.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















له‌ئه‌نجامی دوو لێكۆڵینه‌وه‌ی جیاوازدا له‌سه‌ر گۆشتی سوور، ئه‌نجامێكی سه‌یر هاته كایه‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه (خورپه‌ی دڵ) زیاد ده‌كات.
لێكۆڵه‌وه‌رانی زانكۆی (هارڤارد)ی ئه‌مریكی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر (84،000) هه‌شتاو چوار هه‌زار ژن ئه‌نجامداوه، كه ڕۆژانه دوو پارچه گۆشتی سووریا‌ن ده‌خوارد، له‌ئه‌نجامدا بۆیان ده‌ركه‌وت، كه مه‌ترسی تووشبوونیان به‌نه‌خۆشی (خورپه‌ی دڵ) به‌ڕێژه‌ی (30%) زیادیكردووه، زاناكان ئامۆژگاری ئه‌وه ده‌كه‌ن، پێویسته خانمان زۆر گۆشتی سوور نه‌خۆن، له‌جێگه‌ی ئه‌و گۆشته، خواردنه وشكه‌كان بخۆن، كه به‌ڕێژه‌ی (30%) مه‌ترسی توشبوون به (خورپه‌ی دڵ) كه‌مده‌كه‌نه‌وه‌و خواردنی ماسیش به‌ڕێژه‌ی (24%) له‌تووشبوون به‌و مه‌ترسییه كه‌مده‌كاته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له‌شانشینی (سوید)، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر (32،000) سی‌و دوو هه‌زار ژن كرا، كه ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌مشێوه‌یه بوو، شیكۆڵاتهی ڕه‌ش زۆر به‌سووده بۆ دڵی خانمان، چونكه ئه‌و ژنانه‌ی له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا نزیكه‌ی (19 بۆ 30) گرام شیكۆڵاتهی ڕه‌ش ده‌خۆن، مه‌ترسی تووشبوونیان به (خورپه‌ی دڵ) به‌ڕێژه‌ی (30%) كه‌مده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌مان ڕێژه بۆ ماوه‌ی سێ مانگ بخورێت، ئه‌وا ئه‌و ڕێَژهیه بۆ (26%) داده‌به‌زێت، واته شیكۆڵاته زۆر گرنگه بۆ دڵ‌و ڕێگه له‌تووشبوون به (خورپه‌ی دڵ)و به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن ده‌گرێت.
سه‌رچاوه: ماڵپەری پۆستە

له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆرسووپاس كاك احمد ده‌ستی تۆش خۆشبیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه