❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / لــه‌بـه‌ڕێـوبـه‌رانـه‌وه‌...تــا ئه‌نــدامــان بیخوێــنـێـتـه‌وه‌...تـكــایه...!!!؟؟؟‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

  •  » جیـهانی هه‌مه‌ڕه‌نگ
  •  » لــه‌بـه‌ڕێـوبـه‌رانـه‌وه‌...تــا ئه‌نــدامــان بیخوێــنـێـتـه‌وه‌...تـكــایه...!!!؟؟؟‌


#1 2010-09-30 09:58:42

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsFirefox

لــه‌بـه‌ڕێـوبـه‌رانـه‌وه‌...تــا ئه‌نــدامــان بیخوێــنـێـتـه‌وه‌...تـكــایه...!!!؟؟؟‌

به‌بیری ئێوه‌ ئه‌مه‌ تا چه‌ند ڕاسته‌؟؟

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-16166664b1.png


كاتێك من كارێك ئه‌كه‌م و دره‌نگ ته‌واوی ئه‌كه‌م من كه‌سێكی زۆر خاوم خێرا نیم....
به‌ڵام
كاتێك به‌ڕیوبه‌ره‌كه‌م كارێك درێژ ئه‌كاته‌وه‌ ،،كاره‌كه‌ی ئه‌و ته‌واوه‌ بێ عه‌یبه‌ جێگای ده‌ست خۆشیه‌...
كاتێك من كارێك ناكه‌م ئه‌وا من ته‌مه‌ڵه‌م كه‌سێكی نه‌توان كارم...
به‌ڵام،،،،،،،،،
كاتێك به‌ڕیوبه‌ره‌كه‌م كارێك ئه‌نجام نادات ئاساییه‌ چونكه‌ ئه‌و مه‌شغوڵه‌.....
كاتێك من كارێك ئه‌كه‌م بێ ئه‌وه‌ی داوای ئه‌و كاره‌م لێكرابێت ،،، به‌ڵام كاره‌كه‌م شیاو بێت له‌جێی خۆی بێت...ئه‌وا من ئه‌مه‌وێت خۆم ببه‌مه‌ پێشه‌وه‌ ئه‌مه‌وێت خۆم بناسێنم..
كاتێك به‌ڕیوبه‌ره‌كه‌م ئه‌و كاره‌ بكات ئه‌وا ئه‌و سه‌ره‌تایه‌كی گرنگی ده‌ست پێكردووه‌ شایه‌نی ده‌ست خۆشیه‌ شایه‌نی ڕێز لێنانه‌....


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-de67f158ae.png

كاتێك من ئه‌مه‌وێت به‌ڕێو به‌ره‌كه‌م له‌كاره‌كانی خۆم ڕازی كه‌م و لێی نزیك بمه‌وه‌ ئه‌وا من كه‌سێكی به‌كوردی ماستاو چیم...
به‌ڵام
كاتێك به‌ڕیوبه‌ره‌كه‌م بیه‌وێت به‌ڕیوبه‌ره‌كه‌ی ڕازی بكات بۆ كارێك ئه‌وا ئه‌و هاوكاری و یارمه‌تیده‌ری به‌ڕیو به‌ره‌كه‌یه‌تی.....ئه‌وا ئه‌و شایسته‌یه‌...
كاتێك من هه‌ڵه‌یه‌ك ئه‌كه‌م من نه‌زانم شیاوی سزادانم سه‌رپێچیم ئه‌نجامداوه‌..
به‌ڵام
كاتێك به‌ڕیو به‌ره‌كه‌م هه‌ڵه‌یه‌ك ئه‌كات ئاساییه‌ مرۆڤ هه‌ڵه‌ ئه‌كات ئه‌توانێت هه‌ڵه‌كانی ڕاست بكاته‌وه‌...

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-739f0dfe61.jpg

كاتێك من له‌سه‌ر كاره‌كه‌م نیم ئه‌وا من له‌ده‌ره‌وه‌ كاته‌كانم به‌فیڕۆ ئه‌ده‌م غه‌م خۆر نیم بۆ كاره‌كه‌م....
به‌ڵام
كاتێك به‌ڕیوبه‌ر ئاماده‌ نابێت ئاساییه‌ ئه‌و خه‌ریكی كارێكی تره‌ بۆ هه‌مان مه‌به‌ست له‌جێگایه‌كی تر له‌ده‌ره‌وه‌....
كاتێك من پێویستم به‌ڕۆژێك مۆڵه‌ت هه‌بێت و په‌له‌ بم بۆ ئه‌و مۆڵه‌ته‌ و ئه‌وا من ئه‌وه‌ كاری هه‌میشه‌یمه‌و درۆ و بیانوو به‌كار دێنم...
به‌ڵام
كاتێك به‌ڕێوبه‌ره‌كه‌مان پشوو وه‌رگرێت ئه‌وا ئه‌و به‌ڕاسته‌وه‌ نه‌خۆشینی هه‌یه‌ یان كارێكی زۆر زه‌رووره‌...
كاتێك من مۆڵه‌ تێكم بووێت ئه‌وا ئه‌بێت كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بده‌م به‌هه‌موان ئاگادار بكرێمه‌وه‌ هه‌زار هۆكار بۆ مۆڵه‌ته‌كه‌م بهێنمه‌وه‌..
به‌ڵام
كاتێك به‌ڕیوبه‌ره‌كه‌م بیه‌وێت ئه‌و پشووه‌ وه‌ربگرێت ئه‌وا ئه‌بێت بڕوات چونكه‌ ئه‌و زۆر كاری كردووه‌ شیاوی پشوه‌ یان به‌ته‌له‌فۆنێك ئاگادارتان ئه‌كاته‌وه‌ كاری هه‌یه‌ و نایه‌ت تۆ بۆشت نیه‌ بپرسی بۆ..........

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-1530da25d5.jpg

كاتێك من كارێكی باش ده‌كه‌م نوسینێك ده‌كه‌م پێشنیارێك ده‌كه‌م شتێكی جوان ده‌ورووژێنم....زۆر به‌سووده‌،،،ئه‌وا به‌ڕێوبه‌ره‌كه‌م ته‌نها ئه‌و كاته‌ ئه‌وه‌ی له‌بیره‌ دوای ئه‌وه‌ فه‌رامۆش ئه‌بێت...
كاتێك من هه‌ڵه‌یه‌ك ئه‌كه‌م ئه‌وا ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ هه‌رگیز له‌بیرناكرێت لای به‌ڕیوبه‌ره‌كه‌م...

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-3e3068961e.jpg

هیوادارم به‌هه‌ڵه‌ له‌مه‌به‌ستم تێنه‌گه‌شتبن گه‌وره‌ بیربكه‌نه‌وه‌ سه‌یر نه‌بێت لاتان ئه‌وه‌ ڕه‌سمی ژیانه‌ و هه‌میشه‌ كه‌سانی باڵا به‌و شێوه‌یه‌ بیرئه‌كه‌نه‌وه‌ كه‌سانی خواره‌وه‌ش ئاوا ژیان به‌ڕێده‌كه‌ن ئه‌مه‌ زیاتر باسێكی گشتیه‌و تایبه‌ته‌ به‌هه‌موو ڕووه‌كانی ژیان له‌ماڵ و ده‌ره‌وه‌و سه‌ركارو ئه‌و جێگایانه‌ی كه‌به‌ڕێوبه‌ری هه‌بێت ئاوا به‌ڕێده‌كرێت ،،، بۆنموونه‌ تۆله‌ماڵه‌وه‌ بچووكی خێزانه‌كه‌تی توشی ئه‌و شتانه‌ ئه‌بیته‌وه‌ له‌ دام و ده‌زگاكاندا له‌ده‌ره‌وه‌ له‌ناو هاوڕیكاتنا له‌قوتابخانه‌و خوێندنگاكاندا ،،،،كه‌مێكیش له‌ نێت هههههههه
هیوادارم  ئه‌وه‌ی ئه‌چێته‌ ئه‌و جێگایه‌و متمانه‌ به‌ده‌ست ئه‌هێنێت ئه‌وه‌ له‌بیرنه‌كات كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كات یان ئه‌وه‌ی ژێرده‌ستی كه‌ قسه‌ ئه‌كات وا بیربكاته‌وه‌ كه‌ ئه‌ویش له‌و جێگایه‌ی ئه‌و بوووه‌ دڵی فراوان بێت وه‌ك وتراوه‌ چه‌پڵه‌ به‌ده‌ستێك لێنادرێت،،،،كه‌واته‌ هه‌موو پێكه‌وه‌ ته‌واو كه‌ری یه‌كترین....


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-902f794ccc.gif
ئه‌گه‌ر منداڵ نه‌بێت ....ماڵه‌وه‌ چ مانایه‌كی بۆخۆشی و خۆشحاڵی تێدا نامێنێت،،
ئه‌گه‌ر قوتابی نه‌بێت...بوونی مامۆستا چ مانایه‌كی له‌بینای قوتابخانه‌كاندا نیه‌...
ئه‌گه‌ر كارمه‌ند نه‌بێت ...به‌ڕیو به‌ری دام و ده‌زگاكان چ كارێكیان پێناكرێت،،،
وه‌ئه‌گه‌ر په‌رستارنه‌بێت،،،پزیشك زیاتر تووشی ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ ئه‌بێته‌وه‌ ماندوو ئه‌بێت...
وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌ندام نه‌بێت ...به‌ڕیو به‌رو سه‌رپه‌رشتیاری یانه‌یه‌كی نێت چ پێویستی به‌سه‌رپه‌رشتیارو به‌ڕیوبه‌ره‌....


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-63e75fde9b.jpg

به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌،،،،خۆشی ماڵ به‌بوونی منداڵی چاك و ئازاو لێهاتوو گوێگره‌وه‌ خۆشتره‌...
قوتابخانه‌ش به‌بوونی ڕێزی نێوان مامۆستاو قوتابیه‌وه‌ چێژبه‌خشتره‌ سنوری دیاریكراو نه‌به‌زێت...
وه‌بوونی كارمه‌ند ڕۆحی دام و ده‌زگاكانه‌ به‌ڕێوبه‌ران به‌كارمه‌نده‌كانه‌وه‌ جوان و لێهاتوو ئه‌بن...
پزیشك به‌هاوكاری په‌رستار زیاتر ئه‌توانێت متمانه‌ی هه‌بێت به‌خۆی...
وه‌ یانه‌و نێت و به‌ڕێو به‌رو سه‌رپه‌شتیارو ئه‌ندامیش هه‌موان پێكه‌وه‌ ئه‌توانن یانه‌یه‌كی جوان بخه‌نه‌ به‌رده‌ستی هه‌مووان به‌و مه‌رجه‌ی هه‌ستی هاوكاری و ته‌واوكاری یه‌كتریان هه‌بێت

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-902f794ccc.gif

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-9a29390554.jpg


ئاماده‌كردن و نوسینی//مریوان باوه‌نوری
په‌یامنێری كوردژین

Kurdzhin

زیره‌کی سنوری هه‌یه‌،،به‌ڵام هیچ سنورێک نیه‌ بۆ بێ ئه‌قڵی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-09-30 10:13:46

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: لــه‌بـه‌ڕێـوبـه‌رانـه‌وه‌...تــا ئه‌نــدامــان بیخوێــنـێـتـه‌وه‌...تـكــایه...!!!؟؟؟‌

کاتێک مه‌ریوان باوه‌نوریش نه‌بێت ئێمه‌ له‌ کوێ بابه‌تی له‌م شێوه‌یه‌ ده‌خوێنینه‌وه‌....

ده‌ستت خۆش بێت کاکه‌ مه‌ریوان گیان ه‌راستی ئه‌وه‌ی له‌م بابه‌ته‌دا باست کردووه‌ هه‌قیقه‌تی واقعی ژیانه‌
به‌راستی زۆر جوانت شی کردۆته‌وه‌ له‌ هه‌موو رووه‌کانه‌وه‌ ته‌مه‌ن درێژ بیت هاورێێ گیان ،
به‌س ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه‌ له‌م وڵاته‌ی خۆماندا زۆربه‌ی فه‌رماناگه‌کان مۆرکێکی عه‌سکه‌ریانه‌ی به‌ خۆوه‌ گرتووه‌
ئه‌گه‌ر یه‌کێک له‌ دائیره‌یه‌ک به‌رێوه‌به‌ر بێت ئه‌وه‌ وه‌کو ئه‌وه‌ وایه‌ ئه‌و کارمه‌ندانه‌ی له‌وێ کار ده‌که‌ن کۆیله‌ ئه‌و بن
بیر له‌وه‌ ناکاته‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ نه‌بوونایه‌ ئه‌ویش به‌رێوه‌به‌ر نابوو ،
جا بۆیه‌ له‌ هه‌موو جێگایه‌ پێویسته‌ هه‌موو مرۆڤه‌کان ته‌واوکه‌ری یه‌ک بن
به‌رێوه‌به‌ر ته‌واوکه‌ری کارمه‌نده‌کانی بێت و کارمه‌نده‌کانیش ته‌واوکه‌ری به‌رێوه‌به‌ره‌که‌ی بێت
جوانترین شت که‌ له‌ نێو فه‌رمانگه‌کاندا بوونی هه‌بێت ئه‌ویش رێزگرتنه‌ له‌ هه‌موو تاکێک .....

بابه‌ته‌که‌ت زۆر هه‌ڵده‌گرێت نامه‌وێت درێژه‌ی پێ بده‌م
ته‌نها له‌ش ساغ بیت و ته‌مه‌ن درێژ بیت ئه‌ندامه‌ زیاد له‌ حه‌د چالاکه‌ی نێو ماڵی کوردژین .
به‌راستی به‌ بابه‌ته‌کانت وات له‌ ئێمه‌ کردوه‌ له‌ هه‌ر به‌شێکی ئه‌م یانه‌یه‌دا بابه‌تی تۆمان به‌رچاو بکه‌وێت
بێ دوودڵی برۆین ناو بابه‌ته‌کت و کلیکی له‌سه‌ر بکه‌ین ،،،،
ته‌مه‌ن درێژ بیت هاورێی گیان ،
هه‌رده‌م له‌ خۆشیدا بیت ،،،،،

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-09-30 10:18:24

Nigar
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: Pirmam
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-10-13
په‌یامه‌كان: 2407
WindowsXPFirefox

Re: لــه‌بـه‌ڕێـوبـه‌رانـه‌وه‌...تــا ئه‌نــدامــان بیخوێــنـێـتـه‌وه‌...تـكــایه...!!!؟؟؟‌

dest xosh bet kak mariywan gyan bo am babate jwana we am babate be sude be rasti ta ble babate jwana her sarkew to bit le jiyanet

Kurdzhin
(ھیچ سەرینێک لە کۆشی دایک نەرمتر نیە ، ھیچ گولێک لە دەمی دایک جوانتر نیە ) نیگــــــــــــار 

کــوردژیــن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-09-30 13:59:46

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsXPSafari

Re: لــه‌بـه‌ڕێـوبـه‌رانـه‌وه‌...تــا ئه‌نــدامــان بیخوێــنـێـتـه‌وه‌...تـكــایه...!!!؟؟؟‌

به‌راستی کاکه‌ مه‌ریوان گیان نازانم چۆن ده‌ستخۆشیت لێ بکه‌م
به‌راستی بابه‌ته‌کانت زۆر زۆر جوانن زۆر زۆر به‌سوودن
من لای خۆمه‌وه‌ زۆر سوپاست ئه‌که‌م بۆ بابه‌ته‌ زۆر جوانه‌کانت
هیوادارم هه‌رگیز بێ به‌شمان نه‌که‌یت له‌بابه‌ته‌ به‌سووده‌کانت


بابه‌ته‌که‌ت زۆر جوانه‌ براگیان
ده‌سته‌کانت خۆش و سه‌رکه‌وتوو بیت هه‌رده‌م له‌ژیان
ئاسووده‌ و ته‌مه‌ن پڕ به‌ره‌که‌ت بیت هاوڕێ گیان.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-09-30 14:28:28

Ronyas
فریشته‌ی ناز
شوێن: ☆ سليمانى☆
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-29
دواترین سه‌ردان: 2013-07-11
په‌یامه‌كان: 950
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: لــه‌بـه‌ڕێـوبـه‌رانـه‌وه‌...تــا ئه‌نــدامــان بیخوێــنـێـتـه‌وه‌...تـكــایه...!!!؟؟؟‌

8888مریوان باوه‌نوری
ئه‌ندامه‌ چالاکه‌که‌ى کوردزین
به‌راستى یه‌کیکیت له‌ ئه‌ندامه‌ به‌ریز و ده‌ست ره‌نگینه‌کانى کوردژین
به‌راستى له‌ ناخى دله‌وه‌ ده‌ست خۆشیت لیى ئه‌که‌م په‌یامنیر گیان

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-55cfa7e9d6.jpg

‌
کریستالى بیده‌نگیتان بکیشن به‌ دیواره‌کانى ده‌نگدا!!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-09-30 16:33:02

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌
WindowsVistaMSIE7

Re: لــه‌بـه‌ڕێـوبـه‌رانـه‌وه‌...تــا ئه‌نــدامــان بیخوێــنـێـتـه‌وه‌...تـكــایه...!!!؟؟؟‌

8 ده‌ســــــــته‌کـــــــانت خۆش بێت 8
به‌ڕاستی بابه‌ته‌که‌ت زۆر له‌وه‌ جوانتره‌ که‌ من پێت بڵێم ده‌ست خۆش
زۆر زۆر به‌ وردی و له‌سه‌رخۆی بابه‌ته‌که‌م خوێنده‌وه‌
زۆر زۆریس ڕاسته‌و له‌گه‌ڵ ئه‌م واقعهی تێیدا ده‌ژین..

به‌ڵام کاتێک گه‌یشتمه‌ ئه‌م دێڕه‌ دامام::

،،،،كه‌مێكیش له‌ نێت هههههههه

ههههههههه
هه‌موومان پێکه‌وه‌ جوانین
ئێمه‌ پێکه‌وه‌ ته‌واوکه‌ری یه‌کین...

سه‌رکه‌وتوو و به‌رده‌وام بیت له‌ بابه‌ته‌ جوانه‌کانت...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2010-09-30 16:47:03

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsXPMSIE7

Re: لــه‌بـه‌ڕێـوبـه‌رانـه‌وه‌...تــا ئه‌نــدامــان بیخوێــنـێـتـه‌وه‌...تـكــایه...!!!؟؟؟‌

زۆر زۆر راسته‌ ووشه‌و ره‌سته‌کانێت هه‌مووی ته‌واون‌ کاک مه‌ریوان ده‌سته‌کانێت خۆش بێت
به‌راستی بابه‌ته‌که‌ت زۆر جوانه‌ به‌رێوه‌به‌ران هه‌ڵه‌کانی خۆیان نابینن به‌لام بچوکترین هه‌ڵه‌کانی فه‌رمانبه‌رانی خۆیان ئه‌بینن من یه‌که‌م چار باسی خۆم ئه‌که‌م بچوکترین ‌هه‌ڵه‌م کرد وا بزانم 100 چار به‌رێوه‌به‌رم له‌ کۆبونه‌وه‌کانی مامۆستایان باسی که‌رده‌وه،به‌ڵام هه‌ڵه‌کانی خۆشی پێشت گوی ئه‌خێنێت هاهاهاها،،ده‌ست خۆش بێت هیواداره‌م هه‌ر هه‌ر به‌رده‌وام بیت له‌ بابه‌ته‌ پر ماناو جوانه‌کانیت هه‌ر سه‌رکه‌وتوو بیت ‌

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2010-09-30 16:56:16

؟دنـــا ؟
کازیوەی یانە
شوێن: ♥ ســلێمانی دڵ♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-11
دواترین سه‌ردان: 2014-02-23
په‌یامه‌كان: 1483
WindowsVistaFirefox

Re: لــه‌بـه‌ڕێـوبـه‌رانـه‌وه‌...تــا ئه‌نــدامــان بیخوێــنـێـتـه‌وه‌...تـكــایه...!!!؟؟؟‌

نازانم چی بنوسم بۆ بابەتەکت زۆر زۆر جوان بوون
هەموو وشەکان تەواوکەری یەکن ..گەر یەکیکیان نەبیت ئەوی تریان هەر نابیت
...یاخوا ئەو دەستانەت خۆش بیت کاک مەریوان بەراستی بابەتەکەت زۆر جوان بوو
سەرکەوتو بیت .

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-2830f3b407.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2010-09-30 19:42:00

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: لــه‌بـه‌ڕێـوبـه‌رانـه‌وه‌...تــا ئه‌نــدامــان بیخوێــنـێـتـه‌وه‌...تـكــایه...!!!؟؟؟‌

سوپا س بۆ په‌یامه‌كانتان هاوڕییانی خۆشه‌ویست خۆشحاڵم بابه‌ته‌كه‌تان به‌دڵ بووه‌
سوپاسی هه‌مووتان ئه‌كه‌م بۆ لێكدانه‌وه‌و ئه‌و په‌یامه‌ جوانانه‌تان
هیوادارم گیانی برایانه‌و متمانه‌و ڕێزوو خۆشه‌ویستی جێگه‌ی پله‌و پایه‌ بگرێته‌وه‌ له‌كۆمه‌ڵگای كوردیدا
بتوانین له‌گه‌ڵ گه‌وره‌كانماندا خاوه‌ن به‌رنامه‌ و پرۆژه‌ی تایبه‌ت بین به‌یه‌كتری و داهاتوومان
ڕێز له‌بیروبۆچوون بكرێته‌ بنه‌مای پێشكه‌وتن

ده‌ستی هه‌مووتان خۆش بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌و ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی به‌وته‌ جوانه‌كانتان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2010-09-30 22:21:54

چۆڤین
کازیوەی یانە
شوێن: هــه‌ولـێـر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-11
په‌یامه‌كان: 1275
ویبگه‌
WindowsSafari

Re: لــه‌بـه‌ڕێـوبـه‌رانـه‌وه‌...تــا ئه‌نــدامــان بیخوێــنـێـتـه‌وه‌...تـكــایه...!!!؟؟؟‌

یاخوا ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه‌ مه‌ریوان گیان ، ماندوو نه‌بیت له‌م کاره‌ جوانانه‌ت ،
هیوام به‌رده‌وامیته‌ له‌ ده‌ست ڕه‌نگینی بابه‌ته‌کانت ،،،
سه‌رکه‌توو بیت کاکه‌ مه‌ریوان گیان ،،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2010-09-30 23:00:07

Sarwar Qaradaxi
سونبولی یانه
شوێن: ☆به‌ریتانیا★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-01
دواترین سه‌ردان: 2014-01-24
په‌یامه‌كان: 1488
ویبگه‌
WindowsVistaFirefox

Re: لــه‌بـه‌ڕێـوبـه‌رانـه‌وه‌...تــا ئه‌نــدامــان بیخوێــنـێـتـه‌وه‌...تـكــایه...!!!؟؟؟‌

بژیت کاك مه‌ریوان گیان هاورێو برا ئازیزه‌که‌مان،
وشه‌یه‌ك نیه‌ ده‌ست خۆشیه‌کت لێبکات هێنده‌ی گه‌وره‌ییو جوانی ئه‌م بابه‌ته‌ت بێت،
جێگای شانازیه‌ که‌سانێکی به‌ڕێزو ئازیی وه‌ك تۆمان هه‌یه‌و توانیومانه‌ سودێکی یه‌جگار زۆر له‌ بابه‌ته‌ جوانه‌کانی وه‌ر بگرین،
هه‌موو په‌یڤه‌کان له‌ جێگه‌ی خۆیانن و ئه‌توانم بڵێم رۆژانه‌ ئه‌مانه‌ ئه‌بینرێن،
هیوای له‌ش ساخی کامه‌رانیت بۆ ئه‌خوازم
هه‌رده‌م به‌خه‌ته‌وه‌ر بژیت
باوه‌شیك گـــــــــــــــــــــــــــوڵڵ

Kurdzhin
ژیـــــان لای هه‌موو کـــــه‌س خۆشه‌ویسته‌،
بــــه‌ڵام شه‌ره‌ف لای مه‌ردخۆشه‌ویــــستره‌،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#12 2010-10-01 03:01:57

ReKaN
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی
United Kingdom
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: به‌ریتانیا-لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-07
دواترین سه‌ردان: 2026-01-05
په‌یامه‌كان: 1475
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: لــه‌بـه‌ڕێـوبـه‌رانـه‌وه‌...تــا ئه‌نــدامــان بیخوێــنـێـتـه‌وه‌...تـكــایه...!!!؟؟؟‌

هه‌ربژیت و نمونه‌ت زیاد بێت کاکه‌ مه‌ریوان .
ده‌ست خۆش به‌ هیوای به‌رده‌وامی برای زێده‌ ئازیزو خۆشه‌ویست.

Kurdzhin
گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌لفێكت به‌سه‌ هه‌ست ده‌كه‌یت كه‌ کوردژین ته‌نها بۆ خزمه‌تی تۆیه،،‌،‌
كه‌واته.......((سه‌ربه‌ستی له‌ جوڵانه‌وه‌ ))

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#13 2010-10-01 06:58:50

brwabatasi
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: BATAS
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-19
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 2905
ویبگه‌
WindowsXPOpera

Re: لــه‌بـه‌ڕێـوبـه‌رانـه‌وه‌...تــا ئه‌نــدامــان بیخوێــنـێـتـه‌وه‌...تـكــایه...!!!؟؟؟‌

یاخوا ئه‌و سه‌ستانه‌ت خۆش بێت کاکه‌ مه‌ریوان گیان بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ جوانو واقعیانه‌
به‌راستی بابه‌ته‌که‌ت زۆر جوان و له‌ جێی خۆیه‌تی شته‌کانت زۆر جوان دارشتوه‌
هیوادارم به‌رده‌وام بیتو سه‌ر که‌وتو سه‌ر فراز بیت بۆ ئه‌م یانه‌ قه‌شه‌نگه‌

Kurdzhin

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه‌ وایه‌ ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه‌ ماته‌ ، پیاده‌ په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#14 2010-10-01 10:56:48

dastan 08
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-10
دواترین سه‌ردان: 2012-04-28
په‌یامه‌كان: 16
WindowsMSIE7

Re: لــه‌بـه‌ڕێـوبـه‌رانـه‌وه‌...تــا ئه‌نــدامــان بیخوێــنـێـتـه‌وه‌...تـكــایه...!!!؟؟؟‌

slaw kak meriwan gayan babatakat zor baqawat bw  dastw chawat xosh bet
.............
balam mn peshnayarek akam bareztan babatek lasar sofiw darweshi banwsan

bast la waqai kurdstan bakat,,,,,

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#15 2010-10-01 11:57:46

Ahmed Zebary
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-14
دواترین سه‌ردان: 2014-01-17
په‌یامه‌كان: 361
WindowsXPFirefox

Re: لــه‌بـه‌ڕێـوبـه‌رانـه‌وه‌...تــا ئه‌نــدامــان بیخوێــنـێـتـه‌وه‌...تـكــایه...!!!؟؟؟‌

ده‌سته‌كانت خۆشبێت كاك مریوان باوه‌نوری
به‌راستی بابه‌تێكی زۆر جوانت ئاماده‌كردووه‌ دیاره‌
ره‌نج و ماندووبوونی پێوه‌ دیاره‌
ووته‌كانت زۆر راسته‌
ئه‌مه‌ش واقعی ژیانه‌
ژیانیش شانۆیه‌كه‌ هه‌موو كه‌س رۆلی سه‌ره‌كی تێدا نابینێت

هیوای ساغ و سه‌لامه‌تی بۆ ئێوه‌ ده‌خوازم
هیوادارم به‌رده‌وامبی له‌سه‌ر نوسینی ئه‌م بابه‌ته‌ به‌سوودانه‌
چاوه‌ورێن بابه‌تی زیاترین له‌ ئێوه‌ی به‌رێز
كاتت شاد

Kurdzhin
http://www.globalgallery.com/prod_images/600/hd-4366.jpg
هه‌ر هه‌نگاوێكی گه‌وره‌، سه‌ره‌تا مه‌حاڵ دێته‌ پێش چاو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#16 2010-10-01 13:24:23

د.كامةران
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-19
دواترین سه‌ردان: 2013-08-22
په‌یامه‌كان: 226
WindowsXPFirefox

Re: لــه‌بـه‌ڕێـوبـه‌رانـه‌وه‌...تــا ئه‌نــدامــان بیخوێــنـێـتـه‌وه‌...تـكــایه...!!!؟؟؟‌

ده‌ست خۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆش
زۆر جوان و راستن

Kurdzhin
Any man can be a father,but it takes sumone special to be a Dad

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#17 2010-10-01 13:51:51

شازه‌
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-16
دواترین سه‌ردان: 2013-08-03
په‌یامه‌كان: 1363
WindowsXPMSIE7

Re: لــه‌بـه‌ڕێـوبـه‌رانـه‌وه‌...تــا ئه‌نــدامــان بیخوێــنـێـتـه‌وه‌...تـكــایه...!!!؟؟؟‌

Walla  dast  xosh bet
zor  babatiki  jwana

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#18 2010-10-01 20:26:17

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: لــه‌بـه‌ڕێـوبـه‌رانـه‌وه‌...تــا ئه‌نــدامــان بیخوێــنـێـتـه‌وه‌...تـكــایه...!!!؟؟؟‌

سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان هاوڕێیانی خۆشه‌ویست
زۆر خۆشحاڵم كه‌ئه‌م بابه‌ته‌ جێگای ڕه‌زامه‌ندیتان بوووه‌
ئه‌خوازم هه‌مووتان له‌كاری ڕۆژانه‌تان سه‌ركه‌وتوو بن و گیانی یه‌كتر قبوڵكردن و ڕێز بكرێته‌ پێشه‌نگی هه‌موو كاره‌كانمان
بابه‌ته‌كه‌تان زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ند كرد به‌ په‌یامه‌كانتان
سوپاسی هه‌ستی هه‌مووتان ئه‌كه‌م

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#19 2010-10-01 20:32:16

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259
WindowsXPMSIE

Re: لــه‌بـه‌ڕێـوبـه‌رانـه‌وه‌...تــا ئه‌نــدامــان بیخوێــنـێـتـه‌وه‌...تـكــایه...!!!؟؟؟‌

هه ربزيت هاورئ كيان بؤ ئه م بابه ته جوان و سه رنج راكيشه ته مه ن دريزو به خته وه ربيت

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-c18bd3283e.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#20 2010-10-02 10:58:56

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: لــه‌بـه‌ڕێـوبـه‌رانـه‌وه‌...تــا ئه‌نــدامــان بیخوێــنـێـتـه‌وه‌...تـكــایه...!!!؟؟؟‌

سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت كاكه‌ دڵدار خۆشحاڵم بابه‌ته‌كه‌ت به‌سه‌ركردۆته‌وه‌
سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 
  •  » جیـهانی هه‌مه‌ڕه‌نگ
  •  » لــه‌بـه‌ڕێـوبـه‌رانـه‌وه‌...تــا ئه‌نــدامــان بیخوێــنـێـتـه‌وه‌...تـكــایه...!!!؟؟؟‌


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net