهی خۆر تووشی دیارده‌ی خولیای مه‌ی خواردنهوهدهبێت .
ئه‌لكهول دهبێتهههۆی نه‌خۆشیی و گیان له‌ده‌ستدان :
* پاش قه‌ڵه‌ویی و جگه‌ره‌كێشان لهوڵاتهیهكگرتووهكانی ئه‌مریكا به‌سێیه‌م هۆی گیان له ده‌ستدان ریز به‌ند ده‌كرێت و ئه‌م سێ دیارده‌یه‌ش هه‌ر سێكیان له‌و دیاردانه‌ن كه ده‌كرێت مرۆڤ به‌ریان لێبگرێت و نه‌بنه‌هۆی گیان له‌ده‌ست دان .
* ئه‌لكهول به‌م رێژه سه‌دییانه‌ی خوارهوهدهبێته هۆی توشبوون به‌م نه‌خۆشییانه:
-32% ی به‌ریشاڵبوونی جگه‌ر
-29% ی شێرپه‌نجه‌ی سورێنچك
- 25% ی شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر
- 24% ی كوشتنی ئه‌ندامانی خێزان
- 20% ی رووداوی هاتووچۆ
-19% ی شێرپه‌نجه‌ی ناوده‌م و قوورگ
- 11% ی خۆكوشتن
– 10 % ی لێدان (جه‌ڵته) ی مێشك
- 7% ی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك
ته‌مه‌ن و ره‌گه‌ز :
به‌رزترین رێژه‌ی ئالووده‌بوون به‌مه‌ی خواردنه‌وه وه له‌ته‌مه‌نی 18 تا 30 ساڵیدایه و به‌پێی درێژی ته‌مه‌ن رێژه‌كه‌ی كه‌م ده‌بێته‌وه و له‌ره‌گه‌زی مێینه‌دا نیو ئه‌وه‌نده‌ی رێژه‌ی نێرینه مه‌ی خۆر هه‌یه‌و دوو بۆ سێ ئه‌وه‌نده‌ش له‌كیشوه‌ری ئاسیادا كه‌م ده‌بێته‌وه و له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستیشدا به‌ده‌گمه‌ن مێینه ئالووده‌ی مه‌ی ده‌بێت
[color=green]زیانه‌كانی ئه‌لكهول :
به‌رده‌وام خواردنه‌وه‌ی ئه‌لكهول ده‌بێته‌هۆی ئه‌م زیانانه :
1- زیانی جه‌سته‌یی : مرۆڤی ئالووده‌بوو به ئه‌لكحول هه‌رچه‌ند مه‌ی زۆر بخواته‌وه و كار لهتهندروستیشی بكات زیانه‌كانی جه‌سته‌یی خۆی نابینێت بۆیهلهسهر خواردنه‌وه‌ی مه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت .
*زیانهجهستهییهكان ئه‌مانه‌ن : برینی دوانزه‌گرێ و گه‌ده، هه‌وكردن و شێرپه‌نجه‌ی سورێنچك ،هه‌وكردنی په‌نكریاس ،هه‌وكردن و بهریشالبوونی جگه‌ر ، كه‌م خوێنی و نه‌خۆشی ماسوولكه‌ی دڵ.
2- زیانی ده‌ماریی ودهروونیی : وه‌كو له بیرچوونه‌وه، خۆكوشتن ،خۆئازاردان،تێكچوونی باری هۆشه‌نگی و گۆرانی كه‌سێتی ،نه‌خۆشیی خه‌مۆكی ،دڵه‌راوكێ وپهركهم .
3- زیانی كۆمه‌ڵایه‌تی : خواردنه‌وه‌ی مه‌ی به‌به‌رده‌وامی ده‌بێته‌هۆی زیانی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌كو : ده‌ستدرێژیكردنه‌سه‌ر خێزان ،گیروگرفتی سۆز‌و هه‌ڵسوكه‌وت له‌ناو ماڵدا ،كه‌مبوونه‌وه‌ی توانای كاری رۆژانه??


له‌سه‌ر هێڵ نییه







4-دیارده‌ی كشانه‌وه‌ی ئه‌لكحول :
به‌هۆی هه‌ر هۆیه‌ك بێت ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بۆ ماوه‌یه‌ك ئهلكحولی نه‌خوارده‌وه،ئهلكحولی ده‌ست نه‌كه‌وتبێت یا تووشی كاره‌ساتێكی كتوپر بوو بێت تووشی دیارده‌ی كشانه‌وه‌ی ئه‌لكحول ده‌بێت كهنیشانهكانی ئه‌مانه‌ن : دڵتێكه‌ڵهاتن و رشانه‌وه ،سكچوون،دڵه‌راوكێ و ماخۆلان ،له‌رزین ،په‌ركه‌م ، به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای له‌ش (تا) ، خێرالێدانی دڵ ،ورێنه‌ی هزر و ورێنه‌ی بینین و بیستن .
[/color]
رێگه‌گرتن و به‌رگرتن له ئه‌لكهول به‌م شێوه‌یه‌ی لای خوارهوهجێبهجێ ده‌كرێت
یه‌كه‌م : ده‌ستنیشانكردنی ژماره‌ی ئالووده‌بوونی بهئهلكحول به كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی و ناردنی تیمی گه‌رۆكی خاوه‌ن ئه‌زموون به‌تایبه‌تی له‌ناو گه‌نجان و گرووپهبێكارو هه‌ژاره‌كاندا.
دووه‌م : مه‌شقپێكردنی پزیشك و كارمهندو توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری‌یان له‌م جۆرهگرفتهدا هه‌بێت و بتوانن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن .
سێیه‌م :بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانیاریی جه‌ماوه‌ر ده‌بێت هاوڵاتیان راگه‌یاندنی راسته‌وخۆ ، رۆژنامه،گۆڤار‌و میدیاكانی بیستن و بینین ئاگاداربكرێنه‌وه.
چواره‌م : په‌رله‌مانی كوردستان پێویستهچهند بریارێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ی خواردنهوهلهناو دانیشتوواندا ده‌ربكات و ده‌بێت ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش بۆ ئاماده‌كردنی پرۆگرام و جێبه‌جێكردنی ئه‌م بریارانهلهلایهن وه‌زاره‌ته‌وه پهیوهندیدارهكانهوهرۆڵێكی سه‌ره‌كییان هه‌بێت هبریارهكان ئه‌مانه‌ن
:
1. گرانكردنی نرخی ئه‌لكحول له‌رێگه‌ی زیادكردنی باجه‌وه.
2.كورتكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی فرۆشتنی مه‌ی له‌بازاره‌كاندا .
3.كه‌مكردنه‌وه‌ی بری مه‌ی له‌ناو بازاره‌كاندا
.
4.ته‌نها ئه‌و فرۆشگایانه مافی فرۆشتنی مه‌ییان هه‌بێت كهبهیاسا مۆڵه‌تیان پێده‌درێت .
5.نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك مه‌ی به‌مێرد منداڵ بفرۆشرێت .
6هه‌ركاتێك پێویست بێت تێستی ئه‌لكحول بۆ شۆفێر بكرێت
.
7.دانانی پرۆگرامی رۆشنبیری ته‌ندروستیی بۆ قوتابخانه‌و زانكۆكان
زانیاری بۆ كه‌سێك بهبریكی زۆر كهول ده‌خواته‌وه
له‌كۆی ئه‌م9 پرسیارهئهگهرهاتوو وه‌ڵامی 5 پرسیارت به‌به‌ڵێ وه‌ڵام داوهمانای هۆشداربهمهترسی ئالووده‌بونی كحولت هه‌یه.
پرسیاری 1
به‌هۆی كێشه، یاخود دۆخێكی دژوار و ناله‌بارت ،په‌نا ده‌به‌یت بۆ كحول ؟
پرسیاری 2
كحول ده‌خۆیته‌وه، به‌هۆی تورهبوونت له‌یه‌كێك لههاورێكانت، خێزان یاخود كه‌سێكی ده‌وروپشت؟
پرسیاری 3
حه‌زده‌كه‌یت زیاتر به‌ته‌نها كحول بخۆیته‌وه، له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاورێكانت؟
پرسیاری 4
خواردنه‌وه‌ی كحول كاریگه‌ری خراپی كردوهلهسهر خوێندن یاخود كاركردنت؟
پرسیاری 5
هه‌وڵت داوهلهخواردنهوهی كحول وازبێنیت یاخود كه‌می كه‌یته‌وه، به‌ڵام نه‌تتوانیوه؟
پرسیاری 6
رویداوهبهیانیان پێش چوونت بۆ قوتابخانهیاخود شوێنی كاركردنت كحولت خواردبێته‌وه؟
پرسیاری 7
كحول دهخۆیتهوهوهك هه‌ولێك بۆ تێنوتی شكاندن؟
پرسیاری 8
ئایا له‌كاتی خواردنه‌وه‌ی كحول هه‌ست بهبوورانهوهدهكهیت؟
پرسیاری 9
ههمیشهههوڵ ئه‌ده‌یت خۆت له‌باسی كحول خواردنه‌وه‌ت لاده‌ی؟
ئایا ئالووده‌بوون بوون بهئهلكحول چاره‌سه‌ری هه‌یه؟
له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێین به‌ڵێ، چاره‌سه‌ری خهیهو تا زوو چاره‌سه‌ری بكرێت باشتره، به‌ڵام گرنگترین خاڵی چاره‌سه‌ری له‌خودی نه‌خۆش خۆی ده‌ست پێده‌كات، واته یه‌كه‌مجار ده‌بێت نه‌خۆش بریارێكی ته‌واوی دابێت بۆ وازهێنان لهئهلكحولو له‌م بریاره‌شدا په‌شیمان نه‌بێته‌وه. ئه‌گه‌ر ئالووده‌بوونه‌كه زۆر تووند بوو ئه‌وا نه‌خۆشه‌كه ده‌خه‌وێنرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاڵودهبوونهكه زۆر توند نه‌بوو، ده‌كرێت نه‌خۆش به‌بێ خه‌واندن له‌نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ر بكرێت، واته رۆژانه‌یان دوو رۆژ جارێك سه‌ردانی پزیشكی چاره‌ساز بكات، له‌گرنگترین خاڵه‌كانی دوای چاره‌سازی دووركه‌وتنه‌وه‌ی نهخۆشهلهو شوێنانه‌ی مه‌ی لێ ده‌خورێته‌وه‌و دووركه‌وتنه‌وه‌ی له‌و هاورێیانهكهمهی ده‌خۆنه‌وه، واتهبهشێوهیهكی گشتی كه‌سێك یان شوێن‌و بارودۆخێك ببێته‌هۆی هاندانی بۆ دووبارهخواردنهوهپێویستهلێی دووربكه‌ویته‌وه.
زیانه‌كانی ئه‌لكهول چین؟
ئایا ئه‌لكحول هیچ سوودێكی هه‌یه؟ له‌راستیدا ئه‌لكحول زیانه‌كانی گه‌لێ زۆرن، دابه‌ش ده‌كرێن بۆ زیانهدهروونی، جه‌سته‌یی، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان. له‌گرنگترین زیانهجهستهییهكان ئه‌گه‌ری تووشبوونهبهنهخۆشی شه‌كره، هه‌وكردن‌و شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر، هه‌وكردن‌و شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس، شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده‌و ریخوڵه، هه‌وكردنی مێشك‌و هتد....، له‌دیارترین زیانهدهروونییهكان بریتین له‌گرفتی له‌بیر چوونه‌وه، تووش بوون به‌نه‌خۆشی خه‌مۆكی، دڵه‌راوكێ، سایكوسیس، وه‌همی به‌دگومانی، به‌تایبه‌تی كاتێك توانای سێكسی نامێنێت، گومانی خراپ به‌خێزانه‌كه‌ی ده‌بات، ره‌فتاری نابهجێو سه‌یر، یان ره‌فتاری توند‌و تیژی، ئاڵووده‌بوون به‌مادده‌ی تری هۆشبه‌ر…هتد، جگه له‌مانه چه‌ند زیانێكی ئابووری هه‌یه، له‌نێویاندا سه‌رفكردنی پاره‌یه، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئاڵوده‌بوون ناتوانێت كاره‌كانی راپهرێنێتو ئیش‌و كاری پێ ناكرێت، ئه‌مه‌ش نه‌ك هه‌ر ته‌نها زیانی بۆ خۆی‌و خێزانه‌كه‌یه‌تی، به‌ڵكو زیانێكی گهورهبهوڵات ده‌گه‌یه‌نێت، كه‌پێویستی به‌تواناكانی ئه‌وه، له‌به‌رچاوترین زیانهكۆمهڵایهتییهكانیش تێكچوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و گۆشه‌گیری و لێك هههڵوهشانهوهی خێزانه.
ئهوهماوهبڵێین ئایا ئه‌لكحول سوودی هه‌یه؟ له‌راستیدا لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان سهلماندووهخواردنهوهی یه‌ك یه‌كه(یه‌كه= 8 گرام) لهئهلكحول مرۆڤ له‌نه‌خۆشییه‌كانی دڵ ده‌پارێزێت، به‌ڵام پرسیارهكهلێرهدا ئه‌وه‌یه، تا چه‌ند گه‌ره‌نتی هه‌یه‌ئه‌م مرۆڤهلهم رێژهیهزیاتر نه‌خواته‌وه، یان خۆی پێ ده‌گیرێت زیاتر نه‌خواته‌وه؟ ئایا هه‌موو ئه‌و مرۆڤانه‌ی ئه‌لكحول دهخۆنهوهمهبهستیان پاراستنهلهنهخۆشییهكانی دڵ؟ ئایا خواردنه‌وه‌ی مه‌ی (كه‌ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌گرفتی زۆری لێ ده‌كه‌وێته‌وه) تا كهرێگهیهبۆ پاراستن له‌نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، له‌كاتێكدا رێگای كاریگه‌رتر ههیهوهك شێوازی خواردن یان وه‌رزش كردن .
ئه‌گه‌ر نیازی یارمه‌تی دانی كه‌سێكی ئالوودهبووت ههیهپێویستهئهم خاڵانهرهچاوو بكه ی.
خۆت باش ئاماددهكهبۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وكه‌سه
*باسی ئه‌وه‌بكه كه‌مه‌به‌ستی خۆتێكهڵاوكردنت له‌تایبه‌تی ئه‌و له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وه
*به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت ئه‌وكه‌سه به‌چاوێكی سوك سه‌یر بكه‌ی
*رێگا بده ئه‌وو كه‌سه ئاخاوتن بكات و باسی هۆی ئاڵووده‌بونی بكات.
*هه‌وڵ بده متمانه‌یه‌ك له‌نێوانتان دروست بێت كه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه هیچ نهێنیهكت لێ نه‌شارێته‌وه
*گفتی هه‌وڵ دانی یارمه‌تی پێ بده ئه‌گه‌ر له‌توانات هه‌یه یارمه‌تی بده‌یت، یاخود لێی بپرسهبهچی شێوه‌یه‌ك ده‌توانی یارمه‌تی بده‌ی
*به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت ئاخاوتنه‌كانی نێوانتان لای هیچ كه‌سیكی تر باس بكرێت ئه‌گه‌ر به‌ره‌زامه‌ندی ئهوكهسهخۆی نه‌بێت
*ههڵهنیهئهگهر پێشنیاری ئه‌وه‌بكه‌یت كه‌داوای یارمه‌تی بكرێت له‌كه‌سانی شاره‌زاو به‌توانا
*هه‌وڵ بدهزانیاری كۆ كهیهوهلهسهر ئاڵووده‌بون بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی باسی زیانه‌كان و گیروگرفته‌كانی بكه‌ی له‌گه‌ڵیدا.
كاریگه‌ریی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌لكحول :
چاره‌سه‌ركردنی ئالووده‌بوون بهئهلكحول زۆر پاره‌ی كه‌متر ده‌وێت وه‌ك له‌به‌رده‌وامی بهئالوودهبوون و بۆ ئه‌م مهبهستانهچارهسهركردنی نه‌خۆشی ئالووده‌بوو بهئهلكحول پێویسته :
1. گه‌رانه‌وه‌ی مه‌یخۆر بۆ ناو كۆمه‌ڵ و بتوانێت وه‌كو مرۆڤێكی به‌رهه‌مێنه‌ر كاربكات .
2.چاره‌سه‌ركردنی مرۆڤی مه‌یخۆر 40-60% ی رێژه‌ی تاوان كه‌مده‌كاته‌وه .
[/size]
له‌سه‌ر هێڵ نییه