❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پرۆژەی ناوە دۆمەینێک بۆ کورد

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-10-04 20:40:18

BrWa_94
ناچالاک کراوه‌
شوێن: میسۆپۆتامیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-15
دواترین سه‌ردان: 2011-05-10
په‌یامه‌كان: 922
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

پرۆژەی ناوە دۆمەینێک بۆ کورد

سڵاو و ڕێز...
ئایکان ICANN ئەو ڕێکخراوە ئەمەریکییەیە کە دەسەڵاتی تەواوی پێدانی ناوی دۆمەینەکان‌و دانانی ڕێساکانی بەڕێوەبردنیانی هەیە. لە دووساڵی ڕابردوودا بەهۆی پەستانی دامەزراوەکانی ئەو بوارە‌و خواستی خەڵکی، ڕێگەیان خۆشکرد کە بتوانرێت دۆمەینی گشتی gTLD نوێ زیادبکرێت، لەماوەیەکی کەمدا سەدان داخوازینامە‌و وێبگەدروست بوون، بەڵام دیارە پرۆسەی کارکردنی ئایکان ئاڵۆز‌و خاوبوو کە تاکو ئەمڕۆ سێ جار پێداچوونەوە‌و چاکسازی تیا کراوە، لێرەوە فرسەتێکیش بۆ ئێمەی کوردیش دروستبووە کە بتوانین بچینەپێشەوە‌و داوای ناوێک بکەین بۆ کورد بڕوانە:



ئەمە سەرەتایەک بوو بۆ دروستبوونەوەی بیرۆکەی دۆتکورد (

). بۆ بیرهێنانەوە، دوو جۆر ناوە دۆمەینمان هەیە، یەکێکیان لە دووپیت پێکهاتوە بۆ وڵاتان‌و هەرێمە سەربەخۆکانە کە بە country code Top level domain ناودەبرێت، نمونەی ئەمە وەکوو iq بۆ عێراق، ir بۆ ئێران، se بۆ سوید، ...هەروەها. جۆری دووەمیان بە گشتیی ناوبراوە generic top level domain ئەمە لە سێ پیت‌و زیاتر پێکهاتووە، نمونەی ئەمە com بۆ commercial، یان name, travel, net‌و هەروەها. تاکو ئێستا ٢٥١ پاشگری دۆمەین هەیە بۆ وڵاتان‌و ٢١ دانەش لەجۆری گشتی بڕوانە:




کورتکراوەی .KU دەکەوێتە ژێر جۆری ناوە دۆمەینەکانی وڵاتان ccTLD‌و هەرێمەکان کە لە وڵاتەیەکگرتووەکان ناویان هەیە‌و ئەندامن لە پێوانەیی ISO 3166-1 دا.

زۆرکەس پێیوایە ئەمە ئه‌ستەمە‌و ناکرێت، چونکە پەستانی ڕامیاریی ئەو وڵاتانەی کوردی تیایە هێندە گەورەیە، کە گەر کورد کورتکراوەی هەرێمێکی سەربەخۆی پێبدرێت یا کۆدی دوو پیتی Alpha-2 وەکوو هەموو وڵاتان، ئەوا شێوە ڕێپێدانێکە بۆ دروستبوونی کوردستان وەک وڵاتێک یاخود هەرێمێکی سەربەخۆ. گەر ئێمە لەڕێگەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە داخوازی ئەم کۆدە بکەین، ئەوا یەکەم هەنگاو لای ICANN دەستپێناکات، بەڵکو لەڕێگەی نەتەوەیەکگرتوەکان‌و ڕێکخراوەکانی تر سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان یەکەم ویستگەمان دەبێت، بێگومان حکومەتی هەرێم سەربەخۆنییە، کەواتە پشتیوانی حکومەتی عێراقی ئەبێتە مەرجێک بۆ پێشکەشکردنی داخوازینامەکە.

شیوەی بڕیاردانیش لەنەتەوەیەکگرتوەکان بەکۆمەڵ دەدرێت، کە گومانی تیانییە، وڵاتانی وەکوو تورکیا‌و ئێران یەکەم دژدەبن‌و دوای ئەوانیش وڵاتانی عەرەب، چونکە ئەم هەنگاوە بە پەرتکردنی عێراقی دەزانن.

نموونە:









کورتکراوەی KUR کە چۆتە پێوانەیی زمانەکانەوە لە ISO 639-2 دا، وەک زمانەکانی تری دونیا لە کۆدە سێ پیتییەکانە Alpha-3‌و زمانی کوردی نیشانئەدات‌و جیاکەرەوەی زمانی کوردییە. ئەمە پەیوەندی نییە بە TLD. بەڵام دەتوانین وەکو ناوی دۆمەینیش بەکاریبهێنین، کە کۆدێکی پێوانەیی جیهانی بێت بۆ زمانەکەمان بۆ پەی پێ نەبەین.

کۆدی دۆتکور .kur لە دوو پیت زیاترە کەواتە وەکوو gTLD مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت. دەتوانرێت راستەوخۆ لە ئایکان ICANN داوابکرێت. لەوەیە بڕگەی کور KUR وەکو ناو لای زۆرکەس خۆش نەبێت، یاخود پەسەند نەبێت، چونکە هیچ نیشانەیەکی تر جگە لە زمانەکەمانی پێوە دیارنییە.
نموونە:







کورد KURD وەکو ناو وەکوو نەتەوە، وەکوو ناوە دۆمەینێک جوانتر دێتەبەر بیروهۆشمان، جگەلەوەی کە ڕێگەدراوە کە نەتەوەکانیش دۆمەینی خۆیان هەبێت وەکو چۆن کەتەلان cat ـیان بۆ دابینکرد.
نموونە:







خۆشبەختانە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکابینەی پێنجەمدا، وەڵامی ئەرێی بۆ ئەم پرۆژەیە دایەوە‌و گفتوگۆی لەسەر کرد، سەرەتا هەموو ئارەزوومان لە KU هەبوو، بەڵام پاش بەدواداچوون‌و پەیوەندیکردن لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکان، گەیشتینە ئەو بڕوایەی کە لەم دەمەدا مەحاڵە بەو ئاواتە بگەین، بەڵام دەرگای هەواڵدان‌و کارکردن بۆی دانەخراوە‌و تاکو ئەوکاتەش پرۆژەی وەدەستهێنانی .kur یاخود .kurd بەردەوامدەبێت، لە پرۆژە پێشنیارکراوەکانی ساڵی ٢٠١٠ شدا پرۆژەی دۆمەینی کوردی، بودجەی بۆ تەرخانکراوە‌و ڕەزامەندی پەرلەمان‌و حکومەتیش دراوە لەسەر پرۆژەکان، بڕوانە:


لاپەڕە ٦، خانەی دووەم.

لەم ڕوەوە پرسی تێچوون دێتەپێش، بێگومان هیچ شتێک بەخۆڕایی بەرهەمناهێنرێت، ئایکان ICANN بۆ وەرگرتنی داوانامەی هەر دۆمەینێکی گشتی ١٨٥ هەزاردۆلار باج وەردەگرێت. جگەلەوەی لەکاتی بوونی کەموکورتیدا سەرلەنوێ پێداچوونەوە دەکاتەوە بە ١٣٠٠٠٠ دۆلار. جگە لەباجی تر بڕوانە:


بەشی 1.5 Fees and Payment

پرۆسەی وەرگرتن‌و پێداچوونەوەی ئایکان، هیچ سنوورداێتییەکی تیانییە، واتە دیارینەکراوە کەی تەواودەبن‌و چەندیان کات دەوێت، ئەم خاڵە چەندجارێک گوشار خراوەتە سەر ئایکان، کە پرۆسەکە ئاسانتربکات، پار کۆمپانیایەک ڕێگەچارەیەکی بەناوی Espresso بەرهەمهێنا کە پرۆسەکە ئاسانتردەکات لای داخوازیکەران، هاوکات فشار هەیە بۆ کەمکردنەوەی باجەکان، گەرچی تاکو ئەمڕۆ هیچ گۆڕانکارییەکی هەستیار نابینرێت لەم ڕووەوە.

دۆتکورد بەپشتیوانی خەڵکی کورد، بەپشتیوانی کۆمەڵە کوردییەکان، بەپشتیوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەنگاودەنێت‌و چۆتەپێش. خوازیارین کە ئەم پرۆژەیە بە ئاماجی خۆی بگات. شوێنی خۆی بگرێت‌و ببێتە خواستی هەموو کوردێک.
---------------------------------
هاوکات هیوادارم هەموو ئەوانەی کە پشتگیریی خۆیان دەنێرن، لەسەر ماڵپەڕەکەش بەشداری لەو ڕاپرسییەدا بکەن، کە بۆ هەڵبژاردنی کورتکراوەیەک دانراوە (KU, KUR, KURD)، تاکو بتوانین بڕیار لەسەر دانەیەکیان بدەین‌و کاری بۆ بکەین.

وێبگه‌:

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-10-08 09:22:36

HemN_94
جوانی کوردژین
شوێن: kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-06
دواترین سه‌ردان: 2025-10-30
په‌یامه‌كان: 680
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: پرۆژەی ناوە دۆمەینێک بۆ کورد

ده‌ستت خۆش بێت کاکه‌ بڕوا گیان... هاوڵدانێکی نیشتمان په‌روه‌رانه‌یه‌

هیوادارم هه‌مو که‌س پشتگیری خۆی بنێرێت... به‌هیواین به‌ زوترین کات به‌ جێ بهێنرێت

Kurdzhin
http://www.kurdupload.com/images/RUm8gz1350399533/wazhw.jpg

ئه‌مڕۆ ده‌ستپێكی هێنانه‌دی ئامانجه‌كه‌مه‌ ، به‌یانی  ...... !

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-10-08 09:40:24

BrWa_94
ناچالاک کراوه‌
شوێن: میسۆپۆتامیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-15
دواترین سه‌ردان: 2011-05-10
په‌یامه‌كان: 922
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: پرۆژەی ناوە دۆمەینێک بۆ کورد

سوپاس بۆ تۆ کاکە هێمن گیان
سوپاس بۆ هەستی بەرزت براکەم
بەهیوام هەمووان هەڵوێستیان وەکو تۆ بێت

کاتی جێبەجێ كڕدنی نزیک بۆتەوە تەنها لەسەر چەند بڕیار و بنەمایەک وەستاون

بژین

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-10-08 12:02:36

sew
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-06
دواترین سه‌ردان: 2010-10-11
په‌یامه‌كان: 4
WindowsXPMSIE

Re: پرۆژەی ناوە دۆمەینێک بۆ کورد

slaw  bram kaka brwa mn yak dawakarem haya agar btwani yarmatem bday zor supast akam kaka brwa  nazanm chon kodi  msn i merdakam bzanm yan msn merdakam hack bka  agar btwani yarmatem bday zor supast dakam

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-10-08 12:18:43

BrWa_94
ناچالاک کراوه‌
شوێن: میسۆپۆتامیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-15
دواترین سه‌ردان: 2011-05-10
په‌یامه‌كان: 922
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: پرۆژەی ناوە دۆمەینێک بۆ کورد

سەرەتا بەخێربێیت...

ئەزیزم بۆ پرسیارەکەت دەتوانی لەبەشی "هاوکاری" بینوسیت .
بەڵام ئەم داوای تۆ دەچێتە ڕیزی هاکەوە...هاک و بابەتەکانی بەهەموو شێوەیەك قەدەغەیە لە یانەی کوردژین بۆیە ئەبێ بمبوری کە ناتوانم لێرە یارمەتیت بدەم
دەتوانی پەیوەندی بە ئیمێڵەکەمەوە بکەیت ئەگەر مەبەستی تۆ لە هاک کردنەکە خراپ نییە و تەنها بۆ ئەوەیە کە ووشەی نهێنی مێردەکەت بزانی

ئیتر ئەمە دەکەوێتەوە سەرخۆت

لەگەڵ ڕێز

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-10-08 12:26:55

sew
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-06
دواترین سه‌ردان: 2010-10-11
په‌یامه‌كان: 4
WindowsXPMSIE

Re: پرۆژەی ناوە دۆمەینێک بۆ کورد

zor supasi hastet dakam  azizm har chand shrmazarm lam mala jowana aw shta nashrina alem mn daway le burdn dakam gsht andamani am mala jowana gyan  agar ba ark nabet btwani msn katm bayte zor supast dakm yn mn bot bnusm gyan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2010-10-08 12:30:41

BrWa_94
ناچالاک کراوه‌
شوێن: میسۆپۆتامیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-15
دواترین سه‌ردان: 2011-05-10
په‌یامه‌كان: 922
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: پرۆژەی ناوە دۆمەینێک بۆ کورد

ئەمە ئیمێڵی منە لە msn

kurdish.eagle@live.com

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2010-10-11 11:58:25

Mir_ChaWSawZ
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: Fin
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-08
دواترین سه‌ردان: 2013-11-30
په‌یامه‌كان: 63
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: پرۆژەی ناوە دۆمەینێک بۆ کورد

ده‌ست خۆش براکه‌م به‌هیوام به‌ زووترین کات ئه‌و پرۆژیه‌
سه‌ربگریت بێگومان شتێکی زۆر باش ئه‌بێت بۆ ناساندی
کورد به‌ گه‌لانی جیهانی

Kurdzhin
من فرمێسکی چاوم بۆ که‌سێك ڕشت
هێچ کات لای نه‌کرده‌وه‌ بزانێت بۆ ئه‌گریم
فێر بووم ته‌نها بۆ ئه‌و که‌سه‌ بگریم که‌ منیش و ئه‌ویشی دروستکردووه‌..!
مـــیر چــــاوســه‌وز

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2010-10-11 18:13:09

BrWa_94
ناچالاک کراوه‌
شوێن: میسۆپۆتامیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-15
دواترین سه‌ردان: 2011-05-10
په‌یامه‌كان: 922
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: پرۆژەی ناوە دۆمەینێک بۆ کورد

سوپاس بۆ پەیامەکەت

وەکو پێشتریش ئاماژەم پێدا ..هەنگاوی بەرز نراوە تا ئێستا
چەندین کۆبوونەوە و کۆنفراس لەم بارەیەوە گیراوە
ئێمەش بەهیواین سەربگرێت.


بژین

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2010-10-14 21:37:22

Rega Shyaw
کازیوەی یانە
شوێن: پایته‌خت
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-24
دواترین سه‌ردان: 2013-03-15
په‌یامه‌كان: 999
WindowsXPMSIE7

Re: پرۆژەی ناوە دۆمەینێک بۆ کورد

ده‌ستت خۆش کاکه‌ بروا گیان ..

من له‌ ئه‌وه‌له‌وه‌ که‌ بریاری بۆ درا ئاگادار بووم بریار بو بکرێت به‌ ku.
به‌ڵام به‌ قسه‌ی به‌ڕێزتان دیاره‌ ئه‌وه‌ نابێت ..
منیش پشت گیری ئه‌و هه‌لمه‌ته‌ ئه‌که‌م ..

ڕێگا شیاو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2010-10-15 17:45:48

zerak1979
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-20
په‌یامه‌كان: 45
WindowsMSIE7

Re: پرۆژەی ناوە دۆمەینێک بۆ کورد

baraste   hawlekee zoor basha 
atwanen bawkasanae  hawle wadadan  blen xabat ger
sarkawtoo bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#12 2010-10-15 18:08:30

BrWa_94
ناچالاک کراوه‌
شوێن: میسۆپۆتامیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-15
دواترین سه‌ردان: 2011-05-10
په‌یامه‌كان: 922
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: پرۆژەی ناوە دۆمەینێک بۆ کورد

سوپاس بۆ پەیامەکانتان هەربژین
بەهیوای ناردنی پاڵپشتی و بەشداربوون لە ڕاپرسییەکە

بژین

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#13 2010-12-21 17:10:39

zhekaf
پڕشنگی یانە
شوێن: Hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-12
دواترین سه‌ردان: 2013-04-01
په‌یامه‌كان: 884
WindowsMSIE7

Re: پرۆژەی ناوە دۆمەینێک بۆ کورد

babateki ta bley jwana zor zorm ba dlla

abe rozhek bet emash wak wlatani tr website xoman ba  www.1111.ku  dabmazrenin lasar serverakan

Kurdzhin
  له‌ هیچ شتێکی مناڵیم په‌شیمان نیم ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت که‌ خۆزگه‌م ئه‌خواست گه‌وره‌بم.
   

श्रमिकों के हाथ एक पूरा पेट पर है

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#14 2010-12-22 21:15:34

BrWa_94
ناچالاک کراوه‌
شوێن: میسۆپۆتامیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-15
دواترین سه‌ردان: 2011-05-10
په‌یامه‌كان: 922
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: پرۆژەی ناوە دۆمەینێک بۆ کورد

سوپاس بۆ پەیامەکەت بەڕێز ژێکاف.
ئەو ڕۆژە زۆر نزیک بووە بە هۆی کەسانی وەکو کاک ئاراس و نموونەی کاک ئاراس ،هەربژین و بمێنن بۆمان

سەرکەوتوبیت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net