❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سوودى هه‌نجیری ته‌ڕ و وشك

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-10-04 06:31:08

yasmin-90
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Hawlerakam
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-20
دواترین سه‌ردان: 2011-01-25
په‌یامه‌كان: 433
WindowsXPMSIE7

سوودى هه‌نجیری ته‌ڕ و وشك

به ناوى يه زدانى باك



یه‌كێكی تر له‌و میوانه‌ی كه خوای باڵاده‌ست له قورئانا سوێندی پێ خواردوون، میوه‌ی هه‌نجیره، وه‌ك له‌وسووره‌ته‌دا كه‌به‌ناوی خودی ئه‌و میوه‌یه‌وه ناونراوه خوا ده‌فه‌رموێ

وَالتِّينِ وَالزَّيْتُونِ {1} وَطُورِ سِينِينَ {2} وَهَذَا الْبَلَدِ الْأَمِينِ {3} لَقَدْ



خَلَقْنَا الْإِنسَانَ فِي أَحْسَنِ تَقْوِيمٍ {4} ثُمَّ رَدَدْنَاهُ أَسْفَلَ سَافِلِينَ واته: سوێند به هه‌نجیر وزه‌یتوون، و گووری سینا، و ئه‌م شاره ئه‌مینه: بێگومان ئێمه مرۆڤمان له‌جوانترین شێوه‌دا دروست كردووه، و پاشان ده‌یگێڕینه‌وه بۆ خوارترین خواروو
داری هه‌نجیر دره‌ختێكی پڕبه‌ره، و به‌رهه‌مه‌كه‌شی به قیمه‌تێكی گه‌وره‌ی خوراكی هه‌ڵبوێرراوه، و تام وبۆنێكی خۆش وتایبه‌تی هه‌یه، خوای باڵاده‌ست به‌شی زۆری ئه‌و شتانه‌ی تیا به‌دیه‌ێناوه كه له‌شی مرۆڤ پێویستی پێی بێت، له‌به‌ر ئه‌وه ئاستێكی خۆراكی ته‌واوی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ، هه‌نجیر له زۆر پیشه‌سازی خۆراكیدا به‌كاردهه‌ێنرێ، وه‌ك مره‌با، و حه‌ڵوا، هه‌روه‌ها به‌وشك كراوه‌ییش به‌كار دهه‌ێنرێت و ده‌خورێت، به‌تایبه‌ت له‌مانگی ره‌مه‌زاندا، لێره‌دا لیستێكتان ده‌خه‌ینه پێشچاو قیمه‌تی خۆراكی هه‌نجیر پیشان ده‌دات، له‌ته‌ك جیاوازی نێوان هه‌نجیری ته‌ڕ و هه‌نجیری وشكدا



باسه نوێیه‌كانی پزیشكی له‌باره‌ی هه‌نجیره‌وه ده‌ڵێن

هه‌نجیر له‌ناو هه‌موو سه‌وزه و میوه‌كاندا رێژه‌یه‌كی به‌رزی ئه‌لیافی تێدایه، ته‌نیا ده‌نكێك هه‌نجیردووگرام ئه‌لیافی تێدایه، كه ده‌كاته بیست له‌سه‌دی پێویستی رۆژانه‌ی هه‌ر مرۆڤێك

له‌ناو هه‌نجیرا دووجۆره لیف هه‌یه، جۆرێكیان قابیلی توانه‌وه‌و شیبوونه‌وه‌یه له‌ناو ئاوا، جۆره‌كه‌ی تریشیان له‌ناو ئاوا ناتوێته‌وه‌و شی نابێته‌وه.. لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ماوه‌ی په‌نجا سالی رابوردوودا ده‌ریان خستووه، كه ئه‌ولیفانه‌ی له‌ناو رووه‌كی خۆراكیدا هه‌ن ده‌ورێكی كاریگه‌ر له‌چالاككردنی ده‌زگای هه‌زمیدا ده‌بینن، هه‌ر وه‌ها ده‌ورێكی گرنگیان له به‌جێهێنانی ئه‌ركه سروشتییه‌كانیا هه‌یه، هه‌روه‌ها به‌شداری ده‌كه‌ن له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی تووشبوون به‌هه‌ندێ جۆری سه‌ره‌تانه‌كان



له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌نجیر له‌باره‌ی لیفه‌وه زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده كارناسانی خۆراك به‌وه وه‌سفیان كردووه كه: رێیه‌كی نموونه‌ییه بۆ زیادكردنی رێژه‌یه‌كی وا له‌و لیفانه‌ی له‌ش پێویستیه‌تی.. ئه‌ولیفانه‌ی له‌ناوئاوا ناتوێنه‌وه، رێ بۆ ده‌رچوونی پاشه‌رۆ ئاسان ده‌كه‌ن، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی خێراكردنی ده‌زگای هه‌زمی به‌رده‌وامبوون له ئه‌ركی سروشتی خۆیا.. هه‌روه‌ها زانایان سه‌لماندوویانه كه‌هه‌ر خۆراكێك ئه‌و لیفانه‌ی تیابێ كه قابیلی توانه‌وه نین شوێنه‌واری كاریگه‌ریان ده‌بێت بۆ پاراستنی له‌ش له سه‌ره‌تانی قۆلۆن.. ئه‌و خراكانه‌ش كه‌جۆره‌لیفه‌كه‌ی تریانی تیابێ كه قابیلی توانه‌وه‌یه له‌ناو ئاوا ئاستی كۆلسترۆل له‌ناو خوێنا به‌رێژه‌ی 20% دێنیته خواره‌وه..و ئه‌مه‌ش ده‌ورێكی بالای هه‌یه بۆپاراستنی دڵ له دڵه‌ته‌پێ.. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و لیفانه‌ی قابیلی توانه‌وه‌ن له‌ناو ئاواو ئه‌وانه‌ش كه قابیلی توانه‌وه‌نین له‌ناو ئاوا وله‌ناو هه‌نجیرا هه‌ن ئه‌م میوه‌یه‌یان والێكردووه، كه‌بایه‌خێكی گه‌وره‌ی پێ بدرێت

له لێكۆلێنه‌وه‌یه‌كی دكتۆر {ئۆلیڤه‌ر پاسته‌ر}به‌رپرسی كۆمه‌لی خۆپاراستن له نه‌خۆشییه‌كان له‌سه‌نته‌ری پزیشكی سه‌ر به زانكۆی جۆرج واشنتۆندا گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه كه: هه‌نجیری وشك له‌هه‌موو میوه‌یه‌ك ده‌وڵه‌مه‌ندتره له‌باره‌ی لیفه‌كانه‌وه، رێژه‌یه‌كی به‌رز له پێكهاته‌ی فینۆل{ phenol }ی تێدایه، رێژه‌یه‌كی زۆری ئهم ماده‌یه له‌هه‌نجیرا هه‌یه، وئه‌مه‌ش باشترین پاكژه بۆ له‌ناوبردنی به‌كتریا و میكرۆبات

هه‌روه‌ها له لێكۆلێنه‌وه‌یه‌كی ترا كه زانكۆی ریچارز له نیوجرسی ئه‌نجامی داوه ده‌ركه‌وتووه كه هه‌نجیری وشك كراوه دوو پێكه‌اته‌ی تیدایه: ئۆمیگای 3 و ئۆمیگای 6 ، omega-3، omega-6}، و ئه‌مانه‌ش ده‌ورێكی گه‌وره له كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی كۆلسترۆلدا ده‌بینن، هه‌روه‌ها زانایان بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه له‌شی مرۆڤ ئه‌و دوو مادده‌یه به‌رهه‌م ناه‌ێنێ، ده‌بێ له‌رێی خۆراكه‌وه بمژرێ

هه‌روهه‌ا هه‌نجیر داده‌نرێ به باشترین چاره‌سه‌ر بۆ به‌خشینی هێز و ووزه یۆ ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه‌و ده‌یانه‌وێ ته‌ندروستی به‌دهست بێننه‌وه.. چونكه هه‌نجیر به‌شی زۆری توخمه خۆراكییه‌كانی تێدایه، شه‌كر له هه‌موو میوه‌یه‌كدا به‌رێژه‌ی 51 تا 74% دا هه‌یه، به‌ڵام رێژه‌ی هه‌رهبه‌رز له هه‌نجیردایه



ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه رێژه‌ی كالیسیۆم له هه‌نجیرا به‌رزه و له‌دوای پرته‌قاله‌وه به پله دوو دێت، به‌جۆرێكی وا قوتووه شیرێك چه‌ند كالیسیۆم به‌له‌ش ده‌دات قوتووه هه‌نجیرێكی وشك ئه‌وه‌نده‌ی ده‌داتێ خوێنه‌ری به‌رێز! ئه‌وه‌ی باسكرا له‌سوودی هه‌نجیر پیشانده‌ری ره‌حمه‌تی بێ پایانی په‌روه‌ردگاره به مه‌خلووقاتی خۆی، هه‌رچی له‌شمان پێویستی بێت خوای بالاده‌ست له‌ناومیوه‌دا بۆی دروست كردووین، كه‌میوه‌ش به‌تام وچێژه و خۆراكێكی ته‌واوه‌وه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ

سوێند خواردنی خوای باڵاده‌ست به‌و میوه‌یه‌و باسكردنی له‌قورئانا به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر گرنگی و به‌نرخی ئه‌م میوه‌یه بۆ له‌شی مرۆڤ وَالتِّينِ وَالزَّيْتُونِ {1} وَطُورِ سِينِينَ {2} وَهَذَا الْبَلَدِ الْأَمِينِ {3} لَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنسَانَ فِي أَحْسَنِ تَقْوِيمٍ {4} ثُمَّ رَدَدْنَاهُ أَسْفَلَ سَافِلِينَ واته: سوێند به هه‌نجیر وزه‌یتوون، و گووری سینا، و ئه‌م شاره ئه‌مینه: بێگومان ئێمه مرۆڤمان له‌جوانترین شێوه‌دا دروست كردووه، و پاشان ده‌یگێڕینه‌وه بۆ خوارترین خواروو... ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه‌كی روونی تره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه حه‌زره‌تی موحه‌مه‌د سڵاوی خوای لێ بێ پێغه‌مبه‌ری خوایه، و ئه‌م قورئانه‌شی له‌لایه‌ن خواوه بۆهاتووه، ئه‌و خوایه‌ی كه هه‌نجیر و هه‌موو بونه‌وه‌ری دروستكردووه و به‌هه‌وانته نادوێ



پێكهاته 100 گرام هه‌نجیری تازه, 100 گرام هه‌نجیری وشك



ئاو 81.9% 19.4%

قیمه‌تی گه‌رمایی 47 كالوری 242 كالوری

پرۆتینات 0.9 گرام 3.5 گرام



چه‌وری 0.2 گرام 2.7 گرام

شه‌كر 11.2 گرام 58 گرام

ئه‌لیاف 0.2 گرام 8.4 گرام



ڤیتامین و كانزاكان



ڤیتامین ب1 0.03 میلی گرام 0.14 میلی گرام

ڤیتامین ب2 0.04 میلی گرام 0.10 میلی گرام

ڤیتامین سی 7 میلی گرام 0 میلی گرام

ڤیتامین ئه‌ی 15 میلی گرام 8 میلی گرام

بۆتاسیوم 232 میلی گرام 680 میلی گرام

ماگنیسیوم 17 میلی گرام 68 میلی گرام



فۆسفور 67 میلی گرام 232 میلی گرام

كالسیۆم 43 میلی گرام 186 میلی گرام

سۆدیۆم 1 میلی گرام 10 میلی گرام

ئاسن 0.5 میلی گرام 3 میلی گرام

مس 0.1 میلی گرام 0.3 میلی گرام

زهنگ 0.2 میلی گرام 0.5 میلی گرام

سلینیۆم 0.2 میلی گرام 0.6 میلی گرام


س.كونول

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-10-04 08:06:51

شازه‌
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-16
دواترین سه‌ردان: 2013-08-03
په‌یامه‌كان: 1363
WindowsXPSafari

Re: سوودى هه‌نجیری ته‌ڕ و وشك

Dastt  xosh  bo  aw  babata  basoda

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-10-04 08:43:38

Nigar
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: Pirmam
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-10-13
په‌یامه‌كان: 2407
WindowsXPFirefox

Re: سوودى هه‌نجیری ته‌ڕ و وشك

dest xosh bet gyan bo am babate be sude her sarkew to bit

Kurdzhin
(ھیچ سەرینێک لە کۆشی دایک نەرمتر نیە ، ھیچ گولێک لە دەمی دایک جوانتر نیە ) نیگــــــــــــار 

کــوردژیــن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-10-04 08:51:16

soran xoshnaw
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه ولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-30
دواترین سه‌ردان: 2014-02-17
په‌یامه‌كان: 2198
WindowsXPMSIE7

Re: سوودى هه‌نجیری ته‌ڕ و وشك

ده‌ست خۆش بۆئه‌م زانیاریه‌ به‌سووده‌سه‌ركه‌وتوبیت

Kurdzhin
گـــوڵێك بــده‌ لــه‌یــه‌خه‌ی هــاوڕێكه‌ت باشتره‌لـه‌وه‌ی دوای مـردنی گومــه‌زێكی زێــڕی بۆبــكه‌ی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-10-10 07:32:24

yasmin-90
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Hawlerakam
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-20
دواترین سه‌ردان: 2011-01-25
په‌یامه‌كان: 433
WindowsXPMSIE7

Re: سوودى هه‌نجیری ته‌ڕ و وشك

dasttan xosh hawrean

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-10-10 20:47:46

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259
WindowsXPMSIE

Re: سوودى هه‌نجیری ته‌ڕ و وشك

به خوا خوشه هه نجير ده سته كانت خوش بيت هاورئ ئازيزم

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-c18bd3283e.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2010-10-11 11:13:32

yasmin-90
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Hawlerakam
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-20
دواترین سه‌ردان: 2011-01-25
په‌یامه‌كان: 433
WindowsXPMSIE7

Re: سوودى هه‌نجیری ته‌ڕ و وشك

daste tush xosh kaka DLDAR-H

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net