.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














چاكهو سوودهكانی زیكر له قورئانی پیرۆز[واتای زیكر]
زیكر: بریتیە لەو ویردانەی كە بەزمان ئەوترێ و دڵیش لێی بە ئاگایە لە كات و شوێنێكی دیارى كراودا، بە مەبەستی ئەوەی كە بڕواداران لە هەموو هەڵس وكەوتێكدا خوای باڵادەستیان لە یاد بێت، وشوكرانە بژێری نیعمەتەكانی خواى پآ بكەن، بە ئەنجام دانى بگەن بە ڕەزامەندى خواى پەروەردگار … هەروەك لەم ئایەتەدا فەرمان ئەكات بە بڕواداران بەم كارە هەستن: [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اذْكُرُوا اللَّهَ ذِكْرًا كَثِيرًا وَسَبِّحُوهُ بُكْرَةً وَأَصِيلًا ] سورة الأحزاب: 41 ـ 42 ، واتە: ئەی ئەوانەی كە بڕوادارن زیكری خوا بكەن زیكرێكی زۆر، و پاكى و بێگەردى خوا بكەن لە بەیانیان و ئێواراندا.
[چاكە و سوودەكانی زیكر]
هەر وەكو لای هەمووان ئاشكرایە كە هەموو جۆرە عیبادەت و پەرستشێك چاكە و پلە و پایە و سوودی تایبەت بەخۆی هەیە لەلای خوای پەروەردگار، جا بابزانین چاكە و پلە و پایە و سوودەكانی زیكر لە قورئانى پیرۆز و سوننەتی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم و ووتەی زانایانى ئیسلامدا چۆن باسی لێوە كراوە ؟
[هەندێك لە چاكە و سوودەكانی زیكر لە قورئانى پیرۆزدا ]
گەورەترین چاكەو سوودى زیكر ئەوەیە، دەبێتە هۆى ئەوەى كە خواى پەروەردگار ئەو كەسەى لە یاد دەبێت كە زیكرى دەكات، و ئەوى لە یادە، هەروەكو خواى پەروەردگار فەرموویەتى: [ فَاذْكُرُونِي أَذْكُرْكُمْ وَاشْكُرُواْ لِي وَلاَ تَكْفُرُونِ] البقرة: 152 .
واتە: ئەى بڕواداران یاد و زیكرم بكەن منیش لە بەرامبەردا یاد و زیكرى ئێوە دەكەم، و شوكرانە بژێرى نیعمەتەكانیشم بكەن، ناشوكر مەبن بەرامبەر بەو نیعمەتانە.
وە لە پاداشتى ئەو موسڵمانانەى كە زۆر زیكرى خوا دەكەن، پیاو بن یان ئافرەت، فەرموویەتى: [ وَالذَّاكِرِينَ اللَّهَ كَثِيراً وَالذَّاكِرَاتِ أَعَدَّ اللَّهُ لَهُم مَّغْفِرَةً وَأَجْراً عَظِيماً] الأحزاب: 35 .
واتە: ئەو پیاوانەى كە زیكر و یادى خواى پەروەردگار زۆر دەكەن هەروەها ئافرەتانیش، خواى پەرورەدگار لێخۆش بوون، وپاداشتێكى گەورەى بۆ ئامادە كردوون.
وە ئاماژەشى بەوە داوە كە زیكر كردن موسڵمانان لەوە دور دەكاتەوە كە لە بآ ئاگا، و غافیلان بێت، ئەوە ش لەو ئایەتەى كە فەرموویەتى: [وَاذْكُر رَّبَّكَ فِي نَفْسِكَ تَضَرُّعاً وَخِيفَةً وَدُونَ الْجَهْرِ مِنَ الْقَوْلِ بِالْغُدُوِّ وَالآصَالِ وَلاَ تَكُن مِّنَ الْغَافِلِينَ ] الأعراف: 205 .
واتە: یاد و زكركرى خواى پەروەردگار بكەن وَاذْكُر رَّبَّكَ لە نەفسى خۆتاندا فِي نَفْسِكَ ، بە خشوع و ملكەچیەوە [تَضَرُّعاً] ، و لەگەڵ ترسان لەوەى كە خواى پەروەردگار سزاتان بدات یان ئەو كردارەتان لێ وەرنەگرێت [وَخِيفَةً ] ، و بە بێ دەنگ بەرزكردنەوە و هات وهاوار كردن [وَدُونَ الْجَهْرِ مِنَ الْقَوْلِ ] ، لە سەرەتاى ڕۆژ [بِالْغُدُوِّ ] و كۆتاییدا [وَالآصَالِ] ، كە دوو كاتى تایبەت كراون لە شەرعدا، لەوانەش مەبن كە لە یاد و زیكرى خواى پەروەردگار بێ ئاگا و غافڵن (بڕوانە: (تفسير الطبري: ج 13 / ص 353)، و (تفسير ابن كثير: ج 3 / ص 538 ـ 539)، و (تفسير السعدي: ج 1 / ص 314).).
وە فەرمان دەكات بە بڕواداران كە زیكرى بكەن، ئەوەش لەو ئایەتەى كە تێیدا فەرموویەتى: [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اذْكُرُوا اللَّهَ ذِكْرًا كَثِيرًا وَسَبِّحُوهُ بُكْرَةً وَأَصِيلًا] سورة الأحزاب 41 ـ 42 .
واتە: ئەی ئەوانەی كە بڕوادارن زیكری خوا بكەن زیكرێكی زۆر، و پاكى و بێگەردى خوا بكەن لە بەیانیان و ئێواراندا.
هەروەها خواى پەروەردگار سەبارەت بەوەى كە زیكر هۆى ئارامى دڵەكانە فەرموویەتی: [أَلاَ بِذِكْرِ اللّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ] سورة الرعد: 28 ، واتە: بەڕاستى بەزیكرى خوا دڵەكان ئارام ئەبن.
نووسەر: مامۆستا عدنان بارام
سهرچاوهی ----- بهههشت

لهسهر هێڵ نییه