❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هونه‌ری - عه‌لی ئه‌كبه‌ر مورادی له‌ ئه‌مه‌ریكا ته‌نبوور ده‌ژه‌نێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-09-29 11:57:07

chraxan
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-24
دواترین سه‌ردان: 2013-08-20
په‌یامه‌كان: 1078
WindowsXPMSIE7

هونه‌ری - عه‌لی ئه‌كبه‌ر مورادی له‌ ئه‌مه‌ریكا ته‌نبوور ده‌ژه‌نێت

PNA


- مه‌نووچێهر جیهانی/ كرماشان ـ موزیكزانی كورد عه‌لی ئه‌كبه‌ر مورادی به‌ئامێری ته‌نبوور له‌ وڵاتی ئه‌مه‌ریكا كۆنسێرتی ته‌نبوور به‌ڕێوه‌ده‌بات.

به‌ پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ریی ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر، موزیكزان و ئاوازدانه‌ری ناوداری كرماشانی "عه‌لی ئه‌كبه‌ر مورادی" به‌ ئامێری ته‌نبوور به‌ هاوڕێیه‌تی "كوروش مرادی" چه‌ندین كۆنسێرت له‌ مه‌قامه‌كانی مه‌جلیسیی ته‌نبووری ناوچه‌ی كرماشان له‌ شاره‌كانی سانفرانسیكۆ و ئێرواین له‌ وڵاتی ئه‌مه‌ریكا ساز ده‌كات.

مورادی و كوره‌كه‌ی كه‌ ژه‌نیاری ته‌نبوورن، رۆژی سێشه‌ممه‌ 27ی سێپتێمبه‌ر، بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و كۆنسێرتانه‌ به‌ره‌و وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێكه‌وتن.

ئه‌و كۆنسێرتانه‌ به‌ڕیار وایه‌ له‌ دوایین رۆژه‌كانی مانگی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ له‌ هۆڵ و ته‌لاره‌ گه‌وره‌كانی موزیكی له‌ شاره‌كانی سانفرانسیكۆ و ئێرواین له‌ وڵاتی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌بچێت و عه‌لی ئه‌كبه‌ر مورادی بۆ ماوه‌ی سێ مانگ له‌ وڵاتی ئه‌مه‌ریكا ده‌مێنێته‌وه‌.

بڕیار وایه‌ له‌و كۆنسێرتانه‌دا موزیكی كوردیی و مه‌قامه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ته‌نبووری ناوچه‌ی كرماشان پێشكه‌ش بكرێت.

ژه‌نیاری به‌توانا و ناسراوی ته‌نبوور عه‌لی ئه‌كبه‌ر مورادی له‌ ساڵی 1957 له‌ ئێلی گۆران له‌ ناوچه‌ی كرماشان له‌ دایكبووه‌. له‌ ته‌مه‌نی 7 ساڵییه‌وه‌ له‌ لای ده‌روێش عه‌لی میرده‌روێشی ده‌ستی به‌ ته‌نبوورژه‌نین كرد. له‌ ساڵاتی دواتردا له‌ خزمه‌ت مامۆستایانی گه‌وره‌ و ناوداری ته‌نبوور، له‌وانه‌ سه‌ید وه‌لی حوسێنی، سه‌ید مه‌حموود عه‌له‌وی، ئاغا میرزا سه‌ید عه‌لی كه‌فاشیان و كاكی ئه‌ڵڵا مراد به‌ ته‌واوی فێری هونه‌ری ته‌نبوورژه‌نین بوو.

دواتر تا ساڵی 1980 له‌به‌ر قۆناغه‌كانی خوێندن بۆ ماوه‌یه‌كی كورت له‌ كاری هونه‌ری
دابڕا و له‌و ساڵه‌وه‌ چووه‌ ناو گروپی موزیكی ته‌نبووری شه‌مس به‌ سه‌رپه‌رشتیاری هونه‌رمه‌ندی ناوداری كرماشانی "كه‌یخوسره‌و پوورنازری" و ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ له‌ گه‌ڵ ئه‌و گروپه‌ كاری كرد و به‌رهه‌م گه‌لێكی هونه‌ریی جوانیان خولقاند و چه‌ندین كۆنسێرتیان له‌ ناو ئێران و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ پێشكه‌ش كرد.

مورادی ساڵی پار به‌ ئامێری ته‌نبوور له‌ یه‌كێك له‌ زانكۆكانی وڵاتی به‌ریتانیا كۆنسێرتێكی توێژینه‌وه‌یی له‌ مه‌قامه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ته‌نبووری ناوچه‌ی كرماشان پێشكه‌ش كرد. ئه‌م كۆنسێرته‌ توێژینه‌وه‌ییه‌ كه‌ له‌ دوو به‌شی جیاواز پێكهاتبوو، تایبه‌ت بوو به‌ شیكردنه‌وه‌ و باس كردن و ناساندنی موزیكی مه‌قامه‌كانی ته‌نبووری ناوچه‌ی كرماشان.

موزیكژه‌ن ئێستاكه‌ له‌ شاری كرماشان وانه‌كانی ته‌نبوورژه‌نین به‌ ژه‌نیاران و فێرخوازانی هونه‌ر ده‌ڵێته‌وه‌ و پیشه‌كه‌ی مامۆستای قوتابخانه‌یه‌.

مورادی تا ئێستا له‌ چه‌ندین فیستیڤاڵی گه‌وره‌ی جیهانی له‌وانه‌: فیستیڤاڵی ئاڤینیۆن (Avenien) له‌ فه‌ره‌نسا، فیستیڤاڵی گریك (Greec) له‌ ئیسپانیا، فیستیڤاڵی فلاگ (Flag) له‌ ئیتاڵیا و هه‌روه‌ها له‌ چه‌ندین فیستیڤاڵ و رووداوی هونه‌ریی گرینگی دیكه‌ به‌شداریی كردووه‌.

Kurdzhin
گەورەترین هەڵە کە لەلایەن زۆرینەی مرۆڤەکانەوە دەکرێت ئەوەیە :
تەنها گوێ لە نیوەی دەگرن، لە چارەكێکی تێدەگەن و دوو ئەوەندەش قسەدەکەن !!!!!! "

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net