❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دزیكردن دانیشتوانی گه‌ڕه‌كێكی سلێمانی هه‌راسان ده‌كات

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-10-08 09:11:41

جاوشين90
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: HAWINA HAWARE DUKAN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-05-10
دواترین سه‌ردان: 2013-01-29
په‌یامه‌كان: 779
WindowsXPMSIE

دزیكردن دانیشتوانی گه‌ڕه‌كێكی سلێمانی هه‌راسان ده‌كات

سه‌رخێڵ‌ والی

ژنێك: بڕیارمداوه‌ خانووه‌كه‌م بفرۆشم‌و روو له‌ شوێنێكی ئارام بكه‌م


تریفه‌ قادر، پیشه‌: مامۆستا، دانیشتووی گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕینی تازه‌، ئێواره‌یه‌ك له‌گه‌ڵ‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی و منداڵه‌كانیدا ده‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ نانخواردن و به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش، به‌ڵام دزه‌كان چۆڵیی ماڵه‌كه‌یان به‌ هه‌ل ده‌زانن بۆ ئه‌وه‌ی دزیی تێدا ئه‌نجام بده‌ن.
كاتێك خێزانه‌كه‌ی تریفه‌ له‌ به‌سه‌ربردنی كاته‌ خۆشه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ ده‌بینن ده‌رگای حه‌وشه‌كه‌یان كراوه‌یه‌، هاوسه‌ره‌كه‌ی تریفه‌ به‌ منداڵه‌كه‌ی ده‌ڵێت: كوا جیهازی له‌حیمكردنه‌كه‌ كه‌ له‌ حه‌وشه‌كه‌دابوو، ئه‌ویش له‌ وه‌ڵامی باوكیدا ده‌ڵێت دیار نییه‌.
له‌و كاته‌دا تریفه‌ هه‌ست ده‌كات كه‌ دز هاتووه‌ته‌ سه‌ریان، سه‌یری په‌نجه‌ره‌ی ژو‌وری میوانه‌كه‌ ده‌كات ده‌بینێت كراوه‌یه‌، «بێ‌ ئه‌وه‌ی شووشه‌ی په‌نجه‌ره‌كه‌ بشكێنن به‌ ده‌ڕنه‌فیز كردبوویانه‌وه‌ و په‌رده‌ی ژوره‌كه‌ ده‌جوڵایه‌وه‌.«
كلیلی ژ‌ووره‌كان به‌ تریفه‌ ده‌بێت، كاتێك ده‌رگاكه‌ ده‌كاته‌وه‌ ده‌بینێت گڵۆپی ژو‌وره‌كان كوژاوه‌ ده‌بن له‌ كاتێكدا كه‌ ئێواره‌ رۆشتوونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ ده‌ستی خۆی گڵۆپه‌كانی هه‌ڵكردووه‌.
تریفه‌ پێیوایه‌ كه‌ ژماره‌ی دزه‌كان زۆربوون له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ ژو‌ورێكیان ته‌رك نه‌كردووه‌ و له‌ ماوه‌ی دوو كاتژمێردا زۆر شتیان دزیوه‌، له‌وانه‌ هه‌زارو حه‌وت سه‌د دۆلار و دوو لاپتۆپ و پله‌یسته‌یشنێك، مستیله‌و ملوانكه‌ی زیو، «له‌گه‌ڵ‌ ته‌واوی جل‌وبه‌رگی هاوسه‌ره‌كه‌م و شتی زۆر ساده‌ی ماڵ‌ وه‌ك سه‌عات و گۆشه‌ی قه‌نه‌فه‌كانیشیان دزی بوو.«
هاوسه‌ره‌كه‌ی تریفه‌ په‌یوه‌ندیی ده‌كات به‌ بنكه‌ی پۆلیسی راپه‌ڕینه‌وه‌ تاوه‌كو ئاگاداریان بكات له‌ ر‌ووداوه‌كه‌، به‌ڵام به‌ وته‌ی تریفه‌ بنكه‌ی پۆلیسی راپه‌ڕین خێرا به‌ ده‌م داواكه‌یانه‌وه‌ نه‌هاتوون، «هه‌تا دره‌نگانی شه‌و چاوه‌ڕێ‌ بووین هه‌ر نه‌هاتن.«
دوای چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆری پۆلیس هاوسه‌ره‌كه‌ی تریفه‌ بۆ جاری دووه‌م په‌یوه‌ندییان پێوه‌ ده‌كاته‌وه‌ تا بزانێت بۆچی وا دره‌نگ كه‌وتوون، له‌دوای چه‌ند جارێك ئاگادار كردنه‌وه‌ی پۆلیس «دوا جار سه‌عات دووی‌ شه‌و گه‌شتنه‌ ماڵی ئێمه‌.«
دانیشتوانی گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕینی تازه‌ی سلێمانی جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ نزیكه‌ی چوار مانگ ده‌بێت دزیكردن له‌ سنوره‌كه‌یاندا زۆر بووه‌، هاوكات رۆڵی بنكه‌ی پۆلیسی راپه‌ڕین به‌ كه‌مته‌رخه‌م ده‌زانن له‌ به‌ده‌مه‌وه‌چو‌ونیاندا.
فوئاد ئه‌حمه‌د، ته‌مه‌ن 42 ساڵ‌ دانیشتووی گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕینی تازه‌، پیشه‌ی كاسب، به‌ مه‌به‌ستی چوون بۆ میوانی ماڵیان چۆڵ‌ ده‌كه‌ن، كاتێك ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ دراوسێكانیان و هێزه‌كانی پۆلیس له‌به‌رده‌م ماڵیاندا ده‌بن.
دراوسێكانی به‌ فوئاد ده‌ڵێن ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌كانتان كراوه‌ته‌وه‌و دز هاتووه‌ته‌ سه‌رتان، «كه‌ رۆشتمه‌ ژووره‌وه‌ دوو ژو‌ورمان به‌ته‌واوی تێكدرابوون، ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستیان بوو له‌ ماڵه‌كه‌دا بردبوویان..«
دزه‌كان شه‌ش ملیۆن دیناری عێراقی و ئاڵتوون و پله‌یسته‌یشنی منداڵه‌كانی و دوو مۆبایلیان له‌ ماڵی فوئاد دزیبوو.
فوئاد ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت له‌دوای ئه‌و دزیه‌ كه‌ كراوه‌ته‌ سه‌ریان، زۆربه‌ی شه‌و ناخه‌ون و پاسه‌وانیی ماڵه‌كانیان ده‌كه‌ن، چه‌ند ماڵێكیان چه‌كیان كڕیوه‌ تا وه‌كو پارێزگاری ماڵ‌ و منداڵیانی پێ‌ بكه‌ن، «شه‌وانه‌ش جار جار خۆمان ته‌قه‌ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی دز دوور بخه‌ینه‌وه‌ له‌ خۆمان.«
فوئاد ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات چه‌ند جارێك سه‌ردانی بنكه‌ی پۆلیسی راپه‌ڕینیان كردووه‌، داوایان لـێ‌ كردوون كه‌ ده‌وریاتیان زیاد بكه‌ن و بنكه‌یه‌كیشیان له‌ راپه‌ڕینی تازه‌ بۆ بكه‌نه‌وه‌ تاوه‌كو له‌ كاتی روودانی هه‌ر شتێكی نائاساییدا خێرا بگه‌نه‌ سه‌ر رووداوه‌كه‌، «به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ هه‌تا ئێستا داواكارییه‌كانمان جێبه‌جێ نه‌كراون.«
لێپرسراوی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ راپه‌ڕین، رایده‌گه‌یه‌نێت ماوه‌ی دوو مانگه‌ له‌ سنوره‌كه‌یاندا چه‌ند حاڵه‌تێكی‌ دزیكردن روویانداوه‌و تۆمار كراون، هه‌موو حاڵه‌تی‌ دزیكردنه‌كانیش له‌ كاتێكدا بووه‌ كه‌ خاوه‌ن ماڵه‌كان له‌ ماڵ‌ نه‌بوون.
موقه‌ده‌م جه‌زا حه‌مه‌سه‌عید، لێپرسراوی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ راپه‌ڕین، جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ كاتێك خه‌ڵكی‌ سنوره‌كه‌یان له‌ هه‌ر رووداوێك ئاگاداریان ده‌كه‌نه‌وه‌ خێرا ده‌گه‌نه‌ شوێنه‌كه‌، «به‌ڵام هه‌ندێك جار كه‌ ئاگادارمان ده‌كه‌نه‌وه‌ ئێمه‌ له‌ ده‌وریاتین له‌ گه‌ڕه‌كێكی‌ تر تا ده‌گه‌ینه‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ پێمان ده‌چێت.«
لێپرسراوی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ راپه‌ڕین، باس له‌وه‌ ده‌كات له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ سلێمانی قسه‌یانكردووه‌ و له‌ به‌رنامه‌دایه‌ كه‌ بنكه‌یه‌كی‌ موكافه‌حه‌ له‌ سنوره‌كه‌یاندا بكرێته‌وه‌، رایشیده‌گه‌یه‌نێت كه‌ هیچ كه‌سێك ئازاد نییه‌ چه‌ك هه‌ڵبگرێت مه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ نه‌بێت كه‌ مۆڵه‌تی چه‌ك هه‌ڵگرتنیان پێیه‌، «ناشبێت ته‌قه‌ بكات به‌ ئاره‌زووی‌ خۆی.«
به‌شێكی دیكه‌ی دانیشتوانی راپه‌ڕینی تازه‌ ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌ له‌ بنكه‌ی پۆلیس ده‌گرن كه‌ ده‌وریاته‌كانیان تا دره‌نگانی شه‌و نییه‌ به‌ مه‌به‌ستی پاراستنی سنوره‌كه‌یان له‌ دزیكردن.
له‌ به‌رامبه‌ردا به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی پۆلیسی راپه‌ڕین رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ سنوره‌كه‌یان زۆر فراوانه‌و مه‌رج نییه‌ ئه‌و ده‌وریاتانه‌ی‌ كه‌ ده‌رده‌چن له‌ یه‌ك شه‌ودا بتوانن هه‌موو سنوری‌ راپه‌ڕین بگه‌ڕێن، ده‌وریاته‌كانیان زۆر شوێن ده‌گرێته‌وه‌ له‌وانه‌ (راپه‌ڕینی‌ كۆن و تازه‌ و ئاواره‌كانی‌ كه‌مپی‌ سه‌لام، ئاواره‌كانی‌ تۆپخانه‌،  گوندی‌ قوله‌ره‌یسی‌، فڕۆكه‌خانه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ و زۆر شوێنی‌ تر).
محه‌مه‌د نوری، ته‌مه‌ن 36 ساڵ‌ دانیشتو‌وی گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕینی تازه‌، پیشه‌ی كاسب، باس له‌وه‌ ده‌كات نزیكه‌ی چوار مانگه‌ دیارده‌ی دزیكردن له‌ راپه‌ڕینی تازه‌ زۆر بووه‌، هه‌وڵی دزینی سه‌یاره‌كه‌ی دراوه‌ له‌لایه‌ن دزێكه‌وه‌، به‌ڵام كاتێك پێیزانیوه‌ دزه‌كه‌ی به‌ ته‌قه‌كردن راوناوه‌.
محه‌مه‌د ده‌ڵێت چه‌ند جارێك سه‌ردانی بنكه‌ی پۆلیسی راپه‌ڕینی كردووه‌، تاوه‌كو بنكه‌یه‌كیان بۆ بكه‌نه‌وه‌ له‌ راپه‌ڕینی تازه‌، به‌ڵام داواكارییه‌كه‌یان بێ‌ وه‌ڵام بووه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ مه‌فره‌زه‌ی پۆلیس شه‌وانه‌ ده‌گه‌ڕێن، به‌ڵام وه‌ك پێویست نییه‌، «پێویسته‌ دره‌نگانی شه‌و بگه‌ڕێن تاكو ماڵ‌ و حاڵی خه‌ڵك سه‌لامه‌ت بێت.«
به‌ وته‌ی مقه‌ده‌م جه‌زا حه‌مه‌سه‌عید، تا ئێستا توانیویانه‌ كۆنتڕۆڵی سنوره‌كه‌یان بكه‌ن به‌و چه‌ند مه‌فره‌زه‌یه‌ی كه‌ هه‌یانه‌ و به‌رده‌وامیش ده‌بن له‌ گه‌ڕان به‌ دوای دزه‌كاندا تاوه‌كو ده‌ستگیریان ده‌كه‌ن و ده‌یانده‌نه‌ دادگا.
به‌رپرسی بنكه‌ی پۆلیسی راپه‌ڕین ده‌ڵێت له‌ كاتێكدا كه‌ ده‌وریاته‌كانیان ده‌رده‌چن زۆر ته‌ركیزیان خستووه‌ته‌ سه‌ر راپه‌ڕینی‌ تازه‌ و مه‌فره‌زه‌كانیان به‌پێی‌ پێویست مانه‌وه‌یان ده‌بێت له‌ شوێنه‌كاندا، «ئیشی‌ زۆر باشمان كرد‌ووه‌، ئه‌گه‌ر دیارده‌كه‌ بنبڕیش نه‌كرابێت توانیومانه‌ كه‌می‌ بكه‌ینه‌وه‌.«
تریفه‌ قادر، له‌دوای ئه‌و دزییه‌وه‌ كه‌ لێیان كراوه‌ ترسێكی زۆر له‌ ماڵیاندا دروستبووه‌، منداڵه‌ بچووكه‌كه‌ی زۆر ده‌ترسێت و به‌بێ دایكی له‌ ماڵه‌وه‌ش ناوێرێت بگه‌ڕێت، «له‌به‌ر ئه‌وه‌ی راپه‌ڕینی تازه‌ ماوه‌یه‌كه‌ دیارده‌ی دزی زۆر بووه‌ تێیدا، بڕیارمداوه‌ كه‌ خانووه‌كه‌م بفرۆشم‌و روو له‌ شوێنێكی ئارام بكه‌م كه‌ ماڵ‌ و منداڵمی تێدا سه‌لامه‌ت بێت.«

Kurdzhin
مؤميكم نارد تاريكت بؤ روناك بكات بةلام مؤمةكة بةغةمبارى كةرايةوة
كوتى جؤن من ئةنيرى بؤلاى كةسيك كةئةو خؤى روناكى لةمانك ئةجيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net