.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















فه‌رمو هاورێیانی خۆشه‌ویست ئه‌م شیعره‌ی مه‌حوی خۆشه‌ویست بزانن چۆن له ته‌سه‌وفا گه‌یشتۆته لوتکه
به‌رێزان به پێویستم زانی که لێره‌دا ماناکه‌یشتان بۆ بنوسم هیوادارم به دلتان بێت و جێی ره‌زامه‌ندی ئێوه‌ی خۆشه‌ویست بێت
رووتی دی له‌و رۆژه‌وه، گه‌ر رۆژه سه‌رگه‌ردانه رۆژ
گه‌ییه ئێواره وه‌کوو من ، ئیشی قورپێوانه رۆژ
ره‌هره‌وی رێگه‌ی مه‌حیبه‌ت واده‌بێ ، هه‌ر سه‌عیه‌تی
تاهه‌یه له‌م رێگه‌ئاخر کاری سه‌ردانانه رۆژ
لاجه‌ره‌م کردویه نووری جیلوه‌ی ئه‌و ماهه به‌چاو
ده‌وری بۆ ئه‌م شه‌معیه دایم وه‌کو په‌روانه رۆژ
شه‌و به ئێمه با نه‌ویدی هاتنی جانانی دا
یه‌عنی ئه‌ی شه‌ونم گه‌لینه! موژده‌بێ میوانه رۆژ
مه‌تله‌ب ئه‌گه‌ر یاره،هه‌رسه‌عیت به‌کاره‌دائیما
بۆ ته‌وافی قاپییه‌ک وابه زه‌ده دامانه رۆژ
شه‌و ده‌بێ باده‌ی له ده‌ستی ساقیه‌ک وه‌رگرتبێ
ئه‌م سبه‌ینه‌یه له‌مه‌شریق دێته ده‌ر مه‌ستانه رۆژ
ئه‌لبه‌ته مه‌جنونی رۆژی رومه‌تی له‌یلایه‌که
موتته‌سیل، شام و سه‌حه‌ر، که‌وتوته ئه‌م شاخانه رۆژ
ماهه‌که‌م ئه‌مشه‌و شوکر پرته‌و فشانی خانه‌یه
قه‌ت له ده‌رگا ده‌رده‌چم گه‌ر بێته ئه‌م سه‌ر بانه رۆژ
ئه‌م گلاراوه‌ی له عیشقه تا قیامه‌ت هه‌ر ده‌بێ
سه‌د مه‌سیحا چاری ناکا، ده‌ردی بێ ده‌رمانه رۆژ
رۆژو شه‌و ئه‌م سه‌ر زه‌مین و بن زه‌مینه‌ی پشکنی
نه‌بوه شوێن له‌ءه‌کسی جیلوه‌ی ئه‌و جانانه رۆژ
رۆحی به فیدا که ،بزانه کێیه جه‌وگان بازه‌که
((مه‌حویا)) چه‌وگانه عیشق و گۆیه له‌م مه‌یدانه رۆژ
حه‌قیه رۆژو شه‌و که بێ تابیده‌کا، واده‌ی ویسال
شه‌وبوو، بێبه‌ش ماله‌وه‌سلی سه‌راپا جانه رۆژ
شه‌و چ شه‌و ،لێپشکواوی قه‌رنه‌ها سوبحی ئومێد
هه‌ر له داوێنی یه‌کێ سوبحا به له‌ک په‌نهانه رۆژ
شه‌و شه‌وی میعراجی شاهی ئه‌نبیابێ، وا ده‌بێ
بیپه‌رستێ، به‌لکو سوجده‌ی بۆ با هه‌ر ئانه رۆژ
شه‌و نه‌بو،به‌حری موحیتی عه‌نبه‌ری بو ، ناوی شه‌و
بوو به‌نیسبه‌ت ئه‌و شه‌وه ، خاکسته‌ری گولخانه رۆژ
بۆ که‌مێ له‌و عه‌نبه‌ره ، بۆ ته‌قوییه‌ی رۆحی ده‌ماغ
بێنی کا، وه‌ک ئێمه دایم چاوه‌رێی ئیپسانه رۆژ
من فیدای ئه‌و زاته بم به‌و ، ئه‌و شه‌وه‌بوو به‌م شه‌وه
تاقیامه‌ت هه‌ر حه‌سه‌د با، به‌و شکۆهـ و شانه رۆژ
تۆقبولم که‌ی به‌عه‌بدی خۆت‌و به‌نده‌ی ئه‌و خودا
تابێته خانه ڕووبم ، چه‌ند ئه‌گه‌ر خاقانه رۆژ
دائیمه‌ن سه‌ر خۆی و سه‌ر ئال وسه‌حابه‌ی بێ نیسار
پر به عیلمی تۆ، سه‌لاتی تۆ ، هه‌تا تابانه رۆژ
به‌لکه تا ئه‌و وه‌قته مه‌برووکه موباره‌ک جێگه‌یه
غه‌یری نوری ئه‌و ، نه مه‌هـ نووری له‌ناوا ما، نه رۆژ
له‌و سه‌لاتانه که وه‌ک گه‌وهه‌رن و ده‌دره‌وشێنه‌وه
جیلوه‌ده‌ر ، لامیع، هه‌موو ره‌خشنده، وه‌ک وه‌خشنه رۆژ
________________________________________
1.دێری یه‌که‌م واتا
رۆژ له‌و رۆژه‌وه روتی دیوه به رۆژ سه‌رگه‌ردانه و دێ و ده‌چێ که گه‌ییه ئێواره‌ش وه‌ک من بۆ خۆی قور ده‌بێوێت
ئه‌م دبه‌یته‌ی ئیشاره‌ت بۆ ئایه‌تی ( حَتى إذا بَلَغَ ةَغرِبَ الشَةسِ وجَدها تَغرب فى عين حميئة)
واتا ئه‌سکه‌نده‌ری جوت شاخ گه‌یشته شوێنی ئاوابوونی رۆژ دیتی له‌ناو که‌نییه‌کی قوڕه ره‌شه‌دا ون ده‌بێ.
2 دێری دوه‌م
رێبواری رێگای دلداری ده‌بێ وه‌ک رؤژبێ، تا به‌رێه‌وه بێ هه‌ر هه‌ول بدا‌و سه‌ره‌نجامیشی سه‌ردانان بێ ، وه‌ک ئه‌و
3. دێری سێیه‌م
دیاره رۆژ تیشکی ده‌ر که‌وتنی مانگی یاری به‌چاو دیوه ، بۆ یه هه‌میشه وه‌ک په‌روانه به‌ده‌وری ئه‌ودا خول ده‌خوات
4. دێری چواره‌م
شه‌و که با هه‌لی کرد موژده‌ی هاتنی هاتنی دۆستانی دا‌و وتی موژده‌تان بده‌مێ ئه‌ی دلدارینه ، یاری وه‌ک رۆژ جوان میوانتانه ، له خۆشیایاندا هه‌لسن بچن به ئاسماندا به پیرییه‌وه منیش هه‌لتان ده‌گرم ( مه‌به‌ست له‌وه‌یه که رۆژ هه‌لدێ شه‌ونم ده‌بێ به هه‌لم ده‌چێ به ئاسماندا)
5.دێری پێنجه‌م
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت بگه‌یت به‌یار ده بێت بزانی هه‌ر هه‌ولدان که‌لکی بۆت هه‌یه نابینی رۆژ وا داوێنی خۆی هه‌لکردوه مه‌به‌ستی ته‌ناها زیاره‌تی مالێکه
( مه‌به‌ست له داوێنی رۆژ شه‌وقه‌که‌یه‌تی و له داوێن هه‌ل کردنیشی سێبه‌ر کردنیه‌تی له دیواری مالدا
6. دێری شه‌شه‌م
که رۆژسبه‌ینان وه‌ک سه‌ر خۆش له‌ودیوی شاخه‌وه دێته‌ده‌ر ، دیاره هی ئه‌وه‌یه پیاله‌ی شه‌رابی له‌ده‌ستی پیاله گێرێک وه‌ر گرتوه
7. دێری حه‌وته‌م
موتته‌سیل (متصل) په‌ی ده‌ر په‌ی ، شام ئێواره . سه‌حه‌ر : سبه‌ینه
واتا مه‌به‌ستی له‌وه‌یه که رۆژ سبه‌ینان له په‌نا /شاخه‌وه هه‌لدێ و ئێواران له په‌نا شاخدا ون ده‌بێت
8. دێری حه‌شته‌م
واتا: له سایه‌ی خواوه ئه‌م شه‌و یاره جوانه‌که‌م له مالدا تیشک ده‌داته‌وه ، بۆ یه ئه‌گه‌ر رۆژ بیشیه‌ته سه‌ر بانه‌که‌م ناچم بۆ لای و یاره‌که‌م به جێ نایه‌له‌م
9. دێری نۆیه،م
واتا گلاراو : ئۆقره نه‌گرتن له شوێنێکدا ک چاسو یه‌شه .
مه‌سیحا : مه‌به‌ست پێی حه‌سره‌تی عیسایه که یه‌کێک له موعجیزه‌کانی ئه‌وه‌بوه کوێری ماده‌ر زادی چاک کردۆته‌وه .
واتا ئه‌م گلارو پێکه‌وتنه‌ی رۆژ له شوێنێکدا ئۆقره ناگرێ‌و وه‌ک چاو یه‌شه دار هه‌ر ئه‌م لاو ئه‌و لا ده‌کات ، به هۆی ده‌ردی عیشقه‌وه یه تاقیامه‌ت هه‌ر به‌رده‌وامه و ده‌ردێکی بێ بده‌رمانه ، ته‌نانه‌ت عیساش که تریماری چاوی کوێری ماده‌رزادی کردوه پێی چار ناکرێ
10دێری ده‌یه‌م
رۆژ به‌شه‌و به‌رۆژ رووی زه‌وی و بنی زه‌وی هه‌موو پشکنی به‌دوای یاردا ، که‌چی هێشتا به‌و هه‌موو رۆشناییه‌وه که هه‌یه‌تی شونی ئه‌وی نه دۆزیه‌وه په‌ی پێنه‌برد نه‌یزانی له کوێدا رۆشتوه
11 . دێری یانزه‌م
واتا : له‌مه‌یدانی عیشقدا رۆژ وه گۆپ وایه و عیشق ئه‌و گۆچانه‌یه که پێی هه‌لده‌ده‌ن . به‌لام هێشتا گۆچان هه‌لگره‌که نه دۆزراوه‌ته‌وه ، به‌لکو مه‌حوی تۆ بیدۆزیته‌وه و گیانی خۆتی به قه‌ربان بکه‌ی.
13. دێری سیانزه‌م
ئه‌م به‌یته‌ی باسی میعراجی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌کات بۆ ئاسمان ده‌لێت: رۆژ حه‌قیه‌تی به‌شه‌وو به‌رۆژ بێتاقه‌تی ده‌کا، چونکه واده‌ی گه‌یشتن به‌خزمه‌تی
پێغه‌مبه‌ر (د.خ) شه‌و بوو و ئه‌و به‌شه‌و چوو بۆ ئاسمان . له‌به‌ر ئه‌وه رۆژ نه‌یتوانی بگات به خزمه‌تی و له نیعمه‌ته بێبه‌ش مایه‌وه و ئه زاته‌ی نه‌دی که سه‌رتاپای وه‌ک گیان شیرینه .
13.. دایری سیانزه‌م
ئه‌م شه‌وه چ شه‌وێ بوو؟ شه‌وێ بوو سه‌د ساڵه به‌ره‌به‌یانی هیوا له‌وه‌وه ده‌پشکوێو له داوێنی هه‌ر کام له به‌یانیه‌کاندا هه‌زاران رۆژ په‌نهانه خۆی حه‌شارداوه .
14 . ئان واتا کات < به‌لکی واتا به‌لکو
15. واتا ئه‌و شه‌وه شه‌و نه‌بوو. هه‌ر به‌ناو شه‌و بوو . ره‌شیه‌که‌ی هی ئه‌وه بوو ئوقیانوسێکی پر له عه‌نبه‌ری بۆن خۆش بوو . رۆژیش له چاو ئه‌و شه‌وه‌دا خۆله‌که‌وه‌ی ناو تونی گه‌رماو بوو.
16. ته‌قویه : به هێز کردن . ده‌ماغ: مێشک . بێن : بۆن . ئیحسان : خێر‌و حه‌سه‌ناتو چاکه له‌گه‌ل کردن
17. واته شه‌وی میعراج له سایه‌ی پێغه‌مبه‌ره‌وه به قوربانی بم ! بوو به‌م شه‌وه پایه به‌رزه که تا دنیا دنیئایه رۆژه به‌خیلی به‌شانو شکۆی ده‌با
18. خوایه بمکه‌ی به‌نده‌ی خۆت و ئه‌و پێخه‌مبه‌ره، تا رۆژ به‌و هه‌موو شان‌و شکۆوه‌که هه‌یه و ده‌لێی قاقانی چینه ، له ئاستم دا ئه‌وه‌نده سوک و بێ بایه‌خ بنوێنێ ، ببێ به گسک سه‌ری ن‌و مال
19.نیسار : بلاو کردنه‌وه‌و هه‌لبژاردن . تابان : تیشکده‌ره‌وه . مه‌عنای ئه‌م به‌یته به‌ستراوه به به‌یتی پاش خۆی
20. مه‌برووک : مووباره‌ک پیرۆز. مه‌هـ : مانگ
خوایه ! ئه‌وه‌نده‌ی خۆت ده‌زانی . هه‌میشه ره‌حمه‌ت به‌سه‌ر پێخه‌مبه‌ر (د.خ) و ئال و ئه‌پابیدا برێژێ تا دنیایه و تا رۆژ تیشک ده‌داته‌وه ، به‌لکو تا ئه‌و وه‌خت و سه‌عاته پیرۆزه‌که‌له نوری پێغه‌مبه‌ر 0د.خ) به‌و لاوه ، نه‌نوری رۆژ له ناوا ده‌مێنێ و نه‌نوری مانگ .
21 جیلوه ده‌ر : تیشک به‌خش . لامنیع : شه‌وق دره‌وشانه‌وه . ره‌خشانه رۆژ: رۆژی ره‌خشانه
ئاماده‌کردنی بروا باتاسی
تایبه‌ت به کوردژین
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن brwabatasi (2010-09-27 20:05:05)

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه وایه ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه ماته ، پیاده په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








dastt xosh kaka brwa baraste mn hamokat alim
wsha jwanakane aw sha3irana abet ba alton bnwsretawa
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








dest xosh bet gyan bo am honrawa xosh her sarkew to bit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه










زۆر سوپاس هاورێیان بۆ په‌یامه‌کانتان خۆشحال بوم
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه










زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه



دةستت خؤش بؤ ئةو هؤنراوة بة هيزةى شاعيرو فةيلة سوفى كةورةى كورد مامؤستا مةحوى بةراستى ئيمةى كورد دةتوانين بةو شاعيرانة مانةوة شانازى بكةين دوبارة سةر كةوتوو بيت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه










زۆر سوپاس کاکه زیره‌ک گیان ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌رێزم بۆ وته جوانه‌کانت
سه‌ر که‌وتو سه‌ر فراز بیت ئه‌زیزم
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








dastt xoshbet chawakam
mand w nabit gyana

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه