❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / نـــــــــــــــــــه‌فـــــــــــــــــــــس

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-10-08 06:52:50

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsXPSafari

نـــــــــــــــــــه‌فـــــــــــــــــــــس

بسم الله‌ الرحمن الرحیم


نـــــــــــــــــــه‌فـــــــــــــــــــــس
خوا هه‌مووشتێکی به‌جوانی درووست کردووه‌ مرۆڤی له‌باشترین شێوه‌ به‌دیهێناوه‌،به‌ڵام له‌ناوه‌وه‌ی مرۆڤدا چه‌ند هێزانێکی دروست کردووه‌، هێزێک پاڵنه‌ری چاکه‌ و حه‌ق، که‌عه‌قڵه‌، هێزێکیش که‌ پاڵنه‌ری خراپه‌ و ویستی گه‌یشتنه‌ به‌حه‌ز، ئه‌و حه‌زانه‌ی ئه‌مان بات به‌ره‌ و له‌ناو چوون، ئه‌میش نه‌فسه‌، جا هه‌رکاتێک پاڵنه‌ری حه‌ق زاڵ بوو به‌سه‌ر پاڵنه‌ری حه‌زی دونیایی و ناحه‌قدا ئه‌وا مرۆڤ له‌خۆشه‌ویستانی زاتی پاکی په‌روه‌ردگارا ئه‌بێت له‌م کاته‌یا، به‌مه‌ش زاڵ ئه‌بێ به‌سه‌ر خراپه‌کاریا،به‌ڵام گه‌ر پالنه‌ری خراپه‌کاری و حه‌زی دونیایی که‌نه‌فسه‌ زاڵبوو به‌سه‌ر حه‌قا ئه‌وا مرۆڤ به‌ره‌ و هه‌ڵدێر ئه‌بات و که‌سه‌که‌ ئه‌چێته‌ ژێر رکێفی ئاره‌زووات و که‌سه‌که‌ ناوی خراپه‌کاری ئه‌چێته‌ پاڵ.

به‌ڵام  ئایا نه‌فس و ئاره‌زوواتی دنیایی هێنده‌ دێنێت؟؟؟ بێنه‌ پێش چاوت که‌ تۆ به‌رۆژوویت، کاتێک ئه‌چیته‌ بازار زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری ئه‌وشتانه‌ی دێنه‌ پێش چاوت حه‌زت لێیان ئه‌بێت، به‌ڵام که‌ کاتی به‌ربانگ هات وا هه‌ست ئه‌که‌ی که‌ تێریت و حه‌زه‌کانت نامێنێ، یا ته‌نها که‌ په‌رداغێک ئاو ئه‌خۆیته‌وه‌ حه‌زه‌کانت نامێنێ، ئه‌مه‌ له‌به‌رچی ئه‌زانن بۆ؟ چومکه‌ نه‌فس ته‌نها حه‌ز و ئاره‌زوواته‌، ئه‌وکاته‌ی که‌ شتت ئه‌بینی ئه‌وا ئه‌یزانی که‌ تۆ به‌رۆژوویت و پاڵنه‌ربوو تا رۆژوو ىشکێنی، به‌ڵام که‌ ئێواره‌ داهات زانی که‌ ئه‌وکات ده‌ست به‌خواردن خواردن ئه‌که‌یت حه‌زه‌کان وه‌لا نران؟!؟!؟!!!!

نه‌فس که‌ هانده‌ری مرۆڤه‌ بۆ گوناح، ئایا بۆ به‌قسه‌ی بکه‌ین دوای ئه‌وه‌ی که‌ خوا هێزی عه‌قڵ و زاڵ بوونی پێ به‌خشیوین؟ باوه‌ربکه‌ن نه‌فس هێنده‌ ناهێنێ، بۆنمونه‌ مرۆڤ خۆی له‌پیسیه‌کان ئه‌پارێزێ به‌وه‌ی له‌ڕێی پاشه‌رۆ له‌ توالێت ئه‌م کاره‌ ئه‌کات به‌ڵام له‌ش به‌گشتی و زۆربه‌ی ئه‌ندامانی‌له‌ش ئه‌م کاره‌ ئه‌که‌ن جه‌سته‌ به‌هۆی ئاره‌قه‌وه‌ و گوێچکه‌ش هه‌روا وه‌ که‌پوو و زاریش، به‌لام با نمونه‌ی زار بێنین: کاتێک که‌ به‌ڵغه‌م فڕێ ئه‌ده‌یت ئایا بێزت لێی ئه‌بێته‌وه‌ یانا؟ ئێ خۆ له‌ناو له‌شی تۆدابووه‌ وه‌ زۆر جار بووه‌ که‌ ئه‌مه‌ قووت به‌یته‌وه‌، ئه‌وکات بیرناکه‌یه‌وه‌ که‌ ئه‌مه‌چه‌نده‌ پیسه‌ چۆن قوتت یاوه‌ته‌وه‌؟ که‌تێگه‌شتی ئه‌وجا ئه‌ڵێی من چۆن ئه‌مه‌م قووت یاوه‌ته‌وه‌!!! نه‌فسیش به‌هه‌مان شێوه‌یه‌ بۆگوناح، کاتێک یه‌کێکمان تاوان ئه‌که‌ین، که‌ ته‌واو بووین له‌تاوانه‌که‌مان ئه‌ڵێین چۆن وام کردووه‌...

خۆ راسته‌ له‌ناخه‌وه‌ په‌شیمان ئه‌بینه‌وه‌ به‌ڵام تا سه‌ر نا چونکه‌ ئاره‌زووات له‌له‌شمان به‌رده‌وامه‌...

به‌ڵآم ئایا نه‌فس باشه‌ یانا؟؟؟ من وه‌ک خۆم ناتوانم دوای ئه‌و هه‌موو شتانه‌ ناوی باشی بده‌مه‌ پاڵ، به‌ڵام پێویستیشه‌ هه‌وڵده‌م له‌توڕه‌یی خوا بیپارێزم.

که‌واته‌ دوای ئه‌م شتانه‌ بڕیاری چی بده‌ین؟هه‌روا به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر خراپه‌کاری و ئاره‌زوات و حه‌زاتی جه‌سته‌یی، یا روو به‌خوا بڵێین خوایه‌ خۆشه‌ویستی خۆتمان پێ بده‌ ئه‌وه‌ وازم هێنا له‌ نه‌فسی به‌دکارم،،،...

له‌کۆتاییا به‌یه‌ک وته‌ی امامی (ابن قیم الجوزیة) کۆتایی پێ دێنم که‌ فه‌رموویه‌تی:'ئه‌ی مرۆڤ تۆ عه‌قڵی مه‌لائیکه‌تت هه‌یه‌، ئاره‌زووی ئاژه‌ڵت هه‌یه‌، هه‌وای شه‌یتانت هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر به‌سه‌ر هه‌وا و ئاره‌زووتدا زاڵبوویت ئه‌وا ئه‌گه‌یت به‌ پله‌ی مه‌لائیکه‌ت، به‌ڵام گه‌ر هه‌وا و ئاره‌زوو به‌سه‌رتدا زاڵبوو ئه‌وا ئه‌گه‌یت به‌پله‌ی سه‌گ'
*=*=*=*=*=*=*=*=*=*=*=*=*=*=*=*=*=*=*=*=*=*=*=*=*=*=*=*=*=*=*=*=*




کوردژیـــــــــــن هه‌ره‌ باشترین
نوسینــی:
موسلیــــــــــــــم
تایبه‌ت به‌:کــوردژیــــــــــــــن

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن Muslim (2010-10-08 20:13:11)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-10-08 19:01:22

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: نـــــــــــــــــــه‌فـــــــــــــــــــــس

ده‌ستت خۆش بێت کاکه‌ موسلیم گیان به‌راستی بۆ بابه‌ت ئاماده‌ کردنه‌که‌ت ته‌وه‌رێکی جوانت هه‌ڵبژاردووه‌ که‌ بابه‌ته‌که‌ت له‌سه‌ر بونیاد ناوه‌ ، به‌راستی ئه‌ركیكی له‌ راده‌ پیرۆزه‌ ئێمه‌ی مرۆڤه‌کان له‌ خراپه‌کاه‌یه‌کانی نه‌فس مرۆڤه‌کان ئاگادر بکه‌ینه‌وه‌ ، وه‌ له‌و بروایه‌دام هه‌موو مرۆڤێک نه‌فس بوونی هه‌یه‌ له‌ لای به‌ڵام زۆر پێویسته‌ ئێمه‌ی مرۆڤ زاڵ بین به‌سه‌ر ئه‌و هه‌سته‌ماندا تا له‌ رێگه‌ی هه‌ستمانه‌ توشی هه‌ڵه‌یی دونیایی نه‌بین ،
دووباره‌ ده‌ستت خۆش بێت ئازیزم بۆ ئاماده‌ کردنی ئه‌م بابه‌ته‌...


****************************************************************************

کاکه‌ موسلیم گیان ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ نه‌بم ئه‌م دێره‌ت هه‌ڵه‌یه‌ لێره‌دا ئه‌ڵیت ئه‌گه‌ر به‌سه‌ر نه‌فسدا زاڵ بویت ئه‌گه‌یت به‌ پله‌ی سه‌گ!! وه‌ ئه‌گه‌ر نه‌فس به‌ سه‌رتا زاڵ هه‌ر دیسان ئه‌گه‌یت به‌ پله‌ی سه‌گ !! وا ده‌ر ئه‌که‌وێت له‌ هه‌ردوو هاڵه‌ته‌که‌دا واته‌ زاڵ بوون و نا زاڵ بوون هه‌ر یه‌ک پله‌یه‌ ؟؟هه‌زم کرد ئه‌م روون کردنه‌وه‌یه‌ بده‌م بۆ ئاگادار کردنه‌وه‌ی به‌رێزتان ،،،رێزو خۆشه‌ویستی تایبه‌تیم بۆت هه‌یه‌ چاوه‌که‌م

له‌م نوسینه‌ی خۆتدا سه‌یر بکه‌،،،،

Muslim نووسی:

له‌کۆتاییا به‌یه‌ک وته‌ی امامی (ابن قیم الجوزیة) کۆتایی پێ دێنم که‌ فه‌رموویه‌تی:'ئه‌ی مرۆڤ تۆ عه‌قڵی مه‌لائیکه‌تت هه‌یه‌، ئاره‌زووی ئاژه‌ڵت هه‌یه‌، هه‌وای شه‌یتانت هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر به‌سه‌ر هه‌وا و ئاره‌زووتدا زاڵبوویت ئه‌وا ئه‌گه‌یت به‌ پله‌ی سه‌گ، به‌ڵام گه‌ر هه‌وا و ئاره‌زوو به‌سه‌رتدا زاڵبوو ئه‌وا ئه‌گه‌یت به‌پله‌ی سه‌گ'

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-10-08 20:08:00

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259
WindowsXPMSIE

Re: نـــــــــــــــــــه‌فـــــــــــــــــــــس

DESTA KANT XOSH BIT KAKA GYAN BO AM BABATA JWANAT XWA XERT BO BNWSET SERKAWTW BIT

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-c18bd3283e.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-10-08 20:20:37

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsXPSafari

Re: نـــــــــــــــــــه‌فـــــــــــــــــــــس

کاکه‌ یادگار گیان زۆر سوپاس براگیان
زۆر سوپاس بۆ هه‌ستی جوانت و وشه‌ جوانه‌کانت
ده‌ستی تۆش خۆش بێت هاوڕێ گیان
ئاسووده‌  و  به‌خته‌وه‌ر و سه‌رکه‌وتووبیت


زۆر زۆر سوپاس ئه‌وه‌ چاکم کرد، ئیتر مرۆڤین قابیلی هه‌ڵه‌ و که‌مووکورتین پێویسته‌ خوێنه‌ری با‌شی وه‌کو تۆی خۆشه‌ویست و به‌ڕێز هه‌ڵه‌کانمان پیشان بدات تا بتوانین چاکیان که‌ین.
زۆر سوپاس بۆ ئاگادار کردنه‌وه‌که‌ت، خواپاداشتت بداته‌وه‌.


*********************************************************



[size=16]کاکه‌ دڵدار گیان سوپاس براگیان ده‌ستی تۆش خۆش بێت
خوا پاداشتی هه‌موولایه‌کمان بداته‌وه‌
تۆش سه‌رکه‌وتوو بیت و ئاسووده‌ و شاد بیت.
************************************************
[/size]

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-10-08 20:34:37

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: نـــــــــــــــــــه‌فـــــــــــــــــــــس

چاوی منیت کاکه‌ موسلیم گیان ئازیزه‌که‌م خۆم ویستم ده‌ستکاری بکه‌م به‌ڵام هه‌زم کرد نوسه‌ری بابه‌ته‌که‌ خۆتی نه‌مویست به‌ بێ ئاگای خۆت ئه‌و کاره‌ بکه‌م چونکه‌ خۆشم زۆر تاکید نه‌بووم له‌ هه‌ڵه‌ راستی ئه‌و نوسینه‌ ،
بۆیه‌ ویستم خۆتی لێ ئاگادر بکه‌م هیوام وایه‌ به‌ دڵێکی فراوانه‌وه‌ پێشنیاره‌که‌م لێ وه‌رگریت و دڵت هیچ شتێک نه‌کات ته‌نها مه‌به‌ستی من روون کردنه‌وه‌یه‌ک بوو بۆ تۆی خۆشه‌ویست،
به‌ تاکید هه‌موو که‌س شیاوی هه‌ڵه‌ کردنه‌ وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌کدا دڵنیابه‌ رێگایه‌کی نوێ ژیان تاقی ده‌که‌ینه‌وه‌ ،
بێگومان ئه‌مه‌ی تۆ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک ناچێته‌ قاڵبی هه‌ڵه‌ کردنه‌وه‌ ته‌نها هه‌ڵه‌ی چاپه‌ زۆر دڵنیام له‌ مێشکی خۆتا راستیه‌که‌ت نوسیوه‌ به‌ڵام ئیدی چی بکه‌ین له‌ چاپه‌که‌ دا زۆرجار له‌گه‌ڵ ویستی نوسه‌ردا یه‌ک ناگرێته‌وه‌ ،

دووباره‌ هه‌ر له‌ که‌رکوکه‌وه‌ تا چۆمانی خۆشه‌ویست رێزم و خۆشه‌ویستیم بۆت هه‌یه‌ چاوت ماچ ده‌که‌م ،،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-10-08 20:46:23

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsXPSafari

Re: نـــــــــــــــــــه‌فـــــــــــــــــــــس

برای به‌ڕێز و ئازیز و خۆشه‌ویستی کاکه‌ یادگاری برا گه‌وره‌م
جا بۆ دڵم شت بکات به‌ڵکو زۆر زۆر خۆشحاڵم براگیان
خۆشت ده‌ستکاریت کردبایه‌ زۆر ئاسایی بوو
ئێمه‌ هه‌موومان خوشک و براین و له‌م یانه‌جوانه‌دا کۆبووینه‌توه‌
من زیاتر خۆشحاڵم به‌وه‌ی که‌ ئاگادارت کردمه‌وه‌ چونکه‌ وه‌کو خۆت وتت که‌ له‌مێشکم وام نووسیبوو ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌ی چاپ بوو.
زۆر زۆر سوپاس بۆ ئه‌و هه‌سته‌ جوانه‌ت
براگیان به‌قه‌ده‌ر به‌رزایی چیاکان زیاتر خۆشه‌ویستی و ڕێزم بۆتۆی ئازیز و خۆشه‌ویستی هه‌موومان.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net