.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1










هـاوڕێـیـهتــی لـه سـپــێــتـــیـــدا ...
تێناگه‌م بۆ لههاوارهكانیشدا
هێشتا په‌رۆشم
مه‌گه‌ر وانی یه
لهنهبوندا په‌رۆشی هه‌بێ
ئێ ئیدی بۆ ... ؟؟
هاوڕێم وه‌ره له‌م پایزه‌دا
خه‌نده زێڕ ئاساكان
له‌ئامێزی یه‌ك بگرین
تا نه‌كا تۆ بڕۆیت و
منیش ون بم ...
به‌رده‌وام ئه‌وه‌ی لێی ئه‌ترسم
بونی فرمێسكه
فرمێسكێك كه ئاسوده‌ی لێ ونه
فرمێسكێك كهكۆتای نی یه ...
لهڕێگات وه‌ستاوم
تا ده‌سته‌كانت بگرم
ئیدی نه‌یه‌ڵم بڕۆیت
چون دووریت زۆر به‌ئازاره
من پێم ناچنرێت...
هاوڕێم وه‌ره لام
وه‌ره ببینه
هه‌ر مۆسیقایه‌ك كه لێ ئه‌ده‌م
چه‌نده په‌رۆشی تۆی پێ وه‌یه
چه‌نده هاواری نزیكیت ئه‌كا ...
له‌گه‌ڵ مانگدا
له‌ئامێزی خۆتمان بگره
تالهڕوانینهكانمدا ئاسوده‌ی بژی
له‌به‌ره‌به‌یانێكی هێمندا
بێ باڵ بفڕین
بۆ ئاسمانێكی دی ...
ئه‌زانی !!؟
هه‌مووشوێن پێكانمان
گله‌یی له هه‌نگاومان ئه‌كا؟؟
ئه‌ڵێت : چۆن
تۆ دوور ئه‌ڕۆیت
ئه‌ویش له‌ڕێگای ده‌ریاكانه‌وه ...؟؟
*****************
**نـــوســـیــنـــی : ڤــــیـــــان **
** ڕۆحــــێــكــی دی بــــۆ كــــوردژیــــن **
*****************

❤:✿سُـــبْــحَـــانَ اللهِ وَبِــحْــــمــــدِهْ❤:✿
❤:✿سُــبْـــحَـــانَ اللهِ الــعًــظِـــيــــمْ❤:✿
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ستت خۆش بێت خاتوو ڤیان خان بۆ نوسینی ئه‌م قه‌سیده جوانه له ژێر ناونیشانی(هــاوڕێـــیــهتــی لـه ســـپــێــتـــیـــدا)
به‌راستی خوێنه‌ری هه‌ر چوار به‌شی ئه‌م قه‌سیده‌یه بووم کۆمه‌ڵێک جوانی زۆر جوانم تێدا به‌دی کرد
کۆمه‌ڵێک هه‌ستی زۆر جوانی تێدا به‌دی ده‌کرێت
دێر به دێری هه‌ر به‌شێکی دونیایه‌ک مانای جوانی له خۆی کۆکردۆته‌وه
هیوام وایه خامه‌ی هۆنراوه نوسینیت هه‌میشه پر بێت له وشه‌ی پر له هه‌ست و پر له سۆز ،
ههیمیشه پر له بێت له جوانترین و ناسکترین وشه ،،
خۆشهاڵین که کوردژینت کردوه به پێگه‌ی ره‌سمی خۆت بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ی چالاکیه‌کانت ،
به خته‌وه‌ر و له‌ش ساغ بیت له ژیاندا
سه‌رکه‌وتوو بیت له‌سه‌رجه‌م کار‌و باره‌کانی نێو ژیانتدا،،

له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌سته‌كانت خۆش كاك یادگار گیان ،،مه‌منون بۆ په‌یامت وه وته كانت ،،
هیوام ئاسوده‌یت و ته‌مه‌ن درێژیت و ته‌ندروست باشیته گیان .
*****************
********
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
