.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









سەد ئاواتم هەیە نەهاتووەتەدى
هونەرمەندی ڕەسەن و دیاری کوردستان (کەریم کابان) یەکێکە لەو هونەرمەندانەی کە نزیکەی نیو سەدەیە خزمەت بە هونەری کوردی دەکات ، چوار ستار بۆ ئاوڕ دانهوەیک لەو خزمەتەی کە پێشکەشی خەرمانی هونەری کوردی کردووە دیمانەیەکی تایبەت و خێرای بە نا ویستگەکانی ژیانی ئەو هونەرمەندەدا کرد،
ئەگەر چی بە هۆی چونەسەرەوەی تەمەنی و ئەو نەخۆشییانەی کە توشی هەموو مرۆڤێک دەبیت لە ساتەوەختی پیریدا، بەڵام هونەرمەند کەریم کابان بە سنگ فراوانیەوە گرێکانی دڵی بۆ جوار ستار و خوێنەرانی کردەوە.
چوار ستار : مامۆستا لە ساڵی چەندەوە تێکەڵ بە کاری هونەری بووە ؟
کەریم کابان: هەر لە منداڵیەوە کە لە قوتابخانەی فەیسەڵیە قوتابی بووم حەزم لە گۆرانی بووەو لەو ساتەوەختەوە تێکەڵی دنیای هونەر بووم.
چوار ستار: ئەو کات لە گەڵ کام تیپی میوزیکدا کارتان دەکرد؟
کەریم کابان: ئەوکات تیپی مۆسیقا دروست نەبوو، بۆیە من بە سرودی قوتابخانەکان دەستمپێکردو پاشان ئینگلیزەکان ئیزگەیەکی محەلیان لە سلێمانی داناو، موکەبەرەیان لای شورتی مروری ناو بازاڕء چایخانەکانی بەردەکی سەرا دانا، منییش بە شێوەیەکی ڕەسمی لە دایرەی مەعاریفەوە چومە ئەو ئێستگەیە.
چوار ستار: ئەو کات گۆرانی وتن گرفتی نەبوو، یاخود گرفتتان بۆ دروست نەدەبوو؟
کەریم کابان: بەڵی ئەوکات گۆرانی وتن عەیبە بوو، ئەو کاتەى من گۆرانیم دەوت بە هونەرمەندیان دەوت لۆتی.
چوارستار: لە ڕوی پێداویستی هونەریەوە هیچ شتێکی دیار هەبوو؟
کەریم کابان: وەکو پێداویستی هیچ شتێکی وانەبوو، نە ستۆدیۆ هەبوو نە ئالەتەکانی دەنگ تۆمار کردن و تیپی مۆسیقای دیار هەبوو.
چوار ستار: ئەی بۆ تۆمارکردنی گۆرانی ڕوتان لە کوێ دەکرد؟
کەریم کابان: وەک وتم تۆمارکردن نەبوو، تەنها لە ئیزگەی بەغداد نەبێ سەعاتێک گۆرانیم تۆمار کرد.
چوار ستار: تۆکەی ڕوتکردە ئیزگەی بەغداد؟
کەریم کابان: من لە ساڵانی 1945 ساڵێکی دواتریش بە بەردەوامی لە ئیزگەی بەغداد بووم، هەموو ڕۆژانێکی هەینی نیو کاتژمێر گۆرانیم تۆمار دەکرد، ئەو کات بە راستەوخۆیی دەمانوت، چونکە دەنگ تۆمارکردن نەبوو، لەو دەمەشدا قەوان هەبوو نەک ئەم ئامێرە تازانە.
چوار ستار: لەو سەردەمەدا چی هونەرمەندێکی تر بێجگە لە تۆ لەوێ بوو؟
کەریم کابان: عەلی مەردان و نەسرین شێروانی لەوێ بوون ، تایەر تۆفیقیش جار جار دەهات، بە ڕەحمەت بن ئێستا هەموویان مردون.
چوار ستار: چی شتێکی ناخۆشت بە سەردا هاتووە و زۆر پێت ناخۆش بووبێت؟
کەریم کابان: بەڵێ ، جاری وا هەبووە لە کاتی گۆرانی وتندا دەنگم نوساوەو بۆم نەوتراوە زۆرم پێناخۆش بووە و تەریق بومەتەوە.
چوار ستار: لە سەر گۆرانی وتن، توشی لێپرسینەوە نەبوویت ؟
کەریم کابان: نەخێر بە هیچ جۆرێک خانەوادە و ماڵەوەمان گۆرانی وتنی منیان پێ ناخۆش نەبووە.
چوار ستار: ئەی سەبارەت بە ئافرەت چۆن بوو، ئەو کات بۆ تێکەڵ بوونیان بە کاری هونەری؟
کەریم کابان: ئەو کات ئافرەتی خەڵکی دەڤەری خۆمان نەبوو گۆرانی بڵێت، تەنها بادینی هەبوون ئەوانیش ژمارەیان کەمبوو.
چوار ستار: تۆ ئەگەر بتەوێ دەستخۆشی لە ژنە هونەرمەندێک بکەیت کە لەوسەردەمەدا گۆرانی وتبێت کێیە؟
کەریم کابان: مریەم خان شایەنی دەستخۆشیە بە ڕاستی، من زۆر حەزم لە دەنگیەتی، بە ڕاستی هونەرمەندی چاکە.
چوار ستار: مامۆستا گۆرانیەکانی تۆ بۆ چی مەبەستێک وتراوە؟
کەریم کابان: گۆرانیەکانی من هەمووی بۆ عەشق وتراوە، ئیتر عەشقی نیشتمان بێت یاخودعەشقی ئافرەت، یاخود زۆر جار بۆ برادەر و خۆشەویستی ئەو دەوترێت.
چوار ستار: ئەکرێت بزانین مامۆستا قادر کابانی برات چۆن هاتە ناو هونەرەوە؟
کەریم کابان: ئەو لە بەر ئەوەی دەنگی خۆش بوو زۆر جار گۆرانیان پێدەوت لەوەشەوە وردە وردە هاتە ناو هونەری کوردیەوە، لە سەرتاوە لە گەڵ تیپی مۆسیقای سلێمانیدا بوو پاشان چووە تیپی مۆسیقای هەولێر، بەڵام بە داخەوە حکومەتی ڕژێم گرتیء ئیعدامی کرد.
چوار ستار: ئەی دەکرێت لە زمانی خۆتەوە هۆکاری گرتنی خوالێخۆشبوو هونەرمەند قادر کابان بزانین؟
کەریم کابان: قادر کابان بە هۆی کاری سیاسیەوە دەستگیرکراو پاشان ئیعدامکرا، لەم دواییانەشدا خۆمان گەڕاین بۆ تەرمەکەی نەمانزانی لە کوێ نێژراوە.
چوار ستار: لە ئێستادا کۆمەڵێک پێشکەوتنی گەورە لە ڕوی پێداوستیەوە دروستبووە لە هونەری کوردیدا ، تێڕوانینت چیە بۆ ئەمە؟
کەریم کابان: زۆرم پێخۆشە، کارێکی زەروریە، چونکە گەر ئەو پێداوستیانە نەبێت هونەرمەندان بەم شێوەیە کاریان بۆ ناکرێت.
چوار ستار: تاچەند لە ئیستای هونەری کوردی رازیت؟
کەریم کابان: تا رادەیەک باش بەرەو پێش دەڕوات.
چوار ستار: بۆچونێک هەیە دەڵێن هونەری بێگانە تێکەڵی کەلتوری کوردی دەکرێت، تۆ بۆچونت چیە؟
کەریم کابان: ئێمە هونەری تایبەت بە خۆمان هەیە، من بە هیچ شێوەیەک تەیدی ئەوە ناکەم هونەری هیچ وڵاتێک تێکەڵی هونەری کوردی بکرێت، ئێمە وەک هەموو وڵاتانی دنیا مۆرکی خۆمانمان هەیە ئیتر بۆچی هونەری تر تێکەڵ بە هونەری کوردی بکەین.
چوار ستار: مامۆستا چی ئاواتێکت هەیە تا ئێستا نە هاتبێتە دی؟
کەریم کابان: بە خوا هەزار ئاواتم هەیە نەهاتووەتە دی........گریا،،،،،، ئاواتم ڕزگار بوونی کوردستانە، هەرە ئاواتی گەرەم ڕزگار بوونی کوردستانەبە گشتی.
چوار ستار: حکومەتی هەرێم تاچەند ئاوڕی لێداونەتەوە؟
کەریم کابان: تا حەدێک ئاوڕی داوەتەوە لێمان، باشن لێیان مەمنونین.
- دیدارى: سالار جاف
4ستار

لهسهر هێڵ نییه



yaxwa dastakantt xosh bet bo am babata jwana barasty pym xosh bww 
لهسهر هێڵ نییه








Dasta kant xosh bahiwai bardawamit
لهسهر هێڵ نییه








zor supas hawrekanm dasti ewash xosh beet1:)
لهسهر هێڵ نییه



dastakant xosh barzm
لهسهر هێڵ نییه








zor supas dasti tosh xosh beet
لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
