
ماهیر حه‌سه‌ن هێنده‌ی به‌سه له گه‌ڵ ناو هێنانیدا بزانی باس له کێ ده‌کرێت ، چونکه ئه‌و ئه‌مڕۆ له ناو هه‌ره‌می هونه‌ری کوردی‌دا به‌شێکه له چینه نه‌مره‌کان، ئه‌و ساڵانێکه خزمه‌تی بێ وچان به هونه‌ری کردوی ده‌کات، کۆمیدیای له کوردستاندا گه‌یانده لوتکه و بینه‌ر سه‌رسام ده‌کات ئه‌و ده‌مه‌ی له سه‌ر سانۆدا به جوڵه سیحراویه‌کانی ده‌یه‌وێ په‌یامێکی توند له به‌رگی کۆمیدیدا بگه‌یه‌نێت به چوار ده‌وره‌که‌ی ، ماهیر دوای ساڵانێک له خزمه‌ت کردن به هونه‌ری کردی کاتێک له گه‌ڵ ده‌دوێی له‌و قوتابیه ده‌چێت خۆی بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی سبه‌ینێی ئاماده ده‌کات چونکه به ڕوخساری ئه‌وه‌وه بێتاقه‌ت بوون ه و په‌شیمانی و سستی نابینرێت، ماهیر حه‌سه‌ن هێنده بڕوای به کاره هونه‌ریه‌کانی خۆیه‌تی ته‌نانه‌ت به هیوای وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئۆسکاریشه و ئه‌وه‌ش دووپات ده‌کاته‌وه پشت به خوا به ده‌ستی ئه هێنم ،
چوار ستار ماهیرحهسهنی به سه‌ر کرده‌وه.
چوار ستار: ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌تای هه‌شتاکانه‌وه به سێ قۆناغ چاوخشاندنێک بۆ بارودۆخی شانۆی کوردی بکه‌ین ، جه‌نابتان دۆخی شانۆی کوردی له‌و سه‌رده‌مانه‌دا چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
ماهیر حه‌سه‌ن: ساڵانی هه‌شتاکان سه‌رده مێکی زێڕین بوو بۆ ڕه‌وتی شانۆى کوردى چونکه ده‌قه شانۆیه‌کان بیرۆکه‌ى سه‌ره‌کی ئاماژه‌کردن بوو به بابه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و وروژاندنی هه‌ستی بینه‌ربۆ زیاترجۆشدان به گیانی فیداکارى و خه‌بات له پێناوی ئازادى و سه‌ر به‌ستی، هونه‌رمه‌ندیش به‌هه‌مان شێوه بۆ خۆیان به شێک بوون لهوخهباته له‌ڕێگه‌ى هونه‌ره‌که‌یانه‌وه، له‌دواى ڕاپه‌ڕینی سه‌رتاسه‌رى جه‌ماوه‌رى خه‌ڵکی کوردستان له‌سالی (1991)ده‌توانین بلێین ڕه‌وتی شانۆ متبونێکی به خۆوه بینی له‌لایه‌ن تیپ و گروپههونهریهکانهوه، ئهوکارانهشی که ده‌کرا له‌ئاستی پێویست وخواستی بینه‌رى کوردی‌دا نه‌بوو سه‌رده‌مه‌که گۆڕانی به‌سه‌رداهات له‌ڕوى بارودۆخی سیاسی ناوچه‌که، هونه‌رمه‌ندان پهرتوبڵاوبونهوه هه‌ندێک له‌و نوسه‌رو وه‌رگێڕانه‌ى به‌تایبه‌تی کاریان ده‌کرد بۆده‌قی شانۆیی وازیان هێناو ڕویانکرده ڕێکخراوه بیانیه‌کان، هونه‌رمه‌ندان زۆریان که‌وتنه ژێربارى سۆزى لایه‌نداری، ئهوکارانهشی که ده‌کرا ته‌نها بۆ نوخبه‌یه‌ک بوو بیرله‌وه نه‌ده‌کرایه‌وه ئهمڕۆبینهر چی ده‌خوازێت و تۆکار بۆ چی سه‌رده‌مێک ده‌که‌یت، هونه‌رمه‌ندان و گروپ و تیپههونهریهکان خۆیان قه‌یرانی شانۆیان هێنایه کایه‌وه به‌شێوه‌یه‌ک که تائێستاش به‌رده‌وامه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ده‌توانم بڵێم له‌م ساڵانهىدوایدا هه‌ندێک له تیپ و گروپه هونه‌ریه‌کان به‌تایبه‌تی گروپی پێشڕه‌وى شانۆى کوردى و تیپی هونه‌رى شانۆى ڕه‌نگاڵه ساڵانه شانۆییان پێشکه‌ش ده‌کردو به‌شێوازێکی هونه‌رى ئه‌کادیمی کهلهڕوى ده‌ق و نواندن و ده‌رهێنانه‌وه زۆر کاری جوان نمایش ده‌کرا بینه‌ریش به‌عه‌شقی ساڵانی پێش‌و ڕویان ده‌کرده شانۆگه‌ریه‌کان، چونکه ئه‌م دوو تیپه کاریان بۆبینهربوو ، شانۆییان بوکارى نوخبهوى نه‌بو ده‌مانزانی بینهرچی لێمان ده‌وێت یان چی سهردهمێکهو ده‌بێت چی بڵێین بۆئه‌م سهردهمهزهوق وسه‌لیقه‌ى بینهرچی ده‌خوازێت و ئه‌و بابه‌تانه چین که‌ده‌بێت بوروژێنرێت.
چوار ستار: بینه‌ری ئێستای شانۆی کوردی زیاتر به دوای بینینی ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێن له سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ ده‌یبینن یاخود ماناکانی پشت پیشاندانی شانۆییه‌ک؟
ماهیر حه‌سه‌ن: بینه‌ر به گشتی بۆهه‌موو به‌رهه‌مێکی شانۆ یان سینه‌ما یان ته‌له‌فیزیۆن بینه‌رێکی زۆرهۆشیاره، له‌بیرۆکه‌ى هونه‌ره‌که ده‌ڕوانێت تابزانیت ئهومهبهستانه چین له‌م به‌رهه‌مه‌دا ده‌پێکرێت ئه‌وڕسته‌یه چیه که بینه‌ر تامه‌زرۆیه گوێی لێبێت، یان هه‌ندێک جارخودى بینهرخۆى قسه له سهردهقهک، به کورتی له ههمومانا شاراوه‌کان تێده‌گات به‌مه‌رجێک بهڕهمزى قورس له‌که‌ڵی نه‌دوێیت.
چوار ستار: ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌کرێت بینه‌ری شانۆیه‌کی کۆمیدی چه‌ند به‌رامبه‌ری شانۆکانی تره ، تۆ چی نهێنیه‌ک له پشته‌وه‌ی ئه‌م ئاره‌زووه ده‌بینی؟
ماهیر حه‌سه‌ن: پێشتریش ئاماژه‌م پێدا، له هه‌موى سه‌ره‌کیتر که گرنگه فه‌رامۆش نه‌کرێت یه‌که‌م هه‌لبژاردنی ده‌قه، دووه‌م ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ى بهشدارداردهبن کێن له‌ڕوى توانا‌و ڕویانهوه، سێیه‌م چی سه‌رده‌مێکه، له‌هه‌موى گرنگترههڵسهنگاندنی زه‌وق وسه‌لیقه‌ى بینه‌ره دواى ئه‌وه‌ش بمانه‌وێت یاخود نا ئه‌مڕۆ بینهردهیهوێت پشوهیهک بدات، بینه‌رێکی داماو چیبکات کاتێک دێت بۆ سه‌یری شانۆیه‌ک زیاترلهکاتژمێرێک سه‌یر ده‌کات به‌ڵام له‌کۆتایدا نازانێت باسی چیکراوه یاخود مه‌به‌ست چی‌بوو له‌م کاره، سه‌یرده‌کات هه‌موو شته‌کان به‌جۆرێک شێوێنراوه نامۆیه به بیری ئه‌و، به‌ڵام که دێت بۆبینینی شانۆیه‌ک ئه‌گه‌ر کۆمیدیش بێت هه‌ست ده‌کات به‌زمانی ساده‌ى ئهودهدوێت به هه‌ڵسوکه‌وتى ئه‌و یان ده‌وروبه‌ره‌که‌ى تۆ هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌یت هیچ شتێک نامۆنیهبهو، ئه‌وه‌ى له‌مێشک ودڵی ئه‌ودایه تۆدهیوروژێنیت ئه‌مه‌ش هۆکارێکی سه‌ره‌کیه بۆبه‌ره‌و پیریچونی بینه‌ر بۆ شانۆیه‌کی کۆمیدی.
چوار ستار: هۆکار چیه شانۆی کوردی ناتوانێت پهلبهاوێژێته ده‌ره‌وه‌ی کوردستان؟
ماهیر حه‌سه‌ن: ئه‌م پرسیاره زۆر له‌جێی خۆیدایه، ئێمه وه‌ک تیپی هونه‌رى ڕه‌نگاڵه نه‌مانتوانیوه له سلێمانی زیاتر په‌لبهاوین چجا بۆ ده‌ره‌وه‌ى کوردستان به‌ڵام له هه‌مان کاتدا ده‌بینین و ده‌بیستین فڵان گروپ یان فڵان تیپی هونه‌ری به‌رهه‌مه‌که‌یان برده ده‌ره‌وه‌ى وڵات له‌بری جارێک چه‌ند جار ئه‌مه دوباره ده‌بێته‌وه، ئه‌مه بۆ خۆى نیشانه‌ى پرسیاره هۆکاره‌که‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار که زۆر بێ ئاگان له‌چالاکی تیپ وگروپه هونه‌ریه‌کان، ته‌نیا ئه‌وانه دیارن که خۆیان ئه‌خزێننه ژێر باڵی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان بۆیه ئه‌وانیش له‌بێئاگایی خۆیاندا وا ده‌زانن ئه‌مانه باڵهوانی مه‌یدانه‌که‌ن.
چوار ستار: زۆر جار بۆ پێشکه‌شکردنی شنۆگهریهک پشت به ده‌قێکی بیانی ده‌به‌سترێت، هۆکاری ئه‌مه نه‌بوونی شانۆنوسی به توانای کورده یاخود بینه‌ر حه‌ز به ده‌قی بیانی ده‌کات؟
ماهیر حه‌سه‌ن: بێگومان ئه‌مه شتێکی ڕوون و ئاشکرایه نوسهرى خۆماڵی له بوارى نوسینی ده‌قی شانۆى کوردى هه‌مووى تهبهخورى کرد، شانۆ به‌ره‌و قه‌یران برا بژێوى ژیان قه‌ڵه‌مه‌کانی به‌ره‌و پیشه‌یه‌کی تر ڕاپێچکرد، ئه‌مه جگه له ئینتیماى سیاسی هه‌روه‌ها شێواندنی ڕه‌وتی شانۆى کوردى، بۆیه هه‌موو ئه‌مانه وایکرد بۆ ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام بیت له کارى هونه‌رى ناچار په‌نا برایه به‌ر ده‌قه بیانیه‌کان یان ده‌قی عه‌ره‌بی وبه تایبه‌تی سوری ومیسرى به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆرزیرهکانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م وه‌رگێرانه‌دا کراوه به‌شێوازێک ئه‌گه‌ر نه‌نوسرێت وه‌رگێڕانی فڵان که‌س هه‌ندێک جار به‌ده‌گمه‌ن هه‌ستی پێده‌کرێت ئه‌مه ده‌قێکی وهرکێڕراوه چونکه به ته‌واوى کوردێنراوه له گه‌ڵ هه‌موو دابونه‌ریتێکی کورده‌واری و کێشه‌وگرفته‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه ده‌گونجێ، چونکه گه‌نده‌ڵی له هه‌رشوێنێکدا هه‌بێت ههرگهندهڵیه کێشه‌ى سیاسی و ئابورى هه‌مووى به هه‌مان شێوه‌یه له هه‌ر شوێنێکدا بێت له‌وانه‌یه جیاوازیه‌کی زۆری نه‌بێت.
چوار ستار: ئه‌گه‌ر به تایبه‌ت باسی تیپی هونه‌ری ڕه‌نگاڵه بکه‌ین ، هۆکار چیه کاره‌کانی ئه‌م تیپه ناڕواته ده‌ره‌وه‌ی سلێمانی؟
ماهیر حه‌سه‌ن: ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم تیپی هونه‌رى ره‌نگاڵه تیپێکه له سه‌رتاسه‌رى کوردستاندا ئه‌مڕۆ له‌بوارى شانۆى کوردی‌دا جێده‌ستی دیاره‌و منافسی نیه، به‌رهه‌مه‌کانیشمان هه‌مووى کاری هونه‌ریه‌و به‌شێوازێکی سه‌رکه‌وتوو ئه‌کادیمی ئه‌نجام ده‌درێت ، نمایشی ئێمه خۆى ده‌دات زیاترله(100)ڕۆژ وه پشتیشمان ته‌نیا به تواناى خۆمان به‌ستووه، منیش ئه‌وپرسیاره ده‌که‌م بۆ ناهێڵن یان ناکرێ تیپی هونه‌رى ڕه‌نگاڵه کاره‌کانی بباته ده‌ره‌وه‌ى کوردستان، تۆ بڵێی ته‌نیا هۆکار ئه‌وه بێت ئێمه کاره‌کانمان به ستایلێکی کۆمیدی وڕه‌خنه ئامێز به توندى نمایش ده‌که‌ین.
چوار ستار: تاچه‌ند گه‌شتی هونه‌ری بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات یارمه‌تی ده‌ر ده‌بێت بۆ زیاتر ئاشنا بوونی هونه‌رمه‌ند و فراوانبوونی تاقه هونه‌ریه‌که‌ی؟
ماهیر حه‌سه‌ن: گه‌شتی هونه‌رى بۆ هونه‌رمه‌ند هێنده‌ى نان وئاو پێویسته چونکه هونه‌رمه‌ند زیاتر په‌روه‌رده ده‌بێت زیاتر هه‌وڵ ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى له دنیایه‌که‌وه بچێته دنیایه‌کی جیاوازتر له‌و پێشهیهی یان له‌و دنیایه‌ى که چه‌ندین ساله تیایدا قه‌تیسماوه، چونکه کاتێک به‌رهه‌مێکی هونه‌رى ده‌به‌یته ده‌ره‌وه ته‌نیا هاوزمانی خۆت ئه‌و کارانه نابینێت له‌وانه‌یه چه‌ندین نه‌ته‌وه‌ى تر تۆ ببینێت یاخود ههڵتسهنگێنێت، ئه‌و کاته زیاتر تاقه‌ت و تواناى تۆ ده ر ده‌که‌وت که له‌وێ چهندبه سه‌رنجه‌وه له‌تواناو داهێنانی تۆ ده‌ڕوانن ئه‌مه وه‌ک کاریگه‌رى هونه‌رى، ئه‌گه‌ر وه‌ک خولیش گه‌شتی هونه‌ری بکه‌ی ئه‌وا بێگومان کاریگه‌رى به سودى ده‌بێت بۆگهشهدان به توانا‌و تاقه‌ى هونه‌رى به‌شێوه‌یه‌کی زانستی زیاتر له‌بواره‌که‌تدا.
چوار ستار:دوای سالانێک کارکردنت له بواری هونه‌ریدا په‌شیمان نیت له‌م ڕێچکه‌یه‌ی گرتوته؟
ماهیر حه‌سه‌ن: دنیاى هونه‌ر هێنده دنیایه‌کی به‌رز و به‌نرخ و پیرۆزه، هێنده دنیایه‌کی پڕجوانی وبهختهوهریه ئه‌گه‌ر هونه‌رمه‌ندێکی راستگۆ و دڵسۆزبیت له‌و بواره‌دا ئه‌وه باوه‌ڕ ناکه‌م هیچ کاتێک بیرله په‌شیمان بوون بکه‌یته‌وه، تۆتهمسیلی کۆمه‌ڵگاکه‌ت ده‌که‌یت به ههمووچاکی و خراپیه‌کانیه‌وه جوانی وناشرینهکانیهوه به خۆشی وناخۆشیهکانیهوه، جوان هه‌ست به‌شته‌کان ده‌که‌یت به مه‌رجێک ئه‌کته‌رێکی پروفیشناڵ بیت و له‌واتاى هه‌موو ئهوشتانهتێبگهیت و بتوانی به‌رجه‌سته‌ی بکه‌یت ئه‌مه دنیای هونهرهئیتر په‌شیمانبوونه‌وه له پای چی.
چوار ستار: چی ئاواتێکت هه‌یه له بواری هونه‌ریدا و نه‌هاتبێته دی؟
ماهیر حه‌سه‌ن: خۆزگه‌و ئاواتم ئه‌وه‌یه بتوانم له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌رێکی باش ده‌رهێنه‌رێکی گه‌وره کاربکه‌م له‌ئاستێکی به‌رزدا، کاره‌که کارێکی نمونه‌یی بێت و ماهیرحهسهن تیایدا خه‌لآتی ئۆسکار وه‌ربگرێت ئه‌وه ئاواتی سه‌ره‌کیمه، ئاواته‌کانی تریش ته‌مه‌ن باقی بێت پشت بهخوادێته دى.
چوار ستار:حکومه‌تی هه‌رێم تاچه‌ند یارمه‌تی هونه‌رمه‌نده مانووهکانی داوه؟
ماهیر حه‌سه‌ن: خۆزگه له وڵاتی ئێمه‌ش هونه‌رمه‌ند بگه‌شتایه‌ته ئه‌و ئاسته‌ى پێویستی به ده‌عمی مادى حکومه‌ت و ئه‌ملایه‌ن و ئه‌و لایه‌نی به‌رپرس نه‌بوایه, به‌ڵام زۆرمان ماوه بۆیه ناچار ده‌بێت حکومه‌ت هاوکارى ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه بکات که ماندوون یان نه‌خۆشن و تواناى کاریان نیه، به‌ڵام ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ى که خۆیان به هونه‌رمه‌ندى ڕاسته‌قینه وچالاک ده‌زانن و تواناى کاریان هه‌یه بابێنه مه‌یدان وکاربکه‌ن وخۆیان دروستبکه‌ن به‌هۆى هونه‌ره‌که‌یانه‌وه، هه‌وڵبده‌ن له‌ڕووى مادى یان مه‌عنه‌وى خۆیان دروستبکه‌ن تا ده‌ست له حکومه‌ت پان نه‌که‌نه‌وه بۆ خودى خۆیان, به‌ڵام وه‌ک هاوکارى بۆ کاره هونه‌ریه کان با که‌مێک حکومه‌ت له گه‌ڵیان به‌شدار بێت لهوئهرک ومهسروفانهى که ده‌که‌وێته سه‌ر شانی تیپه‌که،هه‌رچه‌نده هه‌تا ئێستا وه‌ک پێویست نه‌بووه و نه‌کراوه.
چوار ستار: هاوڵاتیانی کوردستان تا چه‌ند توانیویانه هێنده‌ی ماندوو بوونی خۆتان ڕێز له کاره هونه‌ریه‌کانتان بگرن؟
ماهیر حه‌سه‌ن: هه‌تا ئه‌و ڕۆژه‌ى چاولێکدهنێین ئێمه خۆمان به قه‌رزارى خه‌ڵکی خۆمان وکوردستانه جوانه‌که‌مان ده‌زانین، بۆ ئه‌و هه‌موو ڕێز‌و وه‌فایه‌ی هه‌یانه به‌رامبه‌ر به ئێمه، ته‌نیا خۆشه‌ویستی و ڕێزى ئه‌مانه به‌رده‌وامی ئه‌به‌خشێت به ئێمه له کارکردن.
له کۆتای وته کانیدا ، کاک ماهیر ئاماژه ی به وه کرد که به ناوی به رێزیانه وه چه ندین ماڵپه ڕ و فه یسبووک کراونه ته وه . لێره وه دڵنیاتان ده کاته وه خاوه ندارێتی هیچ کام له م پێگانه ناکات و به وته ی خۆی ، هێنده سه رقاڵه کاتی نه ماوه بۆ ئینترنێت ئاماژه شی دا به وه ی ( که ی کاتم بوو خۆم ئامادام پێگه و فه یسبووکیش دابنێم به ڵام له مکاته‌دا ناتوانم و کاته کانم که مه ).
دیداری چوار ستار

گەورەترین هەڵە کە لەلایەن زۆرینەی مرۆڤەکانەوە دەکرێت ئەوەیە :
تەنها گوێ لە نیوەی دەگرن، لە چارەكێکی تێدەگەن و دوو ئەوەندەش قسەدەکەن !!!!!! "